کچ (بە ئینگلیزی: Girl) فیلمێکی درامیی ٢٠١٨یە کە لەلایەن لوکاس دۆنتەوە دەرھێنانی بۆ کراوە. فیلمەکە لەسەر کچێکە بەناوی لارا کە لە جەستەی کوڕێک لەدایک بووە و خەون بەوەوە دەبینێت ببێت بە بالێرینا.

چیرۆک دەستکاری

لارا ئەیەوێت ببێت بە پرۆفیشناڵ لە سەمای بالێرینا، و لە قوتابخانەیەکی تایبەت بە بواری بالێرینا دەخوێنێت کاتێک خۆی دەگوازێتەوە بۆ قوتابخانەیەکی نوێ دوای ھەشت ھەفتە پەسەند ئەکرێ، لارا لەگەڵ باوکی (francophone)و برا بچووکەکەی (Mathias) دەژی، لەھەمان کاتتدا لارا قسە لەگەل دکتۆرەکانی دەکات لەسەر حاڵەتی نائارامییە جێندەرییەکەی و دواتر بلۆکەرەکانی ھەرزەکاری وەردەگرێت و دکتۆری تایبەتمەندی بوارەکە دەبینێت، و باوکی زۆر پشتگیری دەکات لەم کارەی، بەڵام لەکاتی دەستپێکردنی قوتابخانە نوێیەکەی حاڵەتە نائارامییەکانی لارا زیاتر دەبێت. ھەرچۆنێک بێت ھاوڕێکانی قوتابخانەی وەکوو خۆی پەسەندی دەکەن و بێ جیاوازی لەگەلیان دەبێت. دوایی ماوەیەک لارا گفتوگۆی نەشتەرگەریی دانانەوەی جێندەر و چارەسەری دانانەوەی ھۆرمۆنی و چارەسەر وەرگرتنی پزیشکی دەکات، ھەرچۆنێک بیت لارا ڕووبەرووی ھەنێک لە ئاستەنگی دەبێتەوە لە کاتی قوتابخانە و چوون بۆ لای ھاوڕێکانی (بەکورتی)

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری