ویکیپیدیا:بایەخداری

(لە ویکیپیدیا:بایەخەوە ڕەوانە کراوە)

لە ویکیپیدیادا، بایەخداری نیشانی دەدات کە ئایا بابەتی وتارێک شایانی مانەوەی ھەیە لە ویکیپیدیا یان نا. بایەخداریی بابەتێک وەک پێویست ناسراوبوون، گرینگبوون یا گشتیبوون نییە؛ ئەگەرچی ھەریەک لەمانە دەتوانن ببنە ھۆی بایەخداریی بابەتێک؛ بەڵام بابەتی وتار دەبێ بایەخدار بێت بەو مانای کە «شایانی باسکردن» یان «جێگەی سەرنج» بێت. ئەو پێوەرانە کە ئاستی بایەخداریی بابەتێک دەبەنە سەر لە خوارەوە باس کراوە. بابەتێک بە مەرجێ پێکھاتن لەگەڵ پێوەرەکانی خوارەوە بۆ بایەخداری، شیاوی وتارێک دەبێت.

ئەم ڕێباز و سیاسەتەی کە لێرەدا باس دەکرێت تەنھا ھەڵیدەسەنگێنێت کە ئایا بابەتێک شایەنی ئەوەی ھەیە کە وتارێکی جیاوازی ھەبێ لە ویکیپیدیادا یا نا. بۆ ھەڵسەنگاندنی ئاستی بایەخداریی ناوەڕۆکی خۆی وتارەکان بڕوانە بێلایەنانەبوونی ڕوانگەکان، شیاوی پشت ڕاستکردنەوە، لێکۆڵینەوەی خۆ نەبێت، ویکیپیدیا چی نییە و ژیاننامەی کەسایەتییە زیندووەکان.

ئەو خاڵە ھاوبەشەی کە لە ھەموو باسەکانی بایەخداریدا ھەیە، ھەبوونی سەرچاوەی بڕواپێکراوە، بۆ سەلماندنی ڕاستیی باسەکە.

ڕێبازەکانی بایەخداریی گشتی

بە شێوەی گشتی بابەتێک شایانی باسکردنە ئەگەر، پێشتر لە سەرچاوە سەربەخۆ و بڕواپێکراوەکان سەبارەت بە بابەتەکە نوسرابێت و زانیاری پشت ڕاستکراوی ھەبێت.

ئەگەر بابەتێک یەک یان ژمارەیەکی زیاتر سەرچاوەی بڕواپێکراو کە سەربەخۆبن لە بابەتەکە، لەخۆ بگرێت، گومان دەکرێ بە ڕادەیەکی بەرز پێداویستییەکانی پێکھێناوە بۆ ئەوەی دەبێ وتارێکی تاک و تەواو بێت.

  • لەخۆگرتنی سەرچاوە بەو مانایە کە بۆ بەشە گرینگەکانی نووسراوەکە بە وردی ئاماژە ھەبێت بۆ سەرچاوەی وەرگرتنی زانیارییەکان (واتە نابێ ھیچ جۆر لێکۆڵینەوەیەکی خۆیی بەکارھاتبێت).
  • بڕواپێکراو بەو مانایە کە سەرچاوەکە دەبێ بۆ ئەوەی ببێ کە زانیارەکان پێی پشت ڕاست بکەنەوە. دەتوانی چاوبکەی لە ڕێنوێنییەکان بۆ سەرچاوەی بڕواپێکراو.
  • یەک یان ژمارەی زۆرتری سەرچاوەکان بەو مانایە کە ژمارەی سەرچاوەکان مەرج نییە، بەڵگوو ڕادەی بڕواپێکران و چۆنییەتیی سەرچاوەکە لە ئاستی سەرتردایە.
  • سەربەخۆبوونی سەرچاوە لە بابەت بەو مانایە کە ناتوانی لە سەرچاوەیەکی بەستراوە بە بابەتەکە زانیاری وەربگری. بۆ نموونە سەبارەت بە کەسایەتییەک ناتوانی لە ماڵپەڕی خۆی ئەو کەسایەتییە زانیاری وەربگری و دواتر ماڵپەڕەی ئەو کەسە وەک سەرچاوەی وتارەکەت دابنەی؛ ھەروا بۆ جۆرەکانی دیکەی سەرچاوەی پەیوەندیدار.
  • گومان دەکرێ بۆیە ھاتووە، چونکا تەنھا لەخۆگرتنی سەرچاوەی باش ھەمووشت نییە؛ بۆ نموونە لەوانەیە وتارێک با سەرچاوەی تەواویشی ھەبێت، لەگەڵ ڕێبازەکانی ویکیپیدیا چی نییە ڕووبەڕووی کێشە بێتەوە.

ئەو بابەتانەی لەگەڵ ئەو پێوەرانەی باسی کرا ڕێککەوێت، دەگاتە ئەو ڕادەی کە وتارێکی تاکی ھەبێت لە زانستنامەکەدا. بابەتێک کە لەم بوارەدا لاواز بێت دەبێ ببێتە بەشێک لە وتارێکی دیکە.

خۆناساندن و ڕیکلام

ھێندێ جار ھەبوونی سەرچاوە، بە تەنھایی بەس نییە بۆ بایەخداربوونی باسێک. ویکیپیدیا شوێنێک نییە بۆ ناساندنی خۆ لە ڕێگەی دانانی ژیاننامە یا ھەرشتێکی وەک ئەوە، لەبەر ئەوەی کە ئەو جۆرە نووسراوانە زانستنامەیی نین. دەبێ نووسراوەی کەسایەتییەکی دیکە بێت سەبارەت بە بابەتێکی بێ پەیوەندی لەگەڵ خۆیدا بێت. مەرجی بێ پەیوەندی بوون، بۆ ئەوەیە کە نیشان دەدات ئەو بابەتە ئەوندە بایەخدارە کە کەسێک کە ھیچ پەیوەندییەکی نییە بە بابەتەکەوە ھەستاوە بە نووسین سەبارەت بەوە.

ھەروا بێلایەنانەبوونی سەرچاوە گرینگە بۆ ئەوەی وتارەکە بێلایەنانە بەردەست بکەوێت. نووسراوەکان کەسێک سەبارەت بە خۆی بە دەگمەن بێلایەنانە دەردەچن، بڕوانە ویکیپیدیا:خۆژیاننامە و ویکیپیدیا:دژایەتی خواستەکان.

بایەخداری کاتی نییە

بایەخداری کاتی نییە: ویکیپیدیا سەرچاوەی ھەواڵەکان نییە بۆیە نابێ لەدوای ھەر ڕووداوێک وتارێکی بۆ سازبکرێ و ویکیپیدیا وەک خزمەتگوزارییەکی ڕاگەیاندنی ھەواڵ بەکاربێت. بڕێک لە ڕووداوەکان ھەنووکەیین و دوای ڕوودانەکەیان بایەخ پەیدا دەکەن و بۆ ئەوەی دەبن بێنە ناو زانستنامەوە یا لانیکەم ببنە بەشێک لە وتارێک. بۆ نموونە ئاکامی ڕووداوێکی وەرزشی قەد بۆ ئەوەی نابێ بێتە ناو ویکیپیدیاوە، بەڵام ئەگەر ئەو ڕووداوە ببێتە ھۆی ڕووداوێکی دیکە یا ببێتە خاڵێکی گرینگ لە ژیاننامەی کەسایەتییەک، دەتوانێ بێتە ناو ویکیپیدیاوە.

بایەخداری پێشوتنی بۆ ناکرێت: بابەتێک لەوانەیە لەکاتی ئێستادا ئەوەندە بایەخدار نەبێت کە ببێتە وتارێک بەڵام لە داھاتوودا لەوانەیە بەھۆی ڕووداوێک ببێتە بابەتێکی بایەخدار. بەڵام گونجاو نییە وتارێک بێتە ناو ویکیپیدیا بە ھیوای ئەوەی ڕۆژێک بایەخ پەیدا بکات.

ئەو وتارانەی بایەخدار نین

بە شێوەی گشتی کاتێ لەگەڵ وتارێکی بێ بایەخ ڕووبەڕوو دەبیت دەبێ یەکێک لەمانەی خوارەوە بڕیاربدەی بۆی، بەڵام لە پێشدا دانانی تاگی {{بایەخداری}} بۆ ئاگادارکردنەوەی بەکارھێنەرانی دیکە پێویستە.

سڕینەوە

ئەگەرچی بابەت و ناوەڕۆکی وتار دەبێ بایەخدار ببن و ئەگەر نەبن وتارەکە ڕووبەڕووی سڕینەوە دەبێت، بەڵام گرینگە ئەوە بەرچاو گیریت کە ئایا باسەکە بە گشتی بێ بایەخە یان ئێستا بێ بایەخە. لەوانەیە وتارێک لە کاتی ئێستادا بایەخدار نەبێت بەڵام دوای چاکسازی (بۆ بابەت یا ناوەڕۆک) ببێتە خاوەن ئەو بایەخدارییە. بۆ نموونە لە وتارێکدا کە کێشەی نەبوونی سەرچاوە ھەیە، لەوانەیە سەرچاوەکە ھەبێت بەڵام زیادنەکرابێتە سەر وتارەکە. لە کاتی وەھادا سڕینەوە ھەڵەیە. دەبێ تا ئەو ڕادەیەی دەکرێ ھەوڵی چاکسازی بدرێت و سڕینەوە وەک دواھەل بەکاربێت.

ئەگەر وتارێک ئاماژەی تێدا نەبوو بۆ سەرچاوە تا بایەخداری خۆی بەقەد بابەتەکی نیشان بدات، خۆت بۆ سەرچاوە بگەڕە بۆی، یا:
  • لە دانەری وتار یان کەسێکی شارەزا لە بوارەکەدا داوا بکە ڕێنوێنیت بکا بۆ پەیداکردنی سەرچاوە بۆ وتارەکە
  • ئەگەر بابەتی وتارەکە تایبەتە، بە دانانی تاگ، لە کەسایەتییە پسپۆڕەکانی ئەو بابەتە داوای یارمەتی بکە بۆ دانانی سەرچاوەی بڕواپێکراو.
ئەگەر ھیچ کام لەمانە ڕێگەی نەبوو بۆ وتارێک ئەوکاتە وتارەکە ھێچ ھەلێکی نییە بۆ مانەوە لە زانستنامەکەدا و دەبێ بسڕیتەوە.
تیکەڵکردن

ھێندێ لە بابەتەکان ئەوەندە بایەخدار نین تاکوو وتارێکی تایبەت بە خۆیان ھەبێ؛ یا ھێندێ بابەت ھەن ئەگەرچی بایەخدارن بەڵام سەرچاوەی تەواو نییە بۆیان بەشێوەیەک کە زانیارییەکانیان بسەلمێنێت. لەم کاتانەدا نووسراوەکە بۆ ئەوەی نابێ کە بسڕیتەوە، لەبەر ئەوەی کە زانیارییە و بەسوودە بۆ ویکیپیدیا؛ لەم کاتانەدا باشترین چارەسەر تێکەڵکردنی ئەو نووسراوەیە لەگەڵ وتارێکی بایەخداردا.