ویکیپیدیا:دیوەخان (سیاسەت)/بەڕێوەبەری تەکنیکی
سڵاو ھاوڕێیان! ویکیمیدیا بڕیاری داوە کە گرووپی بەڕێوەبەران دابەش بکات بەسەر دوو جۆردا: بەڕێوەبەرانی ئاسایی و بەڕێوەبەرانی تەکنیکی. لەکاتی ئێستادا بەڕێوەبەرانی ئاسایی دەتوانن دەستکاری پەڕەکانی JS و CSSیش بکەن و ویکیمیدیاش ئەمە بە شیاو نازانێت، بۆیە دوای ماوەیەکی تر مافی دەستکاریکردنی ئەم جۆرە پەڕانە لە بەڕێوەبەرانی ئاسایی دەسەنێتەوە و ئەوان چیتر توانای دەستکاریکردنی ئەو پەڕە تەکنیکیانەیان نامێنێت. زۆرێک لە بەڕێوەبەران ھەر خۆیان دەستکاری ئەو جۆرە پەڕانە ناکەن بۆیە کێشەیەک نییە بۆیان، بەڵام بۆ ھەندێکیشیان (وەک خۆم، کە بەردەوام دەستکاریان دەکەم و ئامرازی نوێ زیاد دەکەم) نەمانی ماف بۆ دەستکاریکردنی ئەم جۆرە پەڕانە کێشەیە. لەم پەڕەیەدا، بەپێی سیاسەت، خۆھەڵبژاردنێک ئەنجام دەدرێت لەلایەن ھەموو ئەو بەڕێوەبەرانەی دەیانەوێت مافەکەیان لە بەڕێوەبەرەوە بگوازرێتەوە سەر بەڕێوەبەری تەکنیکی. بەکارھێنەران دەتوانن دەنگی لەگەڵ یان دژ بە زیاتر لە یەک بەکارھێنەر بدەن.--◂ ئێپین لێدوان♬ ١٢:٣١، ١١ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)
وتووێژ
- بۆ زانیاری زیاتر، تکایە ئەم پەڕەیە بخوێننەوە کە وەرمگێڕاوە بۆ سەر کوردی لەسەر مێتا (ئەگەر وەڕگێڕانەکە کێشەی ھەبوو تکایە ھەوڵ بدە چاکی بکە چوونکە بەپەلە وەرمگێڕاوە). ئەوەی لێرەدا گرنگە ئەوەیە دەبێت لایەنی کەم دوو بەڕێوەبەری تەکنیکی ھەبن و نابێت تەنیا یەک دانە بێت. ئەمە بۆ ئەوەیە تا چاودێری دەستکارییەکانی یەکتری بکەن. من پێشنیار دەکەم @Calak: خۆی ھەڵبژێرێت چوونکە ئەویش زیاتر دەستکاری ئەم جۆرە پەڕانەی کردووە و شارەزایی ھەیە. ئەگەر زوو ئێمەش ھەلەکە نەقۆزینەوە وەک مافی پشکنەری بەکارھێنەری لێیەت و دوایش پێمان نادەن، بمانەوێت ھەر پەڕەیەکی لەو شێوەیە دەستکاری کەین ئەبێت ڕاکەین بۆ مێتا!--◂ ئێپین لێدوان♬ ١٣:٢٦، ١١ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)
- ئەوانەی شارەزایی و تاقەتی کار بە سی ئێس ئێس و جاڤا سکریپتیان ھەیە و تا ئەمڕۆ کردوویانە خۆیان کاندید کەن و باقییەکەیشی ئاسایی بن. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٢١:٢٠، ١١ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)
- بەڵێ ھەر وا دەبێت @Pirehelokan: بەڵام تکایە بەشداری لە دەنگدانەکان بکە.--◂ ئێپین لێدوان♬ ٢١:٢٤، ١١ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)
- @Épine: نازانم ھیچ شتێک بە دوور نییە لەمانە بەڵام خۆم پێم وایە ئەم دەستەڵاتە وەک پشکنەر نەبێ پێمان نەدەن (ئەو زۆر ھەستیارە) بەڵام ئەگەر نەشیان دا ئیتر نەیان دا! ئێستاش نازانم ڕاوەستاباین بزانین بەڕاستی ئەم شتە سەر دەگرێ یا نا چون ھێشتا ئەم گرووپە دانەمەزراوە. ئەگەر سەریش بگرێ بەڵام زۆری پێ بچێ دوایی دەبێ دیسان ڕاپرسی دانێینەوە چون دەڵێن ڕاپرسییەکە کۆن بووە. بێجگە لەو بەڕێوەبەرانەی حەز دەکەن وەک پێشوو بتوانن دەستکاری ڕووکار بکەن (ئەگە دەستکاری ناکەن بەڕاستی پێویست نییە) دەبێ دوایی بۆ ئەم بەکارھێنەرانەش ڕاپرسی دابنرێ مافەکەیان لێ نەستێنرێتەوە. --چالاک وتووێژ ١٠:٢٥، ١٢ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)
- کاک @Calak: مافەکە پەسەند کراوە و تاکوو ٢٣ی مانگیان داوینەتێ (بە گشت ویکیپیدیاکان) کە خۆیان یەکلایی بکەنەوە و بەکارھێنەرە نوێکان دیاری بکەن لەو ماوەیەدا. ئەم ڕاپرسییە بە کۆن لە قەڵەم نادەن، لەکاتێکدا ئەوە دەکەن کە بە مانگ بەسەریدا ڕۆشتبێت. من خۆشم لێی دڵنیا نەبووبێتمەوە چۆن بانگەشەم بۆ دەکرد، یان ئەگەر پرۆژەکە پەسەند نەکرابا چۆن پەیامھێن ھەموو ویکیپیدیاکانی ئاگادار دەکردەوە؟ ئەگەر ئێستا بە تکاوە بەشداری لە ھەڵبژاردنەکان بکەیت و خۆت ھەڵبژێریت زۆر باش دەبێت بۆمان!--◂ ئێپین لێدوان♬ ١٠:٥٠، ١٢ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)
- @Épine: نازانم ھیچ شتێک بە دوور نییە لەمانە بەڵام خۆم پێم وایە ئەم دەستەڵاتە وەک پشکنەر نەبێ پێمان نەدەن (ئەو زۆر ھەستیارە) بەڵام ئەگەر نەشیان دا ئیتر نەیان دا! ئێستاش نازانم ڕاوەستاباین بزانین بەڕاستی ئەم شتە سەر دەگرێ یا نا چون ھێشتا ئەم گرووپە دانەمەزراوە. ئەگەر سەریش بگرێ بەڵام زۆری پێ بچێ دوایی دەبێ دیسان ڕاپرسی دانێینەوە چون دەڵێن ڕاپرسییەکە کۆن بووە. بێجگە لەو بەڕێوەبەرانەی حەز دەکەن وەک پێشوو بتوانن دەستکاری ڕووکار بکەن (ئەگە دەستکاری ناکەن بەڕاستی پێویست نییە) دەبێ دوایی بۆ ئەم بەکارھێنەرانەش ڕاپرسی دابنرێ مافەکەیان لێ نەستێنرێتەوە. --چالاک وتووێژ ١٠:٢٥، ١٢ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)
- بەڵێ ھەر وا دەبێت @Pirehelokan: بەڵام تکایە بەشداری لە دەنگدانەکان بکە.--◂ ئێپین لێدوان♬ ٢١:٢٤، ١١ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)
- ناوی مافەکە گۆڕدراوە بۆ بەڕێوەبەری ڕووکار. بەم زووانە بەڕێوەبەرانی تر مافی دەستکاریکردنی پەڕە ناوبراوەکانیان نامێنێت، کاریگەری لەسەر ئەندامانی گرووپی دەستکاریکەری ڕووکاریش دەبێت. تاکوو دوو شەم چاوەڕێ بکەن (٣٠ مانگ) بزانین چی دەبێت. ھەچ کەسێک ھێشتا دەنگی نەداوە و دەیەوێت بەشدار بێت، ئێستا کاتێتی.--◂ ئێپین لێدوان♬ ١٦:١٧، ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)
- ٣٠ مانگ، دوو شەم، مافەکە جێگیر دەکرێت دەکرێت. ھەموو بەڕێوەبەران توانای دەستکاریکردنی پەڕە ناوبراوەکانیان نامێنێت، جگە لە بەڕێوەبەرانی ڕووکار.--◂ ئێپین لێدوان♬ ١٢:٥٨، ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)
- مافی بەڕێوەبەری ڕووکار دامەزرا. داواکاری بۆ ئێپین و @Calak: پێشکەش کرا.--◂ ئێپین لێدوان♬ ١٣:٤٢، ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)
- ھەر ئێستا بەڕێوەبەران ئەم مافەیان ھەیە جا نازانم لادەچێ یا نا. ئەگەر لانەچێ ئەوە پێویست ناکا ئەم مافەمان ھەبێ. بزانین چی لێ دێتەوە. سپاس.--چالاک وتووێژ ١٤:٠٧، ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)
- @Calak: وایە، تاکوو چوار ھەفتەی تریش مافیان دەمێنێت، دوای ئەوە تەنیا ئەندامانی ئەم گرووپە مافی دەستکاریکردنی ئەو پەڕانەیان دەبێت. ئەمە بۆیە وا کراوە تا ڕێگە بە ویکییە گەورەکان بدەن بەردەوام بن لە وتووێژ و ھەڵبژاردن. ئێمە ھەر زوو یەکلایی بۆوە. ئێستا خەریکی پڕکردنی گرووپەکەن.--◂ ئێپین لێدوان♬ ١٤:٢٠، ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)
- شتێکی تر. ئێستا ئێمە مافی دەستکاریکەری ڕووکاریشمان ھەر ھەیە و سێ ئەندامیشی ھەیە. ئایا ئەم مافەش دوای ٤ حەفتەی تر دەسڕدرێتەوە یا ئەو ھەر دەمێنێ؟--چالاک وتووێژ ١٤:٢٧، ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)
- @Calak: ئەم گۆڕانکارییە کاریگەری لەسەر مافی دەستکاریکەری ڕووکاریش دەبێت (بنۆڕە ئێرە). بەپێی ئەو نووسراوە مافەکە نەک ھەر لە بەڕێوەبەران و دەستکاریکەرانی داڕێژە دەسەندرێتەوە لەم گرووپەش دەسەندرێتەوە لە چەند ویکیپیدیایەک (کە ئێمەشی تێدایە) ئەگەر ھاتە سەر ئەوەی کە مافەکە پووچەڵ ببێتەوە دەتوانین ئەو بەکارھێنەرانەی ئەو مافەیان ھەیە بگوازینەوە سەر بەڕێوەبەری ڕووکار. ئێستا ویکیمیدیا تووشی پارانۆیا بووە لەبەر ئەم مافە و زۆر بە ھەستیاری سەیری دەکات—ڕوونیشە بۆچی.--◂ ئێپین لێدوان♬ ١٤:٤٢، ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)
- سپاس. ئەگەر ھاتوو پووچەڵ کرایەوە دەیان گوێزینەوە بۆ سەر گرووپی نوێ ئیشاڵڵا.--چالاک وتووێژ ١٧:٣١، ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)
- @Calak: ئەم گۆڕانکارییە کاریگەری لەسەر مافی دەستکاریکەری ڕووکاریش دەبێت (بنۆڕە ئێرە). بەپێی ئەو نووسراوە مافەکە نەک ھەر لە بەڕێوەبەران و دەستکاریکەرانی داڕێژە دەسەندرێتەوە لەم گرووپەش دەسەندرێتەوە لە چەند ویکیپیدیایەک (کە ئێمەشی تێدایە) ئەگەر ھاتە سەر ئەوەی کە مافەکە پووچەڵ ببێتەوە دەتوانین ئەو بەکارھێنەرانەی ئەو مافەیان ھەیە بگوازینەوە سەر بەڕێوەبەری ڕووکار. ئێستا ویکیمیدیا تووشی پارانۆیا بووە لەبەر ئەم مافە و زۆر بە ھەستیاری سەیری دەکات—ڕوونیشە بۆچی.--◂ ئێپین لێدوان♬ ١٤:٤٢، ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)
- شتێکی تر. ئێستا ئێمە مافی دەستکاریکەری ڕووکاریشمان ھەر ھەیە و سێ ئەندامیشی ھەیە. ئایا ئەم مافەش دوای ٤ حەفتەی تر دەسڕدرێتەوە یا ئەو ھەر دەمێنێ؟--چالاک وتووێژ ١٤:٢٧، ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)
- @Calak: وایە، تاکوو چوار ھەفتەی تریش مافیان دەمێنێت، دوای ئەوە تەنیا ئەندامانی ئەم گرووپە مافی دەستکاریکردنی ئەو پەڕانەیان دەبێت. ئەمە بۆیە وا کراوە تا ڕێگە بە ویکییە گەورەکان بدەن بەردەوام بن لە وتووێژ و ھەڵبژاردن. ئێمە ھەر زوو یەکلایی بۆوە. ئێستا خەریکی پڕکردنی گرووپەکەن.--◂ ئێپین لێدوان♬ ١٤:٢٠، ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)
- ھەر ئێستا بەڕێوەبەران ئەم مافەیان ھەیە جا نازانم لادەچێ یا نا. ئەگەر لانەچێ ئەوە پێویست ناکا ئەم مافەمان ھەبێ. بزانین چی لێ دێتەوە. سپاس.--چالاک وتووێژ ١٤:٠٧، ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)
- ھەڵبژاردنەکان کۆتاییان پێ ھات. Calak و Épine بۆ بەڕێوەبەری ڕووکار ھەڵبژێردران.
ھەڵبژاردنەکان
وەک لە سەرەوە باسم کردووە، ئەمە مافێکی گرنگە بۆ من و ناتوانم بەو شێوەیەی ئێستا و پێشوو بەشداریم ھەبێت ئەگەر مافی دەستکاریکردنی ئەو پەڕە تەکنیکیانەم نەبێت. ئەسڵەن ھۆکاری بوونە بەڕێوەبەرم بە سەرەکی دەستکاریکردنی ئەم پەڕانە بوو.--◂ ئێپین لێدوان♬ ١٢:٣١، ١١ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)
لەگەڵ
- لەگەڵ Épine، کەسێکی ژیرە و توانای دەستکاریکردنی پەڕەکانی Js و CSSی ھەیە. کارەکانی ڕابردووشی شاھێدی ئەوەن، و بەردەوام بە دەم کێشە تەکنیکییەکانەوەیە و توانای زمانی ئینگلیزییشی زۆرباشە تا بتوانێت کێشە و گرفتەکان بگەیەنێتە ئینکیوبەیتر یان ھەرشوێنێکی دی و گفتوگۆیان لەسەر بکات تا چارەسەریان بکات. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٢:٤٤، ١١ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)
- لەگەڵ > Kushared (لێدوان) ١٢:٤٦، ١١ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)
- لەگەڵ > گومانی تێدا نییە کە Épine، لەو بوارە زۆر چالاک و زیرەکە، ھەبوونیشی وەکو بەڕێوەبەری تەکنیکی سوودێکی زۆر بە ویکی کوردی ناوەندی دەگەیەنێت --Hevi (لێدوان) ١٣:٢٤، ١١ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)
- لەگەڵ 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ١٦:١٩، ١١ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)
- لەگەڵ، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٢١:٢٤، ١١ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)
- لەگەڵ، سەرچیا — ١٤:٥٦، ١٢ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)
- لەگەڵ Şûşe وتووێژ ١٥:١٨، ١٢ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)
- لەگەڵ--چالاک وتووێژ ٠٩:٠٤، ١٣ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)
- لەگەڵ مادیوتووێژ ١٨:١٣، ١٤ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)
- لەگەڵ--Aza (لێدوان) ٠٦:٢٩، ١٦ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)
دژ
بێلایەن
سڵاو ھەواڵان. منیش لێرەدا وەک بەڕێوەبەرێک کە بەشداریم بووە لە بۆشاییی ناوی میدیاویکیدا [١] خۆم بۆ ئەم مافە نوێیە کە بڕیارە لە بەرێوەبەران بستێنرێتەوە بەربژار دەکەم. من ئاگاداری ئەمە نەبووم بەڕاستی بەڵام وا دیارە بەڕێز Épine ئاگادارە و وا دیارە بۆ ئەمە دەبێ دوو بەکارھێنەر خۆی بەربژار بکا. بێ ئەم دەستەڵاتە بۆ بچووکترین کار دەبینە چاولەدەستی مێتا و دەستمان بەڕاستی دەبەسرێ. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ٠٩:٠٤، ١٣ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)
لەگەڵ
- لەگەڵ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٠:١١، ١٣ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)
- لەگەڵ سەرچیا — ١٠:٥٨، ١٣ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)
- لەگەڵ--◂ ئێپین لێدوان♬ ١٤:٣٢، ١٣ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)
- لەگەڵ--Hevi (لێدوان) ٢٠:١١، ١٣ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)
- لەگەڵ > Kushared (لێدوان) ١٣:١٠، ١٤ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)
- لەگەڵ مادیوتووێژ ١٨:١٣، ١٤ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)
- لەگەڵ، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٠٤:٥١، ١٦ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)
- لەگەڵ --Aza (لێدوان) ٠٦:٢٩، ١٦ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)
- لەگەڵŞûşe وتووێژ ٠٩:٥٤، ١٦ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)
- لەگەڵ 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ٠٠:٠٨، ٢١ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)