ویکیپیدیا:سیاسەتی سڕینەوە

(لە ویکیپیدیا:سسەوە ڕەوانە کراوە)

سیاسەتی سڕینەوە لە ویکیپیدیادا، یارمەتی ڕوونکردنەوە و دیاریکردنی وتارە نازانستنامەیییەکان دەدات و ڕێنمایی دەدات لەسەر چۆنێتی سڕینەوەیان. زۆرێک لەو وتارانەی کە لە ویکیپیدیا دەنووسرێنەوە ھەموو ڕۆژێک، دەسڕدرێنەوە لەبەر ئەوەی لەگەڵ سیاسەت و ڕێساکانی ویکیپیدیا ناگونجێن. سڕینەوەی پەڕەیەک واتای ئەوە دەدات کە ھەموو پێداچوونەوەکانی ئەو پەڕەیە دەسڕدرێنەوە و خوێنەرانی ویکیپیدیا (جگە لە بەڕێوەبەران) چی تر ناتوانن بیبینن. تەنھا بەڕێوەبەران توانای سڕینەوە و پیشاندانی پەڕەیەکی سڕدراوە و ھێنانەوەیان ھەیە. ھەموو ئەم کردارانە لە لۆگی سڕینەوەدا تۆمار دەکرێن. لەوانەیە بەڕێوەبەران پەڕەیەک نەسڕنەوە ئەگەر سڕینەوەکە یەکدەنگی لەسەر بوو، لەوانەیە چاوەڕێ بکەن تاکوو کێشەکان چارەسەر دەکرێن.

ئەو ھۆکرانەی پێویستن بۆ سڕینەوە دەستکاری

  1. پەڕەکە پێویستە بە لایەنی کەمەوە لەگەڵ یەکێک یان زیاتر لە پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا بگونجێت.
  2. ئەگەر ھاتوو مافی لەبەرگرتنەوە بەزێنرابوو
  3. ئەو پەڕانەی بۆ خراپکاری دروست کراون یان بە ڕوونی بێچەمکن
  4. ڕێکلام بۆ کەسێک، کۆمپانیایەک، بەرھەمێک، ڕێکخراوێک، یان ھەر جۆرە ڕێکلامێکی تر. ئەو وتارانە زۆرجار ھیچ زانیارییەکی زانستنامەیی لەخۆ ناگرن و تەنھا بەسەرداھەڵدانن
  5. پەڕە دووبارەکان (ئەو پەڕانەی لەسەر ھەمان بابەت نووسراون)
  6. ئەو وتارانەی سەرچاوەکانیان جێباوەڕ نین یاخود توێژینەوەی سەرەتایین، داھێنراون
  7. ئەو وتارانەی کە ھیچ سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو نییە پشتڕاستیان بکاتەوە یان شکست دەھێنن لەوەی شوێن ھەر یەکێک لەم سیاسەتانە بکەون (وپ:بایەخ, بایەخداری گشتی، وپ:ژکز، یان ھەر سیاسەتێکی تر)
  8. ئەو وتارانەی کە بێبایەخن و سوودێکی وایان نییە
  9. ئەو وتارانەی سیاسەتی ژیاننامەی کەسایەتییە زیندووەکانیان بەزاندووە
  10. ئەو داڕێژانەی کە بێسوود و بێکەڵکن، یان چی تر بەکارنایەن
  11. ئەو پەڕگانەی کە بێکەڵک و بەکارنەھاتوون و مافەکانی لەبەرگرتنەوەیان بەزاندووە
  12. ئەو پۆلانەی زیادەن یان بێسوودن بۆ ویکیپیدیا
  13. ئەگەر ھاتوو ناوەرۆکی وتارەکە نازانستنامەیی بوو یانیش بێکەڵک بوو بۆ ویکیپیدیا


پەیوەندیدارەکان بە سڕینەوە دەستکاری

ئەم بەشە باس لەوە دەکات ھەموو شتێک بە سڕینەوە چارەسەر ناکرێت و ئەو حاڵەتانە دەخاتە ڕوو کە پێویستیان بە سڕینەوە نییە نموونە ئەگەرھاتوو بە دەستکاریکردن پەڕەیەک بەرەو پێش دەچوو، پێویستە لە ڕێگەی دەستکارییەوە پەڕەکە بەرەو پێش بچێت لەجیاتی ئەوەی بسڕدرێتەوە، خراپکاریکردن لە پەڕەیەک ئەتوانرێ لەلایەن ھەر بەکارھێنەرێک بێت پووچەڵ بکرێتەوە،

ھەبوونی ناکۆکی لە پەڕەیەک لە ڕێگەی سڕینەوە مامەڵەی لەگەڵ ناکرێت مەگەر حاڵەتێکی ناچاری و فریاگوزاری بێت، ناکۆییەکە پێویستە لە لێدوانی پەڕەکە وتووێژی لەسەر بکرێت، وە پێویستە بە ڕێگاکانی تری وتووێژ چارەسەری بکرێت وەکوو ویکیپیدیا:داواکردنی لێدوانی کۆمەڵگە لە ڕێگەی سڕینەوە مامەڵەی لەگەڵ ناکرێت

ئەگەر بابەتێکی بایەخدار شکستی ھێنا لە شوێنکەوتنی ویکیپیدیا:سەلماندنیبوون، یان ویکیپیدیا:بێلایەنی ڕوانگە، ئەوا دەتوانرێ کورت بکرێتەوە بکرێتە کۆلکە. یان بسڕدرێتەوە لە ڕێگەی کۆکردنەوەی یەکدەنگی لە ویکیپیدیا:وتارەکان بۆ سڕینەوە

تاگکردن دەستکاری

تاگەکان دەتوانرێن بۆ ئەو پەڕانە زیاد بکرێن کە کێشەیان  ھەیە، بەڵام وەک چارەسەری کێشە بەکار ناھێنرێن، تاگەکان بەکاردەھێنرێن بۆ دیاریکردنی کێشەکانی وتارێکی دیاریکراو بۆ ئەوەی بەکارھێنەران بتوانن کێشە ئاماژە پێدراوەکان چارەسەر بکەن. ھەنێک لەو تاگانەی کە زۆر بەکاردەھێنرێن لەخوارەوە ئاماژەیان پێدراوە:

  • داڕێژە:خاوێنکردن بۆ وتارێک کە بەشێوەییەکی کوالێت خراپ نوسراوە و کێشەی شێواز و ڕێزمانی ھەیە.
  • داڕێژە:پێویستی بە شارەزایە بۆ وتارێک کە زانیارییەکانی ناوی پێویستی بە کەسی شارەزای تایبەمەند لە بوارەکە ھەیە.
  • داڕێژە:بێلایەنی بەکاردێت بۆ ئاگادارکردنەوەی بەکارھێنەران کە ئەم وتارە کێشەی ھەیە و ناتوانێت ھەموو ڕوانگەکان بخاتە ڕوو بەبێ لایەنی.
  • داڕێژە:کۆلکە بەکاردێت لە وتارێک کە کورتە بەلایەنی کەم لە ٢٥٠-٥٠٠ کارەکتەر کەمترە.
  • داڕێژە:کردنەیەک بەکاردێت بۆ ئەوەی وتارێک بکرێتە یەک لەگەڵ وتارێکی گەورە تر لەخۆی بۆ نموونە: کە زانیارییەکانیان ھاوشێوەن و پەیوەندیدارن بەیەک.

ئەو پەڕانەی ناوێکی ھەڵەیان ھەیە پێویستە بە شێوەیەکی سادە ناویان بگۆڕدرێت، ناکۆکی لەسەر ناوی پەڕەیەک پێویستە لە پەڕەی وتووێژی پەڕەکە گفتووگۆی لەسەر بکرێت و بگەنە ئەنجام لەسەر ناوێکی شیاو.

ئاگاداربە لە تاگلێدان لە وتارەکانی تایبەت بە ژیاننامەی کەسایەتییە زیندووەکان چونکە ئەم وتارانە ھەستیارن و پێویستیان وردبینی زیاتر ھەیە نموونە ھەبوونی بایەخداری و سەرچاوەی باوەڕپێکراو لەسەر کەسایەتییە زیندووەکان پێویستە.

تێکەڵکردن دەستکاری

ئەو وتارانەی کە بچووکن وە ناتوانرێت گەورە تر بکرێن، ئەوا تێکەڵ دەکرێن لەگەڵ وتاری پەیوەندیداری گەورەتر یان پێرستی پەیوەندیدار بە بابەتەکە.

ڕەوانەکردن دەستکاری

پەڕەیەک دەتوانرێت ناوەڕۆکەکەی واڵا بکرێتەوە و ڕەوانە بکرێت بۆ پەڕەیەکی گوونجاو، بەڵام گەر ھاتوو ڕەوانەکردنەکە گوونجاو نەبوو و گەڕێنرایەوە، و گۆڕانکارییەکە ناکۆکی تێکەوت پێویستە سەرەتا وتووێژ بکرێت پێش ئەوەی دووبارە ھەمان کرداری واڵاکردن و ڕەوانەکردن ئەنجام بدرێتەوە. شوێنی گوونجاو بۆ گفتووگۆکە دەکرێت بریتیی بێت لە پەڕەی وتووێژی پەڕەی مەبەست بێت.

پەرەسەندن دەستکاری

ئەو وتارانەی بەم دوایانە درووست دەکرێن و گوونجاون، بەڵام ھێشتا شوێن سیاسەتی ستانداردی ویکیپیدیا ناکەون بۆ ئەوەی لەژێر ناوی وتار بمێنننەوە، لەوانەیە بکرێت بگوازرێنەوە بۆ ژێر ناوی درووستکەرەکەی بۆ باشترکردنی، بۆ ئەوەی دووبارە بگەڕێنرێنەوە ژێر ناوی وتار. ھەرچۆنێک بێت گەر ھاتوو ڕەشنووسێک بۆ ماوەی شەش مانگ دەستکاری نەکرا، ئەوا شایەنی سڕینەوە دەبن لەژێر پێوەری سڕینەوەی خێرا گ١٣. گواستنەوەی داڕێژەیەک بۆ ژێر ناوی درووستکەرەکەی پێشنیارکراوە کە تەنھا خزمەت بە یەک بەکارھێنەر دەکات، یان ئەو داڕشتنانەی کە تەنھا ڕوانگەی یەک بەکارھێنەر دەخەنە ڕوو.

"پەرەسەندن" نابێت وەک دەرگاییەک بەکاربھێنرێت بۆ سڕینەوەی وتارەکان. لەبەر ئەوەی ئەو پەڕانەی دەکەونە ژێر ناوی درووستکەرەکەی لەدوای شەش مانگ لە باشترنەکردن و دەستکارینەکردنی بۆ سڕینەوە گوونجاو دەبن، ئەوا گواستنەوەی وتارەکان بۆ ژێرناوی درووستکەر تەنھا بۆ وتارە تازە و نوێییەکان شیاوە (بەشێوەیەک وەک پێداچوونەوەی پەڕە نوێییەکان مامەڵەی لەگەڵ بکرێت). ئەو وتارانەی تەمەنیان زیاترە لە ٩٠ ڕۆژ پێویست ناکات بگوازرێنەوە بۆ ژێر ناوی درووستکەرەکەی بەبێ یەکدەنگی.