لێدوانی بەکارھێنەر:Épine/ئەرشیڤی ١٠

دوایین لێدوان: ٤ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن RealRojSerbest لە بابەتی چوونەژوورەوە

سڕینەوەی بابەتی ئالان پەری

دەمباش Épine,

بەڕێزم سڵاو

من لە دوێنێوە خەریکی دانانی بابەتی بە سوودم، بەڵام ئەمڕۆ دەبینم کە پەڕەی ئالان پەری سڕاواتەوە. دەتوانی هۆکاری ئەوەم بۆ بنووسیت. سوپاس -- Paryalan (لێدوان) ‏١١:١٢، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

@Paryalan: سڵاو. سوپاس بۆ بەشدارییەکانت. ئەم وتارە لەژێر پێوەری وپ:پسخ#و٧ سڕدراوەتەوە.--◂ ئێپین لێدوان ‏١١:٢٩، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

List of mobile phone makers by country

سلام بەئەرکنەبێت ئەو تاگی سڕینەوەیە لابەرە چونکە هیچ شتێکی وای تێدا نییە کە هۆکاربێت بۆ سڕینەوەی. ئەگەر مەبەستت ئەو بەشە ئینگلیزیانەیە ئەوا تکایە کەمێک بووەستە و ئەگەر چاک نەکرا ئەو کات تاگەکەی لەسەر دابنێ. ئەمە پەڕەیەکە سودێکی گەورەی هەیە کە دەتوانێت لە سی بابەت بەرەو سەر بەکار بهێنرێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ئاسانکارییەکی گەورە بۆ خوێنەران تا باشتر و ئاسانتر بەو شتانە بگەن کە دەیانەوێت. دڵنیابە بەپێی کاتم بەرەو پێشی دەبەم ئەگەر جەنابتان ئەو تاگە لا بەرن کارێکی باش دەکەن و دەتوانیت وەک بەڕێوبەر ئاستی دڵسۆزی خۆت زیاتر پشان بدەیت، دڵنیابە بە سڕینەوەی بابەتەکان هیچت بۆ زیات نابێت. ئەگەر بمەوێت ئەتوانم تا هەفتەیەک لایەکی ویکی بخەمە ژێر تاگی سڕینەوە، کە ڕاستەوخۆ دەسڕێنەوە، بەڵام من بۆ خزمەت لێرەم نەک بۆ ئێشاندنی دڵی خەڵکی.. هیوادارم بڕیارێکی دروست بدەیت و هاوکاریم بکەیت. واژوو:ڕاسان ‏١٦:١٥، ١٩ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)

کەی وتارەکەت چاککرد و کێشەی ناوبراو چارەسەرکرا، ئینجا داوای لابردنی تاگەکە بکەن. تکایە وتار مەنووسن پێش ئەووی تەواو بووبێ. من ھەزار جار ئەمەم دووبارە کردۆتەوە. ئێوە نە تاگی ئامادەکردنتان داناوە، نە وتووێژتان کردووە. من چۆن بزانم بەتەمای کارکردنی زیاتری لەسەر وتارەکە؟ بەھەرحاڵ، کە چاکت کرد تاگەکە لادەدەین. سوپاس بۆ بەشدارییەکانت، لێدانی تاگی سڕینەوە بەشێکە لە کاری بەڕێوەبەران و ئەمە پراکتزێکی ویکییە، ئێمەش مەبەستمان دڵ ئێشانی خەڵکی نییە.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٧:١٠، ١٩ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

باشە ئەی ئەگەر یەکێک لە بەڕێوبەرەکانی تر سڕیانەوە بەو تاگە؟ وە پێم باشە سەیرێکی بابەتێک بکەیت لەم ویکییە کە پێویستە بسڕێتەوە بەناوی هیتاچیڕاسان

@Rasan emprator page: بەڕێوەبەران پێش سڕینەوە بە باشی بەدواداچوون بۆ وتارەکە ئەکەن و سەیری پەڕەی لێدوانەکان ئەکەن بە بەردەوامی. زۆرجار بەڕێوەبەران خۆیان تاگی سڕینەوە دادەنێن ھەر خۆشیان وتارەکان دەسڕنەوە.--◂ ئێپین لێدوان ‏٢١:٢٨، ١٢ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

وتار

سلاو Épine, ئه‌م ده‌ستكاریه‌كه‌ت به‌چ هۆكارێك گه‌ڕانده‌وه‌ له‌م بابه‌ته‌ ؟ بابه‌تی دیاری كراو -- ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏٢٠:١١، ٨ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

لەبەر ھەمان ھۆکار کە @ئارام بکر: لە لۆگەکە دایناوە.--◂ ئێپین لێدوان ‏٢٠:١٤، ٨ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
ئارام بكر وتی هۆكاره‌كه‌ی ڕوون بكه‌ره‌وه‌ منیش وامكرد كه‌وایه‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هۆكارێكی نیه‌ سوپاس بۆتۆ. -- ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏١١:٣٧، ٩ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
باقلە مانای نییە. ھیچ کەسێک ناڵێت باقلە.--◂ ئێپین لێدوان ‏١١:٣٩، ٩ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
لەوانەیە لای تۆ مانای نەبێت ئەی کەوایە بۆ نوسیویانە باقلە لەکاتی دروستکردنی بابەتەکەم؟ -- ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏١١:٥٨، ٩ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
هەر لەبەر ئەوەی نووسراوە باقلە لە ئەوەڵەوە مانای ئەوە نایات کە هەڵە نییە!--◂ ئێپین لێدوان ‏١٢:٠٠، ٩ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
من زیاتر لەوە مناقەشە ناکەم بەلام لە گۆگل نوسیم باقلە ھات -- ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏١٢:٠٢، ٩ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
لەوانەیە لای تۆ مانای نەبێت و نەبیست بێت -- ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏١٢:٠٢، ٩ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
"باقلە" ٣،٧١٠ ئەنجامی هەیە لە گووگڵ، لەکاتێکدا پاقلە ٣٣،٢٠٠ ئەنجامی هەیە. ئێمە لەسەر بنەمای "لە گووگڵ نووسیم هات" کار ناکەین، شتێک هەیە پێی دەوترێت ئێتیمۆلۆژیا. ئاگات لە قانوونی سێ جار گەڕاندنەوە بێت، ئەمجارە دەستکاری لەسەر ئەو وتارە بگەڕێنیتەوە دەبێتە شەڕە دەستکاری.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٢:٠٥، ٩ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
یاساكان پێویسته‌ دوباره‌ نوێ بكرێنەوە لە کاتی خوێندنەوەی چەن یاسایەک وەڕەس بووم بەدەست چاکردنەوەی ھەلەی ڕێزمانی ئەمە جگە لە بەکارھێنانی وشەی نافەرمی فارسی و عەرەبی -- ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏١٢:٠٩، ٩ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
@Gyan333: ئەگەر کێشەیەکت بەرچاو کەوت تکایە چاکیان بکە، بەڵام پەڕەی سیاسەتەکان دەبێت نووسینیان باش بێت و ڕەچاوی خاڵبەندی و ئەمانە بکرێت تیایاندا. وپ:شێواز ببینە.--◂ ئێپین لێدوان ‏٢١:٢٦، ١٢ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو

دەمباش Épine، ئێمە ھەشتین:) ئەمە لە کەیەوە بووەتە بەڕێوەبەر؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٢٧، ٩ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

نازانم ئەمە چییە و چۆن مافی بەڕێوەبەرایەتی ھەیە!--‎◂ ئێپین لێدوان ‏٢٣:٥٩، ٩ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
ئێستا لە مێتا پرسیم، وتیان ئەمە لەلایەن تایبەت:AbuseFilter بەکاردێ. بۆ بەربەستن و شتی ئۆتۆماتیکی. ئەم ماوەیە ناچالاک بووم ئاگام لە دنیا نەما:)--‎◂ ئێپین لێدوان ‏٠٩:١٥، ١٠ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
واتە گرفتمان بۆ دروست ناکات؟ چونکە لە ئامارەکانی ویکیپیدیای ئینگلیزی و چەند ئامارێکی تریش سەیرم کردووە و ژمارەی بەڕێوەبەران بە ھەشت دانە ئاماژەی پێکراوە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٢٧، ١٠ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
لەوە ئەچێ خۆیان چاکی بکەن.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٩:١٦، ١٠ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
واتا ئەتەوێ بڵیی نابێت ویکیەک لە ٨ بەرێوبەر زیاتری ھەبێت قەدەغەیە ؟ ئارام بکر -- ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏٠٨:٤٣، ١٣ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
@Gyan333: نە، ویکیپیدیای ئینگلیزی ١٬١٨٢ بەڕێوەبەری ھەیە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٠٨، ١٣ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

‏١٩:٣٠، ١١ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)

وەرگێڕانی ژیاننامە

دەمباش Épine, من ئەمڕۆ زۆر ماندوو بووم بە وەرگێڕانی ژیاننامەیەك کە هی دی جەی بەناو بانگی سویدی ئەڤیچیە،بڕێك زانیاری باشم لەسەری دانا،بەڵام تێ ناگەم چۆن بەشی پێڕست زید دەبێ؟وە بۆچی لە کاتێکدا دەمەوێ لە ئینگلیزیەوە زمانەکەی بگۆڕم بۆ کوردی کە خۆم کارم تیا کردووە لە کاتی بینینەوە و خوێندنەوە ئەوا زمانی کوردی بۆ زیاد نەبووە؟ Namo20 (لێدوان) ‏١٩:٣٢، ١٢ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Namo20: سەرەتا بەخێر بێیت بۆ ویکیپیدیا و بەو ھیوایەی ببیت بە ئەندامێکی چالاکی ئێرە. سەرەتا دەربارەی پێڕستەکە، پێویستە لایەنی کەم چوار ئاست (٤ بەش) ھەبن لە وتارەکە بۆ دەرکەوتنی پێڕست، بەم شێوەیە:
== نموونە ==
دەق

== نموونە ==
دەق

== نموونە ==
دەق 

== نموونە ==
دەق

یان

== نموونە ==
=== نموونە ===
دەق

== نموونە == 
=== نموونە ===
دەق
بەم شێوەیە ئینجا پێڕست دەردەکەوێت. پێڕست بۆ کورتکردنەوەی بەشەکانی وتارەکەیە و بۆ ئاسانکردنی گەڕان بەکار دێ، بەڵام ئەو وتارە خۆی زۆر کورتە بۆیە سیستم پێڕستی بۆ دانانێ. بە نموونە ئەگەر سەیری وتارێکی درێژی وەک ئێڤەنێسنس بکەیت، دەبینی کە پێڕستی خۆی ھەیە چوونکە درێژە. و بۆ پرسیاری دووەمت، نێوانویکی لە ویکیدراوەوە دەکرێت، کاتێک بەستەر درا، لە بەشی لای ڕاستی وتارەکە (لە ویکییە ڕاست بۆ چەپەکان) یان لە بەشی لای چەپی وتارەکە (لە ویکییە چەپ بۆ ڕاستەکان) پێڕستی زمانەکان دەردەکەوێت و بە کرتەکردن لەسەر «زمانی زیاتر» دەتوانیت گشت ئەو زمانانە ببینیت کە وتارەکەی پێ نووسراوەتەوە. ھەر یارمەتییەکی ترت پێویست بوو، شەرم مەکە و ئاگادارمان بکەرەوە. بۆ ئەوەی خێراتر وەڵامەکانت وەرگریت دەتوانیت سەردانی پرسگاکەمان بکەیت، لەوێ بەکارھێنەرانی شارەزا بە زووترین کات وەڵامت دەدەنەوە. بە ھیوای بەردەوامی.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٩:٤٦، ١٢ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

دووبارە سڵاو

دەمباش Épine, ئێ بێگومان منیش هەمان کارم کردووە،هیچ پەرەیەك پێشتر درووست نەکراوە دەربارەی ئەو ژیان نامەیە،بەڵام نازانم کێشەکەم چییە،هەمووشی بەسەرکەوتوویی بڵاو بۆتەوە و تەنها ئەوە کێشەکەیە کە نازانم چییە...سوپاس بۆ وەڵامدانەوەت Namo20 (لێدوان) ‏٢١:١٤، ١٢ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

@Namo20: وەک لە سەرێ باسم کرد، بۆ ئەوەی پێڕست دەرکەوێت ئەبێت وتارەکان ٤ بەش یان زیاتریان ھەبێت. تکایە ئەو بەستەرانەی لە پەڕەی لێدوانەکەت بۆمان داناویت بخوێنەوە تاکوو باشتر شارەزای دەستکاریکردنی ویکیپیدیا بیت. ھەر شتێکت پێویست بوو بپرسە :) دووبارە سپاس بۆ دەستکارییەکانت.--◂ ئێپین لێدوان ‏٢١:٢٤، ١٢ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

سوپاس

دەمباش Épine,

ئێستا تێگەشتم... دەستەکانت خۆشبێت. Namo20 (لێدوان) ‏٢١:٢٥، ١٢ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

بەخێرھاتی، و بۆ وتووێژکردنیش، ئەگەر لەسەر ھەمان بابەت بوو پێویست ناکات بەشێکی نوێ لە پەڕەی لێدوان دروست بکەیت بۆ قسەکردنی لەسەری، ھەر ئەو بەشەی پێشووتر دروستت کردبوو دەستکاری بکە.--◂ ئێپین لێدوان ‏٢١:٣٠، ١٢ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو ئیپین، من پەڕەی هونەرمەند ئەڤیچیم بە نزیکی لە سەدا ٥٠ وەرگێڕا،بەڵام ئێستا سێر ئەکەم هێشتا لە بەشی زماندا بۆ مۆبایل کوردی بۆ زیاد نەبووە!دەکرێ پێم بڵێی کیشەکە لە کوێیە؟ -- Namo20 (لێدوان) ‏٠٨:١٠، ١٤ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
گیانەکەم ھەندێک کاتی بەرێ دەردەکەوێ. لای منەوە کێشەی نییە.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٧:٥٦، ١٦ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

داڕێژە

دەمباش Épine,

بۆچی دارێژەکەت سڕیەوە ؟ -- ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏١٧:٥٠، ١٦ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

بەبێ نوسینی ھیچ ھۆکارێک -- ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏١٧:٥٠، ١٦ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
@Gyan333: نەمسڕییەوە، ئەمەتا لێرە. بە دانانی ئەم کۆدە داڕێژەکە بەکار دێت:
{{بەکارھێنەر:Gyan333/موسڵمانانی دژە تیرۆر}}
دەستکاریکردنێکی خۆش :)--◂ ئێپین لێدوان ‏١٧:٥٤، ١٦ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
تۆ لە Public کردتە Secret ئەمە بەکار نایەت ! -- ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏١٨:٥٥، ١٦ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەمە داڕێژەیە بەشێک نییە لە پرۆفایلی من بەڵکو داڕێژەیەکی گشتیە ئەیگەڕینمەوە سوپاس بۆ پەرەپێدانی ویکی -- ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏١٨:٥٦، ١٦ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
@Gyan333: ئەم جۆرە داڕێژانە تایبەتن و دەبێ لە بۆشایی ناوی خۆت بن. ھەموو کەسێک بیەوێت ئەتوانێت بەکاری بێنێت و لە بۆشایی تۆوە ڕایکێشێت. تکایە ئەمجارە بەبێ ئەوەی وتووێژ بە ئەنجام بگات گواستنەوە ئەنجام مەدە چوونکە ئەمە ئەبێتە شەڕە دەستکاری و بەربەست دەکرێیت.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٩:٠٨، ١٦ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
لە ویکی عەرەبی شتی وا نییە -- ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏١٩:١١، ١٦ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
ئێرە ویکی کوردیی ناوەندییە.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٩:١٣، ١٦ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
مەبەستی من عەرەب و کورد نییە لە ئینگلیزیەکەش داڕێژە ھەر گشتیە ئەگەر ھەیە پێم نیشان بدە شتێکی ئاوا ھەبێت ؟ -- ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏١٩:٢٠، ١٦ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
چاوەڕێی وەڵامی تۆم! -- ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏١٩:٣٢، ١٦ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
بە نموونە. تکایە ئیتر درێژە بەم دەمەقاڵێیانە مەدە، ڕوونە ئەزموونت نییە لەگەڵ ویکیپیدیا و باشترە خۆت بە چاکسازیکردنی ناوەڕۆک و وتارەوە خەریک بکەیت.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٩:٣٦، ١٦ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەزموونم نییە پەیدای دەکەم ئەمە کێشەیە ھھھ من وەکوو تۆ لە ویکیپیدیا نەبووم لۆژیک نییە من و تۆ ئەزموونمان وەک یەک بێت کە من چەنساڵ پێش ئێستا رۆشتبووم تازە گەڕاومەتەوە -- ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏٢٠:٤٢، ١٦ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
کێشەکە لە ناشارەزایی نییە، لەوەیە کە دەمەقاڵێ لەسەر شتێک دەکەی کە لەبارەیەوە نازانیت. من بەم شتانە وەڕس ئەبم، بۆیە داوای لێبوردن ئەکەم ئەگەر بە ڕەقی وەڵامت بدەمەوە لەم حاڵەتانەیا.--◂ ئێپین لێدوان ‏٢١:٠٥، ١٦ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
من بەمە توڕە نابم گەر بەرامبەرەکەم جوێنیشم پێبدات وە من ھیچ کێشەم لەگەل تۆ نییە لە ھیچ شتێکت ئەوەنە تورە نەبووم ججگە لەوەی کێشەی ئاینیت لەگەل من ھەیە نازانم چ شتێک وادەکات بەم شێوەیە بیت بەھەرحال سوپاس-- ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏٢١:٠٧، ١٦ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

┐───────────────────────────────────────────└
من کێشەی ئایینیم لەگەڵ کەس نییە. من تەواو بێلایەنم لە دەستکاریکردنی ویکیپیدیا. نازانم ئەم قسەیەت لە کوێوە ھێنا. نزیکەی ھەموو بەکارھێنەرانی ئێرە موسڵمانن و کێشەم لەگەڵ کەسیان نەبووە، ئێستا بۆ لەگەڵ تۆ دەمبێت؟ تکایە لێکدانەوەت باش بێت. بە دڵنیاییشەوە من جنێوم بە کەس نەداوە و شارستانیبوون یەکێکە لەو شتانەی کە ھەموو بەکارھێنەران دەبێت ڕەچاوی بکەن لەکاتی وتووێژدا.--◂ ئێپین لێدوان ‏٢١:٢٣، ١٦ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

‏١٩:٤٣، ١٨ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)

سڕینەوە

دەمباش Épine,

دەمەوێ ئەم وتارە دوبارە ببینمەوە تکایە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر بیگەڕینەوە -- ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏١٠:٥١، ١٩ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

لۆگی ھاوردن و نێوانویکی

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

دەمباش Épine، سوپاس بۆ ھێنانی ئەو داڕێژانەی ئێستا، بەڵام نێوانویکی نەکراون. ئایا خۆکارانە نێوانویکی دەکرێن یان دەستبەکاربم؟ سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٠٣، ١٩ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەبێت خۆت بیانکەیت. :)--◂ ئێپین لێدوان ‏١٥:٠٨، ١٩ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
        زۆر سوپاس. :( -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٤٠، ١٩ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


‏١٨:٠٤، ٢٥ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)

ئازاری ٢٠١٩

  سڵاو، من Gyan333م. ویستم ئاگادارت بکەمەوە کە یەکێک یان زیاتر لە بەشدارییە نوێکانت بۆ ئالبرشت_کۆسل پووچەڵکراونەتەوە چوونکە دەبوونە تێکچوونی سەرچاوەی بابەتەکە سوپاس. ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏١٤:٥٠، ٢٨ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

ئازاری ٢٠١٩

  سڵاو، من Gyan333م. ویستم ئاگادارت بکەمەوە کە یەکێک یان زیاتر لە بەشدارییە نوێکانت بۆ ئیبن_سیرین پووچەڵکراونەتەوە چونکە لابردنی زانیاری بوو بە بیانووی لاواز. سوپاس. ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏١٥:٠٨، ٢٨ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

‏١٦:٢٨، ١ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)

‏١٨:٢٣، ٨ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)

گرێکردنەوە

مامە Épine، دەتوانم داوای ئەوەت لێ بکەم کە {{subst:گرێکردنەوە}} لە پەڕەی لێدوانی شووشە خان دانێیت؟ ھیوادارم قسەم لە ئەرز نەدەیت. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:١٤، ١٣ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

تەواو، پێویست ناکات. کێشەکە چارەسەر بوو. چاوەڕێی خۆیشتین کە بە پشوودرێژییەوە بگەڕێیتەوە:) -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٠١، ١٣ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

‏٢٢:٥٩، ١٥ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)

سڕینەوەی خێرا

ئەم کاتەت باش. ویستم بە توینکڵ تاگی سخ بدەم لە وتاری بەڵێنی بلفۆڕ، بە ھەڵە سڕیمەوە. نازانم بۆچی ناتوانم بیگەڕێنمەوە. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:٢٥، ١٨ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

ببوورە. ئیستە لۆگی سرینەوەکەیم دۆزییەوە. سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:٢٩، ١٨ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو کاک @Pirehelokan: لەکاتی بەکارھێنانی توینکڵ بۆ سڕینەوەی دەبێ چێک لە بۆکسەکەی سەری سەرەوە بدەیت کە نووسراوە «تەنیا تاگ دابنێ.» دەتوانیت ئەمە بە خۆگەڕانە بۆ داھاتوو لە وپ:توینکڵ/ھەڵبژاردەکانەوە کارا بکەیت بۆ ئەوەی پێویست نەکات خۆت سەحی لێ بدەی و ھەمووکات لە حاڵەتی دیفاڵت سەحی لێ درابێ.--◂ ئێپین لێدوان ‏٢٢:١٠، ١٨ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

‏١٩:٠٧، ٢٣ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)

‏٢٢:٢٧، ٢٩ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)

داواکاری

دەمباش Épine، لێرەدا (کە لەوانەیە ئەرشیڤ کرابێت) باسێکم کردووەتەوە، بەڵام چوونەتە فابریکەیتر و منیش تا ئێستا سەر لەوێ دەرناکەم. ھەندێ پرسیاریشیان کردووە. دەتوانیت ھاوکار ببیت؟ سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٠٢، ٥ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @ئارام بکر: دەیەوێ بزانێ ئەگەر ئەرکی T222316 ئەوەیە کە دەتەوێ/داوات کردووە. پرسیاریشی لێت کردووە کە بۆچی لەسەر مۆبایل ویکیدەق بەکار دەبەی و دەستکاریکەری دیداری بەکار ناھێنی. ئەوەشی باس کردووە کە خەریکی پێشخستنی تووڵباڕەکەن.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٠:٣٥، ٦ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

‏١٦:٢٧، ٦ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)

‏٠٠:٤٨، ١٤ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)

وەرگێڕان

سڵاو کاک Épine، شوکر کێشەی وەرگێڕانی ئامرازە نوێیەکەشمان چارەسەرکرد:) ئێستا چەند دانەیەکیان کە بۆ من نوێن وەرمنەگێڕاون و گەر دەتوانیت، تکایە لە دەرفەتێکا ئەو چەند زاراوەیە لێرە و لێرە وەربگێڕە کە بەئەنقەست نەمکرد تا بەھەڵە نەیانکەم جا تۆش بۆ ھەنێکیان کورتکراوە دائەنێی یان درێژکراوە ئەوەیان بەپێی بۆچوونی خۆت دانێ. لێرە زانیاریی تەواو لەبەردەستدایە. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٣:١١، ١٦ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

@ئارام بکر: دەست خۆشیت لێ ئەکەم و پێرۆزباییت لێ دەکەم بۆ زیادکردنی یەکەم ئامرازت بۆ ویکیپیدیا بە سەرکەوتووی. حەز ئەکەم یارمەتی بەم بەڵام ئەو ماوەیە دەرفەتم نابێ و ئەگەریش چالاک بم بەڕاستی پێت ئەڵێم کە کار لەسەر توینکڵ دەکەم چوونکە پێم وایە زووتر ئەوە تەواوکەین باشترە، بەڵام بۆ ئەمە ئەگەر دواشی خەین کێشە نابێت. بەڕای من دەستکارییان مەکە لە داھاتوو دەستکارییان دەکەم.--◂ ئێپین لێدوان ‏٢٣:١٧، ١٦ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر سپاس بۆ ستایشەکەت! کێشە نییە و پەلەشمان نییە. تەنیا ویستم ئاگادارییەکەت بۆ بنێرم و تۆش ھەرکاتێک ویستت، ئەو کات کاری لەسەر بکە. کاتێکی خۆش! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٣:٢٤، ١٦ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

‏١٣:٠٣، ٢٠ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)

دەستخۆش

دەستخۆش @User:Épine: دەستخۆش بۆ بەستنەوەی پەڕەکان، تکایە چادێریم بکە. پەڕەی داڕێژەی دیکە دروست دەکەم هاوکارم بە --RealRojSerbest (لێدوان) ‏١٩:١٠، ٢٣ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

بەسەرچاو کاک @RealRojSerbest: ھەرچییەکت پێویست بوو من لێرەم بۆ یارمەتیدانت و دڵنیا بە من و بەشداربووە بەڕێزەکانی تریش چاودێری دەستکاریی ھەموو بەشداربووان دەکەین و ھەتا دەتوانین یارمەتی دەدەین. سپاس بۆ بەشدارییەکانت.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٩:١٣، ٢٣ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

Sent

@Épine: تکایە سێرێکی ئەمە بکە: Sent -- R O J BIDWE ‏١٤:٤٣، ٢٤ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

چوونەژوورەوە

  چارەسەر کرا

لەو پەڕەیە (چوونە ژوورەوە - بینینی موبایلی) '<br>'ێکی زیادە هەیە و دەرکەوتووە... -> R O J BIDWÊ ‏١٢:٣٩، ٢٦ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @RealRojSerbest: لەکوێدا ھەیە؟ سەیری ڕووکاری مۆبایلەکەم کرد نەمدی. @ئارام بکر: ڕەنگە تۆ بەرچاوت کەوتبێ.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٣:٠٠، ٢٦ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڵێ، ھەبوو. دەستەکانتان خۆشبێت. دوای ماوەیەکی تر نوێ دەبێتەوە. سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٢٣، ٢٦ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەگەر بمتانیبا سکرینشۆتم لۆ دەناردن -> R O J BIDWÊ ‏١٣:٥٥، ٢٦ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە پەڕەی بەکارھێنەری «Épine/ئەرشیڤی ١٠».