نەوید زەردی

گۆرانیبێژێکی کوردی ڕۆژھەڵاتی کوردستان

نەوید زەردی گۆرانیبێژێکی کوردە. لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە دەستی بە کاری ھونەری کردووە، کە ھەتا ئێستا چەندین ئەڵبۆم و تاکە مۆسیقای بڵاو کردووەتەوە و لە جۆرەکانی پاپ، ڕۆک و ھیپ ھۆپ بەرھەمەکانی بڵاو دەکاتەوە.

نەوید زەردی
زانیارییەکان
ناوی لەدایکبووننەوید زەردی
لەدایکبوویمەھاباد، کوردستان
ساڵانی چالاکبوون٢٠٠٤–ئێستا
وێبگەhttps://soundcloud.com/NavidZardi

ژیاننامه و به‌رهه‌‌مه‌کانی دەستکاری

نەوید زەردی لە مەھاباد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان له دایکبووە و له ساڵی ٢٠١٠ لەگەڵ بنەماڵەکەی ڕوویان کردە وڵاتی ئاڵمانیا و لە شاری دوسلدۆرف نیشتەجێبوو. ھەر لەوێ لەگەڵ شاھین نەجەفی ھونەرمەندی ناسراو و بەتوانای گیلەکی ئێرانی ئاشنابوو و چەند کاری زۆر سەرکەوتوویان بەیەکەوە تۆمارکرد. یەکێ لەوان لە کاتی ئاڵۆزییەکانی ساڵی ١٣٨٨ی ھەتاوی ئێران و دوای کوژرانی خوێندکاری کورد، سانع ژاڵە بوو و ھەروەھا ٢ بەرھەمی تر بە ناوەکانی (جون فه‌دا و پیشێ قازی و مەعەلەق بازی).

ھەروەھا ئەو دوو ھونەرمەندە بە ھاوکاری یەکتر توورێکی کۆنسێرتیان ساز کرد و لە چەندەھا وڵات گۆرانیان بۆ ھاندەرانیان وت.

نەوید لە ساڵی ٢٠١١دا ئەلبومێکی نوێی بڵاوکردەوە بە ناوی ڕێگا کە یەکەم ئەلبومی فەرمیی ھیپ ھۆپی کوردی بوو، ئەو ئەلبومە دەنگدانەوەیەکی یەکجار باشی ھەبوو و یەکێ لە گۆرانییەکانی بە ناو دەنگی باران کە کارێکی دووانە بوو لەگەڵ ھونەرمەند تارا جاف کرا بە کلیپ، جێگای ئاماژەیە گشت ھۆنراوەکانی ئەلبومی ڕێگا؛ ھۆنراوەی نەوید بوون.

لە ساڵی ٢٠١٢ دا ئەلبومێکی لە ستایلی پاپدا خستەڕوو بە ناوی ژیانەوە، کە بەناوبانگترین گۆرانیی ئەو ئەلبومە گۆرانیی ئازیزەکەم بوو کە ھۆنراوەی خاڵە قازیە و ھەروەھا ئەو کارە دووانەیەک بوو لەگەڵ ھونەرمەند ژیوار.

ھۆنراوەکانی ئەلبومی ژیانەوە شاعیران: خاڵە قازی، سیمین چایچی، ناسر حیسامی و نەوید زەردی بوون. ئەلبومی ڕێگا لەسەر ئینتەرنێت ١١٠٬٠٠٠ جار و ئەلبومی ژیانەوە ١٦٠٬٠٠٠ جار داگیران.

گۆرانییەکان دەستکاری

ئەلبومی ڕێگا

ساڵ ناو زمان ستایل ئەلبوم ماوە مۆسیقاژەن
٢٠١٠ دوعا کوردی ھیپ ھۆپ ڕێگا ٥:٠٠ مەجید کازمی
٢٠١٠ کوردستان کوردی ھیپ ھۆپ ڕێگا ٤:٠٨ مەجید کازمی
٢٠١٠ ڕێگا کوردی ھیپ ھۆپ ڕێگا ٤:٠١ مەجید کازمی
٢٠١٠ پێی بڵێن کوردی ھیپ ھۆپ ڕێگا ٠٢:٥٤ مەجید کازمی
٢٠١٠ دەنگی باران کوردی ھیپ ھۆپ ڕێگا ٤:١١ مەجید کازمی
٢٠١٠ ژن کوردی ھیپ ھۆپ ڕێگا ٥:٢٣ مەجید کازمی
٢٠١٠ یادی تۆ کوردی ھیپ ھۆپ ڕێگا ٢:٥١ مەجید کازمی
٢٠١٠ ئەوشەو کوردی ھیپ ھۆپ ڕێگا ٣:٣٠ مەجید کازمی
٢٠١٠ من و تۆ کوردی ھیپ ھۆپ ڕێگا ٣:٢٥ مەجید کازمی
٢٠١٠ مەبەست کوردی ھیپ ھۆپ ڕێگا ٣:٤٠ مەجید کازمی

ئەلبومی ژیانەوە

ساڵ ناو زمان ستایل ئەلبوم ماوە مۆسیقاژەن
٢٠١٠ باوەڕ مەکە کوردی پاپ ژیانەوە ٣:٢٠ مەجید کازمی
٢٠١٠ ئازیزەکەم کوردی پاپ ژیانەوە ٣:٥٦ مەجید کازمی
٢٠١٠ خاتراتی من کوردی پاپ ژیانەوە ٤:١٢ مەجید کازمی
٢٠١٠ لەبەر تۆ کوردی پاپ ژیانەوە ٣:٢٠ مەجید کازمی
٢٠١٠ مەپرسە کوردی پاپ ژیانەوە ٤:١٠ مەجید کازمی
٢٠١٠ مەھاباد کوردی پاپ ژیانەوە ٤:٠٣ مەجید کازمی
٢٠١٠ شەوێکی خۆش کوردی پاپ ژیانەوە ٣:٢٣ مەجید کازمی
٢٠١٠ چاوەڕێ کوردی پاپ ژیانەوە ٣:٥٢ مەجید کازمی
٢٠١٠ خۆشتم گەرەکە کوردی پاپ ژیانەوە ٣:٢٩ مەجید کازمی
٢٠١٠ حەسرەت کوردی پاپ ژیانەوە ٣:١٨ مەجید کازمی

تاکە گۆرانییەکان

گۆرانیبێژ ناوی زمان ماوە مۆسیقاژەن
نەوید زەردی زندگی مثلە فارسی ٣:٣٦ مەجید کازمی
نەوید زەردی نقطە چین فارسی ٣:٥٣ مەجید کازمی
نەوید زەردی خۆت ببینەوە کوردی ٢:٥٤ مەجید کازمی
نەوید زەردی امواج نا امید فارسی ٣:٤٨ مەجید کازمی
نەوید زەردی کابوس فارسی ٤:٢٣ مەجید کازمی
نەوید زەردی دەنگی باران کوردی ٤:٥١ مەجید کازمی
نەوید زەردی سازی ناساز کوردی ٦:٠٠ مەجید کازمی
نەوید زەردی خار کوردی ٤:٠٠ مەجید کازمی
نەوید زەردی بە جێم مەھێڵە کوردی ٤:١٧ مەجید کازمی
نەوید زەردی فەرموو دڵم[١] کوردی ٣:١٤ مەجید کازمی
نەوید زەردی بەھانە[٢] کوردی ٢:٤٨
نەوید زەردی و خەتەر بایدە[٣] کوردی ٢:٥٨
نەوید زەردی بێ دڵ[٤] کوردی ٢:٢٦
نەوید زەردی و شاناز شەرم مەکە[٥] کوردی ٣:٥٢ مەجید کازمی
نەوید زەردی و شاناز کوردە[٦] کوردی ٣:٤٥
نەوید زەردی و گیمز پۆز[٧] کوردی و فەڕەنسی ٣:٥٤
نەوید زەردی شیرینە کوردی ٤:٤٥
نەوید زەردی بادینی بێژی کوردی ٣:٢٤
نەوید زەردی جەژنە کوردی ٤:٠٨
نەوید زەردی و ئینسا کاڵێ کوردی و ئەلبانی
نەوید زەردی و ئارش بۆمبێ کوردی و فارسی ٢:٢٢
نەوید زەردی وەرە دەرێ کوردی
نەوید زەردی فریاد کن (ھاوار کە) فارسی و کوردی

ھەروەک لەو ھێلکاریەی سەرەوەدا دەبینرێ ڕێکخستنی مۆسیقای تەواوی کارەکانی نەوید مەجید کازمی کردوویەتی کە وەکوو ھاوکارێکی گرێدراو بە شاھین نەجەفییەوە ناسراوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری