چارەسەری دەنگ (ترانسجێندەر)

چارەسەری دەنگ یان ڕاھێنانی دەنگ دەگەڕێتەوە بۆ شێوازێکی بێ نەشتەرگەری تەکنیکێکە بۆ گرنگی پێدان و باشترکردنی شێوازی دەنگی مرۆڤ.[١][٢] لەبەر ئەوەی دەنگ ڕۆلێکی گرنگ دەبینێت لە پێشکەشکردنی جێندەر خەڵکانی ترانسجێندەر لەوانەیە پێویست بکات چارەسەری دەنگ وەربگرن لە بەشێک لەو چارەسەرانەی وەری دەگرێت لە کاتی ترانزشن بۆ ئەوەی ئەو دەنگەی ھەیانە ڕێکی بخەن لەگەل جێندەرەکەیان ئەوە پێویستیان بەم شێوازی چارەسەرە دەبێت بۆ ئەوەی ئارامتر و ئاسوودەتر بن لە ڕووبەروو بوونەوەی بەرامبەر، ئەم پرۆسەیە پێویستە بۆ ڕێکخستنەوەی دەنگ لە کاتی قسەکردن و دەربڕین ھەبوونی دەنگێک کە لەگەل کارەکتەر و ناسنامەی جێندەری کەسەکە یەک ئەگرێتەوە ئەوا شتێکی گرنگە بۆ کەسی ترانسجێندەر کە بەم پرۆسەیە تێبپەرێت ھەرچۆنێک بێت نەبوونی دەرفەت بۆ کردنی ئەم پرۆسەیە جێندەری کەسەکە لەخۆی کەم ناکاتەوە و ئەو کەسە ھەر ئەو جێندەرەییە کە خۆی ئەیەوێ و پێناسەی ئەکات[٣][٤][٥]

بە مێینەکردنی دەنگ ئامانجێکە کە تیایدا دەنگی ترانسجێندەری کچ باشتر دەکرێت لە دەنگی نێرینەوە بۆ مێینە ھەنێک چارەسەری دەنگ ھەیە کە کەسەکە ئەتوانێت خۆی یارمەتی خۆی بدات بۆ ئەوەی دەنگەکەی باشتر بکات و لەگەل کارەکتەر و ناسنامە جێندەرییەکەی خۆی بیگونجێنێت

بە نێرینەکردنی دەنگ ئامانجێکە کە تیایدا دەنگی ترانسجێندەری کوڕ باشتر دەکرێت و لە دەنگی مێینەوە بۆ نێرینە ھەرچۆنێک بێت تەکنیکی بە نێرینەکردنی دەنگ داوانەکراوە لە ترانسجێندەر کوڕ چونکە بە ماوەی کات خۆی لەگەل گەشەکردن دەنگی لە مێینەیەوە دەگۆڕێت بۆ نێرینە بە پێچەوانەی ترانسجێندەر کچ بە کاریگەری تێستۆستێرۆن[٦] ھەرچۆنێک بێت ھەنێک پێیان وایە تێ{تۆستیرۆن وەرنەگرن و بەشێوەی تەکنیکی تایبەت دەنگیان قوڵتر بکەن.

بە نێرینەکردنی دەنگ

دەستکاری

بە نێرینەکردنی دەنگ دەگەڕێتەوە بۆ نزم کردنەوەی شێوازی قسەکردن بەشێوەیەکی دوبارە وەک ئەوەی سێوەکەی ئادەم دەچێتە خوارەوە و فشار ئەخاتە سەر کشکشێ بۆ ئەوەی دەنگێکی گڕتر دروست بکات.[٧] ھەرچۆنێک بێت ھەنێک کەس ناینەوێ لەژێر چارەسەری بە نێرینەکردنی دەنگ بڕۆن و تەکنیکی تایبەت ھەڵدەبژێرن بۆ ئەوەی دەنگیان گڕتر بێت، ھەرچۆنێک بێت بە چارەسەری بە نێرینەکردنی دەنگ یارمەتیدەرێکی باشە بۆ ترانسجێندەری کوڕ بۆ ئەوەی نائارامییە جێندەرییەکەی ئارامتر بێت و ئاسوودەتر بێت لە کۆمەڵایەتیی بوون[٨] ڕێگەیەکی تر بۆ بە نێرینەکردنی دەنگ بریتیە لە پرۆسەی نەشتەرگەریکردن

بە مێینەکردنی دەنگ

دەستکاری

بە مێینەکردنی ڕووخسار دەگەڕێتەوە بۆ چارەسەری دەنگ و باشترکردنی لە دەنگی قووڵەوە بۆ دەنگی بەرز کە پرۆسەیەکی پێویستە بۆ ترانسجێندەر کچ. ترانسجێندەری کچ کە بیەوێت چارەسەری بە مێینەکردنی دەنگ وەرگرێت ژمارەیەکی زۆری خزمەتگوزاری بە مێینەکردنی کچ ھەیە بۆی.

چارەسەری بە مێینەکردن کاریگەرییەکی باشی ھەیە بۆ ڕێکخستنەوە و باشترکردنی دەنگ وەکوو دوبارەکردنەوەی سەرەکیەکان و ڕێکخستنەوەی شێوازی دەربڕینی دەنگ ڕێگەیەکی زۆر ھەیە بۆ فێربوون و بە مێینەکردنی دەنگ کە ترانسجێندەر کچ خۆی ئەتوانێت یارمەتی خۆی بدات وەکوو کەناڵی (وانەکانی دەنگی ترانسجێندەر).

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Laver، John (1984). Principles of Phonetics. Cambridge University Press. ISBN 978-0-521-45031-7.
  2. ^ Benninger، Michael (1994). Vocal Arts Medicine: The Care and Prevention of Professional Voice Disorders. Thieme Medical Publishers, Inc. ISBN 978-0-86577-439-1.
  3. ^ MSc، Shelagh Davies (2006-09-01). «Clinical Aspects of Transgender Speech Feminization and Masculinization». International Journal of Transgenderism. 9 (3–4): 167–196. doi:10.1300/J485v09n03_08. ISSN 1553-2739.
  4. ^ «Understanding Gender Identity». www.plannedparenthood.org (بە ئینگلیزی). لە ١٢ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  5. ^ «gender identity | Definition, Theories, & Facts». Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). لە ١٢ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  6. ^ Abitbol، J. (September 1999). «Sex hormones and the female voice». J. Voice. 13 (3): 424–446. doi:10.1016/S0892-1997(99)80048-4. PMID 10498059.
  7. ^ Abitbol (1999). «Sex Hormones and the Female Voice». Journal of Voice. 13 (3): 424–446. doi:10.1016/s0892-1997(99)80048-4. PMID 10498059.
  8. ^ MSc، Shelagh Davies (2006-09-01). «Clinical Aspects of Transgender Speech Feminization and Masculinization». International Journal of Transgenderism. 9 (3–4): 167–196. doi:10.1300/J485v09n03_08. ISSN 1553-2739.