پاسدان تایبەتمەندییەکە کە لە وەشانی ١٫٤ و سەرتر بە نەرمامێری میدیاویکی زیاد کراوە. پاسدان ئامرازێکە بۆ بەسەرداچوونەوە و تاوتوێی وتارە نوێکان و یارمەتیی بەکارھێنەران دەدا بۆ پاڵاوتنی پەڕە نوێکان لە خراپکاری یان ڕیکلام، و دۆزینەوە و چاودێریکردنی ئەو وتارانەی کە شوێن سیاسەت و ڕێساکان ناکەون، تیشک دەخرێتە سەر پەڕەیەک کە شیاوە بۆ سڕینەوەی خێرا، وەکوو ھەڵبەستن و نادرووستی ئاشکرا، کێشەی ماف پارێزراوی، ناوزڕاندن، و بەشدارییەک کە بەھۆی پارەوە ئەنجامدرا بێت. ئەگەر پەڕەیەک وەک «پاسدراو» نیشان بکرێ بەکاڕھێنەرانی تر دەزاننەوە و ئیتر پێویست نییە دیسان تاوتوێی بکەن و بەم جۆرە کاتەکەیان بۆ پاسدانی پەڕە نوێکانی تر پاشەکەوت دەکرێت. و ئەو پەڕانەی پاسنەدراون ھێشتا لە گووگڵ بۆ ماوەی ٩٠ ڕۆژ نیشان نادرێن

لەسەر ویکیپیدیای کوردی بەڕێوەبەران بەشێوەیەکی خۆگەرانە ئەم مافەیان ھەیە و لەئێساشدا (٨) بەڕێوەبەر و (١) پاسدەر لە ویکیپیدیای کوردی بەردەستن.

چۆنێتیی دەرکەوتنی پەڕە پاس دراوەکان و پاس نەدراوەکان دەستکاری

 
ڕوالەتی تایبەت:پەڕە نوێکان؛ پەڕە پاس نەدراوەکان بە ڕەنگی زەرد و پاس دراوەکان بە ڕەنگی سپی نیشان دراون.

بەکارھێنەران لانی کەم لە چوار شوێندا دەتوانن بزاننەوە پەڕەیەک پاس دراوە یان نا (تەنیا بۆ بەکارھێنەرانی پەسندکراوی خۆگەڕ):

لە تایبەت:دوایین گۆڕانکارییەکان و تایبەت:لیستی چاودێری پەڕە پاس دراو و پاس نەدراوەکان بەم جۆرەی ژێرەوە دەردەکەون:

چۆنێتیی کارکردن دەستکاری

کاتێک پەڕەیەک دەبینی کە ھێشتا پاس نەدراوە، بەستەرێکی وەکوو ئەوەی ژێرەوە لە گۆشەی چەپی ژێرەوە دەردەکەوێ. بۆ نیشانکردنی پەڕەکە وەک پاسدراو دەبێ لەسەر بەستەری «[ئەم پەڕەیە وەک پاسدراو نیشان بکە]» کرتە بکەی:

ماو تسی تۆنگ


لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ماو تسی تۆنگ (بە چینی: 毛澤東 / 毛泽东، ٢٦ی کانوونی یەکەمی ١٨٩٣٩ی ئەیلوولی ١٩٧٦) گەورەی کۆمۆنیستەکانی چین بووە لە ساڵانی ١٩٣٥ەوە ھەتاکوو مردنی واتا ساڵی ١٩٧٦. ماو لە ساڵی ١٩١٨ مامۆستای زانکۆی پەکین بووە و ئەو کات ئاشنای کۆمۆنیزم بووە و بووەتە کۆمۆنیستێکی دەمارگیر و ئێستا بیرکردنەوەی ئەو بە ماویزم دەناسرێت و کۆمۆنیستەکان بیرکردنەوەی ئەو و مارکس جیاواز دەبینن. لە بەرەبەیانی ١٠ی کانوونی دووەمی ١٩٤٩ شۆڕش ھەڵگیرسا و بە ناوی «شۆڕشی ڕۆشنبیری» ناسرا. ماو تسی تۆنگ لە کۆشکی ئیمپراتۆری چین کۆماری چینی بە ئایدیای کۆمۆنیستی ڕاگەیاند و لەو کاتەوە حیزبەکەی لە دەسەڵاتدایە تاکوو ئێستا. خەڵکی چین لەمەڕ ماو دوو جۆر بۆچوونیان ھەبووە، ئەوانەی پێیان خراپ بووە بە تاوانباری کوشتنی ملیۆنان چینی لە قەڵەم دەدەن و ئەویان بە کارامە نەدەزانی بۆ حوکمڕانی کۆماری چین بەڵام کۆمۆنیست و چەپەکانی چین ئەویان بە پاڵەوانی گەلەکەیان لە قەڵەم دەدا و بەپارێزەری چینی ژنان و کرێکاران دەزانی و ئەویان بە باشترین کەس دەزانی بۆ ڕووبەڕووبوونەی سەرمایەداری.


  ئەمە کۆڵکەوتارێکە. دەتوانی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت بە فراوانکردنی.

ئەمانەی ژێرەوە لەبەر چاو بگرە:

  • بۆ دیتنی لۆگی ھەموو پاسدانەکان بڕوانە تایبەت:لۆگ/patrol. ئەم لۆگە ناوەکانی بەکارھێنەری و وتارەکان لە خۆ دەگرێتەوە و دەکرێ بەپێی ناوی بەکارھێنەری و سەردێڕی وتارەکان ڕیزبەندی بکرێ.
  • ئەو پەڕانەی بەڕێوەبەران، بۆتەکان و پاسدەرانی خۆگەڕ دروستی دەکەن بە شێوەی خۆگەڕ وەکوو پاسدراو نیشان دەکرێن.
  • تۆ ناتوانی ئەو پەڕانەی خۆت دروستیان دەکەی وەک پاسدراو نیشان بکەی.
  • بە «گۆرانکارییە پاس دراوەکان بشارەوە» لە تایبەت:پەڕە نوێکاندا دەتوانی ئەو پەڕانەی تاوتوێ کراون بشارییەوە.

چ پەڕەیەک دەبێ وەک پاسدراو نیشان بکرێ دەستکاری

  • ھەر پەڕەیەک کە بۆ سڕینەوە کاندیدا کراوە یان تاگی سڕینەوەی خێرای لێدراوە، بەم جۆرە کاتی دەستکاریکەران بۆ پاسدانی پەڕەی نوێیەک کە پێشتر پاس دراوە بە فیڕۆ ناچێ.
  • ھەر پەڕەیەک کە بۆ ویکیپیدیا گونجاوە، تەنانەت ئەگەر کار لەسەرکردنێکی بەرچاوی بوێ.
  • پەڕەیەک کە تاگی ھەیە و ڕوون دەکاتەوە پەڕەکە چاکسازییەکی زۆری پێویستە.

چ پەڕەیەک نابێ وەک پاسدراو نیشان بکرێ دەستکاری

  • ئەو پەڕانەی لەمەڕیان دڵنیا نین و بیروڕای بەکارھێنەرێکی تریان پێویستە.
  • ئەو پەڕانەی سڕینەوەی خێرا ناکرێن بەڵام گرفتی گرنگیان ھەیە و (ھێشتا) تاگی گونجاویان لێ نەدراوە.

پاسدان دەستکاری

بۆ پاسدانی پەڕە نوێیەکان بە سادەیی ((کلیک لێرە بکە)) کە تایبەتە بە بینینی ئەو پەڕە نوێیانەی ھێشتا پاسنەدەراون.

داڕێژە دەستکاری

  • {{Under review}} بەکاربێنە لەکاتی بەسەرداچوونەوەی پەڕەیەکی دیاریکراو تا پاسدرەانی تر بزانن تۆ خەریکی پێداچوونەوەیت.

ئەمانەش ببینە دەستکاری