ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی
وەشانێکی ویکیپیدیا بە کوردیی ناوەندی
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. |
ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی یان ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی (پێشگر: ckb) یەکێکە لە وەشانەکانی ویکیپیدیا بە زمانی کوردی (سۆرانی). ویکیپیدیای کوردیی سۆرانیش وەک ھەموو ویکیپیدیایەکانی تر ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادە و ھەمووان دەتوانن دەستکاریی پەڕەکان بکەن، جگە لە چەند پەڕەیەک کە تەنیا بەکارھێنەرە خاوەن ھەژمارە باوەڕپێکراوەکان دەتوانن دەستکاری بکەن.[١][٢]
![]() | |
چەشنی وێبگە | ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد |
---|---|
بەردەستە بە | کوردیی سۆرانی |
خاوەن | دامەزراوەی ویکیمیدیا |
دروستکراو لەلایەن | کومەڵگەی ویکیی کوردی |
وێبگە | ckb.wikipedia.org |
بازرگانی | نەخێر |
تۆمارکردن | ئارەزوومەندانە |
خستنەکار | ١٢ی ئابی ٢٠٠٩ |
ڕەوشی ھەنووکەیی | چالاک |
مۆڵەتنامەی ناوەڕۆک | مۆڵەتنامەی کرێیتیڤ کۆمنز |
ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی ھەتا ئێستا ٦٩٬٠٠٠ ھەژماری بەکارھێنەرانی تێدا دروست کراون، ٧ بەڕێوەبەر و ٧٧٬١١١ وتاری ھەن.
مێژوو
دەستکاریلە سەرەتای کرانەوەی وەشانی ویکیپیدیا بە زمانی کوردی (کورمانجی) لە ٢٠٠٤ وتارە سۆرانییەکانیش ھەر لەوێ بڵاودەکرانەوە، بەڵام ئەم شێوەی کارکردنە ئاستەنگی دروست کردن و ئەمەش وای کرد لە ١٢ی ئابی ٢٠٠٩ وەشانێکی نوێ بۆ ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی دروست بکرێت.
ئامارەکان
دەستکاریبەکارھێنەران | دەستکارییەکان | پەڕەکان | وتارەکان | پەڕگەکان | بەڕێوەبەران | بەکارھێنەرە چالاکەکان | وتارە ھەڵبژێردراوەکان | وتارە باشەکان | دەروازە ھەڵبژێردراوەکان |
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
٦٩٬٠٠٠ | ١٬٤٥٢٬٩٧٠ | ٢٤٧٬٣١٣ | ٧٧٬١١١ | ٢٬٩٦٩ | ٧ | ١٢٩ | ٧٨ | ٤٨ | ٨ |
پێشانگا
دەستکاری-
لۆگۆی ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی بەبۆنەی گەیشتن بە ٧٥،٠٠٠ وتار
-
لۆگۆی ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی بەبۆنەی گەیشتن بە ٥٠،٠٠٠ وتار
-
لۆگۆی ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی بەبۆنەی گەیشتن بە ٢٥،٠٠٠ وتار
-
لۆگۆی ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی بەبۆنەی نەورۆز
-
لۆگۆی ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی بەشێوەی ئاڵای کوردستان
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ پێڕستی ویکیپیدیاکان
- ^ «ئاماری ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی». لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی نیسانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاری- دەروازەی زمانی کوردی
- دەروازەی کوردستان
- دەروازەی ئێران
- دەروازەی عێراق
- دەروازەی ئینتەرنێت
- دەروازەی زمان
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی تێدایە.