مانگای لێکۆڵەر کۆنان

(لە خشتەی کتێبەکانی لێکۆڵەر کۆنانەوە ڕەوانە کراوە)

دەرچوونەکانی مانگای لێکۆڵەر کۆنان بە گشتی لە نووسین و بەرھەمھێنانی گۆشۆ ئۆیامایە، یەکەم تیراژ لە مانگاکە دەرچوو لە ١٨ی حوزەیرانی ١٩٩٤[١][٢][٣][٤] و تیراژەکان بەردەوامە تا گەیشت بە زیاتر لە ١٠٠٥ بەش کە مەبەش مانگای لێکۆڵەر کۆنانی خستە پلەی ٢٢ لە ڕووی زۆرترین مانگای دەرچوو (چاپکراو)،[٣] و لە ١٨ی ئابی ٢٠١٦ توانرا بگەیەنرێت بە پەرتووکی نەوە لە زنجیرەکە، کاتێک یەکەم دەرچوون لە ١٩٩٤ دا بوو.[٥][٦]

ژمارەی ١٠٠٠ لە زنجیرە مانگای لێکۆڵەر کۆنان.

وە ڕەزامەندی بڵاوکردنەوەی زنجیرە مانگاکە وەرگیرا لە چەندین وڵاتی جیھاندا وەک چین و فەڕەنسا و ئەڵمانیا و ئیندۆنیسیا و فینلاند.[٧][٨][٩][١٠][١١] و لە ویلایەتە یەکگرتووەکان FUNimation بۆ کات بەسەربردن مافی ئەنیمێکەی وەرگرت، و Viz Media مافی چاپ کردنی مانگاکەی وەرگرت و ناوەکەی گۆڕی بۆ Case Closed یان دۆسییەکە داخرا ئەمەش لەگەڵ گۆڕینی ناوی ھەندێک لە کەسایەتییەکان بۆ خۆلادان لە تێھەڵچوون دەربارەی مافی خاوەندارێتی بیرۆکە. و یەکەم تیراژ بە زمانی ئینگلیزی لە ٧ی ئەیلوولی ٢٠٠٤ دەرچوو. بەڵام لە ٢٢ی تەممووزی ٢٠٠٩ Viz Media مافی بڵاوکردنەوەی مانگاکەی لەسەر تۆڕی جاڵجاڵۆکە وەرگرت،[١٢] ھەر بۆیە یەکەم بەش لەسەر ئینتەرنێت لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ بڵاوکرایەوە.[١٣]

مانگای لێکۆڵەر کۆنان لە نێوان درێژترین زنجیرە مانگاکان دادەنرێت. وە لە دەستپێکی دەرچوونی مانگاکەوە لە ١٩٩٤ بۆ ئێستا، زیاتر لە ٢٠١ میلیۆن تیرنژ فرۆشراوە، کە وای لێکرد ببێتە چوارەم لە خشتەی پڕ فرۆشترین مانگا لە مێژووی ئەنیمێدا و دووەم لە ڕیزبەندی ژاپۆندا.[١٤] ئەم  بڕە زەبەلاحە لە فرۆشتنەکان یەکسان بوو لەگەڵ بەدەستھێنانی مانگاکە بۆ ڕیزبەندێکی پێشکەوتوو لە خشتەی پڕ فرۆشترین مانگادا.[١٥][١٦] لە ساڵی ٢٠٠١ دا، خەڵاتی شۆگاکوکانی لە ڕێگەی ڕاپرسییەکی سەر ئینتەرنێت بردەوە، کە زۆربەی بەژداربووانی لە ھەرزەکارانی تەمەن بیستەکاندا بوو، کە بەمەش بە یەکێک لە سێ زیاترین مانگا دانرا کە خوێنەرەکانی دەیانەوێت بەردەوام بێت.[١٧][١٨][١٩]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Detective Conan Vol. 01(ژاپۆنی). شۆگاکوکان. سەردان لە ڕێکەوتی ٣١ تشرینی یەکەمی ٢٠١٧.
  2. ^ Furukawa, Takuya; Gene, Tim (٢٥ ئازاری ٢٠٠٨). The Case Closed Casebook: An Essential Guide. DH Publishing. ISBN 1-932897-30-5. {{cite book}}: Check date values in: |date= (help)
  3. ^ ئ ا "湘南". ھەفتانەی شۆنن سندی (بە ژاپۆنی). شۆگاکوکان. ١٩٩٤ (٥).
  4. ^ Detective Conan Official manga website(ژاپۆنی). شۆگاکوکان. سەردان لە ڕێکەوتی ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧.
  5. ^ Detective Conan manga(ژاپۆنی). شۆگاکوکان. سەردان لە ڕێکەوتی ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧.
  6. ^ Detective Conan shogakukan.co.jp(ژاپۆنی). شۆگاکوکان. سەردان لە ڕێکەوتی ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧.
  7. ^ 《名侦探柯南》٠١(Chinese). Changchun Publishing House. سەردان لە ڕێکەوتی ٤ تشرینی دووەمی ٢٠١٧.
  8. ^ Détective Conan(French). Kana. سەردان لە ڕێکەوتی ٤ تشرینی دووەمی ٢٠١٧.
  9. ^ Detektiv Conan(German). Egmont Manga & Anime. سەردان لە ڕێکەوتی ٤ تشرینی دووەمی ٢٠١٧.
  10. ^ Detektif Conan 57(Indonesian). Elex Media Komputindo. سەردان لە ڕێکەوتی ٩ دیسمبر ٢٠١٠.
  11. ^ Salapoliisi Conan(Finnish). Egmont. سەردان لە ڕێکەوتی ٤ تشرینی دووەمی ٢٠١٧.
  12. ^ Shonen Sunday Case Closed. ڤیز میدیا. سەردان لە ڕێکەوتی ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧.
  13. ^ News: Viz to Launch Shonen Sunday Imprint with Rin-ne Manga. ھێڵی ھەواڵی ئەنیمێ (لە ڕێکەوتی ٨ تەممووزی ٢٠٠٩). سەردان لە ڕێکەوتی ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧.
  14. ^ 名探偵コナン : 謎の「黒ずくめ」に迫る新章開幕 豪華オールスターで(ژاپۆنی). Mantan Web (لە ڕێکەوتی ٢٠١٢-٠٥-٢٣). سەردان لە ڕێکەوتی ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧.
  15. ^ 2008's Top-Selling Manga in Japan، #1–25. ھێڵی ھەواڵی ئەنیمێ (لە ڕێکەوتی ١٩ دیسمبر ٢٠٠٨). سەردان لە ڕێکەوتی ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧.
  16. ^ Top-Selling Manga in Japan by Volume: 1st Half of 2010. ھێڵی ھەواڵی ئەنیمێ (لە ڕێکەوتی ٢ یونیو ٢٠١٠). سەردان لە ڕێکەوتی ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧.
  17. ^ 小学館漫画賞: 歴代受賞者(ژاپۆنی). Shogakukan. سەردان لە ڕێکەوتی ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧.
  18. ^ 【男性編】最終回を迎えてほしくないマンガランキング(ژاپۆنی). COBS online (لە ڕێکەوتی ٢٢ ینایر ٢٠١١). سەردان لە ڕێکەوتی ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧.
  19. ^ 【女性編】最終回を迎えてほしくないマンガランキング(ژاپۆنی). COBS online (لە ڕێکەوتی ٢٢ ینایر ٢٠١١). سەردان لە ڕێکەوتی ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧.