کۆنان ئێدۆگاوا (بە ژاپۆنی: 江戸川 コナン بە رۆماجی: Edogawa Konan) ئەو شینچی کودۆیە دوای بچووک بوونەوەی قەبارەی بە هۆی خواردنی گولاجی ژەهراوی APTX4869. ئەو بە شێوەی منداڵێکی حەوت ساڵان دەردەکەوێت بەڵام مێشکی کاریگەر نەبووە و هێشتا زیرەکێکەی زیرەکی شینچی کودۆی لێکۆڵەری ئامادەییە.

کۆنان ئێدۆگاوا
کەسایەتیی لێکۆڵەر کۆنان
وێنەیەکی کەسایەتییەکە
یەکەم دەرکەوتنئەنیمێ: ۲
مانگا: ۲
دروستکراوە لەلایەنگۆشۆ ئۆیاما
دەنگمینامی تاکایاما
پرۆفایل
نازناوکوڕی نایاب (جودی)
فیشەکی زیوی (ڤێرمۆت)
کوڕی چاویلکەکە
قوتابی هۆڵمز
نەژادمرۆڤ
ڕەگەزنێر
خزمەکانیوساکو کودۆ (باوک)
یوکیکۆ کودۆ (دایک)
ران مۆری
نەتەوە ژاپۆنی

ناسنامە ڕاستەقینەکەی دەشارێتەوە تا ڕێکخراوی ڕەش بەوە نەزانێت کە هێشتا زیندووە، بۆیە هەوڵدەدات لە هاوڕێکانی دەوروبەری خۆی دوور بگرێت. دەژی لەگەڵ ران و کۆگۆرۆ مۆری باوکی لە بنکەی لێکۆڵینەوەکان بە ویستی کۆکردنەوەی زانیاری دەربارەی ڕێکخراوی ڕەش تا پێیان بگات.[١] شینچی ناوی کۆنانی بە پەلە لە خۆنا ئەو کاتەی ران دەربارەی ناوی لێی پرسی، بەڵام ئەو ئەو ناوەی هەڵبژارد بە هۆی خۆشەویستییە زۆرەکەی بۆ کەسایەتی شێرلۆک هۆڵمزی نووسەری ئیسکەتلەندی سیر کۆنان دۆیڵ.[٢]

دوای گواستنەوەی بۆ ژیان لە لای ران چووە قوتابخانەی تیتانی سەرەتایی و بوو بە ئەندامێکی تیمی لێکۆڵەرە بچووکەکان. بچووک بوونەوەکەی داینەبڕاندووە لە لێکۆڵینەوە و شیکار کردنی دۆسییەکان، بەڵکو زۆربەی کات لێڵی تاوانەکانی ئاشکرا دەکات لە ڕێگەی دەنگی کۆگۆرۆ مۆری دوای بێهۆش کردنی بە کاتژمێرە بێهۆشکەرەکەی و قسە کردن لە ڕێگەی بۆینباخەکەی ملی.

سەرچاوەکان دەستکاری