ویکیپیدیا:پاسدراوی خۆگەڕ

(لە ویکیپیدیا:پاسدانی خۆگەڕەوە ڕەوانە کراوە)

مافی بەکارھێنەریی پاسدانی خۆگەڕ بۆ کەمکردنەوەی کاروباری پاسدانی پەڕە نوێکانە و دەبێتە ھۆی نیشانکردنی خۆگەڕی ئەو پەڕانەی بەکارھێنەرانی پاسدەری خۆگەڕ دروستی دەکەن. ئەمە یانی بەکارھێنەر جێگای متمانەیە کە بابەتی نابەجێ و نەگونجاو پێشکێش ناکات یان بە دەربڕینێکی تر، بەکارھێنەرێکی بابەتێکی نوێ پێشکێش دەکا، بابەتەکەی زۆر جاران ئەوەندە باش ھەیە ھەتا ھەموو ئەوانەی کە دوایی دروستی دەکا پەسند بکرێ.

بەڕێوەبەران دەتوانن ئەم مافە بە بۆچۆنی خۆیان بدەن بە بەکارھێنەرانی جێباوەڕ کە بە شێوەی ئاسایی وتار دروست دەکەن و نیشانیان داوە لەگەڵ سیاسەت و ڕێساکانی ویکپیدیا ئاشنان، بەتایبەت لەگەل ژیاننامەی کەسایەتییە زیندووەکان، مافی لەبەرگرتنەوە، سەلماندنیبوون و بایەخداری. ستانداری پێشنیارکراو دروستکردنی ٢٥ وتاری بایەخدارە، بەبێ لەخۆگرتنەوەی پەڕەکانی ڕەوانەکەر یان ڕوونکردنەوە. ئەم مافە بە شێوەی ئاسایی نادرێتە بەکارھێنەرانی نوێ، بەبێ لەبەرچاوگرتنی ژمارەی ئەو وتارانەی دروستیان کردووە.

بەڕێوەبەران پێویست نییە ئەم مافە بۆ خۆیان یان بەڕێوەبەرانی تر داخواز بکەن یان زیاد بکەن؛ چون بۆخۆی وەک بەشێک لە ئامرازەکانی بەڕێوەبەرایەتی پێیان دەدرێ. ھەر ئێستا ٨ بەڕێوەبەر و ٦٢ بەکارھێنەر (سەرجەم ٧٠) خاوەنی ئەم مافەن.

چۆن کار دەکا؟ دەستکاری

ڕەوتی ئاسایی

بەکارھێنەرێک بەبێ مافی پاسدراوی خۆگەڕ پەڕەیەک دروست دەکا. نەرمامێری میدیاویکی خێرا پەڕەکە لە تایبەت:پەڕە نوێکاندا پێرست دەکا، و بە ڕەنگی زەرد بەرچاوی دەکا. بەڕێوەبەر (یان بەکارھێنەرێکی پاسدەر) بەسەر پەڕەکەدا دەچێتەوە و ئەگەر پەڕەکە پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا لە خۆ نەگرێتەوە، بۆ پاسدانی پەڕەکە لەسەر بەستەری [ئەم پەڕەیە وەک پاس دراو نیشان بکە] کرتە دەکا. ئەگەر پەڕەکە پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا لە خۆ بگرێتەوە، بەکارھێنەر پەڕەکە کاندیدای سڕینەوەی خێرا دەکا. ئەم بەکارھێنەرە (یان ھەر بەکارھێنەری تر) دەتوانێ دڵخوازانە ناوەرۆک یان سەرچاوەکان تاوتوێ بکا و تاگی سڕینەوە یان چاککردنی پێویست زیاد بکا.

ڕەوتی پاسدراو

بەکارھێنەرێک بە مافی پاسدراوی خۆگەڕ پەڕەیەک دروست دەکا. نەرمامێری میدیاویکی پەڕەکە لە تایبەت:پەڕە نوێکاندا پێرست دەکا بەڵام وەک پاسدراو نیشانی دەکا و بە ڕەنگی زەرد بەرچاوی ناکا. نەرمامێر (لە بڕی بەکارھێنەر) پەڕەکە وەک پاسدراو نیشان دەکا.