نەشتەرگەریی دانانەوەی جێندەر

نەشتەرگەری دانانەوەی جێندەر یان نەشتەریگەری دانانەوەی سێکس(ڕەگەز) (بە ئینگلیزی: Sex reassignment surgery)ناوەکانی تری وەک (SRS, GRS) چارەسەرییەکە کە بۆ کەسێکی ترانسجێندەر ئەنجام ئەدرێت لەلایەن شارەزایان بۆ چارەسەرکردن و ھێنانەوەی جێندەری کەسی دیاریکراو بۆ جێندەرەکەی خۆی کە لەگەل ناسنامە جێندەرییەکەی ئەگونجێت. پرۆسەکە بەشێکی چارەسەرە بۆ ئەوانەی نائارامی جێندەریان ھەیە.

ڕێکخراوە پسپۆرەکانی بواری پزیشکی شێوازی ستانداردی چارەسەریان دامەزراندووە کە پێش ئەوەی کەسەکە نەشتەرگەرییەک بکات بەم ستانداردانە تێپەردەبێت.

نەشتەرگەرییەکان بۆ کەسێکی بەکوڕ لەدایک بوو، بەڵام ناسنامە جێندەرییەکەی مێیە بریتییە لە نەشتەرگەری: ڤێجاینۆپلاستی، نەشتەرگەری مەمک، ئۆرکئاکتمی، نەشتەرگەریی مێینەکردنی ڕوخسار، نەشتەری بەمێینەکردنی دەنگ، کەمکردنەوەی سایرۆکۆندرۆپلاستی لەنێوان ئەوانی تر.

نەشتەرگەرییەکان بۆ کەسێکی بەکچ لەدایک بوو، بەڵام ناسنامە جێندەرییەکەی نێرە بریتییە لە نەشتەرگەری: نەشتەرگەری مەمک، نەشتەگەری میتۆدیۆپلاستی، فالۆپلاستی، سکرۆتۆپلاستی، ھایستێرستۆمی

جگە لە نەشتەرگەرییەکە لەوانەیە داوایان لێ بکرێ چارەسەری دانانەوەی ھۆرمۆنیش وەربگرن بۆ کچان و کوڕان.[١][٢]

نەشتەرگەری دەستکاری

تایلەند دەستکاری

دکتۆر سوپۆرن واتانیوساکول لە تایلەند، بە پێشرەوی نەشتەرگەری ناسراوە لە جیھان لە بواری نەشتەرگەری ترانسجێندەری کچ، کە تەکنیکی نەشتەرگەری تایبەت بەخۆی داھێناوە بۆ نەشتەرگەرییەکە کە لەوەتەی ساڵی ٢٠٠٠وە نەشتەرگەرییەکان دەکات ھەروەھا شارەزایە لە بواری بە مێینەکردنی ڕووخسار [٣][٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Clements, K. C. (19 December 2018). "Gender Confirmation (Formerly Reassignment) Surgery: Procedures". Healthline (بە ئینگلیزی). Retrieved 4 December 2020.
  2. ^ Hoopes JE, Knorr NJ, Wolf SR (November 1968). "Transsexualism: considerations regarding sexual reassignment". J. Nerv. Ment. Dis. 147 (5): 510–6. doi:10.1097/00005053-196811000-00007. PMID 5726922. S2CID 22252676.
  3. ^ Admin. "Dr. Suporn Watanyusakul MD - Chonburi". MedTravel Asia (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-09.
  4. ^ Watanyusakul, Suporn (2019-11). "Vaginoplasty Modifications to Improve Vulvar Aesthetics". The Urologic Clinics of North America. 46 (4): 541–554. doi:10.1016/j.ucl.2019.07.008. ISSN 1558-318X. PMID 31582028. {{cite journal}}: Check date values in: |date= (help)