لێدوانی بەکارھێنەر:Épine/ئەرشیڤی ٥

دوایین لێدوان: ٦ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Épine لە بابەتی بەسەرداچوونەوە

داڕێژە

من چەند مانگێکە چاوەڕێی داڕێژەیەکی تایبەت بە کەسایەتی ئەنیمێ و مانگام، شەرمە ئەوەش بڵێم بەڵام ئایە نەھاتە بەرھەم؟؟؟ 😊 بە ڕاستی بێزاربووم لە چاوەڕوانی 😟 تکایە شتێک بکە صلصة صويا (لێدوان) ‏١٤:١٥، ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

@صلصة صویا: ئەوە Calak دروستی کردووە، ئەمەتا. --◂ ئێپین وتووێژ ‏١٤:١٧، ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

@Épine: خۆم ئەمەم بینیوە بەڵام وەک لە وتووێژەکەدا تۆ باسی ئەوەت کردووە کە دەبێت بە کوردیش دانەیەک دابێنن، بۆیە پێم وایە کە ئەوە ھەژمار ناکرێت صلصة صويا (لێدوان) ‏١٤:٥٩، ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

نا کاکە ھیچ پێویست بەمە نییە کوردیەکەی ھەبێ یان نا. ھەر ئەمە بەکاربھێنە کێشەیەکیش ھەبوو پێنگمان بکە ئاگادار بینەوە. --چالاک وتووێژ ‏١٦:٣٩، ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

@Épine: باشە ئێستا پێویستە چی بکەم، من بە ڕاستی نازانم ئەوە بەکار بھێنم، ئەگەر دەتوانیت لە وتارێکدا بەکاری بێھێنە و پاشان منیش لێت فێر دەبم صلصة صويا (لێدوان) ‏١٧:٠٦، ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

لە ڕاستیدا گەر دەتوانیت ناوەکەی و ناوەڕۆکەکەی وەربگێڕە بۆ کوردی، پێم وایە ئەمە شتێکی پێویستە بۆ داڕێژەیەکی ھاوشێوە صلصة صويا (لێدوان) ‏١٧:١٠، ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

نیشانێک بۆ تۆ!

  نیشانی دڵنەرمی
نیشانی دڵنەرمی پێشکەشە بە کاک ژیاری ئازیز! کە ھەردەم و بەبێ ھیچ تووڕەیی و ماندووبوونێک بەردەوام و بەردەوام یارمەتی و وەڵامی پرسیار و داواکارییەکانی من و سەرجەم بەکارھێنەرانی ترت داوە و داوەتەوە لە گشت ڕوویەکەوە. و بە ھەمان کار ھەڵساویت بەرامبەر بەو کەسانەی کە داوای یارمەتییشیان لێت نەکردووە. جێگای شانازیت و نموونەت زۆر بێ. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٢٧، ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر سوپاس بۆ تۆ، ھەوڵ دەدەم بەپێی توانا یارمەتی ھەمووان بدەم. --◂ ئێپین وتووێژ ‏٠١:٠٩، ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

گەڕاندنەوەی دەستکاری

سڵاو ئێپین گیان! من لە سەرھێڵ نیم تا بەستەرەکان تاقی بکەمەوە. ئێستە ئەمەوێ بڵێم چی ھۆکار بوو بۆ گەڕاندنەوەی دەستکارییەکەم لە ئێرە؟ ئەو بەکارھێنەرە بەڕێزە وتارێکی بە ناوی بەکارھێنەریی خۆیەوە دروستکردووە کە بە ئاشکرا بانگەشە بۆ خۆی یان ھەر شتێکی تر بێت تێیدا دەکات. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٤٥، ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

@ئارام بکر: ڕاست دەکەیت، لای من وایە ئەوە پەڕەی بەکارھێنەرە. سڕیمەوە، سەرکەوتوو بن، لە ھەڵەی ئاوا ئاگادارم بکەنەوە ئەگەر ڕوویان دایەوە. --◂ ئێپین وتووێژ ‏١٤:٥١، ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
کە ئاوایە. منیش لام سەیر بوو. بە ھەرحاڵ، تۆش سەرکەتوو بیت ئێپین گیان. بژیت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٥٨، ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

ھەڵە

بەڕێز ژیار دوو بابەت ھەیە کە پێویستە چارەسەر بکرێت:

  • لە وتارە باشەکاندا ئێمە شەش وتارمان ھەیە بەڵام لە لیستەکەدا حەوت وتار دانراوە، ئەمە ھەڵەیەکی گەورەیە و نابێت بکرێت.
  • ئەمەوێت پێشنیاری ئەوە بکەم بەشێک لە وتارە ھەڵبژێردراوەکاندا بکەیتەوە بە ناوی وێژە کە تێیدا گرێگری ھاوس و ھاوشێوەکانی دابنێت (سەیرێکی ویکی عەرەبی بکە)، ھۆکارەکەشی ئەوەیە گرێگری ھاوس کەسایەتییەکەی خەیاڵییە و دروست کردنی کارێکی ھونەری و وێژەییە صلصة صويا (لێدوان) ‏١٧:١٢، ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
  1.   کرا
  2.   نەکرا. تکایە، ویکیپیدیای عەرەبی سەر و بنی ھەڵەیە، با ئێمە ھەڵەکانی ئەوان دووبارە نەکەینەوە. ھاوس لە ژێر بەشی کەسایەتییەکان لە کەسایەتییە خەیاڵییەکان شوێنی دەبێتەوە. --◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٣:١١، ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

داواکاری

سڵاو ئێپین گیان! بە ئەرک نەبێت داڕێژە و پۆلی شاعیرە کوردەکانم ئەوێت. خۆم نازانم بە ناوی چییەوە نوسراوە. سپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٥٩، ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو لە تۆش @ئارام بکر:! ئەمە دەڵێیت؟--◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٣:١٢، ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
تەواوە ئێپین گیان. ئەی پۆلەکە؟ مەبەستم پۆلێکە کە سەرجەم شاعیرە کوردەکانی تێدا بێت واتە وەک ناوی ئەم داڕێژەیە. گەر نییشە با خۆم دروستی بکەم. سپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٢٩، ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
@ئارام بکر: پۆل:شاعیرانی کورد؟--◂ ئێپین وتووێژ ‏١١:٣٤، ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
بژیت گوڵ. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٤١، ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

پێداچوونەوە

ئەم وتارە زانیارییەکانی سڕاونەتەوە و لە کورتەی دەستکاری پێم وابێ بە ھەورامی شتێک نوسراوە. بزانە بۆ زانیارییەکانی ناوی سڕاونەتەوە و گەر خراپکارییە، بیگەڕێنەوە. سپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٤١، ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

  کرائێپین وتووێژ ‏١٢:٥٨، ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

داڕێژەی...

بەڕێز ژیار ئایە لە ویکی سۆرانیدا داڕێژەیەک ھەیە بۆ شار بەکار بێت؟؟؟ صلصة صويا (لێدوان) ‏١٤:٢١، ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

@صلصة صویا: {{زانیاریدانی نیشتنگە}} باشە؟--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٤:٤٧، ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
@Épine: لە ڕاستیدا نازانم، ئێستا من لەمەدا بەکارمھێنا، ئەمەش پەڕەکەیەتی بە زمانەکانی تر. خۆت سەیری بکە و ئەوەی لە یادم کردووە بینووسە صلصة صويا (لێدوان) ‏١٥:٣٧، ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

دەروازە

@Épine: بەڕێز ژیار ئەم پەڕە پەیوەست بکە بە زمانەکانی ترەوە لێرەوە صلصة صويا (لێدوان) ‏١٨:٢٣، ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

  کرائێپین وتووێژ ‏١٨:٢٤، ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

وەرگێڕانی داڕێژە

سڵاو... ھیوادارم کاتت ھەبێت...

ئەم داڕێژەیە ناوەڕۆکەکانی ئینگلیزییە و گەر دەتوانیت وەریگێڕە بۆ کوردی. بە ڕاستی زیاتر لە دە جار تا ئێستا بەکارم ھێناوە و زیاتریش بەکاری دێنم لە داھاتوودا بۆیە گەر دەتوانیت بیکە بە کوردی صلصة صويا (لێدوان) ‏١٦:٣٢، ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

  کرائێپین وتووێژ ‏١٦:٥٤، ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

وتارە دووبارەکان

سڵاو کاک ژیار! ھەردووک وتاری ئەرژەنتین و ئارجەنتین دووبارەن. شێکیان لێ بکە، کە یەکەمیان بە نێوانویکی و دووەمیان بێنوانویکییە و پێشنیاری تێکەڵکردنیشیان بۆ کراوە. سپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٣٢، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

  کرائێپین وتووێژ ‏٢٠:٣٨، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

بەستەری سوور

بەڕێز ژیار تۆ ھەموو کات داوام لێ دەکەیت بەستەرە سوورەکانی لێکۆڵەر کۆنان دروست بکەم، ئێستا من بۆیە وەستاوم چونکە نازانم چۆن داڕێژەکەی کەسایەتی ئەنیمێ و مانگا بەکار بھێنم، گەر دەتوانیت لە یەکێک لە وتارەکاندا (بۆ نموونە ئەمە) بەکاریبھێنە تا منیش لێت فێربم. وە گەر دەتوانیت ناوەڕۆکەکەشی بکە بە کوردی 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏١٥:٥٥، ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

  کرائێپین وتووێژ ‏١٦:١١، ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

دەستت خۆش بێت، سەیرم کرد. بەڵام چەند شتێک ھەیە نەت کردووە بۆ داڕێژە:

  • تەمەن
  • ڕێکەوتی لەدایک بوون
  • پیشە

ئێستا من لە کۆنان ئێدۆگاوادا ھەندێک شتم پڕ کردەوە، سەیرێکی بکە و پاشان ئەو شتانەی سەرەوە بۆ داڕێژەکە زیاد بکە.

بە ڕاست ھەندێک شت ھەبوو لێی تێنەگەیشتم، مەبەستم ئەوانەیە کە نووسراوە "ئەبێ بە ژمارە بنووسی" ئەمانە چین و بۆ چی بەکاردێت؟؟؟ 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏١٦:٤٣، ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەوانە گرنگ نین. ھەرچۆنێک بێ، پێم وانییە تەمەن و ڕێکەوتی لەدایکبوون و ئەمانە بۆ کەسایەتییە خەیاڵییەکان گرنگ بن. پێم وابێت ئاوا ئیشی تۆ دەڕوا بەڕێوە. --◂ ئێپین وتووێژ ‏١٦:٤٨، ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
لەڕاستیدا شتێکی زۆر گرنگە، ھەر وەک لە وتاری لێکۆڵەر کۆناندا ڕوون کردۆتەوە لە ژاپۆن کەسایەتییە خەیاڵییەکان بە شێوەیەکی جیاواز سەیر دەکرێت ھەر لەبەر ئەمەش پارچەیەک زەوی لە شارۆچکەی ھۆکای گۆڕدراوە بۆ شاری کۆنان کە تێیدا مۆزەخانە و پەیکەر و چەندین شتی تری تێدایە، بۆ تکایە مەڵێ کە گرنگ نییە و بۆم دروست کە 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏١٦:٥٣، ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
من تێناگەم بۆ بچووکترین دیتەیل دەبێ لە زانیاریدانەکانی کە داوایان دەکەی ھەبن؟ ئەتوانیت لە ناوەرۆکی وتارەکان بینووسیت وەک زۆرینەی وتارەکانی تر. ھەرچۆنێک بێت، کە کات ھەبوو ئەویش دەکەم. ئێستا باشترە گرنگی بە کێشە سەرەکییەکە بدەی. --◂ ئێپین وتووێژ ‏١٦:٥٥، ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

کارەکانی تری

بەڕێز ژیار گەر دەتوانیت بۆ داڕێژەی زانیاریدانی کەسایەتی "کارەکانی تری" زیاد بکە، دەست خۆش 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏٢٠:٣٧، ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

ھەڵە

سڵاو کاکە ژیار! لە ویکیپیدیا:سیاسەتەکان و ڕێساکان پێم وابێ ھەڵە ھەیە، کە وا نووسراوە «وپ:سڕو» کە خۆی دەبێت «وپ:سوڕ» بێت، بەڵام ھەردووکیشیان ھەن. سپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٠٦، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

@ئارام بکر: ھەردووکیان ڕاستن، سڕو کورتکراوەی (سیاسەت و ڕێساکانی ویکیپیدیا)ـیە، لەکاتێکدا سوڕ کورتکراوەی (سیاسەتەکان و ڕێساکان)ـە. --◂ ئێپین وتووێژ ‏١٣:٣٠، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەو ویکیپیدیایەی ناو کەوانەکان وای کرد وا بیرکەمەوە. بە ھەرحاڵ، زۆر سپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٣٦، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

پێشخستن

بەڕێز ژیار سڵاو... ھیوادارم تەندروستیت باش بێت... ئەمەوێت داوای ئەوەت لێ بکەم کە بۆ وتاری لێکۆڵەر کۆنان شتێک بکەیت، لە ویکی عەرەبیدا لە شوێنی ژمارەی زنجیرەکانی ئەنیمێکە پێویست ناکات ھەفتانە زنجیرەکەی بگۆڕیت بەڵکو ئەو خۆی بە شێوەیەکی ئۆتۆماکی دەگۆڕێت واتە بێ ھیچ دەستکارییەک ھەفتانە ژمارەکەی دەگۆڕێت ئەمەش دوای بڵاو بوونەوەی زنجیرەیەکی نوێی ئەنیمێکە لە ژاپۆن، ئەگەر بکرێت ئەوا دەمەوێت شتێکی ھاوشێوە بۆ وتارەکەی ئێمەش بکەیت. سوپاس 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏٢٠:٤٦، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەو کارانە دەبێ بەکارھێنەران خۆیان بە دەست بیکەن و بە خۆگەڕانە ناکرێت ھێندەی من ئاگادار بم. --◂ ئێپین وتووێژ ‏٢١:٣٨، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
نەخێر من دڵنیات دەکەمەوە کە وا نییە، ئەمە ئەو داڕێژەیە کە بەکارھاتووە لە وتارەکەیدا، سەیرێکی بکە 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏٢٣:١٠، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
@ساکاتا گینتۆکی: ڕاستە ئەو داڕێژەیە بەکارھاتووە، بەڵام ناوەرۆکی ئەو داڕێژەیە بە دەست نوێدەکرێتەوە و خۆگەڕ نییە. لەوێش ھەر بەکارھێنەران دەیکەن. ھەرچۆنێک بێت، ژمارەی ئەڵقەکان گرنگ نین. ئەگەر ھەشبن بە مانگ و ساڵ ئینجا نوێ بکرێنەوە باشە. --◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٧:٣٥، ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڵێ ئەوە ڕاستە بەڵام ئەوە لە شوێنکی ترەوەیە و پێم باشترە لەو شوێنانەوە بێت تا لە خودی وتارەکەوە، بەھەر حاڵ دەستت خۆش بێت... بژیت 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏٠٨:٥٤، ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

مەتلەب

سڵاو کاکە ژیار! بۆچی لە مەتلەب ئەو ھەڵانە لە زانیاریدانەکەدا ھەیە؟ گەر دەکرێت، چاکیان بکە. و لە ئینگلیزییەکەش زانیاریدانی دووەمی لێرە بوونی نییە، بەڵام داڕێژە:زانیاریدانی زمانی بەرنامەسازی ھەیە و ناشزانم گونجاوە بۆ زانیاریدانی دووەم یان نا؟ ویستیشم نێوانویکیی بکەم، بەڵام   نەکرا. گەر دەکرێت پەڕگەی سکرینشاتەکەش بار بکە کە لە ئینگلیزییەکەدا بوونی ھەیە. سپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٢٢، ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

  چارەسەر کرا--◂ ئێپین وتووێژ ‏٢٢:٢٩، ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

لێکۆڵەر کۆنان

سڵاو مام ئێپین! وەک لە پەڕەی لێدوانەکەمدا ڕوونم کردەوە کە منیش ئیدی کاتێکی وام بۆ ویکیپیدیا نابێت و ئەبێت بەیەکەوە بەسەر لێکۆڵەر کۆناندا بچینەوە چوون بە تاکە کەسێکمان ناکرێت و ساکاتا گینتۆکییش ھیوای بەوەیە کە بۆ سەری ساڵ ھەڵبژێردرێت و نابێت ماندووبوونەکەی بەفیڕۆ بچێت و ھەر بۆیە داوات لێ دەکەم کە وتارەکە لە نێوان خۆم و خۆتدا بکەینە نیوە و بەیەکەوە ئەوە کارە بکەین. جا تۆ بڕیاری ئەوە بدە کە من چەند و تۆ چەند وەربگرین. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٢٤، ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

@ئارام بکر: من تا بەشی دەرچوونەکان دەکەم، دەرچوونەکان بۆ تۆ بەجێ دێڵم و تۆ لەوێوە بیکە. ئیتر چیشت ئەوێ بەشە زۆرەکەم بۆخۆم داناوە خاڵۆ!:D--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٠:٣٣، ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
[پێکەنین] بژیت و   زۆر سوپاس! مامە! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٤١، ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
@ئارام بکر: من تەواو. ئەگەر تۆ کاتت نییە زۆر ئاساییە ئەتوانم بەشەکانی تۆش وەربگرم من بیانکەم. ئەزانم تۆ زانستیت و خوێندنەکەت لەچاو ئەوەی من قورسترە. --◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٠:٠٥، ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
  بەسەرداچوونەوە کرا. زۆر سپاس بۆ پێشنیارەکەت کاکە ژیار. ئێستا پێم وابێ ھیچ نەماوە و وتارە زۆر خاوێنە. بەڕاست، گەر بمەوێ دەنگی لەگەڵ بدەم بە وتارەکە، ئەوا دەبێت دەنگی بێلایەنەکەم بسڕمەوە یان یەکسەر دەنگی لەگەڵ بدەم و ئەوی تریش بمێنێت؟ کەی دەنگی پێ بدەین یان ھەر ئێستاش ئەتوانین؟ لەکۆتاییدا ئەو چەند تاگەی لووتکەی وتارە گەر پێویست بکات لایبەرە. ھەزاربارە سپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٣٠، ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
@ئارام بکر: ئەبێت ئەویش بمێنێتەوە بەڵام خەتی بەسەر بێنە، بەو شێوەیە--◂ ئێپین وتووێژ ‏١١:٣٠، ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

بابەتە دووبارەکان

دڵ گیان ئەم دووانە دووبارەن، کە یەکێکیان داڕێژەیە و بە ناوی داڕێژە:گەڕەکەکانی بۆکانە و ئەوی تریان وتارە و بە ناوی گەڕەکەکانی بۆکانە. و ھەردووکیان بە مەبەستی داڕێژەن پێم وابێ. شتێکیان لێ بکە. ھەڵبەتە ئەمجارەیان چاکەکە بۆ محەمەد ڕزگار ئەگەڕێتەوە. سپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:١٧، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

  کرا --◂ ئێپین وتووێژ ‏٢٠:٤٧، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

زیاد کردن

بەڕێز ژیار پرسیارێکم ھەیە: ئایە پەڕگەکان لە ژمارەی وتارەکانی ویکیپیدیا زیاد دەکەن؟؟؟ وە ئایە بۆ داڕێژە و پۆلەکانیش ئەمە ھەیە؟؟؟ 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏١٧:٢٨، ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

نەخێر. ھەر یەکەیان لە بۆشایی ناوی خۆیان زیاد دەکەن. --◂ ئێپین وتووێژ ‏١٧:٢٩، ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

  زۆر سوپاس! بۆ یارمەتییەکەت و ھەموو یارمەتییەکانی پێشترت 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏١٨:٠٣، ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

مانگای لێکۆڵەر کۆنان

بەڕێز ژیار تکایە کۆتا دەستکاریت لە کتێبەکانی لێکۆڵەر کۆناندا پووچەڵ بکەرەوە، ئەمەش چونکە من لە ھەموو ئەو وتارانەی کە دروستم کردوون سەبارەت بە لێکۆڵەر کۆنان بە "مانگای لێکۆڵەر کۆنان" یان "خشتەی کتێبەکانی لێکۆڵەر کۆنان" ناوم ھێناوە و تۆش بە بێ بەجێھێشتنی ھیچ ڕەوانەکەرێک پەڕەکەت گواستۆتەوە، تکایە ئەم کێشە چارەسەر بکە 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏١٩:٢١، ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

ھەڵە تێگەیشتن

بەڕێز ژیار تۆ بە ھەڵە لە من تێگەیشتوویت، ئێستا من لە وتارەکانی تردا بە خشتەی کتێبەکانی لێکۆڵەر کۆنان ڕەوانەم کردووە (بۆ نموونە وتاری لێکۆڵەر کۆنان) ھەر بۆیە من پێت دەڵێم کە نابێت بگوازرێتەوە بۆ کتێبەکانی لێکۆڵەر کۆنان، خۆی من کێشەم لەگەڵ ناوی کتێبەکانی لێکۆڵەر کۆناندا نییە بەڵکو تۆ بە بێ بەجێھێشتنی ڕەوانەکەر گواستەوە (واتە ئێستا لە وتارەکانی تر پەڕەکە وەک بەستەری سوور دەردەکەوێت)، تۆ ئەم ماوەیە ھەر بە ھەڵە تێدەگەیت، کاتێک من وتم دەستکارییەکانت لە کتێبی لێکۆڵەر کۆناندا پووچەڵ بکەوە مەبەستم ئەوەبوو کە ئەو ڕاونەکەرانەی دروستم کردبوون بە گواستنەوەی ناوی وتارەکە بگەڕێتەوە، تۆش بە ھەڵە لە من تێگەیشتی ڕەوانەکەرێکی سەربەخۆت دروست کرد، بە ھەر حاڵ لەوانەیە ھەڵەی من بێت کە مەبەستی خۆم بە باشی نەگەیاندووە بەڵام ھەڵەی تۆشی تێدایە... بۆ چارەسەر کردنی ئەم بابەتە پێشنیاری ئەوە دەکەم پەڕەی ڕەوانەکەرەکە بسڕیتەوە و پاشان دیسان ناوی وتارەکە بگوازیتەوە بۆ کتێبەکانی لێکۆڵەر کۆنان بەڵام ئەمجارە ڕەوانەکەر بەجێبھێڵە، تەنھا ھەر ئەوەندە. سوپاس بۆ بەرگەگرتنت و بەردەوامیت لە ویکیپیدیادا، ھەر بژیت 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏٠٠:١٥، ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

من کە گواستمەوە لە خشتەی کتێبەکانی لێکۆڵەر کۆنانەوە گواستمەوە. ئێستا ئەمە ڕەوانەکەرە، ئەگەر پێویستە ڕەوانەکەرێکی تر دروست بکرێت، تکایە ناوەکەیم پێ بدە. سوپاس--◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٨:٥٠، ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
ھیچ شتکێک بوونی نییە کە بیکەیت، سوپاس 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏١١:٤٠، ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

پێژنیار

بەڕێز ژیار پێژنیاری ئەوە دەکەم ھەموو وتارە باشەکان بکرێت بە تاوتوێکراو 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏٢٢:٥٠، ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

وتارە باشەکان لە ئێستادا لە پەڕەی دەستپێک دەرناکەون و سیاسەتەکانیشیان ھێندەی ھەڵبژێردراوەکان توند نییە، بۆیە پێویستی پێی نییە. --◂ ئێپین وتووێژ ‏٠١:٢٧، ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

داواکاری

سڵاو خاڵۆ! گەر دەتوانیت ئەم داڕێژەیەمان بۆ دروست بکە، بەڵام لای خۆمان ئەمەمان ھەیە و بزانە یەک شتن؟ سپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:١١، ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو لالۆ! پێم وایە ھەر یەک شتن. جیاوازییەکی وا تێبینی ناکەم. --◂ ئێپین وتووێژ ‏١٢:١٨، ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
خاڵۆ ئەی ئەگەر یەک شتن، بۆچی نێوانویکی نابن؟! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:١١، ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
  کرا --◂ ئێپین وتووێژ ‏١٦:٥٤، ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
  زۆر سوپاس!ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٠٢، ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش

گشت سەرچاوەکانی ئەوو بابەتە خراپ بوون و تێک چوون چارەسەر چییە؟ --✓Gyan333 (لێدوان) ‏٠٨:٣٠، ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

@Gyan333: چەند پەڕەیەک ھەن لەژێر ئەو ناوە، کامیان دەڵێیت؟--◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٠:٠٦، ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

دۆسیە

بەڕێز ژیار لە بەسەرداچوونەوەکە تەواو بوو و سەرنجی شتێکم دا، تۆ وشەی دۆسییەت کردووە بە دۆسیە، ئێستا کامیان ڕاستە؟؟؟ تا بۆ داھاتوو بەو شێوە بنووسم 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏١٠:٢٩، ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

دۆسییە ڕاستە. ئەوە بە ھەڵە ئەنجام دراوە، چاکم کرد. سپاس بۆ سەرنجەکەت. --◂ ئێپین وتووێژ ‏١١:٥٧، ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

داڕێژە

سڵاو خاڵۆ! لەسەر داڕێژە:ئینستاگرام، داڕێژە:فەیسبووکم دروستکرد. بەڵام دووجار ئەوی دییان داڕێژە:Facebookـە. لە یەکێکیان کار دەکات. لێرە لە بەستەرە دەرەکییەکان بەکارم ھێنا. بزانە کامیان بەکارھاتووە و ئەوی تریان بسڕەوە یان شتێکی لی بکە، بەڵام دواتر پێم بڵێ کە چیت کردووە. سپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٥٤، ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

  کرا، {{فەیسبووک}} --◂ ئێپین وتووێژ ‏١٧:٥٦، ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

ساڵی نوێ

بەڕێز ژیار ساڵی نوێ نزیکە و خەریکە بە شتێک دەگەین لە ویکیپیدیاکەی خۆماندا، گەر بکرێت دەمەوێت ئەم پڕۆژەیە بۆ ویکییەکەی خۆمان زیاد بکەیت. زۆر ھۆکار ھەیە بۆی بەڵام ئێستا تەنھا یەک دانەت پێ دەڵێم: ئەگەر بۆ نموونە کەسێک بییەوێت وتارێکی ناو ئەو پڕۆژەیە وەربگێڕێت (وەک خۆم) ئەوا پێویستی بە ھاندەرێک دەبێت، و پێم وایە دروست کردنی ئەم پڕۆژەیە ھاندەرێکی گەورەیە بۆ ئەو کەسە و ھاوشێوەکانی، سوپاس 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏٢٣:٠٩، ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

ئێمە وتاری پێڕستیمان زۆر کەمە. ھێشتا ئەم پرۆژەیە بە کەڵکی ئێمە نایەت چوونکە ویکیپیدیاکەمان زۆر بچووکە. --◂ ئێپین وتووێژ ‏٢٣:٥١، ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

کانوونی دووەم

بەڕێز ژیار پڕۆەی پاڵاوتنەکە لەسەر لێکۆڵەر کۆنان لانەبراوە و لەگەڵ ئەوەشدا لەسەر پەڕەی سەرەکییە، تکایە گرنگی پێ بدە 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏١٠:٣٩، ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

  کرائێپین وتووێژ ‏١٠:٤٨، ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیارێک بۆ وەڵامی ئێپین

کەواتە گەر من وتارێکی شایستە بە ھەڵبژاردن بۆ پڕۆژەکە دروست بکەم ئایە پڕۆژەکە دروست دەکەیت؟؟؟ 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏١٩:٣٠، ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

ڕاستییەکەی دامەزرانی ئەو جۆرە پرۆژانە ئاسان نییە. دەبێ ڕای کۆمەڵگەش وەربگرین و وتووێژ لەسەر سیاسەتەکان بکەین و چەند پەڕەیەکی ڕێنمایی و سیاسەت و ئەو شتانەش دروست بکەین و ئەمەش کاتی دەوێ. من ئێستا بەھۆی تاقیکردنەوە ناتوانم. بەڵام ئەگەر ئەتەوێت وتاری بۆ بنووسیت، ئەوا بیکە، ئەگەر ھەیە ئەم ھاوینە ئەویش زیاد بکەین، دواتر یەکسەر وتارەکان دەپاڵێوین. --◂ ئێپین وتووێژ ‏١٩:٤٤، ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

ھەواڵەکان

سڵاو کاک ژیار! ھیچ ھەواڵێک نییە لەسەر ئەم بار و دۆخەی ئێران! ھەواڵەکان گشتییە و نابێت تەنھا لەسەر بار و دۆخی کوردستان ھەواڵ بنووسرێ. سپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:١٣، ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

@ئارام بکر: ڕاست دەکەیت، ھەر واش بووە. بەڵام چوونکە ئێمە بەپێی ساڵ و مانگ ئەرشڤ دەکەین و ھەواڵ دادەنێین، ناتوانین ھەواڵی پێش ٢٠١٨ دابنێین. ئەگەر ھیچ ڕووداوێک لەو ماوەیەدا ڕوویداوە و سەرچاوەی جێباوەڕی ھەیە زیادی بکە. --◂ ئێپین وتووێژ ‏١٩:٤١، ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک ژیار تۆش ڕاست ئەکەیت، و من ھەواڵەکان زیاد ناکەم (جگە لە جارێک نەبێت کە کردوومە) بە زۆری بەڕێزت و کاک @Muhammed taha: ئەو کارە دەکەن. ھەربۆیە داوا لە بەڕێزیشیان ئەکەم کە خەمێکی لێ بخوات و سپاسیشی ئەکەین. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٠٩، ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
پشتیوان بەخوای گەورە ڕووداوەکانی بەپێی پێویست تۆمار دەکەین و وتارێکی بۆ تەرخان دەکەین. «Muhammed Tahaلێدوان ‏٠٨:١٧، ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

گۆڤاری ھۆژین

ئەو پەڕەیە لەسەر گۆڤاری زانستیی ھۆژین دامناوە داوات کردبوو بۆ سڕینەوە، بە بڕوام گۆڤارە کوردییەکان و تەنانەت گۆڤارە ناکوردییەکانیش پێویستە ھەرکامی لاپەڕەی تایبەت بە خۆی ببێت ڕیز و سپاس — ئەم لێدوانە لەلایەن MohammadKrd واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

سڵاو @MohammadKrd: ئەو وتارانەی کە دەسڕدرێنەوە وپ:سوڕیان پێشێل کردووە و بەپێی وپ:پسخ و وپ:سس سڕدراونەتەوە. تا جارێکی تر وتارەکانی دەیاننووسیت نەسڕدرێنەوە، پێویستە گوێڕایەڵی سیاسەت و یاساکن بیت. --◂ ئێپین وتووێژ ‏٢٢:٣٣، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

زانیاریدانی یەکە

سڵاو بەڕێز ژیار! ویستم بپرسم بۆچی {{زانیاریدانی یەکە}}ت لە زانیاریدانەکاندا سڕیوەتەوە؟ ئەی کوان کۆدەکان؟ چۆن بزانرێت کە چۆن بەکارببرێت؟ سپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٠٧، ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

@ئارام بکر: ئەمەتا: {{Infobox unit}}. ناوە کوردییەکەیم سڕیوەتەوە چوونکە ناوەرۆکی کوردی نییە. بەڵگەنامەکەی لە ویکی ئینگلیزی ھەیە. --◂ ئێپین وتووێژ ‏١٧:٤٤، ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

وێنە

بەڕێز ژیار لەم وتارەدا وێنەکە دانابەزێت بە باشی (لە لای وێنەکەوە دەنووسرێت پەڕگە و شتی تر)، ھیوادارم سەیرێکی بکەیت و بزانیت باس چییە، و ھەروەھا سەیرێکی بەشی وێنەگری سینەمایی لە داڕێژەەدا بکە و بزانە دەتوانرێت بۆ ئەو مەبەستە بەکاربھێنرێت. سوپاس 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏١٥:٢٤، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

  کرائێپین وتووێژ ‏٢٠:١٨، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

بەژدارییەکانی بەکارھێنەرێک

سڵاو بەڕێز ژیار! ویستم لە بەژدارییەکانی ئەم بەکارھێنەرە ئاگادارت بکەمەوە کە ئەم جۆرە دەستکارییانە دەکات:

  • ساڵە زاینییەکان دەکات بە کۆچی.
  • ژمارە کوردی و ئینگلیزییەکان دەکات بە فارسی.
  • کۆمەڵێک وێنە زیاد دەکات کە دوای ماوەیەک کۆمنزدیلینکەر سەرجەمیان ھەڵدەوەشێنێتەوە.
  • کۆمەڵە دەستکارییەکی تر.

کە بە بۆچوونی خۆم پێم وا نییە نیەتی خراپە بێت، وەک پێشتر کاک چالاکیشم لێی ئاگادارکردووەتەوە، بەڵام تا ئێستا نەھاتووەتە وەڵام. بۆیە دەڵێم کە ئاگاداری بکەنەوە کە ئەو جۆرە دەستکارییانە سوودێک بە زانستنامەکەمان ناگەیەنێت جگە لە زیان، و ماندووبوونی خۆی. سپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٣٠، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

@ئارام بکر: ئەم بەکارھێنەرە لە ویکیپیدیای فارسییش بەربەستکراوە لەبەر خراپکاری. دەبێت بە وردی بەسەر ھەر یەکە لە دەستکارییەکانیدا بچینەوە. سپاس. --◂ ئێپین وتووێژ ‏١٥:٠٢، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

ئاگەدار کردنەوە

بەڕێز ژیار بۆ چی لە پەڕەی ویکیپیدیا:بەڕێوبەراندا ھیچ شتێک لەسەر ئەو ئەرکانەی پێویستە (ناچارە) بەڕێوبەر ئەنجمامی بدات نییە؟؟؟ ھەروەھا بۆ تا ئێستا پەڕەیەکت بۆ پشکنەر دروست نەکردووە؟؟؟ من سەیرم کرد بینیم کە دەبێت لە مێتا دروست بکرێت، بۆیە من ناتوانم (ڕێک نازانم چۆن دەکرێت) بیکەم و ھیوادارم ئاوڕێکی لێ بدەیتەوە، و سوپاس 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏١٤:١١، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو، ھیچ شتێکی ئیجباری نییە لەسەر بەڕێوەبەران. بەڕێوەبەران تەنیا چەند بەکارھێنەرێکن کە لەلایەن کۆمەڵگەوە دیاری دەکرێن و چەند ئامرازێک و دەسەڵاتێکی زیاتریان ھەیە (لەوانە سڕینەوە و پاراستن و بەربەستن و...). بەڵام پێشبینی لە ھەموو بەڕێوەبەران دەکرێت کە گوێڕایەڵی سیاسەتەکانی ویکیپیدیا بن و شارستانی بن و یارمەتی بەکارھێنەرانی تر بدەن. بۆ پشکنەری بەکارھێنەریش، بۆیە ھێشتا دروستم نەکردووە چوونکە ھێشتا ھیچ پشکنەرێکمان نییە. ویستم ئەگەر ئێمە ھەڵبژێردراین دروستی بکەم بەس وادیارە دەنگدەر کەمە و کاک @Calak: مەبەستی لەوە بووە کە دەبێ ویکیپیدیاکە گەورە بێت (من بە ژمارەی وتارەکان تێگەیشتم). --◂ ئێپین وتووێژ ‏١٤:٥٧، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

مەبەستم لە ناچار ئەوەیە گەر لە ١٠٠ دەستکاری کەمتری ھەبێت لە ساڵەکەدا ئەوا دەسەڵاتەکەی لێ دەسەنرێتەوە (ھەر وەک لە پەڕەکەدا باسکراوە)، مەگەر ھەڵەم؟؟؟!!! بەھەر حاڵ من ھەندێک لە پەڕە ئینگلیزییەکەم خوێندەوە، سوپاس، بەڵام بۆ بابەتی پشنکەرەکە سەیرم کرد کە لە ویکی عەرەبیدا تەنھا حەوت بەکارھێنەر خاوەنی ئەم مافەن و شتێکی ئاسایشە کە ئێمەش خاوەنی بین، بەڵام گەر وا بڕات پێت نادێرت (٢٠-٣٠ دەنگت دەوێت)، بەڕای من پێویستە خۆت بەکارھێنەرەکان بانگ بکەیت (بە پێی توانا)، و با بزانین ئەو کاتە دەگەین بە چی 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏١٥:٣٦، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

@ساکاتا گینتۆکی: لێرەدا باس کراوە. --◂ ئێپین وتووێژ ‏١٦:٠٣، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

بەڵێ، پێشتر خۆم ئەوەم خوێندۆتەوە، من مەبەستم ئەوەبوو کە ئەرکەکانی کە لەسەر بەڕێوبەرە بیکات وەک بەڕێوبەرێک تێیدا نییە و تەنھا دەسەڵاتەکانی (تایبەتمەندییەکانی) بەڕێوبەری تێدایە، ھەروەھا ئەوەی من لێی تێناگەم ئەو "١٠٠ دەستکارییە" مەبەست لێی چییە؟؟؟ و ئایە مەبەست لێی ھەر دەستکارییە ئاساییەکانە؟؟؟ 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏١٦:٥١، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

وادیارە سەرم ئێشانی، ئەوەی من دەمەوێت بیزانم ئەوەیە ئەو "١٠٠ دەستکارییە" دەستکاری ئاساین (واتە گۆڕینی ناوی پەڕەیەک، زیاکردنی زانیاری، لێدوان نووسین) یان شتێکی جیاوازن و بۆ بەکارھێنەرە ئاساییەکان بەردەست نین 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏١٥:٢٦، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

بەڵام وەڵامم یایەوە منیش! ھەموو کردارەکانە ^_^ ئەوانەی تەنھا بۆ بەڕێوەبەرانن + ئەوانەی بەکارھێنەرانی ئاساییش دەتوانن بیکەن. --◂ ئێپین وتووێژ ‏١٦:٣٩، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

ڕەگەزنامە

بەڕێز ژیار لە داڕێژەی زانیاریدانی کەسایەتیدا چی شتێک بۆ ڕەگەزنامە (جنسیة) بەکاردێت؟؟؟ 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏١٨:٤٠، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

پشکنەر

بەڕێز ژیار بۆ بابەتی پشکنەرەکە ھیچ شتێک ھەیە؟؟؟ بۆیە دەپرسم سەیری پەڕەی دەنگدانەکەم کرد ھیچ زیاد نەکرابوو 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏٠٠:٢١، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

من دەستم لێ شتووە. --◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٢:٢٤، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

داواکاری

سڵاو کاک ژیار! ئەتوانیت داڕێژەی چەپ بۆ ئەم وتارە دروست بکەیت؟ مادام تازە ھاتین تکایە بزانە ناوێکی گونجاوتر بۆ وتارەکە ئەدۆزیتەوە؟ زۆر سپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٢٠، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

@ئارام بکر: داڕێژەکەم دروست کرد، بۆ ناوەکە ھیچم لە مێشک نییە لە ئێستادا. بەس پەڕەکە بێبایەخە لە ئێستادا، ئەگەر پلانت نییە پەرەی پێ بدەی دەبێ بیسڕینەوە. ئەگەر ھەشە تاگی ئامادەکردن دابنێ. --◂ ئێپین وتووێژ ‏١٥:٢٠، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
دەسخۆش بۆ داڕێژەکە، بەڵام لە ڕاستیدا ھەر وەک ئینگلیزییەکە دەرەچێ و تەنھا ستوونی کوردیم بۆی زیادکردووە. کێشەی پەرەپێدانی نییە و بێخەم بە بۆ ئەوە، بەڵام گەر تەواویش بێت ئەوپەڕی وەک لەسەرەوە وتم ھەروا ئەبێت. ئێستا چی دەڵێی؟ گەر دەزانی بێسوودە، ئەوا بیسڕەوە و با پێوەی ھیلاک نەبم. سپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٣٤، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەو بڕیارە بۆ خۆت دەگەڕێتەوە، پێتوایە سوود بە ویکیپیدیا بگەێنێت؟--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٦:٤٨، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڵێ، گەر ھەمووی بە تەواوی بکرێت و کوردییەکەشی پڕ بکرێتەوە ئەوە زۆریش بەسوود دەبێت. ئێستا من بەپێی کات کاری لەسەر دەکەم و ھەوڵی لەگەڵ ئەدەم بزانم چیم پێ دەکرێ. سپاس بۆ تۆش. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:١٢، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
دەی کەواتە تاگی ئامادەکردنی لەسەر دانێ و قۆڵی لێ ھەڵماڵە!:)--◂ ئێپین وتووێژ ‏٢٠:١٤، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

تەختەکلیل

سڵاو! بۆ مەبەستی تەختە کلیلەکە پەیوەندیم کرد. ویستم بڵێم من Advanced Kurdish Keyboard بەکاردەبەم و لەگەڵی ڕاھاتووم و بۆ کێشەی ناستانداردبوونی پیت و ژمارەکانیش، ئەوا لە سایەی ئێوەوە توڵامراز بەکار دەبەم. بەڵام بە ھەرحاڵ چۆن کارای بکەم دوای ئەنزیپکردنی ھیچ ڕووی نەدا! زۆر سپاس بۆ ئاگادارکردنەوەکەشت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:١٨، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

@ئارام بکر: ویندۆوزی چەند بەکاردەبەیت؟--◂ ئێپین وتووێژ ‏٢٠:١٩، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەھا، وابزانم من ناگرێتەوە. من بە مۆبایل دەستکاری ویکیپیدیا ئەکەم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٢٢، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڵێ بەرنامەکە تەنھا بۆ کۆمپیوتەرە!--◂ ئێپین وتووێژ ‏٢٠:٢٥، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

دەستکاری بە ئامراز

بەڕێز ژیار تکایە کاتێک ژمارە و ھائە عەرەبییەکان وەردەگێڕیت لەگەڵیاندا ژمارەکانی "ISSN" و "doi" دەستکاری مەکە، و سوپاس بۆ چوونە بەسەر وتارەکانمدا، ھەست دەکەم فریشتەیەکی پارێزەر بەسەرمەوەیە و چاودێریم دەکات 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏٠٢:١٩، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

@ساکاتا گینتۆکی: سپاس بۆ ئاگادارییەکە. خۆی ئێستا نابێت ئامرازەکان ژمارەکانی ئەوانە دەستکاری بکەن و کاک Muhammed taha (لێدوان · بەشدارییەکان) ئەو کێشەیەی چارەسەر کردبوو. ئەگەر ھەر بەردەوامە و تێبینیت کردووەتەوە کە ئامرازەکان ھێشتا دەیگۆڕن، تکایە ئاگاداری بکەرەوە. سپاس--◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٧:٢٤، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڵێ، سەبارەت بەوە کاک محەممەد بەمشێوەیەی فەرمووە لە پەڕەی لێدوانەکەمدا.

بێبەشکردنی ISBN و OCLC لە بەکوردیکردن: سڵاو، کاک ئارام ئەو داواکاریەی کە لە پەڕەی وتووێژی Épine داواکرابوو بۆ بێبەشکردنی ISBN و OCLC لە بەکوردیکردنی، سوپاس بۆ خوا جێبەجێ   کرا [...]
— بەکارھێنەر:Muhammed taha

بەڵام نابێ دوگمەی شائەمراز داگریت، کە بەپێی داواکەمان بێت ئەبێت تەنھا لە دوگمەی چاکسازیی ژمارەکاندا دەستکارییان نەکات. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٣٨، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
ھممم.... من وامزانی شائامرازیش دەگرێتەوە. گەر وابێت ھیوادارم دووبارە زەحمەت بکێشێت و دەستکاری مۆدیوولەکانی شائامرازیش بکات. --◂ ئێپین وتووێژ ‏١٨:٢٦، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

بوکەڵەکاری

سڵاو بەڕێز ژیار! ویستم ئاگادارت بکەمەوە کە بەکارھێنەرێک بە ئای–پی و ھەژمارێک خەریکی دەستکارییە. ئایە ئەمە ناچێتە قاڵبی بوکەڵەکارییەوە؟ ھەروەھا گوندی زەنگەنان و زه‌نگه‌نانیشی دروستکردووە. گەر پێوسیت بوو، تاگی سڕینەوە لە یەکەمیان بدە. سپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٣٨، ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو. سوپاس بۆ ئاگادارییەکەت. بەڵێ، بەپێی وپ:بووکەڵەکاری ئەمە دەچێتە قاڵبی بووکەڵەکارییەوە. ئاگاداری دەکەینەوە و ئەگەر بەردەوام بوو دەبێ بەربەست بکرێت.--◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٨:٤٦، ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

بەسەرداچوونەوە

[ڕووخۆشی] خاڵۆ ناھێڵم دەیڤد بێکام بە تەنھا بکەی. ھەندێکم بۆ دابنێ. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٤٠، ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

@ئارام بکر: خاڵۆۆۆۆۆ! سوپاس. پێت چۆنە لە میلانەوە بیکەیت؟--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٦:٤٥، ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
وەی بان چاو. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٥٠، ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
  زۆر سوپاس!--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٦:٥٣، ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە پەڕەی بەکارھێنەری «Épine/ئەرشیڤی ٥».