دەروازە:کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە
بەخێربێیت بۆ دەروازەی![]()
|
وتاری ھەڵبژێردراو
ھاوڕەگەزخوازی (ھەروەھا ھاوزایەندخوازی؛ بە ئینگلیزی: Homosexuality) بریتییە لە پەیوەندییەکی ڕۆمانتیکی و سێکسی لە نێوان ئەندامانی ھەمان زایەنددا. ھاوڕەگەزخوازی «نەخشێکی ھەتاھەتایی سەرنجی سۆزداری و سێکسیی و ڕۆمانسییە» لە نێوان ئەندامانی ھاوڕەگەز. ھەروەھا «ئاماژەیەکە بۆ ھەستی شوناسی کەسێک لەسەر بنەمای ئەو سەرنج و ڕەفتارە پەیوەندیدارانە و ئەندامییەتی لە کۆمەڵگەیەک کە ھەمان ھەست تیایاندا ھاوبەشە.»
لە پاڵ جیاڕەگەزخوازی و دووڕەگەزخوازیدا، ھاوڕەگەزخوازی یەکێکە لە سێ پۆلە سەرەکییەی خواستی ڕەگەزی زاناکان ھۆکاری سەرەکیی خواستی ڕەگەزی نازانن، بەڵام پێیان وایە بەھۆی کاریگەرییەکی دوولایەنەی بۆماوەیی و ھۆرمۆنییەوە دروست دەبێت، لە پاڵ ئەوانیشدا، کاریگەری کۆمەڵگا لەوانەیە ڕۆڵێک بگێڕێت. زاناکان پێیان وانییە ھاوڕەگەزخوازی ھەڵبژاردەی کەسەکە خۆی بێت. ھەرچەندە ھیچکام لە بیردۆزەکان پاڵپشتییەکی گشتییان نییە، بەڵام زاناکان پشت بەو بیردۆزانە دەبەستن کە لە سایەی ژینناسیدا ھاتوونەتە ئاراوە و دەچنەوە سەر ھۆکارە بۆماوەیییەکان. ھیچ بەڵگەیەکی باوەڕپێکراو یان پشتگیراو لەلایەن زانستەوە نییە ئەوە بسەلمێنێت کە خێزان و تەمەنی منداڵی کاریگەرییان لەسەر خواستی ڕەگەزی ھەیە. ھەرچەندە ھەندێک خەڵک پێیان وایە کە ھاوڕەگەزخوازی کردارێکی نا-سروشتییە، بەدواداچوونی زانستی سەلماندوێتی کە ھاوڕەگەزخوازی جیاوازییەکی ئاسایی و سروشتییە و دەرئەنجامێکی خراپ یان نەخۆشیی دەروونی نییە، خۆیشی لە خۆیدا شتێکی خراپ نییە. بەڵگە و لێکۆڵینەوەی پێویست لەبەردەستدا نییە ئەوە بسەلمێنێت کە دەستێوەردانی دەروونی توانای گۆڕینی خواستی ڕەگەزی ھەیە.
خوێندنەوەی زیاتر...
وێنەی ھەڵبژێردراو
وتەی ھەڵبژێردراو
« | بۆچی وەک چاند ئاسوودەترین بە بینینی دوو پیاو لەکاتی ھەڵگرتنی چەکدا لەجیاتی دەستگرتن؟ | » |
—ئێرنست جەی گەینز |
لەم مانگەدا
- ١٤ی شوباتی ٢٠٢١: پلاتفۆرمی یەکسانی بۆ داکۆکیکردن لە کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە دامەزرا
- ٢٢ی شوباتی ٢٠٢١: عومەر گوڵپی، ئەندام پەرلەمانی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، سکاڵای لەسەر ڕێکخراوەی ڕاسان تۆمار کرد
ویکیپرۆژەکان
ژیاننامەی ھەڵبژێردراو
ئەلن ماتیسۆن تورینگ (بە ئینگلیزی: Alan Mathison Turing؛ ٢٣ی حوزەیرانی ١٩١٢ – ٧ی حوزەیرانی ١٩٥٤) زانای بیرکاری ئینگلیز و ماتماتیکزان، زانای کۆمپیوتەر، لۆژیکناس، کریپتانالیست، فەیلەسووف و زیندەوەرزانی تیۆری بوو. تورینگ زۆر کاریگەر بوو لە پەرەسەندنی زانستی تیۆری کۆمپیوتەردا، بە فەرمیکردنی چەمکەکانی لۆگاریتم و ژماردنی لەگەڵ ئامێری تورینگدا، کە دەکرێت بە مۆدێلی کۆمپیوتەرێکی مەبەستداری گشتی ھەژمار بکرێت. ئەو کاریگەری یەکجار زۆری ھەبوو لەسەر گەشەکردنی کۆمپیوتەری نووژەن بە دابینکردنی بیرۆکەکانی «ئالگۆریتم» و «ژماردەکردن» (computation) بە بەکارھێنانی «مەکینەی تیورینگ».
تورینگ بە فراوانی بە باوکی زانستی تیۆری کۆمپیوتەر و زیرەکی دەستکرد دادەنرێت.
خوێندنەوەی زیاتر...
دەنگی ھەڵبژێردراو
کورتەزانیاری
- ھاوڕەگەزخوازی لە سەروو ٥٠٠ جۆر ئاژەڵی نامرۆڤدا تۆمار کراوە
- پەسەند نەکردنی ئەو کەسانەی کە جیاڕەگەزخواز نین، وەک ھاوڕەگەزخوازان، لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە زیاتر لە وڵاتەکانی ئاسیا و ئەفریقا دەبیندرێت
- سەرۆک وەزیری کەنەدا، جەستن ترودۆ، چەندین جار بەشداری کردووە لە شانازیی ھاوڕەگەزخوازان و پشتگیری خۆی بۆ کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە دەربڕیوە
- لە یەکێتیی ئەورووپادا، جیاکاری لە ھەر جۆرێک لەسەر بنەمای خواستی ڕەگەزی یان شووناسی جێندەریی نایاساییە
- ھەتاکوو ئێستا ھیچ لێکۆڵینەوەیەکی فەرمی زانستی نییە کە ئەوە ڕوونبکاتەوە کە دەکرێت خواستی ڕەگەزی کەسێک بگۆڕدرێت
- تیم کووک، بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئەپڵ، ھاوڕەگەزخوازە
- جێندەر دیسفۆریا، کە یەکنەگرتنەوەی جێندەر و ڕەگەزە، دەبێتە ھۆی بوونی کەسانی کاریگەر بە ترانسجێندەر
- زاناکان پێیان وایە ھاوڕەگەزخوازی بە تەواوەتی سروشتییە
- دەروونناسی یەکێک بووە لە یەکەمین ئەو زانستانەی کە بە شێوەیەکی تایبەت و جیا لە ھاوڕەگەزخوازی کۆڵیوەتەوە
- با ھاوڕەگەزخوازانی مێینە دەوترێت لێزبیەن
وتارە بەسوودەکان
پۆلەکان
ھەنووکە ٥٠ وتار لەم دەروازەیە هەیە. وتارێک بە ھەڵکەوت بخوێنەوە!
کارەکان
- وتارەکانی داڕێژە:خواستی ڕەگەزی دروست بکە
- وتارەکانی داڕێژە:کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە دروست بکە
- ویکیپرۆژە:کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە دروست بکە
- پۆلەکانی ژێر پۆل:کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە ڕێک بخە
- پەرە بە وتارە پەیوەندیدارەکان بە کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە بدە
چاندی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە
ھونەرەکان
ھێماکان
|
|
|
|
|
|
|
||||||||||||||
|
|
|
|
|
|
|
||||||||||||||
|
|
|
|
|
|
|
||||||||||||||