ئارش (گۆرانیبێژ)
ئارش لەباف (بە فارسی: آرش لباف؛ لەدایکبووی ٢٣ی نیسانی ١٩٧٧)، ناسراو بە ئارش، گۆرانیبێژ و بەرھەمھێنەری سوێدی-ئێرانییە.
ئارش آرش لباف | |
---|---|
زانیارییەکان | |
ناوی لەدایکبوون | ئارش لەباف |
لەدایکبووی | تاران، ئێران | ٢٣ی نیسانی ١٩٧٧
چەشنەکان | پۆپی ئێرانی، ھیپ ھۆپ، ئاڕئەندبی، دانس، ھاوس |
پیشە(کان) | گۆرانیبێژ، دی جەی |
ساڵانی چالاکبوون | ٢٠٠٤–ئێستا |
کۆمپانیاکان | Warner Music Scandinavia (WEA) |
وێبگە | arash.com |
ناوبراو بە ناوی ئازەربایجانەوە ڕۆیشتە پێشبڕکێی یۆرۆڤیژنی ٢٠٠٩وە لەگەڵ ئایسل و تەواوکردنی سێیەم بە گۆرانیی «ئەڵوەیس». ھەروەھا یەکێک بوو لە لیژنەکانی Persia's Got Talent.[١]
ژیانی سەرەتایی
دەستکاریئارش لەباف لە تاران، ئێران لەدایکبووە. خۆی و خێزانەکەی لە نزیک پارکی مێڵات ژیاون. لە تەمەنی دە ساڵیدا، خۆی و خێزانەکەی ڕۆیشتوون بۆ سوێد و لەوێ نیشتەجێبوون. لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بی بی سیی فارسیدا، باسی لەوەکرد کە دایک و باوکی ئێرانین و خەڵکی شارەکانی شیراز و ئەسفەھانن.[٢][٣]
ئارش لە چاوپێکەوتنەکاندا دەریخستووە کە حەزی بە یاری تۆپی پێیە، و گۆرانییەکیشی بۆ بڵاوکردووەتەوە.[٣] ھەروەھا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دوتش وێڵ، ئاماژەی بەوە کرد کە لە مناڵییەوە خولیای گۆرانی وتنی ھەبووە و بە مناڵی گروپێکی مۆسیقیشیان لەگەڵ ھاوڕێکانی دروستکردووە.[٤]
پیشە
دەستکاریئارش وتوویەتی کە ھۆکاری گۆرانی وتنی بە زمانی دایک «پێکەوەنووسانێکی قووڵە لەگەڵ ئێران و کولتووری ئێرانیدا.»[٥]
ژیانی تایبەتی
دەستکاریئارش ھاوسەرگیریی لەگەڵ بەھناز ئەنساریی دەستگیرانیدا کرد لە دوبەی لە ئایاری ٢٠١١دا.[٦][٧]
دیسکۆگرافی
دەستکاریئەلبومەکان
- ئارەش (٢٠٠٥)
- دونیا (٢٠٠٨)
- سوپەرمان (٢٠١٤)
فیلمۆگرافی
دەستکاری- ٢٠٠٥: Bluffmaster!، گۆرانیبێژی پلەیباک
- ٢٠١٢: وەرزی کەرگەدەن لە ڕۆڵی کوڕ (دووانەکان/نێر)
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Faghihi، Rohollah (13 December 2019). «Has Iran's award-winning actress left Iran to escape prosecution?». Al-Monitor. لە 29 January 2020 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|publication-date=
(یارمەتی) - ^ «Arash's Iranian family from Sweden». BBC (interview by Behzad Bolour). ١١ی ئەیلوولی ٢٠٠٨. لە ٢٣ی ئایاری ٢٠٠٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی ئایاری ٢٠٠٩ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «BBC Persian». www.bbc.com (بە فارسی). لە ٢ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ Welle (www.dw.com)، Deutsche. «گپى با آرش خواننده ترانه معروف «برو برو» به بهانه سرايت تب اين ترانه داغ به آلمان | DW | 13.05.2005». DW.COM (بە فارسی). لە ٢ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Iran: Arash Tops European Pop Charts With Persian-Language Hits». RFE/RL. ٢١ی نیسانی ٢٠٠٥. لە ١١ی شوباتی ٢٠٠٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی شوباتی ٢٠٠٩ ھێنراوە. ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «APA – Arash presents $400-thousand necklace to his bride Behnaz at their wedding – PHOTOSESSION». Apa.az. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی تەممووزی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە. ١٨ی تەممووزی ٢٠١٢ لە Archive.is، ئەرشیڤ کراوە
- ^ «Arash married on May 28 in Dubai». Chuiko.com. ١٦ی ئازاری ٢٠١١. لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
بەستەرە دەرکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئارش (گۆرانیبێژ) تێدایە. |
- وێبگەی فەرمی
- ئارش لە مای سپەیس
- ئارش لە warnermusic.de
- ئارش لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان
- ئارش لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان (٢)