سلام و علیکم.. ببورن مامۆستا پیرەهەلۆ من مافی پاسدراوی خۆگەڕم پێدراوە یاخود نا!؟ رێز و مەحەبەت.


مامۆستای به‌رێز..زۆر سوپاس بۆ ئه‌و رێنمایانه‌ی به‌منی ده‌ده‌ن..به‌و پێیه‌ی ئه‌من نوێم بۆیه‌ له‌ زۆر شتدا كێشه‌م بۆ دروست ده‌بێ.. زۆر سوپاس كه‌ بۆ یارمه‌تیه‌كانتان..دووباره‌ مه‌منونم.. — ئەم لێدوانە لەلایەن Yad nursi واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

دەستکاری

دەستکاری
   
سڵاو، زۆر سوپاس بۆ دەستکاریە بەنرخەکەت لەسەر وتاری ئێڤەنێسێنس لە ویکیپیدیای کوردی ناوەندی. دەتوانیت یارمەتیمان بدەیت لە فراوانکردنی جیھانی ئێڤەنێسێنس بە سەردانکردنی ویکیپرۆژەی ئێڤەنێسێنس، لەوێ گشت زانیارییەکان کۆکراونەتەوە و دەتوانیت یارمەتی بدەیت لە پەرەپێدان بەو وتارەی خۆت بەدڵتە، بەھیوای دەستکاری کردنێکی باش!

ژیار مێرلین وتووێژ ‏٢٢:٢٢، ١٠ی تەموزی ٢٠١٦ (UTC)

بەڕێوەبەرانی تەکنیکی

دەستکاری

سڵاو بەڕێزان. ئەمە پەیامێکی ئاگادارییە: دامەزراوەی ویکیمیدیا بڕیاری داوە کە گرووپی بەڕێوەبەران دابەش بکرێن بەسەر دوو گرووپدا: بەڕێوەبەرانی ئاسایی و بەڕێوەبەرانی تەکنیکی. بەڕێوەبەرانی ئاسایی (ئەوانەی ئێستا ھەن) ھەندێک لە مافەکانیان، وەک دەستکاریکردنی پەڕەکانی CSS و JS، لەدەست دەدەن دوای دامەزرانی گرووپی بەڕێوەبەرانی تەکنیکی، کە ئیتر ئەندامانی ئەو گرووپە مافی دەستکاریکردنی ئەو جۆرە پەڕانەیان دەبێت لەپاڵ مافە گشتییەکانی تری بەڕێوەبەران. ئێستا لە ویکیپیدیا:دیوەخان (سیاسەت)/بەڕێوەبەری تەکنیکی پڕۆسەی پاڵاوتن و گواستنەوەی ئەو بەڕێوەبەرانەی کە دەیانەوێت مافی دەستکاریکردن و دروستکردنی ئەو پەڕانەیان ھەبێت بەڕێوەدەچێت. داواکراوە کە کۆمەڵگەی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی بەشداری لەم ھەڵبژاردن و لێدوانە بکات تاکوو تا کۆتایی ماوەی دیاریکراو بەڕێوەبەرە تەکنیکییەکان دیاریکرابێتن. سوپاس. — ئەم لێدوانە لەلایەن Eyubm واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

واژووکردنی لێدوانی واژوونەکراو

دەستکاری

سڵاو کاک Pirehelokan، بۆ واژووکردنی لێدوانە واژوونەکراوەکان پێشناز دەکەم بەکارھێنەر:Aram/unsignedhelper تاقی بکەیتەوە، کە ئەمە خۆگەڕانە کاتی واژووکردنەکەیش زیاد دەکات نەوەکوو تەنیا ناوی بەکارھێنەرەکە. ئەم لێدوانەم واژوو ناکەم و بۆ تۆی بەجێ دەھێڵم. سپاس!

Invitation for Functionary consultation 2021

دەستکاری

Greetings, Admins of the emerging community,

I'm letting you know in advance about a meeting I'd like to invite you to regarding the Universal Code of Conduct and the community's ownership of its future enforcement. I'm still in the process of putting together the details, but I wanted to share the date with you: 10/11 July, 2021. I do not have a time on this date yet, but I will let you soon. We have created a meta page with basic information. Please take a look at the meta page and sign up your name under the appropriate section.

Thank you for your time.--BAnand (WMF) 15:14, 10 June 2021 (UTC)

بەربەستن

دەستکاری

بەکام ماف بەربەستنی ئەو بەکارھێنەرت کرد کە من لەگەڵیان لە گفتوگۆم، بۆمن خۆم نەمدەزانی بەربەستی بکەم؟ چۆن شتی وا دەکەی کاک @Pirehelokan ئەی نازانی بەڕێوەبەرێک کە لەکارەکە تێوەگلاوە ئەو کارەکان بەڕێوە دەبات چۆن Bypassی Rulingی منت کرد؟ ڕوونکردنەوەیەکی یاسای بدە گەرنا تکایە ھەر ئێستا ئەو بەربەستنە پووچەڵ بکەوە نایاساییە. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ١٧:٤١، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

@Sakura emad دەستی خۆش بێ! تۆ دەبووا خۆت یاساکەت جێبەجێ بکردایە، نەک ھەوڵ بدەی نێوانمان خۆش بکەی. Aza (لێدوان) ١٧:٥٦، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad: سپاس بۆ پەیامەکەت. داوای لێبوردن ئەکەم ئەگەر وا تێگەیشتی کە ئەم کارەی من دابەزانی ئۆتۆریتەی ئێوە بووە وەک بەڕێوەبەری تێوەگلاو. بەڵام پێویستە چەند شتێک بخەمەوە بیرتان: یەک، لە ویکیپیدیا یاسامان نیە، پاڵیسی (سیاسەت) ھەیە، ڕێنوێنی ھەیە و دەقی گشتی وەک ئێسەی (ئێرە بخوێننەوە بۆ زانیاریی زیاتر). بەڕێوەبەری تێوەگلاو پاڵیسی نیە. ئەگەر ویکیپیدیا:ئاکار بخوێننەوە دەبینن پاراستنی شآرستانییەت و ئەخلاق یەکێک لە پێنج کۆڵەکەکەی ویکیپیدیایە. ئەمە پاڵیسییە و پاڵیسی حوکمی لە ڕێنوێنی و ئێسەی بەقەوەتترە (ھەمیشە ئەمە دروست نیە، بەڵام بەزۆری وایە). ئەوەی دەربارەی بەڕێوەبەری تێوەگلاو نووسیتان ڕاستە، بەڵام ئەوە حوکمی لە پاڵیسی کزترە، کاتێک پێنج کۆڵەکەکەی ویکیپیدیا دەخرێتە بەر مەترسی، ئاساییە گایدلاینێک پشتگوێ بخرێ. من خۆم لە ناوەرۆک و وتووێژدا دەستتێوەردان لە کاری بەکارھێنەران و بەڕێوەبەراندا ناکەم، بەڵام لە ھەر کوێی ئەم دنیایەدا تۆ سووکایەتی بە ناوی کەسێک بکەیت و دواییش لەجێی داوای لێبوردن بڵێی من دەفتەری یادگارییەکانت نیم ناوەکەت لەبەر کەم دەخرێیتە دەرەوە، ئیتر با شەڕەدەستکاری بمێنێ. ئەمە نموونەی زاقی ویکیپیدیا:پەلاماری کەسی قەدەغەیەیە و شیاوی بەربەستکردنە. ئەگەر دەستکارییەکانم ببینی بە دەگمەن کەس بەربەست دەکەم، بەڵام ئەم کەیسە سووکایەتییە و ھێرشی کەسی و ھیچی تر. ئەگەر لات وایە سێ ڕۆژ زۆرە بیکەیت بە یەک ڕۆژ یان دوو، بەڵام پێویستە پەیامێک بەو بەکارھێنەرە بدرێت کە پاراستنی ئەخلاق و ئاکاری قسەکردن سەرەتاییترین ئەرکە. ھیوادارم ئەم ڕوونکردنەوەیە بەکەڵک بێت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ١٨:٣١، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @Pirehelokan دەستت خۆش بێت کارێکی چاکت کردووە من گلەییم لە حوکمەکەتان نییە. گلەیم لەوەیە Bypassی بڕیارەکانی من کراوە، خۆ "من" ھیچ نیم، بەڵام مەبەستم بەڕێوەبەرێک Overrideی بڕیاری بەڕێوەبەرێکی تر نەکات.
بۆ بابەتی بەربەستن تۆزێک بڕیارێکی توند بوو، چونکە زەمەن بەکارھێنەرێکی نوێ نیە تا بە سزا فێری بکەین، من دەمویست تێگەیشتن و گفتوگۆ لەنێوان ھەردوولا درووست بکەم و بگەینە ئەنجامێک گەر کاک زەمەن ھەر بەئەنقەست وازی نەھێنابوایە ئەوکات بەربەستن، ئەویش نەک بە مەبەستی سزا، چونکە بەربەستن بۆ سزا بەکارنایەت بەڵکو بۆ فێرکردن و ڕاگرتنی زیانە.
خۆ لێرە گەر من رەق بومایە و توند یاساکانم بگرتبا دەبوایە کاک @Aza دووجار سزا بدەم، چونکە خۆی بەڕێوەبەر بووە و چاک-چاک شارەزای پڕۆژەکەیە، ڕۆژێک لەگەڵ ئێمە پڕۆژەکەی بەرێوەبردووە، کەچی بەبێ گفتوگۆ چووە شەڕە دەستکاری لەگەڵ زەمەن کردووە. ئێستا لێرەش دێ ڕەخنەی ئەوە دەگرێت: "من یاسام جێبەجێ نەکردووە". —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ١٩:٢١، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad:، منیش لەگەڵ بەربەستکردن نیم. وەک لێرەش دەبینی من سەرەتا ئامۆژگاریی ئازام کرد کە سەرچاوە بەتەواوی دابنێت، بەڵام دواتر ئەوانەی لە وتووێژ:مەڵەغان دیم وتووێژ نەبوو و هێرشی کەسی بوو. وەک عەرزم کردیت من ڕای خۆم نووسی. لەلایەن منەوە ئازادی کە بەربەستەکە لاببەیت، ئەگەر پێت توندە. پێشتر لە سێ ڕۆژەوە کردم بۆم کرد بە یەک ڕۆژ. زیاتر مەبەستم ئەوە بوو کە زەمەن بزانێت ناکۆکی و مشتومڕ لەسەر ناوەرۆک نابێت بە بیانوو بۆ هەراسانکردن و قسەی ناشیرین. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٢٠:٤٥، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
کێشە نابێت و با بمێنێت ھەم دەبێتە پشوویەک بۆ زەمەن. و ماندوو نەبیت. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ٢١:٥٦، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Pirehelokan @Sakura emad ئەزانی چی ناخۆشە؟ لەسەر شتێ تاوانبارت بکەن کە تۆ ئەسڵەن مەبەستی خراپت لەسەری نەبووە و بە دڵێکی فراوانەوە گەیاندبێتت. بەڕێز Pirehelokan من سێ جار دووپاتم کردەوە کە ھەڵە لە ناوەکە گەیشتوم کەچی بەم لێدوانانەت ناڕاستەوخۆ پێم دەڵێی «نا درۆ دەکەی، مەبەستت خراپ بووە» باشە من ھەڵەم کردوە پێزانینم نەبووە، ئەوە چ ڕێزێکە ئێوە بۆ من ھەتانە؟ ئەشڵێی داوای لێبوردن؟ داوای لێبوردن بۆ ھەڵەیەک کە نەمکردوە، بەڵکو خۆتان بیرتان خراپە و سەرەتا خراپەکە لێک ئەدەنەوە، ئەسڵەن من ئەو کەسەم کە دەبێ داوای لێبوردنم لێبکرێ، سەرەتا لێدوانەکانی Sakura emad لە وتووێژ:مەڵەغان و دواتر ئێوە لە وتووێژ:نیشتمان و پەڕەی لێدوانەکەم و تەنانەت ئێرەش!! بێ ئەوەی ڕەچاوی ئەوە بکەن کە ماوەیەکە لێرە ناچالاکم و توانای سەیڤکردنی ناوی ئەو کەسایەتییە گرنگەی کوردستانم نەبووە، بەڕێوەبەریش بوایە بەھەرحاڵ.. بڕوانە سندووقەکانی پەڕەکەم کە ئەمەم لێ داناوە و بزانە بۆچیم لەوێ داناوە، یان ھیچ بیرۆکەیەکت ھەیە ئێرەم بۆچی دروستکردوە؟ وێڕای ئەو ھەموو ئاگادارکردنەوانەی بەڕێوەبەر ئارام لەسەر ھەندێک دەستکاریم، بڕوانە ئێرە بێ ئەوەی ئاگاداربم خۆم تاگی پاڵاوتنەکەم لابردبوو کە خۆم پاڵاوتبووم بۆ وتاری ھەڵبژێردراو. جا بڕواننە وتووێژەکەی مەڵەغان aza ئەسڵەن ناوی وتارەکەی بەلاوە گرنگ نەبوو یەکسەر کەوتە باسی ئەوەی چۆن سزابدرێم ئێستاش ھیچ ڕوونکردنەوەیەکم لێی نەبینی کە بۆچی ناوەکەی گۆڕیوە، من واش دوای ئەوەی زانیم وشەکەم ھەڵە نوسیوە ھێڵم بەسەریدا ھێنا، نازانم چ ھۆکارێکی دی دەمێنێتەوە وا بە ئاسودەیی بڵێن 'سوکایەتی' مەگەر نازانم ئێرە ئینسایکلۆپیدیایە و گەمەخانە نیە؟ حەزم نەکرد ئەمە بنووسم، چونکە وام لە فکردا نەبوو ھەر سووربن لەسەر ئەوەی من بە درۆزن بزانن و ئاوا زلی بکەن بۆیە لێرە گوتم تا عەرزی جەنابتانی کەم ئێمە بۆت نین، تکایە وەک بۆتیش مامەڵەمان لەگەڵدا مەکە. سپاس گەر سەرجەم ئەو لێدوانانەی کراون دەربارەی ئەم نامەوزوعە کە ھیچ شایەنی ئەوە نەبووە، بسڕنەوە، بە ئێرەشەوە.  زەمەنCefayî  (لێدوان) ٢٢:٤٩، ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @Zemen تۆ لێدوانەکانی منت خوێندەوە لەسەر خۆت؟ پێم وانییە من ویستبێتم سزای تۆ بدەم. یان بمەوێ کارەکە گەورە بکەم ئەسڵەن من ویستوومە تێگەیشتن لەنێوان تۆ و کاک ئازا درووست بکەم. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ٢٣:٣٩، ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Pirehelokan: سپاس بۆ تۆش کاکە گیان، پێویست ناکا سپاسم بکەی، من سپاسی تۆ دەکەم گەر ئەو داواکاریەم جێبەجێ بکەی و چی وتووێژی کراوە دەربارەی ئەمە بسڕیتەوە.  زەمەنCefayî  (لێدوان) ١٣:٣٩، ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە