لێدوانی بەکارھێنەر:Épine/ئەرشیڤی ١١

کوردیی باکووری

دەمباش Épine، ئەم دەستکارییەی کە تۆ لە کوردیی باکووریدا کردووتە Paraw لێرەدا بەھۆی نازانستنامەیییەوە سڕیویەتییەوە. ئایا کامتان ڕاستن؟ گەر سەرچاوەیەکی جێباوەڕ پەیدا بکەیت باشترە، چوون دەقەکەش بێسەرچاوە بوو. گەر پێویستی کرد، وتووێژی لەگەڵدا بکە. سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٥٠، ٢٦ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

@ئارام بکر: من ئەمەم نەنووسیوەتەوە، ئەمە دەقی وتارێکی ترە گواستوومەتەوە لەکاتی تێکەڵکردن. باشترە دەستکارییەکەشی بگەڕێندرێتەوە تاکوو وتووێژ دەست پێ دەکا و ڕوونی دەکاتەوە کە مەبەستی چییە لە «نازانستیبوون»؟--◂ ئێپین لێدوان ‏١٦:٢١، ٢٦ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

‏١٥:٣٣، ٢٧ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)

گەڕان بەناو پەڕەکاندا

  کێشەکە زانراوە

دەمباش Épine، ماوەیەکە کە بەناو پەڕەکاندا گەڕان ئەکەم و ئەچمە ناو پەڕەیەکەوە، دواتر ئەمەوێ بگەڕێمەوە بۆ سەیرکردنی پەڕەیەکی تر، ڕێک لەکاتی داگرتنی دووگمەی ↩ (گەڕانەوە)ی مۆبایلەکەم ڕاستەوخۆ ئەمباتەوە سەر پەڕەی دەستپێک! بەڕاستی وەڕەزی کردووم. لای تۆش وایە؟ ئێستا زانیم کێشەکە ئەبێت یان لە سکریپتێکی من یان لە سکریپتێکی تۆ یان ئامرازێکە، و یاخوود ھەڵبژاردەکان دەبێت دەستکاری بکەین. سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:١٠، ٢٨ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @ئارام بکر: نازانم ئەگەر وەڵامی خۆتت دەستکەوتبێ، دەشێ ئامرازێک بێ، بەڵام من بە وەشانی مۆبایل دەستکاری ویکی ناکەم. زیاتر بە ئایپاد بەشداری ئەکەم و بەوەش وەشانی کۆمپیووتەر ئەکەمەوە چوونکە شاشەکەی گەورەیە و خۆشترە. بەس نەخێر من ڕووبەڕووی ئەو کێشەیە نەبوومەتەوە.--◂ ئێپین لێدوان ‏٢٠:٥٥، ٢٨ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
منیش مۆبایل بەکارئەبەم، بەڵام ئیش لەسەر شێوازی کۆمپیوتەرەکەی ئەکەم چوون تایبەتمەندیی زیاترە بەھەرحاڵ، سپاس، کێشەکە ئامرازی دامەزرێنەری سکریپت بوو (ئامرازی پێش کۆتایی)، کە ھێشتا لەژێر کاردایە. کە ناچالاکم کرد، کێشەکە نەما. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٣٠، ٢٨ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

کۆکردنەوەی سکریپتەکان

دەمباش Épine، گەر ئارەزووت کرد سکریپتەکانت (نەک سەرچاوە کۆدەکە)بە پۆل:سکریپتەکانی ویکیپیدیا زیاد بکە بۆ ئەوەی بەکارھێنەرانی تریش بتوانن بەئاسانی بیاندۆزنەوە و کەڵکیان لێوەرگرن. سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:١٠، ٢٩ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

@ئارام بکر: بۆ ناوەکەی نازانم. بکرێ بە «ئامرازەکانی بەکارھێنەرانی ویکیپیدیا» باشتر نییە؟--◂ ئێپین لێدوان ‏١٤:٢٤، ٣١ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
حەزەکەیت لەگەڵ برادەران وتووێژ بکە، بەڵام بە نزبەت خۆمەوە با ھەر سکریپت بێت باشترە، چوونکە پۆل:ئامرازەکانی ویکیپیدیاشمان ھەیە کە ئامراز زیاتر بۆ Gadget گونجاوە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٤٧، ٣١ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
ئێ ئەو دەقانەش ھەر ئامرازن. ھەر جاڤان و وەک ئامراز بەکاردێن. پێم وانییە وتووێژ دەست پێ بکەم بە شوێنێک بگات بۆیە ڕاستەوخۆ بیگوازینەوە باشترە.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٥:٥٠، ٣١ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
من ھەر ئەمەی ئێستام پێ باشترە. ئامراز بەرامبەرێکی ھەڵەیە بۆ Script. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٠٣، ٣١ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
دەی خۆ مەعنای نییە «سکریپت» دانێی.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٦:١٧، ٣١ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

فۆڕماتی ژمارەکان

سڵاو Épine، ویستم بپرسم ئایا ھیچ ڕێگەیەک نییە کە چیتر ژمارەکان بە فۆڕماتی عەرەبی (0، 1 ... 9) نەبن و لە ھەموو شوێنێک بە فۆڕماتی (٠، ١ ... ٩) بن؟ بەڕاستی وەڕەز بووم بەدەست چاکیان بکەم! بۆ نموونە زۆرینەی ئەو وتارانەی کە Abdullah Arfa بڵاویان دەکاتەوە پڕن لە isbn و id و pmid، و کاتێک من شائەمراز دائەگرم ھەموویان دەگۆڕدرێن و ناچار دانە دانە بە دەست چاکیان دەکەم. ئێستاش تێبینی ئەوەم کرد کە کورتەی دەستکارییەکانی IABOT لە دەربازدانی 5 سەرچاوە و تاگکردنی 0 بە مردوو گۆڕدراوە بۆ دەربازدانی ٥ سەرچاوە و تاگکردنی ٠ بە مردوو، کە ئەوە خۆشحاڵییە و گەر بکرێت ھەموو چتێکی تریش وا لێ بکەین. سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٢٤، ٣١ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو، بەو پێیەی ئەوانە پێناسن، ناتوانین ژمارەکان فۆرمات بکەین. ئەتوانین وا لە شائامراز و چاکسازیی ژمارەکان بکەین کە کاتێک لەناو ئەو داڕێژانە بوون دەستکارییان نەکات. بیرم یەت @Muhammed taha: جارێکیان کاری لەسەر ئەوە کرد. من بەپێی پێویست زانیاریم لەسەر ئەوە نییە و ئەویش ئێستا ناچالاکە، ھیوادارم کە ھاتەوە کاری لەسەر بکات. بە نیزبەت IABOT ئەو ماوە زۆر خەریک بووین لە ویکیدراوە و ئەوانەش ژمارەکان فۆرمات بکەین کە ئێستا تەواو بووە و ئەو بۆتەش زانیارییەکانی ژمارەکان لەوێوە ڕادەکێشێ.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٦:٣٩، ٣١ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
دەستان خۆش! بۆ شائەمرازەکەش ناکرێت دەستکاریی ژمارەی ناو داڕێژەکان نەکات، چوونکە ئەوکاتە ناتوانین ژمارەی ناو ویکیتەیبڵەکان کە داڕێژەن بگۆڕین. یان گەر بکرێت وای لێ بکرێت بە ھەردووک فۆڕمات بیانخوێنێتەوە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٢٩، ٣١ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
مەبەستم ئەو سێ داڕێژەیەیە بە دیاریکراوی. تێبینیم کردووە لە وتاری گوندەکانیش ئەگەر خەریتە و ئەمانە ھەبن ھەر تێکیان ئەیا، ئەویش زیادکەنە پێڕستی ئەو شتە ئازاربەخشانەی ویکیپیدیا پێمان ئەکات.  --◂ ئێپین لێدوان ‏١٧:٣٨، ٣١ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەرێوەڵا، ئەوەم ھەر لەبیر نەبوو:( -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٤١، ٣١ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

بەکارھێنەری ئایپاد

دەمباش Épine، ئەتوانیت ھەردووک ئامرازی مۆرمێنیوو و توینکڵ چالاک بکەیت و پاشان لەڕێگەی ئایپادەکەتەوە بچیتە ناو پەڕەی لێدوانەکەی خۆتەوە و چاوەڕێکە تا درۆپداونەکان بەتەواوی دێنە بەرچاو. تێبینی بکە تابی مێژوو نامێنێت؛ ئێستا سەیری درۆپداونەکانی پەڕە و زیاتر بکە و بزانە بەستەری مێژوو چووەتە ناو ھیچ کام لەوانە؟ بە ھەردوو باری درێژی و پانیی ئامێرەکەت سەیری بکە. سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٥٤، ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

نەخێر تابی مێژوو نامێنێت. ناشچێتە ئەوێوە. من لایخۆم ھەر توینکڵم چالاک کردووە، ھردووکیان ئامرازی گەورەن بڕوا ناکەم کار بە ھەردووکیان بکەین پێکەوە.--◂ ئێپین لێدوان ‏١١:٥٢، ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
سپاس بۆ وەڵامەکەت، لە ویکیپیدیای ئینگلیزی ھەموویم چالاک کردووە و تابی مێژوویش ئەچێتە ناو درۆپداونی زیاتر. جا لەوێ وتیان بزانە لە ئایپادیش وایە؟ بۆیە پرسیارم لێت کرد. چارەسەرێک پێ ئەزانم، بەڵام بۆ یەدەگ دامناوە. جارێ بزانم وەڵامی ئەوان چییە. دیسانەوە سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٤٥، ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر باشە، بە ھیوای چاکی بکەن.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٣:٣٥، ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

کردنە ڕەوانەکەر بەبێ تێکەڵکردن

دەمباش Épine، بەم دوایییە چەند پەڕەیەکت کردبووە ڕەوانەکەر کە تاگی تێکەڵکردنیان لێ درابوو، بەڵام تێبینیم کرد کە تەنیا کردوونەتە ڕەوانەکەر و بەبێ تێکەڵکردنی ناوەڕۆکەکانیان لەکاتێکدا ناوەڕۆکی ھەر یەک لەوانە گرنگن. داوات لێ ئەکەم تێکەڵیان بکەین یان گەر کاتت نییە، بۆ ئێستا دەستکارییەکانت بگەڕێنیتەوە تا دواتر وردەوردە خەریکیان بین. وە یەک لە وتارەکان کە سڕیتەوە دامنابوو Arya sarhan ڕاھێنانی لەسەر بکات و پێیم ڕاگەیاند کە توینکڵ بەکاربێنێ لەکاتێکدا پێشتر تاگی سڕینەوەی خێرای لێدابوو و دروستکەری پەڕەکەشی ئاگادار نەکردبوویەوە. سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٤٥، ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

@ئارام بکر: چەند وتارێکم کردە ڕەوانەکەر کە ھیچیان زانیارییەکیان تیا نەبوون کە ئەوی تر بە باشی ڕوونی نەکردبێتەوە. ئەگەر پێت ھەڵەن بیانگەڕێنەوە یان ئاسانتر ھەر ناوەڕۆکێکت بەلاوە گرنگە بیگوازەوە.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٥:٤٣، ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆرباشە، ھەوڵەیەم کاتی بۆ تەرخان بکەم. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٤٨، ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

‏١٥:٢٤، ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)

ڕێنماییی تاگەکان

سڵاو Épine، ئێستا من دوو تاگم زیادکرد (میدیاویکی:Tag-talk page blanking و میدیاویکی:Tag-unusual redirect)، بەڵام بڕێک نائاسایی دێنە بەرچاوم بۆ نموونە لەوانەی تر نووسراوە پێناسی نەرمامێر، بەڵام لەو دووانە دەقێکی تر نووسراوە و ستوونی کۆتاییش دوو بەستەری بۆ زیاد بووە! ئەکرێت ڕێنماییم بکەیت؟ واتە چۆن تاگێکی بێکێشە دروست بکەم؟ بەڕاست دوو شتی تریش، کاری لێشاو گەیشت بە کوێ؟ و تکایە ئیمەیلەکەشت تاوتووێ بکە. سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٠٠، ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو لە خۆشت. ئیمەیڵەکەتم بینی. بۆ دروستکردنی تاگ ڕوو لە پاڵوێنەی کەڵکەواژوو بکە. دەتوانی تاگی ویکییەکانی تر ھاوردە بکەیت. من خۆم تاگم دروست نەکردووە تەنیا وەرگێڕانم بۆ کردوون و یەک دانەشم ھاوردە کردووە. لێشاویش لە فابریکەیتر ڕاپۆرتم داوە و ھیوادارم تا دوو حەفتەیەکی تر بۆیان چالاک کردبێتین، ئەگەر ھەیە کەمتر یان زیاتر بخاێنێ لەو ماوەیە بەپێی داواکارییەکان.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٨:٥٥، ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر سپاس بۆ سەرتاپای وەڵامەکانت، و بۆ ماندووبوونەکانیشت. ببوورە کە ئەم ماوەیە زۆر بێزارت ئەکەم، بەڵام پێویستە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٢٥، ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
ئاساییە، ھەرچیت پێویست بوو پێمبڵێ. دڵم خۆشە کە بە چالاکی بەشداری ئەکەی.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٦:٢٩، ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

‏١٧:٠٦، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)


سڕینەوە

سڵاو کاک ژیار، من ووتاری لوڕم نووسی لە ئێستادا لەلایەن بەڕێزتەوە ئەم ووتارە سڕاوەتەوە ھۆکارەکەی چییە؟ روونکردنەوەم بدەیتێ ئیتر سوپاس.--Hamagelarai (لێدوان) ‏٠٩:٠٠، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Hamagelarai: وتارەکەم بە هەڵە سڕیبۆوە، ئێستا هێنامەوە. سپاس کە ئاگادارت کردمەوە و بە هیوای بەردەوامی.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٨:٤١، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو دەستت خۆشبێت خەفەتت دامێ زۆرھیلاک بووم بەدەستییەوە. تۆش سەرکەوتووبیت.--Hamagelarai (لێدوان) ‏٠٨:٤٦، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەگەر شتی واش بوو خەفەتی لێ مەخۆ، منیش وەختی خۆی وتارم سڕدراوەتەوە و ڕەنگە لە داهاتووش بسڕدرێتەوە. :)--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٩:١٩، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

‏٢٠:٣٧، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)

زیادکراوەکان

دەمباش Épine، ویستم بپرسم کە چۆناوچۆن زیادکراو (یان ئێکستێنشن)ەکانی ویکیمیدیا زیاد بکەینە ناو ویکیی خۆمان؟ سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٣١، ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

وەک چی؟--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٠:٥٩، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
وەک ئەمە. تاسکێکم کردەوە و یەکسەر دایانخست:( بەڵام من لە فابریکەیتر نازانم، و ئەوە یەکەم تاسکم بوو کە دروستم کرد. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٣٥، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەمە بۆیە دایانخستووە چوونکە داوای یارمەتیت کردووە، ئەمە تاسک نییە. زیادکراوە لەلایەن ئەوانەوە زیاد ئەکرێ. ئەبێ سەرەتا لێرە وتووێژ بکەی و قبووڵی کۆمەڵگە بەدەست بێنی ئینجا لەوێ تاسک دروست کەیت و پێیان بڵییت چالاکی بکەن بۆ ویکی ئێمە و بەستەریش بۆ وتووێژەکە بدەی.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٨:٣٨، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەھا! سپاس بۆ ڕوونکردنەوەکەت! باشە بەڕای تۆ ئەو زیادکراوە بۆ ئێمە باشە تا زیادی بکەین؟ حەزەکەم بۆچوونت بزانم، و حەزەکەم ببێتە دەستپێکێک بۆ کارەکانم لە فابریکەیتر و یەکەم کارم بۆ زیادکراوەکان. تۆ چی ئەڵێی؟ بەڕاست! کاری لێشاو گەیشت بە کوێ؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٢٠، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
بە ڕای من شتێکی باشە ئەگەر زیاد بکرێ. لە دیوەخان باسی بکە و کۆمەڵگە ئاگادار بکەوە. لێشاو هەر چالاک نەکراوە. جارێ کەس نەڕۆیشتووە بەلایا.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٣:٣١، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

کێشەیەک ئەڕوا و یەکێکی تر شوێنی ئەگرێتەوە

  چارەسەر کرا

سڵاو، ئامرازی میدیاویکی:Gadget-DotsSyntaxHighlighter لای من تێکچووە! واتە بەزرونزمییەکی پێوە دیارە و ڕێک لەگەڵ کۆدەکان نین. لای تۆش وایە؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٢٩، ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵآو @ئارام بکر: لای من کێشەی نییە. بزانە ئامرازەکانی تر کاریان تێ نەکردووە؟ ھەموویان بکوژێنەوە خۆی بەتەنیا داگیرسێنە.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٨:٣٦، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
ئامرازەکانی تر نەبوون. بە نیەتی گۆڕینی فۆنتەکانی ڕووکار ھەندێک کۆدی CSSم لە ژێرپەڕەیەکی خۆم نووسیبوو، کە لەگەڵ ئەو ئامرازە بەریەککەوتن لەنێوانیانا ڕوویدابوو. چارەسەرکرا. سپاس بۆ تۆ! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:١٠، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

‏١٧:٢٩، ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)

‏٢١:٢٢، ١ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)

چالاکبوونی لیژنەی ناوبژی

بەشداربووانی بەڕێز: لە ماوەی ڕابردوودا چەند کێشە و ناکۆکییەک ڕوویدا لە نێوان ھەندێک لە ئەندامانی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی کە بووە ھۆی ساردبوونەوەی ھەندێکیان و وازھێنانی ھەندێکیان لە دەستکاری. ھۆکاری سەرەکی ئەمە نەگەیشتن بە ئەنجامی کێشە و ناکۆکییەکانی کۆمەڵگەیە. لەسەر داواکاریی زۆرینەی کۆمەڵگە، لیژنەی ناوبژی بەم زووانە لە ویکیپیدیای کوردی دەکەوێتە کار و پاڵاوتن بۆ ھەڵبژاردنی ئەندامانی دەکرێت.

لە داھاتوودا، ئەم لیژنەیە بەرپرسیار دەبن لە چارەسەرکردنی ھەر کێشە و ناکۆکییەک کە ڕەنگە لە کۆمەڵگەکەدا سەرھەڵ بدات. ئێستا ئەو سیاسەتانەی کە لیژنە پێویستە لەسەری بڕۆن نووسراونەتەوە، لەسەر وەشانی حوزەیرانی ٢٠١١ی ویکیپیدیای ئینگلیزییەوە وەرگیراوە کە بە یەکدەنگییەکی زۆر چەسپاوە. ماوەی دیاریکراو بۆ وتووێژکردن لەسەر سیاسەتەکان و پێشنیارکردنی چاکسازی ھەتاکوو ١٥ی تەممووزە، ڕەنگە لەدوای ئەمەوە تەنیا لیژنە بۆی ھەبێت بڕیاری گۆڕینی سیاسەتەکانی بات.

بە ھیوای ئەوەی چاوێک بە سیاسەتەکانی حازر کراون بخشێننەوە و لێدوان و بۆچوونی خۆتان دەرببڕن. بەشداربوونتان یارمەتی دەدات کە پڕۆسەی پاڵاوتن بە خێرایی دەست پێ بکات و لیژنەکە زوو دابمەزرێت. سپاس، لەگەڵ ڕێزدا.--MediaWiki message delivery (لێدوان) ‏٠٣:٠٦، ٨ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

میدیاوکی لە کۆمنز

  چارەسەر کرا

-- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٥٤، ٨ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو کاک Épine، کەسێک ئەناسی لە کۆمنز تا پەڕەیەکمان بە...

ناوی: Mediawiki:Gadget-ProveIt-ckb.json

ناوەڕۆکی:

{
    "@metadata": {
        "authors": [
            "Épine",
            "ئارام بکر"
        ]
    },
    "proveit-list-tab": "پێڕست ($1)",
    "proveit-add-tab": "زیادکردن",
    "proveit-reference-name-label": "ناوی سەرچاوە",
    "proveit-reference-content-label": "ناوەڕۆکی سەرچاوە",
    "proveit-reference-template-label": "داڕێژەی سەرەکی",
    "proveit-cite-button": "ھێنانەوەی سەرچاوە",
    "proveit-remove-button": "لابردن",
    "proveit-insert-button": "تێخستن",
    "proveit-update-button": "نوێکردنەوە",
    "proveit-prompt-name": "سەرچاوەکە پێویستی بە ناوێکە تاوەکوو وەکوو سەرچاوە بھێندرێتەوە:",
    "proveit-confirm-remove": "ئەمە سەرچاوەکە و ھەموو سەرچاوەھێنانەوەکانیشی لادەبات. دڵنیایت؟",
    "proveit-no-template": "داڕێژە نییە",
    "proveit-no-references": "ھیچ سەرچاوەیەک نەدۆزرایەوە",
    "proveit-filter-fields": "پاڵاوتنی خانەکان",
    "proveit-filter-references": "پاڵاوتنی سەرچاوەکان",
    "proveit-show-all-button": "پیشاندانی ھەموو خانەکان",
    "proveit-today-button": "ئەمڕۆ",
    "proveit-citoid-label": "سەرچاوەی خۆکار",
    "proveit-citoid-tooltip": "URL، DOI، ISBN یان PMC/PMID داخل بکە تا ھەوڵی وەرگرتنی خۆکارانەی وردەکارییەکان لەناو ڕاژەی سەرچاوەکە بدات",
    "proveit-citoid-placeholder": "URL، DOI، ISBN یان PMC/PMID",
    "proveit-citoid-load": "بارکردن",
    "proveit-citoid-loading": "بارکردن...",
    "proveit-citoid-error": "ھەڵە"
}

بۆ دروست بکات؟ سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٢٧، ٨ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

‏٢٠:١٢، ٨ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)

میدیاویکی:Gadget-HideCentralNotice.css بۆ سڕینەوەی خێرا ھەڵبژێردرا

 

تاگێک لەسەر میدیاویکی:Gadget-HideCentralNotice.css داندراوە کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەبەر ئەم ھۆکار(انە) کراوە:

https://en.wikipedia.org/wiki/MediaWiki_talk:Gadget-HideCentralNotice

لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند پێوەرێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھەرکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکوو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشترکردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٣٧، ١٤ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

میدیاویکی:Gadget-HideCentralNotice.js بۆ سڕینەوەی خێرا ھەڵبژێردرا

 

تاگێک لەسەر میدیاویکی:Gadget-HideCentralNotice.js داندراوە کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەبەر ئەم ھۆکار(انە) کراوە:

https://en.wikipedia.org/wiki/MediaWiki_talk:Gadget-HideCentralNotice

لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند پێوەرێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھەرکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکوو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشترکردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٤٠، ١٤ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

‏١٥:٢٩، ١٥ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)

‏١٣:٠٧، ٢٢ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)

وەرگێڕان

سڵاو کاک Épine، تەندروستیت چۆنە؟ من ئێستا ڕستەگەلێکی زمانی کوردیم بۆ مۆدیوول:I18n/complex date زیادکرد، بەڵام چەند دانەیەک کە ئاڵۆزن بۆ من و بۆ تۆم بەجێھێشتن و گەر بتوانی، ئەنجامی بەیت. بڕوانە دەستکارییەکەم. ئەمانە داواکراوەکانن:

  • en = 'presumably $date1',
  • en='early $date1',
  • en='late $date1 and early $date2',
  • en='late $date1',
  • en='late $date1s and early $date2s',
  • en=function(date1, date2, state) return 'turn of the $date1/' .. Ordinal(date2, 'en') .. ' century' end,

ئیتر سوپاس:) -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٥٧، ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aram:   کرا. چ کارەن ئەم مۆدیوولانە؟--◂ ئێپین لێدوان ‏٢٢:٢٢، ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
بەوشێوەیە نا، کۆدەکە لەبەر بگرەوە و بەپێی ئەبجەدی شوێنی ckb بدۆزەرەوە و ئینجا داینێ (بەمشێوەیە ئینگلیزی و کوردییەکە تێکەڵ ئەبێ). ڕاستییەکەی ڕێک نازانم و لەڕێگەی {{Infobox person/Wikidata}}ەوە گەیشتم بەو ھەرایە. پێم وابێت پەیوەندیدارە بە کۆمنز و ویکیدراوەوە (لەوانەشە ھەڵە بم) و خۆشت دوو دانە لە ژێرپەڕەکانی مۆدیوول:I18nت دروستکردووە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٥٨، ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
ببورە، باش سەرنجم نەدا. سپاس کە چاکت کرد :)--◂ ئێپین لێدوان ‏١٢:٥١، ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
کێشە نییە:) گرنگ ئەوەیە وەرگێڕانەکەت کرد و زۆر سپاس بۆ تۆ! لە ویکیدراوە زیادم کرد، لە کۆمنزیش داوام کردووە، بەڵام ھێشتا بێوەڵامە، و لە ویکیپیدیای ئینگلیزییش زیادیان کرد و سپاسیشیان کردین:) -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٠٠، ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
یەییی!  --◂ ئێپین لێدوان ‏٠٢:٢٦، ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

دوایین گۆڕانکاری و ھەواڵەکانی ناوخۆ

سڵاو کاک Épine، پێش کردنەوەی باسە سەرەکییەکە با بزانم چیت لە دەست دێت بۆ چارەسەرکردنی پیشاننەدانی ئاووھەواکە لە داڕێژەی {{Weather box}}؟ (کە چوار مۆدیوول بەکار دەبات). خەریکە مێشکم ئەتەقێ بە دەسییەوە O:

باسە سەرەکییەکە

وەک خۆت ئەزانی ئێستاکە زۆرینەی بەکارھێنەران (بەتایبەتی بەڕێوەبەران) ناچالاکن بۆیە، من ئەمەوێت لەڕێگەی پرۆژەیەکەوە ناوبەناو بەکارھێنەران لە دوایین گۆڕانکاری و ھەواڵ و زۆر شتی تری ناوخۆ ئاگادار بکەمەوە و لەوێ کێشەکان بخەینە ڕوو و ھەوڵی چارەسەرکرنیان بەین بەمشێوەیە بەکارھێنەران گەر لێرەش نەبن لانیکەم ئاگادار دەبن کە چی دەگوزەرێت. قسەی ترم پێیە، بەڵام جارێ حەزم کرد بۆچوونی تۆش بزانم. سپاس:) -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٤١، ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو لە تۆش کاک @Aram: سەبارەت بە داڕێژەکە، ھەوڵ بدە مۆدیوولەکانی ویکی فارسی برکار ببەیت بزانە بەکوێ دەگا. سەبارەت بە پرۆژەکەش، دەکرێ وردەکاری زیاتر بدەیت؟ چۆنە و لەکوێیە و ھتد...؟ ھەر ئێستا ئەگەر گرنگی بە ھەواڵە تەکنیکییەکان بدەین و وەریان بگێڕینە سەر کوردی (ئەوەی لەسەر پەڕەی وتووێژەکانمان دادەنرێ) زۆر بەسوودە.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٥:٤١، ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
بۆ داڕێژەکە دواتر ئەوە دەکەم کە وتت. بۆ پرۆژەکەش ڕاستییەکەی بیرۆکەکەم ھەر لەم ھەواڵە تەکنیکییانەی ئەم دوایییە و پرۆژەیەکی کاک Calak (ویکیپیدیا:حەوتەی ویکی) بۆ ھات، بەڵام ئەوەی ئەو بۆ پەرەپێدانی ویکیپدیا و وتارەکانی ناو ویکیپیدیا بوو؛ ئەوەی من ئەیڵێم بریتییە لەمانە: ئەو ھەواڵە گرنگە تەکنیکییانەی کە بۆمان دێن، خستنەڕوو و ھەوڵدان بۆ چارەسەکردنی کێشەکانی ناوخۆ بەگشتی و لە ھەموو ڕوویەکەوە (بەتایبەتی تەکنیکییەکان نەک کێشە و گرفتی نێوان بەکاربەران)، نوێکردنەوە و دامەزراندنی پەڕە گرنگە نوێیەکان و بەگشتی ئەو شتانە. وە ھەر بەکاربەرێک ئەتوانێ بەشدار بێت بە ھەموو شێوەیەک. سەبارەت بە شوێنەکەش نازانم لە بەشەکانی دیوەخان بیکەم یان پرۆژەیەکی نوێی بۆ دروست بکەین! بەڵام لێرەدا ئەبێت شتێک بکەین کە لە شوێنێکا ئەو بەکارھێنەرانەی کە ئەیانەوێت بەشدار (یان خوێنەر) بن، ئەبێت خۆیان ناونووس بکەن، و بەشێوەیەک ئاگاداریان دەکەینەوە لە دوایین وەجبەی گۆڕانکاری و ھەواڵەکان. حەزەکەم تۆش بیرۆکە و بۆچوونەکانت دەرببڕی و ئاشکراشە ھەموو شتێک سەرەتا بچووکە:) سەبارەت بە وەرگێڕانی ھەواڵە تەکنیکییەکان سەرەتا ئێوە زەحمەتتان کێشا بۆ وەرگێڕانیان، بەڵام تا ڕاددەیەک دڵنیام جگە لە من و تۆ خوێنەری تر نییە و ئێمەش ھەر بە ئینگلیزییەکە تێ ئەگەین، ھەرچەندە ھەواڵە گرنگەکانیشیان لە پرۆژەکەدا ئەخەینە ڕوو. سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:١٠، ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
بیرۆکەکە جوانە، بەڕای من ئەکرێ پرۆژەیەکی خۆی لە بۆشایی وپ بۆ دروست بکەین و گرنگی بەو وتارانە بدەین کە لە ویکیپیدیا:وتارە سەرەکییەکان داندراون، ھەرچەند بڕوا ناکەم سەرکەوتوو بێت لە ئێستادا، وەک دەبینی ئەو پرۆژەیەی تریش مردووە. وھ و وب-یش ھەر دوو سێ بەکارھێنەرین کە بە زیندووی ھێشتوومانەتەوە. بە بڕوای من تا ویکییەکەمان گەورەتر نەبێت پرۆژەیەکی واش ناتوانێت بەردەوام بێت، بەڵام ئەکرێ ئێمە لە ئێستاوە بیرۆکەکان داڕێژین و پەڕەکان دروست بکەین.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٩:٤٦، ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر سوپاس بۆ پشتگیرییەکەت، بەڵام ڕاستییەکەی زۆر لە دانانی بەستەری ویکیپیدیا:وتارە سەرەکییەکان تێنەگەیشتم! بەھەرحاڵ، تۆ پێشنیاری چ ناوێک ئەکەیت بۆ پرۆژەکە؟ وە دڵنیا بە تا من لێرە بم، ئەو پرۆژەیە بەزیندوویی ئەھێڵمەوە (مەگەر زۆرینەی بەکارھێنەران پشت لە پرۆژەکە بکەن و داوای داخستنی بکەن). -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٩:٥٩، ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەوە پێڕستی گرنگترین وتارەکانی ویکی کوردین. مەبەستم ئەوە بوو دەتوانین یەکێک لە ئامانجی پرۆژەکە بکەین بەوەی کە پەرە بەم وتارانە بدرێت. ھم، سەبارەت بە ناوەکە شتێکی وام لە مێشک نییە ئێستا. ڕەنگە «تیمی پەرەپێدەرانی وتارەکان» یان شتێکی لەو بابەتە شیاو بێت؟ یان «کۆڕی نووسەران»، نازانم.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٢:٥٠، ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
ممم... نا، ئەم پرۆژەیە پەرە بە وتارەکان نایات! با دەست پێ بکەم و دواتر زیاتر بۆت ڕوون دەبێتەوە کە چییە. بۆ ناوەکەش چتێکی ھاکەزایی ھەڵەبژێرم بۆ ئێستا. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:١١، ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
ئۆھ، ئۆکەی! چاودێری دوایین گۆڕانکارییەکان ئەکەم و شوێنی ئەکەوم.   سوپاس --◂ ئێپین لێدوان ‏٠٢:٢٨، ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

‏٢١:٤٢، ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)

کرانەوەی ھەڵبژاردنەکانی لیژنەی ناوبژی

 

سڵاو! ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٩ی لیژنەی ناوبژی لە ١ی ئاب دەست پێ دەکات، کە دوو ڕۆژی تر دەکات. ئەوانەی دەیانەوێت خۆیان کاندید بکەن پێویستە پەڕەی ھەڵبژاردنەکان بخوێننەوە و لە پەڕەی پاڵاوتنەوە خۆیان بپاڵێون. پڕۆسەی پاڵاوتن مانگێکی تەواو دەخاێنێت و لە ماوەی ئەو مانگەدا ھەموو ئەندامانی کۆمەڵگە دەتوانن بەشداری لە وتووێژ و دەنگدان بکەن و ھەموو ئەو بەکارھێنەرانە ھەڵبسەنگێنن کە خۆیان پاڵاوتووە. دوو ڕۆژ پێش پاڵاوتن (لەمڕۆوە ھەژمار دەکرێت) بەکارھێنەران دەتوانن وتووێژێکی گشتی بکەن و خۆیان بۆ ھەڵبژاردنەکان ئامادە بکەن؛ ئێوەش بانگھێشت کراون تاکوو بەشداری بکەن! بەختێکی باش بۆ ھەموو ئەوانەی خۆیان دەپاڵێون.--MediaWiki message delivery (لێدوان) ‏٠٨:٠٨، ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

‏١٣:٢٤، ٥ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)

‏١٨:١٩، ١٢ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)

‏١٥:٢٠، ١٩ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)

بگەڕێوە پەڕەی بەکارھێنەری «Épine/ئەرشیڤی ١١».