Yad nursi
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لە سەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٧٣٬١٨١ وتار و ١٨٣ بەشداربووی چالاکی ھەیە.
بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:
ئەم پەڕەیە تایبەتی تۆیە و دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:
|
پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٠٢:٤٢، ١٨ی تەممووزی ٢٠١٥ (UTC)
- بەخێر بێیت بۆ ویکیی سۆرانی. سپاس بۆ بەشداریت لە ویکیپیدیادا. ئەو نووسراوانەی سەرەوە یارمەتیی باشی تێدایە. سەبارەت بە پرسیارەکەیشت ئەگەر وێنەکە ئازادە خۆت بەمجۆرە باری بکە. لە لای ڕاستی پەڕەی دەستپێکی ویکیپیدیاوە کلیک بکە لە سەر پەڕگەیەک بار بکە. لەوێوە دەتوانیت ھەموو جۆرە فایلێک بار بکەیت. بەو مەرجەی کە ئازاد بێت. ئەگەر ئازاد نیە داوا بکە با خۆمان بۆت بار بکەین. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٠٢:٤٣، ١٨ی تەممووزی ٢٠١٥ (UTC)
بەڕێزم ئەو وێنانەی بارت کردبوون ئازاد نەبوون و لە ئینتەرنێت وەرگیرابوون. بۆیە بە زوویی لە سەر کۆمنزیش لادەبرێن. بۆ دانانی وێنەیش سەیری ئێرە بکە با فێر بیت چۆن وێنەکە لە ناو دەقەکەدا دابنێیت. لەگەڵ ڕێز، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ١٦:٣٤، ١٨ی تەممووزی ٢٠١٥ (UTC)
- سڵاو سپاس بۆ نووسینی وتاری نوێ لە ویکیی سۆرانیدا. شتێک ھەیە کە ئەگەر بەرچاوی بگریت زۆر باش دەبێت. ئەویش بەستەر دانە لە ناو وتارەکاندا. بۆ بۆ نموونە لە وتاری شەمسی تەبرێزیدا دەتوانیت بەستەر بدەیت بە وتاری مەولانای ڕۆمی یان قۆنیە. بەم جۆرە کەسانێکی زیاتر دەتوانن وتارەکەی جەنابت و وتارەکانی تریش ببینن و کەڵکی لێ وەربگرن. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ١٧:٤٧، ٢٢ی تەممووزی ٢٠١٥ (UTC)
- بەڕێزم یارمەتی دانی بەکارھێنەرانی نوێ ئەرکی سەرشانی ھەمووی ئەندامانی ویکیپیدیایە. ئەگەر ھەر پرسیارێکیشت ھەبوو لە خزمەتتداین. تکایە ئەگەر لە پەڕەی لێدوانی کەسێکدا یان لە پەڕەی وتووێژی وتارێکدا شت دەنووسیت، لە ئاخری نووسراوەکەتدا چوار نیشانەی ~ دابنێ کە نووسراوەکەت ئیمزا بکات. سپاس، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٢٢:٣٧، ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٥ (UTC)
- بۆ وتارەکەی شێخ نەجمەددین تەھا، تکایە با بڕێک وشە و ئاوەڵناو کە ڕەنگ و بۆی تاریف و ھەڵکێشانیان ھەیە (وەکوو زانای پایەبەرز، لەخواترس، بەفیراسەت و ھتد) لە وتارەکەدا نەبن و وتارەکە ئینسایکلۆپیدیایی بێت. ئەگەرنا مەجبوور ئەبین تاگی بێلایەنی و شێوازی ناڕێکی لێ بدەین. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٠٤:٣٤، ١٨ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)
- بەڵێ ئەوە دەزانم کە سەرچاوەکان تاریفیان داوە. بەڵام لە ئینسایکلۆپیدیا نووسیندا مافی ئەوەمان نیە کە کەسێک ھەڵبکێشین یان بە پێچەوانە بیکوتین. بۆ نموونە عەتتار بە ئیبراھیمی ئەدھەم دەڵێت ئەو شاھی دنیا و دینە. یان سەعدی بە بایەزید دەڵێت تاووسی عاریفان یان عەلائەدین سەجادی دەیان ئاوەڵناوی جوانی بۆ شاعیرانی کورد نووسیوە. بەڵام لە ویکیپیدیادا مافی ئەوەمان نیە کە ئەو جۆرە ھەڵکێشانانە بنووسینەوە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٢١:٥٦، ١٨ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)
- بۆ دانانی وێنەش پێویستە کلیک بکەیت لە لای ڕاستی لاپەڕەکانەوە نووسراوە پەڕگەیەک بار بکە. لە سەر ئەوە کلیک بکە و ئەگەر وێنەکە ئازادە لە کۆمنزدا باری بکە. بۆ ئەوەی باشتر تێبگەیت سەیرێکی ئەم ڤیدیۆیە بکە کە تازە دامناوە. بەڵام بە داخەوە دەنگەکەی زۆر کزە و لە دەرفەتێکدا دەبێت خاسی بکەم. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٢٢:٠٠، ١٨ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)
- سپاس بۆ نووسینی وتاری جونەیدی بەغدادی. تکایە بەستەری بدە بە وتارەکانی ترەوە با ھەتیو نەکەوێت و زۆرترین کەس کەڵکی لێ وەربگرێت. ئەوەش لینکی ڤیدیۆی فێرکارییەکە. ئەم جارە بە دەنگێکی باشەوە. سەرکەوتوو بیت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٠٥:١٩، ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)
سڵاو و ڕێز؛ سەبارەت بە پرسیارەکەتان، لە ویکیپیدیادا ناکرێت وشە بە وشە لە دەقێکەوە کۆپی بکرێت، چون ئەوە ژێرپێ خستنی مافی بڵاو کردنەوەیە؛ بەڵام دەکرێت لە سەرچاوەی بڕواپێکراو وەکوو ئەو کتێبەی نووسیوتانە کەڵک وەربگیرێت و ناوەکەی لە سەرچاوەکاندا بنووسرێت. بەڵام من بەداخەوە تێنەگەیشتم بۆچی دەتانھەوێت وتارەکانتان بکوژێننەوە؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ١٨:٥٧، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)