تێستۆستێرۆن (بە ئینگلیزی: Testosterone) ھۆڕمۆنێکی ستیڕۆیدییە، توخمە سیفەتەکانی نێرە و بەرھەمھێنانی تۆوەکان ڕێکدەخات. [١]لە نێرینە تێستۆستیرۆن ڕۆڵێکی گرنگ دەگێرێ لە گەشەسەندنی ئەندامی بەرھەمھێنەر وەکوو (گون ، پرۆستات) ھەروەھاش بۆ گەشەسەندنی تایبەتمەندی سێکسی دووەم وەکوو گەشەسەندنی ماسوولکە و ئێسک بە شێوەی نێرینە، و گەشەسەندنی قژ،[٢]جگە لەمەش تێستۆستیرۆن لە ھەردوو جێندەرەکە دەبینرێ و پێویستە بۆ تەندروستی (بۆ نمونە جگە لە پیاوان ئافرەتان کەمێک تێستۆستیرۆن لەلەشیان ھەیە)[٣] وە جگە لەمەش تێستۆستیرۆن بەرگری دەکات دژی پووکانەوەی ئێسک[٤] ناجێگیری تێستۆستیرۆن لە نێرینە لەوانەیە چەن بارودۆخێکی نائاسایی دروست بکات وەکوو لەدەستچوونی ئێسک و خورانی ئێسک تێستۆستیرۆن سترۆیدێکە لە جۆری ئەندرۆستەین تیابووی کیتۆن و ھایدرۆکسیل[٥] جگە لە رۆلەکەی لەلەشی مرۆڤ، تێستۆستیرۆن وەکوو دەرمان بەکاردێت بۆ چارەسەری ھایپۆگۆنادیسم لە پیاوان و شێرپەنجەی مەمک لە ئافرەتان،[٦] لەوکاتەوەی ڕێژەی تێستۆستیرۆن دادەبەزێ تا تەمەن بەرەو سەرەەوە بچێت، تێستۆستیرۆن ھەنێک جار وەک دەرمان دەستدەکەوێت بۆ ئەو پیاوانەی بەتەمەن داچوون و ڕێژەی تێستۆستیرۆنیان نزمە ھەروەھا وەک بەشێک لە چارەسەری ترانسجێندەر بەکارێت بۆ ترانسجێندەری کوڕ،

مۆلێکیووڵی تێستۆستێرۆن

کە پەیوەستن بە گەشەکردنی سێکسی نێرینە ئەوانیش (تێستۆستێرۆن و دیھایدرۆتێسترۆن)[٧]

ھەروەھا تێستۆستیرۆن ڕۆلێکی گرنگی ھەیە بۆ دروستکردنی شەھووەت و چێژ و وروژاندن[٨]

کارەکانی تێستۆستێرۆن لەلاشەدا:

گەر بێت و لەتەمەنی ھەرزەکاری ھۆرمۆنەکە بە شێوەی ئاسایی گەشە بکات ئەوا:

  • دەنگی نێرینە (گەشەکردن و قوڵبونەوەی دەنگ)
  • مووەکان (گەشە کردنی مووەکان بە درێژایی لاشە)
  • باڵا (لەوانەیە یارمەتی درێژی باڵاش بدات
  • ماسولکە (یارمەتی گەشەی ماسولکەدەدات) + بە ڕاھێنانەوە
  • لاشە (مەمکەکان و ڕووخسار و پێست)
  • ئێسکەکان (بەشێوەی نێرینە)[٩]

کارەکانی دیھایدرۆتێستۆستێرۆن لەلاشەدا:

دی ھێچ تی (DHT) لە ڕێگەی تێستۆستیرینەوە دێتە بوون ئەگەر بێت لەلاشەدا نۆرماڵ بێت ئەوا:

  • ڕێکخستنەوەی لاشە بە شێوەی نێرینە (پێکھاتەکانی جەستە بە شێوەی نێر)[١٠][١١]

ھەروەھا ھۆرمۆنی DHT پەیوەندی ھەڵوەرین و کەمبوونەوە و لاوازبوونی قژ ھەیە لە ھەردوو ڕەگەز کە ڕێژەکەی زیاتر لە نێرینە زیاترە[٧]

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ "Understanding the risks of performance-enhancing drugs". Mayo Clinic. Retrieved 30 December 2019.
  2. ^ Mooradian AD, Morley JE, Korenman SG (Feb 1987). "Biological actions of androgens". Endocrine Reviews. 8 (1): 1–28. doi:10.1210/edrv-8-1-1. PMID 3549275.
  3. ^ Bassil N, Alkaade S, Morley JE (Jun 2009). "The benefits and risks of testosterone replacement therapy: a review". Therapeutics and Clinical Risk Management. 5 (3): 427–48. doi:10.2147/tcrm.s3025. PMC 2701485. PMID 19707253.
  4. ^ Tuck SP, Francis RM (2009). "Testosterone, bone and osteoporosis". Advances in the Management of Testosterone Deficiency. Frontiers of Hormone Research. 37. pp. 123–32. doi:10.1159/000176049. ISBN 978-3-8055-8622-1. PMID 19011293.
  5. ^ Luetjens, C. Marc; Weinbauer, Gerhard F. (2012). "Chapter 2: Testosterone: Biosynthesis, transport, metabolism and (non-genomic) actions". In Nieschlag, Eberhard; Behre, Hermann M.; Nieschlag, Susan. Testosterone: Action, Deficiency, Substitution (4th ed.). Cambridge: Cambridge University Press. pp. 15–32. ISBN 978-1-107-01290-5.
  6. ^ "Testosterone". Drugs.com. American Society of Health-System Pharmacists. December 4, 2015. Archived from the original on August 20, 2016. Retrieved September 3, 2016.
  7. ^ ئ ا سەنتەری ھێلس لاین ، ھۆرمۆنی DHT دی ھێچ تی کورتکراوەی Dihydrotestosterone Medically reviewed by Alan Carter, Pharm.D. — Written by Tim Jewell on January 10, 2019
  8. ^ "Hysterectomy - Considerations". nhs.uk. 2018-10-03. Retrieved 2021-05-14.
  9. ^ زانکۆی ھارڤارد ، تێستۆستێرون چیدەکات و چیناکات لەلاشە؟، بەزمانی ئینگلیزی
  10. ^ YourHormones , Dihydrotestosterone
  11. ^ ماڵپەری فەرمی تەندروستی ھۆرمۆنەکان ، دی ھێچ تی (دیھایدرۆتێستۆستێرۆن) بە زمانی ئینگلیزی ،MAY 10, 2019
  • پەرتووکی زیندەزانی ١٢ (چاپی دووەم - ٢٠١١)