ویکیپیدیا:ناساندن
یارمەتی:ناوەڕۆک |
ناساندن | فێرکاری زۆرتر بۆ دەستکاری | گەڕان لە ویکیپیدیا | فێرکاری |
ئایا "دەستکاری" لە سەرووی پەڕەکان دەبینیت؟ لە ویکیپیدیادا، لە هەر کاتێکدا دەتوانی وتارەکان دەستکاری و چاکسازی بکەیت. تەنانەت بێ چوونەوەژوورەی سیستەمەکەش.
ویکیپیدیا چییە؟
دەستکاریویکیپیدیا زانستنامەیەکە کە لە ڕێگەی هاوبەشی خوێنەرانیەوە دەنووسرێت و پێکدێت. ویکیپیدیا لە سەر شێوازی جۆرەیەکی تایبەتی ماڵپەڕەکانە بە ناوی ویکی کە هاوبەشیکردن ئاسان دەکاتەوە. ژمارەیەکی زۆرێ لە بەکارهێنەران خەریکی چاکسازین و لە هەر کاتژمێردا بە دەیان دەستکاری تێدا ئەکرێت. هەمووی ئەو دەستکاریانە لە مێژووی وتارەکان و دوایین گۆڕانکاریەکان دەنووسرێت. دەستکاریە پەسندنەکراوەکان بە خێرایی دەسڕێنەوە و لەوانیە دەستپێگەیشتنی ئەو کەسانی هەر خەریک خراپکارین بەربەست بکرێت.
من چۆن دەتوانم بەشداری بکەم؟
دەستکاریلە دەستکاری مەترسە! هەر کەس دەتوانێت هەر وتارێک دەستکاری بکات و ئێمەش داواتان لێئەکەین نەترس بن. شتێک بدۆزنەوە بۆ باشترکردن و چاکسازی، چ لە بواری ناوەڕۆک چ هەڵەی نووسین و بۆ باشتر کردن دەستکاری بکەن.
لە یادت بێت : تۆ ناتوانی ببیتە هۆی کێشە بۆ ویکیپیدیا. هەموو دەستکاریەکان دەکرێ بگەڕێنەوە و هەڵەکان چاک بکرێنەوە و باشتر بکرێن. هەر بۆیە: فەرموو وتارێک دەستکاری بکە و یارمەتی بدە ویکیپیدیا ببێتە گەورەترین سەرچاوەی زانیاریی لەسەر تۆڕی جیهانی.
هەر ئێستا یەکەم تاقیکردنەوەی دەستکاریی خۆت بکە
دەستکاریلە پێشدا سەرنجێکی ئەم خاڵانە بدە، جا دەستپێبکە :
- کرتە بکە سەر ئێرە.
- شتێک بنووسە. ئەگەر لەپێشدا شتێکی تێدا نووسراوە، لە ژێرەوە زیادیبکە.
- دوگمەی پاشەکەوتکردن لێدە بۆ پاشەکەوتکردنی ئەوەی نووسیوتە و یا پیشبینین لێدە بۆ دیتنی تاقیکردنەوەیەکی گۆڕانکاریەکان.