ھۆمۆفۆبیا پێناسەدەکرێت بە بوارێکی فراوان لە ھەڵسووکەوت و ھەستی نەرێنی بەرامبەر بە ھاوڕەگەزخوازی یان ئەو کەسانەی بە ھاوڕەگەزخوازی مێ، ھاوڕەگەزخوازی نێر، دووڕەگەز یان ڕەگەزگۆراو (کورتکراوەی LGBT لە زمانی ئینگلیزی دا) ناسێنراون.[١][٢][٣] ھەروەھا ئەم ترسە بە کەم نرخ، بێ مانا، بیروڕای پێشینەیی، ڕق و کینە لێکدراوەتەوە کە زۆرجار لە ترسی ناژیرانە و باوەڕە ئایینیەکانەوە سەرچاوەدەگرێت، و هەروەها لێکوڵینەوەش هەن کە دەڵێن هۆمۆفۆبیا خۆی پێدەچێت نەخۆشییەکی دەروونی بێت.[٤][٥]

ھۆمۆفۆبیا

ھۆمۆفۆبیا لە مامەڵە ھەستیار و نەیارەکان دا بەشێوەیەکی ڕوونتر تێبینی دەکرێت وەک کردارەکانی جیاکاری و توندوتیژی کە بەندن بە جۆرە ڕەگەزییە سێکسییە جیاوازەکان.[١][٢][٦] ترس لە ھاوڕەگەزبازی (ھۆمۆفۆبیا) چەند جۆرێکی ھەیە وەک: ھۆمۆفۆبیای رێکخراو (ھۆمۆفۆبیای ئایین و ھۆمۆفۆبیا لەلایان دەوڵەتەوە) و ھۆمۆفۆبیای ناوخۆیی (ھۆمۆفۆبیا تاکەکەسیی بەرامبەر بەو کەسانەی ھەمان حەز و ئارەزووی ڕەگەزییان ھەیە.)

بەپێی ئاماری تاوانە کینەییەکانی ساڵی ٢٠١٠ کە لەلایەن "دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی FBI – نووسینگەی ڕاگەیاندنی نەتەوەی"یەوە بڵاوکرابۆوە. بە ڕێژەی ١٩٫٣٪ی تاوانە کینەییەکان ھاندراو و پاڵنراوبوون بە بیروڕای پێشینەیی ڕەگەزی (سێکسی) لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا. ھەروەھا بەپێی ڕاپۆرتێکی ناوەندی یاسای ھەژاری باشور لە ساڵی ٢٠١٠ کە زانیارییەکان وەرگیرابوون لە ماوەی چواردە ساڵ دا (١٩٩٥-٢٠٠٨) دەرکەوت کە خەڵکانی ھاوڕەگەزباز (LGBT) زۆرترین ئەگەریان ھەیە ببنە قوربانی تاوانە کیینەیەکان وەک لە ھەر کەمایەتییەکی دی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا.[١][٣][٧]

دەستەواژە و بەکارھێنانی ھۆمۆفۆبیا لەلایەن چەندین سەرچاوەوە ڕەخنەی لێ گیراوە و داوای ھەموارکردنەوەی کراوە.

کاریگەریی ئابووری

دەستکاری

بە لایەنی کەمەوە دوو سەرچاوە و لێکۆڵینەوە ھەن دیاریدەکەن ترس لە ھاوڕەگەزبازی (ھۆمۆفۆبیا) کاریگەرییەکی نەرێنی ھەیە لەسەر ئابووری لەو وڵاتانەی تێیدا بەربڵاوە. لەو وڵاتانەدا ھەڵھاتن و کۆچێکی ئاشکرا بوونی ھەیە لە کۆمەڵە ھاوڕەگەزبازەکان دا (LGBT) کە دەبێتە ھۆی لەدەست دان و نەمانی توانا و بەھرە لە وڵاتەکەدا و ھەروەھا خۆلادان لە سەردانی کردن بۆ ئەو وڵاتانە بە مەبەستی گەشتیاری و ڕوو کردنە ئەو وڵاتانەی سیاسەتێکی لەبارتریان ھەیە بۆ ھاوڕەگەزبازان. بۆ نموونە، گەشتیارانی ھاوڕەگەزباز ھەموو ساڵێک ٦٨٠٠ میلیۆن دۆلار خەرج دەکەن لە وڵاتی ئیسپانیادا.[٨]

لە ساڵی ٢٠٠٥ دا، سەرنووسەرێکی گۆڤاری (New York Times) ھەستا بە ھەژمارکردنی ماوەی دوا کەوتنی وەرگێرانی دەقە عەرەبییەکان لە لەلایەن سوپای ئەمریکاوە بەھۆی نەبووی وەرگێری عەرەبی و ماوەی دوا کەوتنی دەقەکان ١٢٠ ھەزار کاتژمێر بوو لەو کاتەدا. لە ساڵی ١٩٩٨ تاوەکو ئێستا نزیەکی ٢٠ وەرگێری زمانی عەرەبی لە ڕیزەکانی سوپای ئەمریکا دوورخراونەتەوە، کە بەتایبەتی لە ماوەی جەنگی ئەمریکا بووە لەگەڵ ئەڤغانستان و عێراق دا.[٩]

ئابووریناسێک لە زانکۆی ماسەچویستس ئامێرست، م. ڤ. لی باجێت ھەستا بە بڵاوکردنەوەی ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەیەک لە کۆبوونەوەی بانکی نێودەوڵەتیی ساڵی ٢٠١٤ دا دەربارەی کاریگەری ھۆمۆفبیا لە ئابووری ھیندستان دا. ھیندستان بە بڕی ٢٣١٠٠ میلیۆن دۆلار لەدەست دەدات لە خەرجییە تەندروستییەکان کە ھۆکارەکەی ھۆمۆفۆبیایە لەڕێی دیاردەکانی خەمۆکیی، خۆکۆشتن و نەخۆشی ئایدزەوە.

سەرەڕای ئەوەش، زیاتر لە دەست دەدات بەھۆی توندوتیژی، لەدەست دانی ھێزی کار و ڕەت کردنەوە لەلایەن خێزانەوە کە دەبێتە ئەنجامی ئاستی خوێندەواری نزم، کەمی بەرھەمھێنەریی، کەمی موچە، تەندروستی خراپتر و ئاستی ژیانێکی نزمتر لە کەسە ھاوڕەگەزبازەکان دا.[١٠]

بە پێی لێکۆڵینەوەکە ھیندستان بۆ ساڵی ٢٠١٤ بە کۆی ٣٠٨٠٠ میلیۆن دۆلاری لە دەست دەاوە کە ڕێژەی ١٫٧٪ دەکات لە کۆی بەرھەمی خۆماڵی (GDP) ھیندستان.[٨][١١][١٢]

چالاکەوان و لایەنگری ھاوڕەگەزبازی (LGBT)، ئدیبیسی ئەلیمی لە خەمڵاندنێکی سەرەتایی دا ھەستا بە ھەژمارکردنی ڕێژەی زیانە ئابوورییەکانی ھاوڕەگەزبازی، ڕێژەی ١٪ دەکرد لە کۆی بەرھەمی خۆماڵی (GDP) نەیجیریا و لە دەرئەنجامی نایاسایی بوونی ھاوڕەگەزبازی لە ٣٦ وڵاتی ئەفریقا دا (لە کۆی ٥٤ وڵات) رێژەی زیانەکان چەندەھا سەد میلیۆن دۆڵار دەکات لە ھەموو ساڵێک دا.[٨]

لە لێکۆڵینەوەیەکی تری ساڵی ٢٠٠٨ دا دەربارەی زیانەکانی ھۆمۆفۆبیا و کاریگەرییە تەندروستییەکانی لە کۆی ١٥٨ وڵات دا. دەرکەوت لە بیروڕای پێشینەیی بەرامبەر بە کەسانی ھاوڕەگەزباز زیانی ١١٩٫١ میلیارد دۆڵاری ھەبووە لە ھەموو جیھان دا. زیانە ئابووریەکان لە ئاسیا بەھۆی ھۆمۆفۆبیاوە ٨٨٫٢٩ میلیارد دۆلار بووە و لە ئەمریکای لاتین و دوورگەکانی کاریبی ٨، ٠٤ میلیارد دۆلار بووە. ھەروەھا زیانە ئابووریەکان لە ڕۆژھەڵاتی ئاسیا و ناوەڕاستی ئاسیا دا بە بڕی ١٠٫٨٥ میلیارد دۆلار بووە. لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقادا ١٦٫٩٢ میلیارد دۆلار بووە.

هەروەها ببینن

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئ ا ب Teaching for Diversity and Social Justice. Routledge. ٢٠٠٧. pp. ١٩٨–١٩٩. ISBN 978-1135928506. لە December 27, 2014 ھێنراوە. Because of the complicated interplay among gender identity, gender roles, and sexual identity, transgender people are often assumed to be lesbian or gay (See Overview: Sexism, Heterosexism, and Transgender Oppression).... Because transgender identity challenges a binary conception of sexuality and gender, educators must clarify their own understanding of these concepts.... Facilitators must be able to help participants understand the connections among sexism, heterosexism, and transgender oppression and the ways in which gender roles are maintained, in part, through homophobia. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= (یارمەتی)
  2. ^ ئ ا Encyclopedia of Interpersonal Violence. SAGE Publications. ٢٠٠٨. p. ٣٣٨. ISBN 978-1452265919. لە December 27, 2014 ھێنراوە. In a culture of homophobia (an irrational fear of gay, lesbian, bisexual, and transgender [GLBT] people), GLBT people often face a heightened risk of violence specific to their sexual identities. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= (یارمەتی)
  3. ^ ئ ا Women's Gynecologic Health. Jones & Bartlett Publishers. ٢٠١١. pp. ١٨٧–١٨٨. ISBN 978-0763756376. لە December 27, 2014 ھێنراوە. Homophobia is an individual's irrational fear or hate of homosexual people. This may include bisexual or transgender persons, but sometimes the more distinct terms of biphobia or transphobia, respectively, are used. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  4. ^ * «webster.com». 2008. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
  5. ^ Newport، Frank (٣ی نیسانی ٢٠١٥). «Religion, Same-Sex Relationships and Politics in Indiana and Arkansas». Gallup. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی ئابی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  6. ^ Meyer، Doug. Violence against Queer People: Race, Class, Gender, and the Persistence of Anti-LGBT Discrimination. Rutgers University Press. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی ئایاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە. {{cite book}}: پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  7. ^ Thomas Spijkerboer (٢٠١٣). Fleeing Homophobia: Sexual Orientation, Gender Identity and Asylum. Routledge. p. ١٢٢. ISBN 978-1134098354. لە December 27, 2014 ھێنراوە. Transgender people subjected to violence, in a range of cultural contexts, frequently report that transphobic violence is expressed in homophobic terms. The tendency to translate violence against a trans person to homophobia reflects the role of gender in attribution of homosexuality as well as the fact that hostility connected to homosexuality is often associated with the perpetrators' prejudices about particular gender practices and their visibility. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= (یارمەتی)
  8. ^ ئ ا ب Smith، David. «The Hidden Cost of Homophobia in Africa». the Williams institute (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئابی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  9. ^ «The Price of Homophobia». The New York Times. 20 January 2005. لە 10 December 2015 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  10. ^ Alimi، Adebisi (١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٤). «The development costs of homophobia» (بە ئینگلیزی). لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  11. ^ Badgett، M.V. Lee. «Sexual Minorities and Development» (PDF). The World Bank (بە ئینگلیزی). لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  12. ^ «What Homophobia Costs a Country's Economy». The Atlantic. ١٢ی ئازاری ٢٠١٤. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.