ویکیپیدیای کوردی

وەشانەکانی ویکیپیدیا بە زمانی کوردی

ویکیپیدیای کوردی (بە کوردیی باکووری: Wîkîpediya Kurdî) ئاماژەیە بۆ دوو وەشانی ویکیپیدیا کە بە ھەردوو شێوەی ستانداردی زمانی کوردی؛ کورمانجی و سۆرانی دەنووسرێن. ویکیپیدیا کوردییەکان وەک ھەموو ویکیپیدیایەکانی دیکە ھەمووان دەتوانن وتاری بۆ زیاد بکەن و دەستکاریی وتارەکان بکەن.

ویکیپیدیا کوردییەکان
Wikipedia-logo-v2-ku.svg
Wikipedia-logo-v2-ckb.svg
لۆگۆی ویکیپیدیای کورمانجی (ڕاست) و ویکیپیدیای سۆرانی (چەپ)
چەشنی وێبگە
Internet encyclopedia project
بەردەستە بەکوردی (کورمانجی · سۆرانی)
خاوەندامەزراوەی ویکیمیدیا
دروستکراو لەلایەنکومەڵگەی ویکیی کوردی
وێبگەku.wikipedia.org (کورمانجی)
ckb.wikipedia.org (سۆرانی)
بازرگانینەخێر
تۆمارکردنھەڵبژاردن
خستنەکار٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٤؛ ١٦ ساڵ لەمەوبەر (٢٠٠٤-٠١-07)
مۆڵەتنامەی ناوەڕۆک
Creative Commons Attribution/
Share-Alike
3.0

مێژوودەستکاری

ویکیپیدیای کوردی لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٤ سازکرا، ویکیپیدیاکە وا ڕێک خرابوو کە بە کورمانجی و سۆرانی وتاری تێدا بڵاوبکرێتەوە. بەڵام بەھۆی ھەبوونی ئاستەنگی تەکنیکی و زمانەوانی ئەو شێوازە سەری نەگرت، ئەمە بووە ھۆی ئەوەی لە ١٢ی ئابی ٢٠٠٩ وەشانێکی نوێ بۆ کوردیی ناوەندی (سۆرانی) سازبکرێت بە کۆدی زمانیی (ckb). ویکیپیدیا بنەڕەتییەکەش (بە کۆدی زمانیی ku) بۆ نووسینی وتارەکان بە کوردیی باکووری (کورمانجی) تەرخان کرا.

ئەمانەش ببینەدەستکاری

سەرچاوەکاندەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکاندەستکاری