ویکیفەرھەنگ
ویکیفەرھەنگ (بە ئینگلیزی: Wiktionary) فەرھەنگێکی ناوەرۆک ئازادیی سەرھێڵە، لەسەر بنەمای ھاوکاری کراوە کە وشەسازی زۆرێک لە زمانەکانی جیھان دەگرێتەوە و واتا و وشەڕەتناسی و بێژەکردنی وشەکان لەخۆدەگرێت. ھەموو نووسینەکان بە ھاوبەشی لە ڕێگەی ویکییەوە ئەنجام دەدرێن، و بە ١٧٢ زمان بەردەستە، بە ھەردوو زارەوەی کوردییشەوە. لەبەر ئەوەی ویکیفەرھەنگ بەھۆی ڕەچاوکردنی شوێنی چاپەوە سنووردار نییە، زۆربەی چاپە زمانییەکانی ویکیفەرھەنگ پێناسە و وەرگێڕانی زاراوەکان لە زۆر زمانەوە پێشکەش دەکەن و ھەندێک چاپیش زانیاریی زیادە پێشکەش دەکەن کە بەزۆری لە لە «فەرھەنگی ھاوواتاکان» دەبینرێن.
ویکیفەرھەنگ | |
---|---|
دامەزران | ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٢ |
ناو بە زمانی فەرمی | Wiktionary |
خوێندنەوەی ئای پی ئەی | ˌwɪkʃɪˈneɹi |
دامەزرێنەر | جیمی وەیڵز، لاری سانگر، دامەزراوەی ویکیمیدیا، دانیاڵ ئالستۆن |
جێ | مەیامی |
خاوەن | دامەزراوەی ویکیمیدیا |
چاپەکان | Wiktionary language edition |
دانەر | جیمی وەیڵز |
وڵاتی بنەڕەت | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
دابەشکەر | گووگڵ پلەی |
کۆدی خشتە | 6968 |
کارپێکەر | دامەزراوەی ویکیمیدیا |
بزوێنەری نەرمامێر | میدیاویکی |
وێبگە | https://wiktionary.org/ |
ھاشتاگ | ウィクショナリー |
مۆڵەت | Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 Unported |
دۆخی چاپکردن | مافی بڵاوکردنەوە پارێزراوە |
مێژوو دەستکاری
ویکیفەرھەنگ لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٢ دوای پێشنیارێکی «دانیال ئەلستۆن» و بیرۆکەیەکی «لاری سانگر» (ھاوبەشی دامەزرێنەری ویکیپیدیا) ھێنرایە سەرھێڵ.[١][٢] لە ٢٨ی ئازاری ٢٠٠٤ یەکەمین وەشانی ویکیفەرھەنگی نائینگلیزی بە زمانی فەرەنسی و پۆڵەندی دەستیپێکرد. لەو کاتەوە ویکیفەرھەنگ بە چەندین زمانی دیکە دەستی پێکردووە. ویکیفەرھەنگ لەسەر ناوی دۆمەینی کاتی (wiktionary.wikipedia.org) تا ١ی ئایاری ٢٠٠٤ داندرابوو، بەڵام دواتر بۆ ناوی پاوانی ئێستای گۆڕدرا. تا مانگی تەممووزی ٢٠٢١، ویکیفەرھەنگ زیاتر لە ٣٠ ملیۆن وتار (و چەندین نووسینی دیکە) لە نێو بڵاوکراوەکانیدا لەخۆگرتبوو.[٣] گەورەترین چاپی زمانەکان ویکیفەرھەنگ زمانی ئینگلیزییە کە زیاتر لە ٧٫٣ ملیۆن وتاری تێ نووسراوە، لە دوای ئەویش ویکیفەرھەنگی فەڕەنسی بە زیاتر لە ٤٫٦ ملیۆن و ویکیفەرھەنگی مالاگاسی بە زیاتر لە ١٫٨ ملیۆن وتارەوە. چل و سێ چاپی زمانی ویکیفەرھەنگ ھەریەکەیان زیاتر لە ١٠٠ ھەزار نووسراو لەخۆدەگرێت. زۆرێک لە پێناسەکانی گەورەترین چاپە زمانییەکانی پڕۆژەکە لەلایەن بووەتەکانەوە دروستکراون کە ڕێگەی داھێنەرانەیان بۆ دروستکردنی نووسینەکان دۆزییەوە یان (بە دەگمەن) بە شێوەیەکی خۆگەڕ ھەزاران نووسینیان لە فەرھەنگەکانی پێش ویکیفەرھەنگ ھاوردە کردووە. لە کۆی ١٨ بۆت کە لە ساڵی ٢٠٠٧دا لە ویکیفەرھەنگی ئینگلیزی تۆمارکرابوون، حەوت بۆتیان ١٦٣ ھەزار لەو نووسراوانەیان لەوێ دروست کردووە.[٤]
ویکیفەرھەنگی کوردیی ناوەندی دەستکاری
پڕۆژەی ویکیفەرھەنگ بە زمانی کوردیی ناوەندی بە فەرمی لە ڕێکەوتی ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٣ دروست کرا و ڕاگەیاندرا.
ڕیزبەندی زمانەکانی ویکیفەرھەنگ دەستکاری
تا نیسان ٢٠٢٤، وێبسایتی ویکیفەرھەنگ بۆ 192 زمان هەیە کە 168 زمانیان چالاک و 24 زمانیان داخراوون.[٥] بەشە چالاکەکان ٣٩٬١٧٠٬١٧٥ وتاریان هەیە، بەشە داخراوەکانیش ٣٣٩ وتاریان هەیە.[٦] ٧٬٢٥٤٬٧٧٣ بەکارھێنەری تۆمارکراو ھەیە کە ٥٬٦٦٦ بەکارھێنەر لەم دواییانەدا چالاکن.
دە پڕۆژەی سەرەکی زمانی ویکیفەرھەنگ بەپێی ژمارەی وتارەکان لە ناوچەی سەرەکی:
ژ. زمان | ویکی | وتار | سەرجەم | دەستکارییەکان | بەکارھێنەران | بەڕێوەبەران | بەکارھێنەرە چالاکەکان | فایلەکان | |
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
1 | ئینگلیزی | en | ٨٬٠٠٤٬٠٦٧ | ٩٬٤٣٢٬٤١٢ | ٧٨٬٩٧٣٬٩٦٤ | ٨١ | ٤٬١٧٧٬٥٣٥ | ٢٬٢٩٨ | ٤ |
2 | فەرەنسی | fr | ٥٬٤٨٥٬٦٣٨ | ٦٬٠٩٧٬٠٠٠ | ٣٤٬٢١٩٬٨٧٠ | ٣٢ | ٣٦٩٬٧٠٠ | ٥١٦ | ٦ |
3 | مالاگاسی | mg | ٤٬١٧٣٬٣٤٤ | ٤٬٢٣٦٬٧٣١ | ٣٢٬٧١٩٬٨٠١ | ٢ | ١١٬٩١٧ | ٣٥ | ٣ |
4 | چینی | zh | ١٬٦٣٠٬٤٥٧ | ٢٬٢٣٨٬٩٥٠ | ٨٬٣٤٤٬٨٦٠ | ١٠ | ١١٩٬٦٨٠ | ٧٤ | ١ |
5 | یۆنانی | el | ١٬٥١٥٬٤٨٥ | ١٬٥٧١٬٦٢٠ | ٦٬٧١٠٬٤٢٥ | ١٠ | ٦٠٬٦٢٣ | ٧٨ | ٢٣ |
6 | ڕووسی | ru | ١٬٣٥١٬٩٥٨ | ٢٬٨٥٩٬٠٤٠ | ١٣٬٣٧٢٬١٣٨ | ١٥ | ٣١٤٬١٧٠ | ٢٦٩ | ١٨٢ |
7 | ئەڵمانی | de | ١٬١٢١٬١٤٤ | ١٬٣٠٢٬١٤٨ | ١٠٬٠٠٨٬٠٩٢ | ١٣ | ٢٣٧٬٤٣٧ | ٢٠٤ | ١٠٤ |
8 | کوردی | ku | ١٬٠٠٠٬٥٤٢ | ١٬٠٩٦٬٣٩٢ | ٦٬٠٠٤٬١٩٣ | ٧ | ١٢٬٣٩٩ | ٢٩ | ١٥ |
9 | ئیسپانی | es | ٩٢٦٬٥٦٩ | ٩٨٦٬٠٢٠ | ٥٬٤٦١٬٣١٨ | ٨ | ١٦٦٬٥٣٦ | ١٢٤ | ١٤ |
10 | سویدی | sv | ٩٢٥٬٤٠٨ | ٩٦٤٬٣٨٩ | ٤٬٠١٦٬٨٤٦ | ١٣ | ٥٦٬٩٨٩ | ٥٤ | ١ |
بۆ زانینی لیستێکی تەواو لەگەڵ کۆی گشتی سەیری ئاماری ویکیمیدیا بکە: [٧]
پێشوازی ڕەخنەگرانە دەستکاری
پێشوازی ڕەخنەگرانە لە ویکیفەرھەنگ تێکەڵ بووە. لە ساڵی ٢٠٠٦ جیل لیپۆر لە وتاری «کەشتی نوح» بۆ ڕۆژنامەی نیویۆرکەر نووسیویەتی:
لە ویکیفەرھەنگ ھیچ ھەوڵێک لەبارەی دەستی سەرەوە نییە. تەنانەت دەستەی سەرنووسەریش نییە. ڕەنگە دروشمی ویکیفەرھەنگ ئەوە بێت: "فەرھەنگنووسی خۆت بە!" کێ پێویستی بە کەسێکی شارەزا ھەیە؟ بۆچی پارەیەکی باش بدەین بۆ فەرھەنگێک کە لەلایەن فەرھەنگناسانەوە نووسراوە لەکاتێکدا دەتوانین خۆمان پێکەوەی دای بنێین؟ ویکیفەرھەنگ ئەوەندە کۆماریخواز و دیموکراسی نییە، ئەوەندەی ماویزمە؛ و تەنھا بەقەد ئەو کتێبانە باشە کە مافی چاپکردنیان بەسەرچووە و لێیان دەبات.
پێداچوونەوەی کیر گراف بۆ کتێبیلیست کەمتر ڕەخنەگرانە بوو:
ئایا شوێنێک ھەیە بۆ ویکیفەرھەنگ؟ بێ گومان. پیشەسازی و جۆش و خرۆشی زۆرێک لە دروستکەرەکانی بەڵگەی بوونی شوێنێکە؛ و زۆر باشە کە سەرچاوەیەکی تری تۆکمەت ھەبێت کە بەکاری بھێنیت کاتێک بەدوای ئەو دەستەواژە سەیرانەدا دەگەڕێیت کە لە جیھانی ئەمڕۆدا کە ھەمیشە لە گۆڕاندایە و لە ژینگەی ئۆنلاین دێنە ئاراوە؛ بەڵام وەک زۆرێک لە سەرچاوەکانی وێب (لەوانەش ئەم شوێنە)، باشترە لەلایەن بەکارھێنەرانی پێشکەوتووەوە بە ھاوبەشی لەگەڵ سەرچاوەی دەسەڵاتدارتر بەکاربھێنرێت.
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ "Wikipedia mailing list archive discussion announcing the opening of the Wiktionary project". Retrieved May 3, 2011.
- ^ Wikipedia mailing list archive discussion from Larry Sanger giving the idea on Wiktionary – Retrieved May 3, 2011
- ^ "Wiktionary". www.wiktionary.org.
- ^ TheDaveBot October 11, 2007 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., TheCheatBot October 11, 2007 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., Websterbot October 11, 2007 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., PastBot October 11, 2007 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., NanshuBot October 11, 2007 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Wikimedia's MediaWiki API:Sitematrix. Retrieved نیسان ٢٠٢٤ from Data:Wikipedia statistics/meta.tab
- ^ Wikimedia's MediaWiki API:Siteinfo. Retrieved نیسان ٢٠٢٤ from Data:Wikipedia statistics/data.tab
- ^ "Wiktionary Statistics". Meta.Wikimedia.org. Archived from the original on September 2, 2020. Retrieved 11 September 2020.
بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری
بڕوانە ویکیفەرھەنگ لە ویکیفەرھەنگ، ویکیفەرھەنگی ئازاد. |
- دەروازەی کۆمپانیا
- دەروازەی زمان
- دەروازەی وڵاتەکان
- دەروازەی کۆمەڵگا
- دەروازەی مێژوو
- دەروازەی دەیەی ٢٠٠٠
- دەروازەی زمانی کوردی
- دەروازەی کتێب
- دەروازەی ئینتەرنێت
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ویکیفەرھەنگ تێدایە. |