بە خێر بێیت بۆ پەڕەی لێدوانەکەم!

ئەم پەڕە دوایین جار دەستکاری کراوە لەلایەن Aram (لێدوان | بەشدارییەکان) ٤٩ خولەک لەمەوبەر. (کاتگرەوەکە نوێ بکەوە)

بازدان بۆ سەرەوە
بازدان بۆ خوارەوە








Tech News: 2020-48دەستکاری

‏١٧:١٨، ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)


تەکنیکدەستکاری

سڵاوی خوات لێبێت کاک ئارام چۆن دەستکاری بەشە تەکنیکەکان کەم ئارەزوویەکی زۆرم بۆیەتی، تاڕادەیەک شارەزام بەڵام ھەر بەردەوام لە خوێندنەوەی جاڤا سکریپت و کلاس و سی ئێس ئێس بۆ ئەوەی شارەزایم زۆربێ. بینیم کاک calak ناچالاک بوو لە بەڕێوەبەری ڕووکار، بڕوانە ئێرە ویکیپیدیا کوردی ناوەندی ٦ بەڕێوەبەری ھەیە بەڵام نوسراوە ٧. لەگەڵ سپاسی ← Haryad Xasraw وتووێژ ‏٠٧:٥٥، ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)

سڵاو @Haryad Xasraw: لە ئێستادا ناتوانیت دەستکاریی ئەو پەڕانە بکەیت، بەڵام دەتوانیت داواکاریی دەستکاری پێشکەش بکەیت. ڕاستە کاک Calak ناچالاکە، بەڵام من لێرەم و بەپێی پێویست ئامرازەکانم زیاد کردووە و بەردەوام ئاگاداری نوێگەری بوومە و بە بڕوای خۆم نەمھێشتووە کە بەکارھێنەرانمان بێبەش بن لە ئامرازە چاکەکان. بۆ ژمارەی بەڕێوەبەران کە دانەیەک زیاترە بڕوانە ئێرە. بەھەرحاڵ، من جێگرەوەیەکی بەتوانا بۆ کاک Calak شک دەبەم. تۆش دەتوانیت سەرەتا لە ژێرپەڕەکانی خۆتەوە دەست پێ بکەیت و تاقیکردنەوە بکەیت تا بزانین لە ئایندەدا دەتوانیت لەو ڕووەوە سوود بگەیەنیت. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٤٣، ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)
کاک ئارام باسی کام ژێرپەڕەیەکە دەکەی. Haryad Xasraw وتووێژ ‏٢١:١١، ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)
@Haryad Xasraw: بەکارھێنەر:Haryad Xasraw/common.js و بەکارھێنەر:Haryad Xasraw/common.css. لێرەش ھی زیاتر ھەیە، بەڵام لەبیرت بێت کە خۆت بەرپرسیاری لەوەی کە دەیکەیت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٢٠، ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)

ناودەستکاری

بەڕای من هێرۆ بۆ ناوی مرۆڤ زۆر بەکاردێت، بۆیە گەر یەکێک لە سێرچ ویستی هەبێت بۆ نووسینی گوڵە هێرۆ، نانوسێت هێرۆ، بەڵکو دەنووسێت گوڵە هێرۆ، ئەوەیی تر لەدەستی تۆیە. هۆگر صڵاح ❯❯❯ وتووێژ💬 ‏١٩:٣٣، ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)

لێرەدا دەبێت ناوەکان کورت بن. ھێرۆ ھەر خۆی مەبەست لە گوڵەکەیە. ھێرۆناوەکان وتاریشیان بۆ دروست بکرێت، ناوی دووەم و سێیەمیش دەنووسرێت، بەڵام ھێرۆ بە تەنیا بۆ گوڵەکەیە. لەکاتی گەڕانیش ھیچ کێشە بۆ دۆزینەوە دروست ناکات. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٤٨، ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)

وێنەدەستکاری

سڵاو کاک@Aram: پێویستم بەو وێنە ھەیە ئەگەر گونجاوە بۆم باربکەن.. سوپاس ✏️ Karem - ‏١٧:٤٦، ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)

سڵاو لە تۆیش بێت @Kareeeeem: دەبێت بزانم لەسەر چ پەڕەیەک بەکاری دەبەیت، و زانیاریی سەر وێنەکەشم دەوێت نەک تەنیا بەستەری داگرتن. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٥٥، ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)

@Aram: بۆ ئەم وتارە لێرە وەرگیراوە ✏️ Karem - ‏١٩:٠٤، ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)

@Kareeeeem: بەڵام ئەوە ھیچ خزمەتێک بە وتارەکە ناکات. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٢٣، ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)
@Aram: چەندین جار ویستوومە وتار بنووسم لەبەر ئاتاجى وێنەکە نەمنووسیوە! ویستم وتارێکى جیا جگە لەوە بنووسم لەسەر ئەلفوبێى کوردى دووجار لە کۆمۆنز بارم کرد سڕایەوە!چەندین وێنەى تریش بۆ وترى نوێ، داواى مافى بارکردنم کرد بەڕێزت دەڵێى پێویست ناکات داوا بکە بۆ بارکردن! کاک Kusharedـیش دەڵێ بڕۆ وێنەى نووسەر بگرە !لە کاتێکە نەوێنەگرم نە نووسەر ماوە! داخستنى ھەموو دەرگاکان واتە بوەستە!تکایە چاوێک بە نەخێرى مافى بارکردن بخشێنەوە.. سوپاس ✏️ Karem - ‏١٣:٢٢، ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)
کاک @Kareeeeem: گەر ئەو وێنەیە لە پرۆژەکانی تری ویکی ھەیە یان وێنەی بەرگی کتێب و ئەو بابەتانەیە، بەڵام لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نەبێت، ئەوا داوا بکە و بۆت بار دەکرێت. بێگومان بەرھەمێک ھی خۆت نەبێت، دەسڕدرێتەوە. ئەوان (ویکیمیدیا کۆمنز) زۆر توندن، کە ئەمەش بۆ پاراستنی مافی خاوەن بەرھەمەکانە، کە لە عێراق و بەگشتی ڕۆژھەڵاتی ناوین ھیچ گرنگی بەو مافە نادرێت و بەبێ پرسی خاوەنەکان بەرھەمەکانیان مامەڵیان پێوە دەکرێت، بەڵام لەو وڵاتانەی تر وا نییە و بگرە سزای توندیشیان بۆ دانراوە جا بۆیە ویکیمیدیا کۆمنز زۆر توندە بۆیە سڕیویانەتەوە. ئێمە لەکاتێک مافی بارکەر دەدەین کە سوور بزانین بەکارھێنەرەکە تەواو پێویستی پێیەتی و دەشزانێت چۆن بەکاری بھێنێت (بڕوانە دوو داواکارییەکەی پێش ئەوەی خۆت). بەڕێز منیش دەزانم گرتنی وێنەی نووسەر بۆ ئێمە ئەستەمە، بەڵام دەتوانی ناسیاوێکی خۆت ڕاسپێری، وێنەکە بگرێت و خۆشی لە کۆمنز باری بکات؛ ئاوا دەتوانی بەکاری بھێنیت. مەرجیش نییە ئەوانەی وێنە دەگرن وێنەگر و کەسانی بەئەزموون بن. بڕوانە لایە لە وێنەکانی کۆمنز ھاوار دەکەن کە کەسانی ئاسایی وێنەکانیان چرکاندووە. دەڵێیت نووسەر نەماوە، بەڵام ئەو وێنەی کە تۆ بەستەرت پێی داوە وێنەی کەسایەتی نییە، و نازانم چ خزمەتێک بەو وتارە دەکات! وێنەیەک بار دەکرێت کە بەکاربێت و خزمەت بکات ئەگەر نا بار ناکرێت. من نازانم ئێستا تۆ چ وێنەیەک لە مێشکتدایە؛ تەنیا لەسەر ئەو وێنە و وتارە قسەم کردووە کە بەستەرەکانیانت داناوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٤٦، ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)
@Aram:{... دەشزانێت چۆن بەکاری بھێنێت} وەک بڵێى ئێمە لە ئەلف و بای یاساى بەکارھێنانى نەزانین! وەک ئەو ئەندامە نوێیە دەتانتوانى تاقیتان کردبوومایەوە.. ببورن ماندوم کردن.. سوپاس ✏️ Karem - ‏١٥:١١، ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)
@Kareeeeem: ڕێک لەپێش ئەوە نووسیومە «ئێمە لەکاتێک مافی بارکەر دەدەین کە سوور بزانین بەکارھێنەرەکە تەواو پێویستی پێیەتی.» بە ١٠ دێڕ وەڵامم داویتەتەوە، بەڵام تەنیا یەک ڕستەت لەبیر ماوە! من تەواو ئاگاداری ھەمووانم کە چی دەکەن. ئەو دوو بەکارھێنەرە بەزۆری لەسەر فیلم و زنجیرەکان وتار دەنووسن، و بەڕاستی ئەوان پێویستیان بەو مافە ھەبوو. نەدەکرا بۆ ھەر وتارێک داوایەک پێشکەش بکەن، بۆیە بۆ مانگێک پێمدان و دواتر بۆم کردنە بێسنوور، بەڵام وەک لەسەرەوەش وتم لەبیرم نایەت ئێوە داوای ھیچ پەڕگەیەکتان کردبێت. سەرەتا یان دەبێت داوای بارکردنی پەڕگە بکەیت یانیش دەبێت بەشدارییەکانت ببنە پێوەر بۆ وەرگرتنی مافەکە. بابەتی ئەوان و ئێوە جیان و نابن بە یەک. پاشان زیاتر لەسەر ئەو وێنە و وتارەی کە بەستەرت پێیان داوە قسەم کردووە و وتوومە کە خزمەت بە وتارەکە ناکات. یەک شتی تریشم پێ سەیرە، کە بۆچی بەکارھێنەرانی ئێرە ئەوەندە سۆزدارن و لەسەر بچووکترین شت ھەڕەشەی وازھێنان دەکەن. بەڕاستی پێم سەیرە! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٢٣، ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)