ویکیپیدیا:حەوتەی ویکی

حەوتەی ویکی

ئەگەر چی ژمارەی وتارەکانی ویکیپیدیای کوردی ١٠،٠٠٠ی تێپەڕاندووە و ئێستا ٥٤٬٨٨١ وتاری ھەیە، بەڵام زۆربەی وتارەکان کەم‌وکووڕییان تێدایە. بە مەبەستی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە حەوتەی ویکی دامەزراوە. لە حەوتەی ویکیدا نووسەرانی ویکیپیدیا بە گەلەکۆمەگ و گەڵەڕاوێژ ھەوڵ دەدەن بۆ پەرەپێدانی ویکیپیدیا و باشترکردنی پەڕەکانی.


شێوەی کاری حەوتەی ویکی

حەوتەی ویکی لە سەرەتای ڕۆژی یەکشەممەوە دەست پێ‌دەکات و ھەتا کۆتاییی رۆژی شەممە بەردەوام دەبێ. لە نێوان ئەم ڕۆژانەدا پێویستە ئەم کارانەی خوارەوە بکرێن:

  • پەرەپێدانی وتارێکی «کورت»:
ھەموو حەوتەیەک وتارێکی کورت و کۆلکە لە نێوان کۆلکەوتارەکاندا ھەڵ‌دەبژێردرێ و پەرەی پێ‌دەدرێ. وتارەکە دەبێ گرنگ بێ و گونجاو بێ بۆ پەرپێدان؛ ھەر بۆیە باشترە لە وتارە کەم‌بایەخترەکان چاوپۆشی بکرێ (بۆ نموونە وتاری گوندەکان کە لە زۆربەی ویکیپیدیاکانی تریشدا کورتن و زۆر جێگای پەرەپێدانیان نییە). بۆ دیتنی ھەموو کۆلکەوتارەکان بڕوانن پۆل:کورت.
  • خاوێنکردن و پەرەپێدانی وتارێکی «پێویست بە خاوێنکردن»:
وتاری پێویست بە خاوێنکردن وتارێکە کە بە پێی شێوازەکانی ویکیپیدیا بۆ نووسینی وتارەکان نەنووسراوە. لە حەوتەی ویکیدا ھەموو حەوتەیەک وتارێکی ناخاوێن ھەڵ‌دەبژێردرێ و خاوێن دەکرێتەوە و پەرەی پێ‌دەدرێ. بۆ دیتنی ھەموو وتارە ناخاوێنەکان بڕوانن پۆل:ھەموو ئەو پەڕانەی خاوێنکردنیان پێویستە.
  • چاکسازیی وتارێکی «بێ‌سەرچاوە»:
وتاری بێ‌سەرچاوە بە وتارێک دەڵێن کە ھیچ سەرچاوەیەک و ژێدەرێکیان نییە بۆ پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکەیان. لە حەوتەی ویکیدا ھەموو حەوتەیەک وتارێکی بێ‌سەرچاوە ھەڵ‌دەبژێردرێ و چاکسازی دەکرێ. بۆ دیتنی ھەموو وتارە بێ‌سەرچاوە بڕوانن پۆل:وتارە بێ‌سەرچاوەکان.
  • پەرەپێدانی پەڕەکانی «ئەمڕۆ لە مێژوودا»:
پەڕەکانی ئەمڕۆ لە مێژوودا لە پەڕەی دەستپێکدا (پەڕەی سەرەکیی ویکیپیدیا) دەردەکەون ھەر بۆیە زۆر بەرچاون و پەرەپێدانیان زۆر گرنگە. لە حەوتەی ویکیدا پەڕەکانی ئەمڕۆ لە مێژوودا، ھەر لە سەرەتای حەوتەوە ھەتا کۆتاییی حەوتەوە پەرەی پێ‌دەدرێ.
  • پەرەپێدانی وتارەکانی «ڕۆژژمێری زایینی»:
لە حەوتەی ویکیدا پەڕەکانی ڕۆژژمێری زایینی، ھەر لە سەرەتای حەوتەوە ھەتا کۆتاییی حەوتەوە پەرەی پێ‌دەدرێ.

وتارەکان سەبارەت بە کەسایەتییە کوردەکان و کوردستان مەڵایەتییان ھەیە بەسەر وتارەکانی ترەوە. لە کۆتاییی حەوتەدا و پێش نووسینی برنامەی حەوتەی داھاتوو، ئەو وتارانەی چاکسازی نەکراون دەبێ بخرێنە ناو پەڕە پەرەپێنەدراوەکانی حەوتەی ویکییەوە.

حو: ١ ٢ ٣ ٤ ٥ ٦ ٧ ٨ ٩ ١٠ ١١ ١٢ ١٣ ١٤ ١٥ ١٦ ١٧ ١٨ ١٩ ٢٠ ٢١ ٢٢ ٢٣ ٢٤ ٢٥ ٢٦ ٢٧ ٢٨ ٢٩ ٣٠ ٣١ ٣٢ ٣٣ ٣٤ ٣٥ ٣٦ ٣٧ ٣٨ ٣٩ ٤٠ ٤١ ٤٢ ٤٣ ٤٤ ٤٥ ٤٦ ٤٧ ٤٨ ٤٩ ٥٠ ٥١ ٥٢


حەوتەی ویکی (حەوتەی ١٦ەم)

دروست نەکراوە.
دروست بکە

دروستکردن دەستکاری

<noinclude>{{حو/ڕێدۆزی|پێشوو=ساڵ/حەوتە|پاش=ساڵ/حەوتە}}</noinclude>
*'''پەرەپێدانی وتارێکی «کورت»: [[؟؟]]'''
*'''خاوێنکردن و پەرەپێدانی وتارێکی «پێویست بە خاوێنکردن»: [[؟؟]]'''
*'''چاکسازیی وتارێکی «بێ‌سەرچاوە»: [[؟؟]]'''
*'''پەرەپێدانی لاپەڕەکانی «ئەمڕۆ لە مێژوودا»''':
:لاپەڕەکانی [[ویکیپیدیا:ئەمڕۆ لە مێژوودا/؟؟|؟؟]] ھەتا [[ویکیپیدیا:ئەمڕۆ لە مێژوودا/؟؟|؟؟]]
*'''پەرەپێدانی وتارەکانی «ڕۆژژمێری زایینی»''':
:وتارەکانی ڕۆژژمێری زایینی: [[؟؟]] ھەتا [[؟؟]]
{{حو/ژێرنووس|ئەرشیڤ=؟؟|حپ=؟؟}}
ئەرشیڤ= ساڵی ئەرشیڤ
حپ= ژمارەی حەوتەی پێشوو (وەکوو: حەوتە=٣٨ ← حپ=٣٧)
ھەروەھا بڕوانە: داڕێژە:HWpreload