یارمەتی:ئەرشیڤکردنی پەڕەکان

ئەرشیڤکردنی پەڕەکان شتێکی ئاساییە لە ویکیپیدیادا، لەبەرئەوەی پەڕەکانی وتووێژە کۆنەکان زۆر جار قەبارەیان زۆر گەورەیە ئەمەش وا دەکات لێگەڕان لە ناویدا کارێکی گران بێت. لەم پەڕەیەدا باسی شێوەکانی ئەرشیڤکردنی پەڕەکان دەکرێت.

ئاسانترین ڕێگای ئەرشیڤکردنی پەڕەکاندەستکاری

ئاسانترین ڕێگا ئەوەیە ناوەڕۆکی پەڕەیەک کە دەتانھەوێ ئەرشیڤی بکەن کۆپی بکەنە ناو ژێرپەڕەیەکی نوێی ترەوە؛ بەڵام بەم جۆرە مێژووی پەڕەکە ناگوێزرێتەوە. لێرەدا باسی شێوەیەک بۆ ئەرشیڤکردنی پەڕەکان دەکەین کە مێژووی پەڕەکەش دەگوێزێتەوە.

  1. بە دوگمەی «بیگوازەوە»، پەڕەکە بگوێزنەوە بۆ ژێرپەڕەی مەبەستتان. بۆ نموونھ وتووێژی بەکارھێنەر:X --> وتووێژی بەکارھێنەر:X/ئەرشیڤی ١
  2. بچنە ناو وتووێژی بەکارھێنەر:Xەوە. سیستەم بە شێوەی خۆگەڕ دەتانباتە وتووێژی بەکارھێنەر:X/ئەرشیڤی ١ و ئەم پەیامە لەسەرەوی پەڕەکە نیشان دەدات: «ڕەوانەکراوە لە وتووێژی بەکارھێنەر:X ەوە».
  3. لەو پەڕەیەدا لەسەر وتووێژی بەکارھێنەر:X کرتە بکەن. ئاوا دەچنە پەڕە سەرەکییەکە کە ناوەڕۆکی ئەمەیە: «#ڕەوانەکەر وتووێژی بەکارھێنەر:X/ئەرشیڤی ١».
  4. پەڕەکە واڵا بکەنەوە و بەستەرێک بۆ ئەرشیڤەکە دروست بکەن. بۆ نموونە:
ئەرشیڤەکانی ڕابردوو:
[[وتووێژی بەکارھێنەر:X/ئەرشیڤی ١]]
----------------------------------
<!--------پەیامە نوێکان---------->