لێدوانی بەکارھێنەر:Épine/ئەرشیڤی ٨

دوایین لێدوان: ٥ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Amine yousefi لە بابەتی پێشنیار

گەیشتن

داڕێژەی ناونیشانی IMDb کار ناکات، واتە کاتێک دەستی پێدا دەنێیت، دەچێتە ناو ماڵپەڕەکە، بەڵام بۆ سەر پەڕەی مەبەست ناچێت. تکایە سەیری بکە، ئەمەم لە چەند وتارێکدا بینیوە 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏٠٥:٣٠، ٢٢ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

@ساکاتا گینتۆکی:   لەژێر کاردایە...، ھەتاکوو کێشەکە چارەسەر دەکرێت باشترە بەستەری سادە بەکارببەیت وەک لەو داڕێژەیە.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٤:٢٧، ٢٤ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
@ساکاتا گینتۆکی: لە کام پەڕەیە ئەم داڕێژەیەت بەکارھێناوە و کێشەی ھەیە؟--◂ ئێپین لێدوان ‏١٤:١٩، ٢٦ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر هەیە بەڵام من ئێستا تەنها ئەمەم بیرە 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏١٤:٥١، ٢٦ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

وادیارە وتاری شێرلۆکیش هەمان هەڵەی هەیە 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏٢٢:٣٦، ٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

چەند وتارێک

سڵاو Épine، چی لە وتارەکانی ناو ئەم پۆلە بکەین؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:١٥، ٢٤ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

سیاسەت بۆ ئەمە نییە بەڵام لەوانەیە بکەونە ژێر پێوەری و٢ چوونکە بادینانی فەرقێکی دیاری لەگەڵ سۆرانی ھەیە. پێم باشترە ئەم باسە ببەیتە دیوەخان تا کۆمەڵگە ڕای خۆیان بڵێن و لەوێ بانگی بەڕێوەبەران بکە بزانن ئەوانیش دەڵێن چی. من دەڵێم با بسڕدرێنەوە.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٤:٢٥، ٢٤ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

بەپەلە

سڵاو، ئێستا {{لە ھەواڵەکاندا}}م نوێکردەوە، بەڵام وابزانم {{In the news/image}} کێشەی ھەیە و وێنەکە زۆر گەورە دەردەچێت! کردیشم بە لێدوان تا دواتر خەریکی بم کەچی بەوەشەوە پەڕەی دەستپێکی شێواندووە. تکایە ھاوکاری بکە. سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٠٨، ٢٩ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

لێرەش پرسیارم کرد و ئێستا وەڵامەکەم بینی. بزانە ھیچی لێ تێ دەگەیت؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:١٦، ٣١ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
دەڵێ داڕێژە و مۆدیوولی ifempty کێشەیان ھەیە. دەست لەوەی ئەوان ھەڵبگری باشترە، خۆمان دروستی دەکەین.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٥:٠١، ١ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

:)

🤐 -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٥٢، ١ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

  کرا--◂ ئێپین لێدوان ‏٢٢:٥٦، ١ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

سیاسەتی پاراستن

دەمباش Épine، ببوورن بۆ ھەمیشە بێزارکردنت لەلایەن منەوە، ئەمجارەش بۆ داڕێژە:لە ھەواڵەکاندا ھاتم و ئەمەوێ بڵێم قوفڵە زەردەکەی سەری ھەڵەیەکی تێدایە یان ویکیپیدیا:سیاسەتی پاراستن بە ھەڵە نووسراونەتەوە. گەر وا بێت دەبوایە منیش دەستەڵاتی دەستکاریکردنیم نەبوایە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٠٣، ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

نا ھەڵە نەنووسراونەتەوە. ئەگەر بۆ پاسدەرانی خۆگەڕیش بپارێزرێت ئەو قوفڵەی زەردە پیشان دەدات، بەڵام ئاستی پاراستن ھەر نزم کردەوە بۆ بەکارھێنەرە خۆبەخۆ پەسەندکراوەکان.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٥:١٧، ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
تەنھا مەبەستم ڕەنگی قوفڵەکە بوو، کە پێشتر زەرد بوو، بەڵام ئێستا چاکت کرد و بووە بە خۆڵەمێشی. لەشت ساغبێت. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:١٩، ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەزانم مەبەستت چی بوو، پاراستنی پاسدەری خۆگەڕ خۆی ڕەنگی گوفڵەکەی زەردە. ئێستا ئاستی پاراستنیم نزم کردۆتەوە بۆ بخبخپ (چەن ھەزەلییە بە کورتکراوەیی) بۆیە ڕەنگی گۆڕا.--◂ ئێپین لێدوان ‏٢٣:٢٣، ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

سڕینەوەی بەکۆمەڵ

سڵاو ئێپین، یەکێک لەو پەڕانەی بەکارهێنەرێکی نوێ دروستی کردبوو، من چاکسازیم کرد و گرێشم دابوو، (چیرۆکی کورت) کۆلکەوتارێکی باش بوو، خۆزگە سڕینەوەی بەکۆمەڵت بەکار نەهێنابا، چەند پەڕە خرابکاری بوون، بەڵام نە هەموویان!!!!!شنەی ئازادی (لێدوان) ‏١٨:٤٧، ٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

@شنەی ئازادی: سوپاس بۆ ئاگادارکردنەوەم، پەڕەکەم ھێنایەوە.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٩:٠٣، ٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
بژیت و دەس خۆش سپاس بۆ تۆش. شنەی ئازادی (لێدوان) ‏١٩:٠٤، ٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

با لە یەک ئاستدا بن!

دەمباش Épine، بڕوانە ئێرە کە بەشێکیان ناوەکانیان لەگەڵ بەشێکیان یەک ناگرنەوە. ویکیپیدیا:کاندیدەکانی وێنەی ھەڵبژێردراویشم دانەناوە جارێ. نەمویست بەبێ پرسکردن بیانگوازمەوە. بەڕای من چاک وایە ناوەکانیان بە کۆ بن وەک وتارە ھەڵبژێردراوەکان و... سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٢٦، ٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

ھمم، ئاخر کەسێک یەک وتار دەپاڵێوێ نەک دووان (یان زیاتر) پێکەوە.--◂ ئێپین لێدوان ‏٢٣:١٩، ٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڵام بە دوو مانگ یان زیاتر دەبێت بە کۆ:). بەھەرحاڵ، من قەدبڕەکان دروست دەکەم و نابێ ھیچ بپەڕێنم. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:١٤، ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
نازانم، کەمێک بێزارکەرە ھەموو ئەم پەڕانە بگوێزینەوە بەڕاستی. دەبووا لە ئەوەڵەوە باشتر بیرم لە ناوەکان بکردبایەتەوە.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٤:١٧، ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
@ئارام بکر:   کرا--◂ ئێپین لێدوان ‏١٦:٣٦، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
بێوەی بیت:). -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٠٣، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

وێنە

سپاس @Épine: بمانهەوێ وێنەی سەربەرگی ئەو کتێبە وەسفی پێکھاتەناسیانەی شێوەزاری کوردیی سۆرانی بار بکەین چ بکەین و چۆناوچۆنە؟ تا ئێستا من هەر وێنەی وتارەکانی ویکیپیدیاکانی ترم بەکار هێناوە و لە ڕێسا و یاسای ئەوە تێناگەم شنەی ئازادی (لێدوان) ‏١٣:٢٥، ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

@شنەی ئازادی: تکایە سەیری یارمەتی:پەڕگەکان بکە. ئێمە ئەمبارێکمان ھەیە کە پێی دەوترێت کۆمنز. ئەو پرۆژەیە ھەموو وێنەکانی ئازادن و دەتوانن لە ھەموو پرۆژەکانی ویکیمیدیا بەکار بێن، بەڵام وێنەی بەرگی کتێب و ئەلبوم و ئەمانە نائازادن، و تەنیا بەڕێوەبەران و بەکارھێنەران بە مافی بارکەر دەتوانن ئەو وێنانە بار بکەن بۆ ناوخۆی ویکیپیدیا لەژێر مۆڵەتی بەکارھێنانی داد. بەکارھێنانی داد ئەوەیە کە وێنەکە تەنیا بۆ ڕوونکردنەوەی بابەتەکە بەکار بێت، ھەر بەکارھێنانێکی تر نا یاساییە. پەڕەی ناوبراو بخوێنەرەوە بۆ زانیاری زیاتر، و بەستەری پەڕەکە بدە بە من یان بارکەرێک تاکوو وێنەکەت بۆ بار بکەین. سوپاس.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٣:٤٤، ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
سپاس ئێپین، ئەو وێنە بەرگی کتێبە و وەک دیارە نائازاده، ئێستا چۆن بەستەری پەڕە بدەم بە تۆ؟ لەوە تێناگەم؟شنەی ئازادی (لێدوان) ‏١٤:٤٩، ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
@شنەی ئازادی: دەبێت بەستەری سەرچاوەی وێنەکە دابنێیت، بۆ نموونە ئاوا، دواتر من بۆت بار دەکەم و دەتوانیت تەنیا لە ویکی کوردیی ناوەندی و تەنیا لەسەر پەڕەی سەرەکی، بەکاری بھێنیت. وپ:شێواز/بەستەردان ببینە بۆ شارەزابوون لە بەستەر و بەستەردانان.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٤:٥٧، ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەمە وێنەکە [١] زۆر سپاس ئێپین. شنەی ئازادی (لێدوان) ‏١٦:١٠، ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

@ئارام بکر: تۆ بێسنووریت، زەحمەت بکێشە و ئەم وێنەیە بار بکە. بەکارھێنانی داد.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٦:٤٨، ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
  کرا @شنەی ئازادی: ئەمەتا -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٠٥، ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
@ئارام بکر: زۆۆۆۆۆۆر سپاس بۆ هەردووکتانشنەی ئازادی (لێدوان) ‏١٧:٠٩، ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

دەستخۆش بەڵام یارمەتی!

کاک ژیار من دەزانم سەرچاوە چییە. بەکاریشم هێناوە بەڵام نازانم لە (Descrption) چی بنووسم.— ئەم لێدوانە لەلایەن Roj2006 واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)

سڵاو @Roj2006:. سەرەتا، تکایە بە دانانی چوار کەشە لە کۆتایی وتووێژەکانت، پەیامەکانت واژوو بکە، بەم شێوەیە: نموونەی لێدوان، ئەمە لێدوانە.~~~~. ئەگەر بیرت دەچێتەوە، لە ھەڵبژاردەی ھەژمارەکەت، بڕۆ بەشی ئامرازەکان و واژووکەری خۆکارانە کارا بکە. دواتر کە شتێکت نەزانی، پرسیار بکە نەوەکا پشتگوێی بخەیت. دیسکریپشن واتا وەسفکردن. پێویست ناکات داڕێژەی ئینگلیزی بەکار بەریت ئەگەر ئینگلیزی نازانیت، لە ھەڵبژاردەکان ئامرازی ژێدەردان کارا بکە تاکوو بتوانیت بە ئاسانی سەرچاوە بدەیت، یان {{بیرخستنەوەی وێب}} و {{بیرخستنەوەی ویکی}} بەکار بەرە.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٤:٢٠، ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

من ئینگلیزی نازانم؟

#ڕۆژ سەربەست ‏١٤:٢٧، ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)

کێشە نییە، لێرە بە کوردی دەدوێین نەک بە ئینگلیزی. بەڵام واژووەکەت کێشەی ھەیە، تکایە بڕوانە وپ:واژوو و چاکی بکە، یان بیگەڕێنەرەوە سەر باری بینچینەیی ئەگەر نازانیت دەستکاری بکەیت. سپاس.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٤:٣٠، ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

داڕێژە دووبارەکان

دەمباش Épine،

پێش دەستکاریکردن بڕوانە کۆدەکانیان. سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٥٤، ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

ھەردووکیان یەک فەنکشنیان ھەیە بەڵام یەکێکیان مۆدیوولێک بەکاردەبا.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٥:٠١، ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

دوو شت

دەمباش Épine،

ئەمانە ناوبڕن. بۆ داڕێژە د، پۆل پ، یارمەتی ی، و ھتد.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٧:٢٦، ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

دەربارەی بەڕێوەبەری

دەمباش Épine، دەپرسم من ئێستا جگە لە بۆشاییی ناوی میدیاویکی توانای دەستکاریکردنی چی ترم نییە؟ ئەی بووم بە بەڕێوەبەر (جگە لەوانەی لە سیاسەت نووسراون) ئەتوانم چی بکەم؟ من زیاتر حەزم لێیە ئامرازەکان دروست بکەم و ڕەنگە تا ساڵێکی تریش بتوانم زۆر بەباشی دەستکاریی سی ئێس ئێس و جاڤاسکریپت بکەم. ئا، تۆ ئەو توڵامرازانەت لە کاتی بەڕێوەبەری یان پێش بەڕێوەبەری دروستکرد؟ بۆیە دەپرسم زۆربەی پرسیارەکان دەڵێن "بۆچی دەتەوێت ببیتە بەڕێوەبەر؟" ھەرچەند ئەستەمیشە، داواکاری ئێوە لە کوێ و ٤٠ وتارەکەی من لەکوێ؟ یەک شتی تریش، مین.نیل ھێشتا لێرەیە. سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٤١، ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

@ئارام بکر: تەواو. من دوای بوون بە بەڕێوەبوونم دەستم بە دروستکردن و ھێنان و ڕاگرتنی ئامرازەکان کرد، چوونکە ئەوکات تەنیا بەڕێوەبەران دەیانتوانی دەستکاری ئەم پەڕانە بکەن. ئێستا بەڕێوەبەرانی ڕووکار ھەن وەک خۆت ئاگاداری، تەنیا ئەمان توانای دەستکاریکردنی پەڕەکانی جەی ئێس و سی ئێس ئێسیان ھەیە، بۆیە دروستکردنی ئامراز بەتەنیا داواکارییەکی شیاو نییە چوون ئەو کات پێت دەڵێن دە داوای ئەو مافە بکە و تەواو. ئەگەر ئەو پرسیارەیان کرد بە ھەمان شێوەی من بڵێ کە بەڕێوەبەرانی ئێستا ناچالاک و بێباکن، بەداخەوە بەڵام ئەمە ڕاستییە. ھەر ئێستا بزانە کێ کردەوەی بەڕێوەبەری زۆرە؟ پێیان بڵێ کە ویکی پێوستی بە بەڕێوەبەری چالاک ھەیە و تۆش ئامادەیت ئەم ئەرکە بگریتە ئەستۆ. وا من لێرەوە پێت دەڵێم کە ھەرچەندە بەشداریمان لێرە خۆبەخشانەیە، بەڕێوەبەرایەتی ئەرکە لە چاوی مندا. پێشتر چالاکیش ئەم قسەیەی کردووە. زۆری وتار پێوەر نییە بۆ بوون بە بەڕێوەبەر، بەڕێوەبەران کاریان ڕاگرتنی ویکیپیدیا و پاراستنێتی. ئەگەر دەتەوێت لە پاڵ مافی بەڕێوەبەرایەتی مافی بەڕێوەبەری ڕووکاریشت ھەبێت، دەبێت ھەر لە ھەمان داواکاریدا ئەمە ڕوون بکەیتەوە. من بۆخۆم دڵنیام کە داواکارییەکەت سەرکەوتوو دەبێت بۆیە خەمی لێ مەخۆ و دەست بە نووسینی بکە، ئاماژە بە پرۆژەکانی داھاتوو و کارەکانی پێشووت بدە و بەستەر بۆ بەشدارییەکانت دابنێ بۆ ئەوەی بیسەلمێنیت کە بەردەوام چالاکیت ھەبووە، کە وایە نەک لێرە لە ویکیفەرھەنگیش زۆر یارمەتیت داوە.--◂ ئێپین لێدوان ‏٢٠:٠٣، ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

پێشنیار

دەمباش Épine، دەڵێم با ئەم بەستەری ویکیپیدیاوانەی ئێرە بگۆڕین بۆ ئەمە، و پەڕەی ویکیپیدیاکەش بگوازینەوە بۆ ویکیپیدیاوان کە ناوێکی کورت و گونجاوترە لە نووسەرانی ویکیپیدیا. سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٢٤، ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

باشترە بۆ گۆڕانکارییەکی گەورەی وا، وتووێژێک بکرێت، چوونکە ویکیپیدیاوان بەڕاستی شتێکە لەناو کۆمەڵگەی خۆماندا باوە و ڕەنگە کەسێکی دەرەوەی ویکیپیدیا بەباشی لێی تێ نەگات. منیش خۆم ئەوە بە باشتر دەزانم (بۆ خۆمان) بەڵام ڕەنگە شیاوتر بێت ئەگەر بەکارھێنەرانی تریش بتوانن دوو قسەی تیا بکەن، کێ ناڵێت ناوێکی باشتریش پێشنیار ناکەن؟--◂ ئێپین لێدوان ‏١٩:٣٢، ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

لەبەرئەوەی سوپاست کردم

  Épine، تۆ سپاسی یەک لە دوایین دەستکارییەکانی منت کرد، منیش بە دڵێکی پڕھەست پێت دەڵێم...
 شایەنی نییە!
ئەوە خۆشحاڵییە، و ھیوادارم چێژێکی زۆر ببینیت لەکاتی دەستکاریکردنی ئەم ئینسایکلۆپیدیایە! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٣٤، ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
سپاس بۆ دروستکردنی داڕێژەکە!!--◂ ئێپین لێدوان ‏١٥:٤٠، ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

داڕێژە بۆ خەبەردانی سڕینەوەی خێرا

جارێک باسی ئەوەمان کرد کە لە کاتی دانانی تەگی سڕینەوەی خێرادا پەیامێک بۆ نووسەری وتارەکە دابنرێت. ئایا داڕێژەیەکمان ھەیە بۆ ئەو پەیامە؟ چەن ڕستەیەکی ستاندارد کە کە کۆپیی بکەین لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی؟ سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:٥٥، ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

@Pirehelokan: سڵاو، بەڵێ، گشتییەکە ئەمەیە داڕێژە:سخ-ھۆکار-ئاگاداری. بەڵام چەندین داڕێژەی سڕینەوە ھەیە ئێستا کە کاریان لەسەر دەکەم ({{داڕێژەکانی سڕینەوەی خێرا}}) کە ھەر یەکەیان ھۆکاری خۆیان ھەیە و ئێستا سەرقاڵی دروستکردنی ئەم داڕێژانەین بۆ توینکڵ، دەتوانیت تۆش ھاوکاری بکەیت.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٩:٥٩، ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

پێشنیار

سڵاو هەندێک کەس هەیە لە ویکیپیدیا تەنها بۆ ناو بابەت بڵاو دەکەنەوە واتە تەنها سەردێڕێکی بابەتەکە دەنوسن بۆ ئەوەی بابەتەکە بەناوی خۆیان بکەن و خۆیان بکەن بە دروستکەری ئەو پەڕانە وە من زۆر لەوە نیگەرانم کە پەڕەکانی ویکی پیدیای کوردی ئەوەها زانییارییەکانی کورتە من حەزدەکەم ئەو بابەتانە درێژبکەمەوە بەڵام مافی ئەوەم پێبدەن کە خۆم دروستکەری پەڕەبم بە کورتی ئەو پەڕانە بسڕنەوە و پەڕە درێژکراوەکانی لە جێ دابنێم نازانم ئەگەر قبوڵی بکەن یان نا ڕاسان ‏١٩:٥٣، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)

نەخێر ئەمە قبووڵ ناکرێت، ویکیپیدیا دەستەی نووسەرانی نییە. دەتوانیت پەرە بە پەڕەکان بدەیت و لە مێژووەکەیدا دەردەکەوێت کە کێ زیاتر گرنگی بە وتارەکە داوە.--◂ ئێپین لێدوان ‏٢١:١٤، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

مممم، کەواتە منیش هەمان کار دەکەم و ویکیپیدیا دەوڵەمەند دەکەم بە بابەتی کوورت لە هەموو بوارەکاندا.ڕاسان ‏١٤:٤٧، ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)

@Rasan emprator page: وتارەکانی ویکیپیدیا خاوەنیان نییە. تەنانەت ئەگەر تۆش دروستت کردبێتن، خۆ تۆ بە نووسەرەکەی داناندرێیت. ئێستا بۆ نموونە وتاری پیانۆ کە ھەڵبژێردراوە لەلایەن Kushared وەک کۆلکەوتارێک دروست کراوە بەڵام من درێژم کردۆتەوە و گەیاندوومەتە ئاستی وتارێکی ھەڵبژێردراو. شتێکی سەیرە بەلامەوە کە وا دەڵێیت. کورت بێت یان درێژ، ھەر بە نووسەری وتارەکان داناندرێیت. ویکیپیدیا ناوەڕۆکی ئازادە، ھەموو بەشدارییەکانت لێرە دەبنە موڵکی گشتی. بەھەرحاڵ، گرنگ ئەوەیە وتارەکانت بەر پێوەرەکانی سڕینەوە نەکەون بە تایبەت و٧، و بشزانە کە زۆربوونی وتار ئامانج نییە، بایەخدارییان ئامانجە. سوپاس. و تکایە ئەو ئاڕەی ناو واژووەکەت چاک بکە.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٥:١٧، ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
ئێپین بەو پێشنیارەوە؟؟؟ ئەم دانانی تاگی سڕینەوەی ئێستا دەکرێت دڵنیای بە نیازێکی پاکە؟ من بێزار بووم بەڕاستی! حەزیش دەکەم تووڕە نەبم بەڵام کوا دەهێڵن؟؟؟؟؟؟!!!!! Şûşe وتووێژ ‏١٧:١٢، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

بابەتە ھەڵبژێردراوەکان

دەمباش Épine، پێشەکی سوپاس بۆ ئەو بی ئاڕە کە داتنا خۆی دەبێت لە JS و ئەوانە ئیسکەیپەکان بەکاربێت! بەڵام بەھەرحاڵ، گرنگ ئەوەیە ئەوەت چارەسەر کرد. ئێستا ویستم ئەو کاپشنەی پەڕگەکەش نەهێڵم، بەڵام زۆر سەرسەختە و لاناچێت! وە ئەمجارەش وێنەی ھەڵبژێردراو بگۆڕە گەر ئەرک نەبێت. زۆر سوپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٣٤، ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

  کرا. فشەیە، گرنگ کارەکەمان بەڕێوە بڕوات.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٩:٤٠، ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
بژیت بژیت، بەڕاستی ھەندێک شت دەکەیت پیاو سەری دەسووڕمێ! ساکاتا گینتۆکی بۆ خوێنمژ دەڵێت

من پێم باشە سەرچاوەکان بۆ پەرتووکەکان بگۆڕین، و ژێدەرەکانیش بۆ سەرچاوەکان بگۆڕین. دەڵێیت چی؟

-- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٥١، ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
ڕاستە ئەمەی بۆ فەیسبووک بۆ ناردم بەس بیرم نەبوو وەڵام بدەمەوە، @ساکاتا گینتۆکی:   کرا. سوپاس بۆ ھەردووکتان بۆ بەسەرداچوونەوەکانتان.--◂ ئێپین لێدوان ‏٢٠:٥٧، ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
  شایەنی نییە! کۆتا شت: ئێستا لۆگە جێگرتوویییەکەم لەخوارەوەی وتارە ھەڵبژێردراوەکاندا بینی کە تۆزێک پەڕەکانی تەسککردووەتەوە. ئەتوانین لایبەرین؟ خۆزگە لای بەکارھێنەرە تازەکارەکان یان ئەوانەی لە دەرەوەن ھەر وایە؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:١٧، ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
مەبەستت چییە پەڕەکانی تەسک کردووە؟ لای من ھیچ کێشەیەکی نییە. بۆ ھەموو بەکارھێنەران وا دەردەکەوێت.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٦:٤٣، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
نازانم ئاگاداری یان نا، لە فەیسبووک بۆتم ناردووە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:١٧، ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
بینیم. کێشەی نییە، لەسەر کۆمپیوتەر و ئایپاد و ئەو دیڤایسانەی شاشەکانیان گەورەیە کێشەی نییە.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٥:٣٣، ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو کاک ئێپین

من بەکارهێنەرێکی وێکی پیدیای کوردیم چەندین بابەتم لەلایەن جەنابتەوە پێشنیاری سڕینەوەی بۆکراوە بە هۆکاری جیاواز، من پێم وایە ئەمە لەکۆڵ کردنەوەیە، چونکە ئەگەر شتێکی کەمە لای خۆت بۆی زیادبکە نەک بیسڕیتەوە، یان هەندێک بابەت لە وشەکان تێناگەی یان دەڵێی کوردی نیە یان گوێمان لێ نەبوە، ئەمە ڕەنگە بەهۆی کەمی تێکەڵی بێت بە زمان و کەلتوری کوردی شتێک کە گوێتان لێ نەبوە مانای وانیە کە کوردی نیە بەلکو رەنگە بەهۆی کەمی تەمەنیشتان بێت، خەڵکانێک هەن لە کوردی زۆڕ شارەزان، سوپاس. دیاکۆ (لێدوان) ‏٠٠:١٣، ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

@دیاکۆ: سڵاو. سەیری پەڕەی وتووێژەکەتم کرد و ئەو وتارانەی من پێشنیاری سڕینەوەم بۆ کردوون ھەموو لەبەر بێسەرچاوەیی بوون. پێویستە ئاماژە بە سەرچاوە بدەیت، سەرچاوەی باوەڕپێکراو دابنێیت و بانگەشەکانت بسەلمێنیت. سپاس.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٥:٢١، ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

وتارە دووبارەکان

ئەمە و ئەمە، بەڵام بڕێکیش لێی وردبوومەوە و وابزانم ئەوەی دووەمیان دەبێت ناوەکەی بگۆڕدرێت. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٤٧، ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەوەی دووەمیان زیاتر ئاماژەیە بە جووتبوون / Sexual Intercourse وەک لە زایەند/ Sex. جووتبوون دەتگوازێتەوە بۆ سێکس. پێمباشە بە پێچەوانەوە بێت. "جووتبوون" وشەیەکی باو و زۆر گوونجاوە بۆ Sexual Intercourse. --◂ برووسک وتووێژ‏١٢:١٤، ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
@ئارام بکر: ئەم دووانە دوو شتی جیان. زایەند مەبەست لە سێکسی کەسەکەیە (نێر و مێ) بەڵام سێکس مەبەست لە کردارەکەیە، کە نازانم بۆ لێرە سانسۆریان کردووە و وشە ئینگلیزییەکەیان داناوە. سێکس = گان، ئەمیان عەیبە بێت ئەویشیان عەیبەیە. بەس ئیتر ئەڵێیت چی کورد ھەر ئاوایە ئیشەکانی.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٨:٥١، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

تەختەکلیل

سڵاو Épine، پێ دەچێت تەختەلیلەکەم پێچەوانەی ستانداردەکانی ویکی کاربکات، ئەگەرچی نووسەکان لەتەواو دەچن. پێشنیاری ج تەختەکلیلێک دەکەیت کە ئەو گرفتە چارەسەر بکات بۆم؟ ئەوەی بەکاریدەهێنم ئێستا تەختەکلیلی Built-in ی Windows 10 یە. سووپاس --◂ برووسک وتووێژ‏١٣:٠٨، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

(لەسەر ئیزنی ئێپین) سڵاو @Broosk: بڕوانە وپ:نک#لە ویندۆز. سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٢٤، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
دەستخۆش --◂ برووسک وتووێژ‏١٣:٢٥، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

بۆچی؟

کاک ئێپین تۆ ووتارێکی منت سڕیوەتەوە بەناوی خوا ژنە (٢٠١٨)، دەمەوێت ھۆکارەکەی بزانم بۆچی سڕیوتەتەوە؟— ئەم لێدوانە لەلایەن Hastyar Abdullah واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

سڵاو @Hastyar Abdullah: بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا. بە گشتی، ئەو وتارانەی بابەتەکەیان تۆماری مۆسیقییەوە و پەڕەی سەرەکی ھونەرمەندەکەیان بوونی نییە، بە ناگرنگ لەقەڵەم دەدرێت و دەسڕدرێتەوە. وتارەکەی تۆ لەسەر ئەلبومی ھونەرمەند ئاریانا گراندێیە، بەڵام گراندێ خۆی لە ویکیپیدیای کوردی وتارێکی سەربەخۆی نییە، بۆیە وتار لەبارەی گۆرانی و ئەلبومەکانیشی پێویست نییە.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٩:٠٨، ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو ئێپین منیش تێناگەم ئەوە [٢] وتاری خوا ژنە لە ویکیپیدیای ئینگلیزی، ھەر ئەوەی کە ئاریانا وتاری نییە دەبێتە ھۆ کە بیسڕنەوە؟؟؟؟ وتاری ئاریاناش با بنووسرێت!!!!! شنەی ئازادی (لێدوان) ‏١٩:٤٥، ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەگەر کێشە نەبوونی وتاری ئاریانا بوو، ئەوە من و ھاوڕێیانم کاری لەسەر دەکەین، ئاریانا گراندێ من ھەر ئەو وتارەم نەدیت کە بزانم چۆن نووسراوە، چوونکە سڕابۆوە، بەڵام کلیپی ئەو گۆرانییە God_Is_a_Woman [٣] زۆر سەرنجڕاکێشە و زۆر جوان دروست کراوە، سەیری بکە ئەگەر نەتبینیوە.شنەی ئازادی (لێدوان) ‏٢١:٤٩، ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
@شنەی ئازادی: سڵاو. بەڵێ ئەمە بۆ تۆماری مۆسیقی دەبێتە پێوەر لەژێر پێوەری و٧ی بێبایەخبووندا. دەستتان خۆش بێت بۆ نووسینەوەی وتارەکان، دەزانم کە ڕەنگە سەرنج ڕاکێش بێت بەڵام گەر پێوەر داوامان لێ بکات ئەم جۆرە وتارانە بسڕینەوە ناچارین بیانسڕینەوە. :)--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٤:٣٠، ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
ئێپین من سەرم سووڕ ماوە لەو یاسا و ڕێسانەی تۆ باسیان دەکەیت، ئەوەی کە وتاری ئاریانا لە ویکی کوردیدا نییە، ھی ئەوەیە ئێمە کەمکارین نەک بێبایخبوون!!!!!جا کەسێک بێت و سەبارەت بە ئەلبۆمەکەی یان گۆرانییەکانی بنووسیت دەبی دەستخۆشی لێ بکەین وەڵڵا!!!!!شنەی ئازادی (لێدوان) ‏٠٧:٥٨، ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
@شنەی ئازادی: جا خۆ من دامنەڕشتوون برالە :) سیاسەتی وپ:پسخ#و٩ وادەڵێ. خۆشمان لە توینکڵدا ھەڵبژاردەیەکی تایبەت بە سڕینەوەی ئەو جۆرە وتارانەمان ھەیە. مەبەست لە بێبایەخبوونەکە ئەوەیە کە ھونەرمەندەکە خۆی وتاری سەرەکی نییە کەواتە ھەبوونی وتارێک لەبارەی ئەلبومی ئەو ھونەرمەندەش پێویست نییە. ئەمە سیاسەتێکی زۆر باشە بەڕای من. ئەگەر لە داھاتوو وتارتان لەسەر ئەلبوم و گۆرانی نووسی، دڵنیا بکەنەوە لەوەی کە وتارەکان پەڕەی ھونەرمەندیان ھەیە دەنا دەسڕدرێنەوە.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٨:١٩، ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
@Épine: سڵاو برا. یەک خاڵی گرینگ جاری وایە کتێبێک یان نووسراوەیەک زۆر لە خولقێنەرەکەی بەناوبانگتر دەبێت، بەو پێوەرەی ویکی بێت نابێ ئەو شتە ببێت. بە بڕوام دەبێ ئەو پێوەرە بگۆڕێت. ئەمجار ئامانجمان گەیشتن بە ١٠٠ ھەزار وتارە کە بە داخەوە ٢٢ھەزار وتارمان ھەیە و ئەوەش کە یەک ئەکتەر، نووسەر یان موزیکژەن وتاری نییە بە ھۆی نەناسراو بوونەوە نییە بەڵکوو بە ھۆی کەمکاریی بەکارھێنەرانی ویکیی کوردییە. -- Eyubm (لێدوان) ‏٠٩:١٧، ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
@Eyubm: ئەم پێوەرە تەنیا تۆمارە مۆسیقییەکان دەگرێتەوە نەوەکا کتێبەکان.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٩:٢٢، ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەوانیش هەر وان ئێپین، ئێستا ئەم گۆرانییە [٤] لە گۆرانیبێژەکەی بەناوبانگترە، سەیری بکەی لە زۆرێک لە ویکیپیدیاکان باسی گۆرانییەکە کراوە، لە حاڵێکدا گۆرانیبێژەکەی وتاری نییە. Şûşe وتووێژ ‏٠٩:٣١، ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
ھاوڕێیان ئەمە بەدەست من نییە بەتەنیا. من تەنیا بە ئەرکی بەڕێوەبەرایەتی خۆم ھەستاوم بەپێی پێوەری جێگیر کە لە ئێستادا ئەوەیە ئەو جۆرە تۆمارانەی پەڕەی ھونەرمەندی سەرەکییان نییە دەکرێ بەر پێوەری بێبایەخ بکەون. ئەگەر سەرچاوەی چڕ و باشیان بۆ دابنرێت ڕەنگە نەسڕدرێتەوە، بەڵام لە زۆر حاڵەتدا ئەسڵەن نەک ھەر بەر پێوەری و٧ دەکەوێت بەڵکو بەر پێوەری گ٨یش دەکەون. ئەگەر دەتانەوێ گۆڕانکاریی لەم پێوەرانە بکرێت دەبێ وتووێژێک لە دیوەخان دەست پێ بکەن تاکوو بەڕێوەبەرانیش ڕێچکەی خۆیان بەپێی پێوەرە نوێکان بگۆڕن.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٩:٤٥، ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
بۆ کتێبەکانیش وایە. وادیارە ئەو پێوەرەت بە جوانی نەخوێندوەتەوە. -- Eyubm (لێدوان) ‏١٠:١٠، ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
کاکە @Eyubm: وانییە، ھەڵبەت خۆت بە ھەڵە خوێندووتەتەوە. وپ:پسخ#و٩ بە ڕوونی دەڵێت (تۆمارە مۆسیقییەکان)، خراوەتە کەوانەشەوە.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٠:١٤، ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
کاکە لە وپ:پسخ#و٧ سەیر بکە. ئەوە دەڵێت بۆ کتێبەکانیش! -- Eyubm (لێدوان) ‏١٠:٥٤، ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
@Eyubm: و٧ پێوەری سەرەکییە، و٩ ژێرپۆلی و٧ە، ئەم وتارەی ئەمان لەسەرەوە باسی دەکەن لەژێر پێوەری و٩ سڕدراوەتەوە نەوەکا و٧. و٧ دەڵێت پێوەری بێبایەخبوونی و٧ بەر کتێب و مۆسیقا و ئەلبومەکان ناکەوێت، دەڵێ تەنیا بۆ وتارێکە کە لەبارەی کەسێکەوە، ڕێکخراوێکەوە، ناوەڕۆکێکی وێبەوە یان ئاژەڵێکەوە نووسرابێتەوە.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٠:٥٧، ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

بۆچی؟

کاک ئێپین تۆ ووتارێکی منت سڕیوەتەوە بەناوی خوا ژنە (گۆرانی)، دەمەوێت هۆکارەکەی بزانم بۆچی سڕیوتەتەوە؟— ئەم لێدوانە لەلایەن Hastyar Abdullah واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

@Hastyar Abdullah: کاکۆ لە سەرێ وەڵامم داویتەوە :)--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٧:٤٥، ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

خاوەنی ویکیپیدیا

کاک ئێپین کە جەنابت خاوەنی ویکیپدیای، لە کوێ فێرکاری بنوسین؟ @Aza:، @Calak:، @Kushared:، @Pirehelokan:، @Serchia:، @ئارام بکر:. هیوا (لێدوان) ‏١٠:٤٦، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

@هیوا: ھەمووشتێک جێ و شوێنی خۆی ھەیە، دەکرێت لە بۆشایی ناوی ویکیپیدیا فێرکارییەکی لەو جۆرە دروست بکرێت کە ئەتەوێت نەوەکا لە پەڕەیەک کە بە شێوەیەک نووسراوە کە بەشداربووە نوێکان لێی تێ بگەن. ئەگەر بەڕاستی ئەتەوێت «فێرکاریی پێشکەوتوو» بنووسیت بڕۆ ئەوەی لە وپ:فێرکاری باسنەکراوە، وەک دەستکاریکەری دیداری، لە ویکی ئینگلیزی بێنە و وەری بگێڕە. تکایە گرژی لە کۆمەڵگەکەدا دروست مەکە دیسانەوە.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٠:٥٧، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
چاک ئەزانی ئەوە دوەم جارە هەوڵ ئەدەم ئەیسڕیتەوە بێ ئەوەی هێمایەک بکەی بە هیچ شتێک. تۆ گرژی دروست مەکە، من خەریکی سوپاسکردنی بەکارهێنەری تازەم.هیوا (لێدوان) ‏١١:٠٠، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
@هیوا: برالە لە لۆگی سڕینەوەدا ئاماژەم پێ داوە کە بۆ ئەو پەڕەیەم سڕیوەتەوە. زیادکردنی ئەو تابە سنووری شاشەی دیڤایزە بچووکەکان دەشکێنێت و ڕووکارەکە تێک دەدات. ئێستا ئەگەر دەتەوێت زیاتر یارمەتی بەکارھێنەران بدەیت و پەرە بە پەڕەی فێرکاری بدەیت، وەرگێڕان بۆ ئەو پەڕانەی کە ھەن لە ویکی ئینگلیزییەوە تەواو بکە. تۆ ویستت چی لەو پەڕەیەدا دابنێیت؟ گریمان ئێستا دروستت کردووە.--◂ ئێپین لێدوان ‏١١:٠٤، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
دوای ١٠٠٠ دەستکاری تازە پەڕەکەی ئاسۆ نادریم دۆزیەوە هەناسەی نەدا ڕۆحت کێشا، بێ ئاگاداری و بێ تاگ. فەرموو خەریکی ئەوە بووم ئەو داینابوو!هیوا (لێدوان) ‏١١:٠٧، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
@هیوا: گیان بەڕێوەبەران دەتوانن ناوەڕۆکی پەڕە سڕدراوەکان ببینن و بھێننەوە. ئەم پەڕەیە واڵا بوو. ئێستا پێم بڵێ ئەگەر پە پرۆژەتدایە کە ناوەڕۆکی بۆ زیاد بکەیت، تاکوو بیھێنینەوە. ئەم جۆرە پەڕانەی کە وەلانراون لە ھەموو ویکییەکان لەژێر پێوەری سڕینەوەی تەکنیکی دەسڕدرێنەوە. ئەم کێشانە بە شێوەیەکی بیریوکراتیانە چارەسەر دەکرێن نەک بە گرتنی ھێخەی یەکتری.--◂ ئێپین لێدوان ‏١١:١٠، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
تۆ سەیری ئەم وتووێژە بکە چەن درێژ بوەوە، ئێستا پەڕەیەکی پڕ سوودی فێرکاری هەبوو بۆ وەرگێڕانی داڕێژە. ئێستا چی بکەین؟ نوێژە بارانە بکەین؟ کە ناتوانم سڕینەوە بگێڕمەوە و لۆکی بکەم بۆ ٢٤ سەعات؟ هیوا (لێدوان) ‏١١:١٣، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
@هیوا: ئێستا تۆ ڕێک ئەتەوێت چی بکەیت؟ ھیچ دیار نییە چوونکە ڕوونکردنەوە نایەیت. ئەگەر ئەتەوێت پەرەی پێ بدەیت، لە بۆشایی ناوی بەکارھێنەری خۆت لە پەڕەیەکی ئاوا: بەکارھێنەر:هیوا/وەرگێڕانی داڕێژە تەواوی بکەیت، دواتر پێمان بڵێ کە تەواوت کردووە تا ناوەڕۆکەکە بگوازینەوە سەر پەڕەکەی جاران.--◂ ئێپین لێدوان ‏١١:١٧، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەتدەم بە مەحکەمە

دە ڕاوەستە ئیتر! کاک @Calak: مافی دابوو پێم، ژیار لێی سەندومەتەوە. وەک خۆی لێ نەکاتەوە لە مەحکمەیەک لە بەریتانیا شکات ئەکەم.هیوا (لێدوان) ‏١٥:٠٥، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

@هیوا: وریا بە ھەڕەشەی یاسایی قەدەغەیە! ھۆکارەکەشیم نووسیوە کە بۆچی، ئەو مافە سوودی بۆ ھەژمارەکەت نییە و کاریش ناکاتە سەر بەشدارییەکانت، تەنیا پاسدەرانی پەڕە نوێکان سوودی لێ وەردەگرن و دەدرێت بەو بەکارھێنەرانەی کە وتارە نوێکانیان پێویستی بە پێداچوونەوە نییە لەبەر ئەوەی لە ھەموو وتارەکانی پێشوویاندا گوێڕایەڵی سیاسەتەکان بوون؛ بە پێچەوانەی تۆوە کە زیاتر لە یەک جار سیاسەتی سەلماندنیبوون و ئاماژە بە سەرچاوەت پێشێل کردووە. کاتێک زانیمان شارەزای سیاسەتەکان بوویت، بۆ ھەژمارەکەتی زیاد دەکەینەوە! :)--◂ ئێپین لێدوان ‏١٥:١١، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
وریام و چاکیش ئەزانم، من لێرە مانوو ئەبم، هەقی خۆمە نەک تۆ هیچ کەسێ پێشێلکاری مافەکانم نەکات. من و تۆ ئەبێ یەکێک لە نێوانماندا هەبێت. تا کوێ بڕوا ئەتبەم ژیار. تۆ ناهێڵی خەڵک بێتە ئێرە. بە ئاشکرا دەرم ئەکەیت، نوسیت دەرگا کراوەیە یان نا؟ کامە پێشێلکاریە سەرچاوە دانەنان لەبەر ئەوەی وتاری پێشتر کاتی زیاتری ویست و ئەگەڕێمەوە سەر عەبدولعەزیز. بەس وازت لێ ناهێنم. یەکجار هیلاکت کردووم.هیوا (لێدوان) ‏١٥:١٦، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
پەیوەندیشم کرد بە ویکیمیدیای لەندەن و ئەبێ بزانرێ لێرە چ بەزمێکت ناوەتەوە.هیوا (لێدوان) ‏١٥:١٨، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
@هیوا: بەڵێ، نووسیم دەرگا کراوەیە و ئێستاش بگەڕێتەوە پێتی دەڵێمەوە چوونکە ھەڵسوکەوتی وەڵامدانەوەت ناشارستانیانە بوو. من ھیچم نەکردووە، ئەسڵەن ئەوەی تۆ دەکەیت، ئەم ھەڕەشە و ھەراسانکردنانە، دژی سیاسەتەکانن و لە ویکی ئینگلیزی بوویتایە بەربەستیان دەکردی و حەوت بەردیان لەدوا فڕێ دەدایت. لە زیاتر لە یەک شوێن بانگەشەی ئەوەت کردووە کە گوایە من خۆم کردووە بە خاوەنی ویکیپیدیا، ئێستاش ھاتوویت ھەڕەشەی یاسایی دەکەی. تۆ لەو جارەوەی سکاڵاکەت کرد و کەس حیسابی بۆ نەکرد چوونکە دەیانزانی من سەر بە ھەق بووم و قسەی غەڵەتم نەکردووە ھەردەم ھەوڵت داوە بیانوویەکی تر بدۆزیتەوە تاکوو بەردەوام بیت لە ھەراسانکردنم. من ڕێگریم لە کەس نەکردووە لە ھاتن بۆ ویکیپیدیا و ئەسڵەن ھانی خەڵکیشم داوە بێن. باشترە لەجیاتی ئەم کات کوشتنە ھەوڵ بدەیت پەرە بە ویکیپیدیا بدەیت، ئەو مافەی کە لە ھەژمارەکەتم لابرد پەیوەندی بە تۆوە نییە و پەیوەندی بە بەڕێوەبەران و پاترۆلەرانی پەڕەی دوایین گۆڕانکارییەکان ھەیە. پەڕەکانت دوای بڵاوبوونەوە پێویستیان بە بەسەرداچوونەوە ھەیە. ئازادیت پەیوەندی دەکەیت یان نا، بزانین چۆن لە بابەتەکە تێ دەگەن.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٥:٣١، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
هاوڕێیان، تکا دەکەم ئەم ناکۆکییەتان ئاسایی بکەنەوە و مەهێڵن ببێتە بەربەست لەبەردەم ئەو ئامانجە جوانەی لێرەن بۆی. من هەردووکتان وەک دوو هاوڕێی خۆشەویست دەبینم و بەبێ هیچ لایەنگرییەک قسەدەکەم بۆیە پێم وایە هەردووکتان حەساسێتتان بەیەک هەیە، هەندێک ئارامی بکەنەوە چوونکە گەلێک دڵتەنگ دەبین گەر کامێکتان سارد ببنەوە. کاک ژیار بەڕێوەبەرێکی لێهاتوو و شارەزایە و من گەلێک هاوڕام لەگەڵی کە یاسا دەچەسپێنێت بەبێ چاوپۆشکردن لە ناوەڕۆک، ئەگەرچی لەدڵی خۆمەوە هەندێک جار پێم وایە کەمێک وەک Authority مامەڵە دەکات بەهۆی پلەکەیەوە، بەڵام ئەمەندە جێ دەستی دیارە کە من لەلای خۆمەوە باز دەدەم بەسەر ئەوە بابەتەدا، وەک چۆن دڵنیام منیش گرفتێکی لەو شێوەیەم هەیە و و ئەویش چاوپۆشی دەکات لەپێناو بەردەوامبوونی ئەم شوێنەدا. کاک هیوا ئەندامێکی جێدەست دیارە کە گەلێک خزمەتی بە ویکیپیدیا کردووە و گەلێک خەمخۆرییەتی، ئەگەرچی پێم وایە هەندێک جار زۆر تووڕە دەبێت بەڵام دەکرێت چاوپۆشی لەهەندێک هەڵەی یەکتر بکەین. تکا دەکەم کێشەکانتان مەکەن بە تاکەکەسی و لەڕقی یەکتر کارمەکەن چوونکە گەر هەموو وابکەین ئێرە پێش ناکەوێ. من لای خۆمەوە ئامادەم خزمەتی هەردووکتان بکەم بۆیی تووشی ئەو گرفتانە نەبنەوە. لەگەڵ‌ خۆشەویستییم. @Épine: @هیوا: --◂ برووسک وتووێژ‏١٦:١٧، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
من لێرە بانگ کرابووم. وا دیارە سەرەتا لەسەر عەبدولعەزیز بوو مشتومڕەکە. تکا لە ھەردوو لا دەکەم؛ بە شەڕەقسە ھیچ دروست نابێ. ئەگەر بتوانن بە نموونەی تایبەت بڵێن کێشەکە لەسەر چییە، ئەوە دەتوانین بەپێی سیاسەتەکانی ویکیپیدیا کۆمەک بکەین. لەسەر سەندنەوەی مافێکە؟ گەڕانەوەی دەستکارییەکە؟ ئەگەرنا قسەی گرژی گشتی بە ھیچ کوێ ناگات. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:١٤، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
@Pirehelokan: حاڵی حازر مافی پاسدەری خۆگەڕە هەرچیەک هەیە کە چەن ساڵێک پێش ئێستا کاکە چالاک پێی دابووم بمداتەوە. من دوێنێ وازم هێنا لەم بەزمە، بەیانی بە گەرمی خەڵکی بنەماڵەی ئالسعود بووم دوای ٥ سەعات هاتمەوە ئەبینم تەق ئاگاداری، مافی فڵانت لابرا لەلایەن ژیارەوە. بەڵێ لەبەر ئەوەی فریانەکەوتم سەرچاوە دانێم و ناشمەوێ لەژێری بنوسم "ویکی ئینگلیزی" ئەڵێ پێشێلکاریم کردوە و ئەو مافە بۆ من ناشێت. ئەوی تری، کە سورم لەسەر ئەوەی خۆی بە خاوەنی ویکی سۆرانی ئەزانێ، لەولا لە دیوەخان وردم کردۆتەوە کاک پیرەهەڵۆ. سوپاس بۆ وەڵامەکەتان.هیوا (لێدوان) ‏١٩:٢٢، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڕێز @Pirehelokan: و کاکە @Broosk:ی بەڕێز: بەڕێوەبەر کارێکی گرنگی ھەیە لە ویکیپیدیادا ئەویش چەسپاندنی سیاسەتەکانە. ئێستا کاتێک کە بەکارھێنەر وتارێک دەنووسێت، دەبێت سەرەتا یان لە بۆشایی ناوی خۆی بینووسێت، یانیش تاگی {{ئامادەکردن}}ی لەسەر دابنێ. @هیوا: ھیچیان ناکات، بۆیە ئەگەر پلانیشی وابووە سەرچاوە دابنێت، من ئاگادار نەبووم. خۆتان باش دەزانن من خۆم بە خاوەنی ویکیپیدیا نازانم و ئەم هیوا ناوە مێژووی لەگەڵ دروستکردنی قسە و بوختان ھەیە، ھەر بۆیەش شایستەی ئەوە نییە کاتی خۆتان بەم وتووێژە بێکەڵکانەوە بکوژن کە ئەو دەستیان پێ دەکات. تۆ بزانن لەوەتەی ئەم هیوایە ھاتۆتەوە بە دوو کەس (من و @ئارام بکر: کە دەیبینم بەسەر وتارەکانی ئەو دەچێتەوە) خەریکی چاککردنی کێشەکانی ئەوین، و گرژی و ئاڵۆزییەکی یەکجار ناخۆشی لەناو ویکیپیدیادا بۆ من دروست کردووە و بە تەواوەتی ھەراسانی کردووم، تەنیا لەبەر ئەوەی کاری خۆمم کردووە وەک سیاسەتەکان داوایان لێ کردووم. بۆ جاری سێیەمیش دووبارەی دەکەمەوە، کە زانیمان وتارەکانی دروستیان دەکەیت لە ڕووی سەرچاوەوە کەمییان نییە، مافەکەت پێ دەدەینەوە. من بۆیە ئەو مافەم لێی سەندۆتەوە تاکوو وتارەکانی خۆکارانە پاس نەدرێن و بتوانین من و باقی بەڕێوەبەران کێشەکانیان ببینین تا ھیچ نەبێت ھەوڵێکی چاککردنەوەیان بدەین. وەک خۆتان ئێستا ئەبینین ھاتووە ھەڕەشەی یاسایی دەکا کە لە ویکیپیدیا قەدەغەیە و شایەنێتی بەربەست کرا بێت. من بە سیاسەتەکان پابەند نەبوومایە کە داوا دەکات خۆت برکارھێنەرێک بەربەست نەکەیت کە ناکۆکیت لەگەڵی ھەیە، دەمێک بوو، نەک بەربەست، ھەر بانم دەکرد، چوونکە ڕوونە لە جاری پێشووەوە من ئامانجی ھێرشی ئەم هیوا ناوە بووم و خۆی دەکاتە کۆسپ لەبەردەم چەسپاندنی سیاسەتەکاندا. ئەم بەڕێزە وا ئەزانێت لەبەر خاتری ئەو دائەنیشم سیاسەتەکان پێشێل ئەکەم؛ تۆ کێیت؟ تۆش وەک باقی بەکارھێنەران حسابت بۆ ئەکرێت ھەر وەک من و ھەموو بەشداربووانی تر. نازانم ئەم کەڵەگایەتی و شەڕە چییە دەستت پێ کردووە ئیتر. ویکیپیدیای کوردی شاری بێحاکم نییە ھەرچیت کرد کەس لێپێچینەوەت لەگەڵ نەکات و ڕێت پێ بدرێت بە دڵی خۆت سیاسەت بە لای ڕاست و چەپ پێشێل بکەیت. بە دڵتە بە دڵت نییە ئیتر ئاوایە کاکە. ھەمووشتێک لە ژیان بە دڵی تۆ نابێت، ویکیپیدیا لەسەر بنەمای ئەم سیاسەتانە بونیاتنراوە، ئەگەر بە دڵت نییە، ویکیشت بە دڵ نییە.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٥:٣١، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

┐──────────────────────────└

Épine لە جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی ویکیدا لەڕادەبەدەر توند و ڕەقە. نابێ وا بێ.--Aza (لێدوان) ‏٠٦:٠١، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @Aza: ئەویش لە پشتگوێخستنیان یەکجار بێتامی کردووە. ھەر ئەمەش کێشەی ئەو دوانەمانە: ئێستا پێم بڵێ کێمان خەمخۆری ویکیپیدیاین؟--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٦:٠٩، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەگەر خەمخۆری ویکیپیدیایت ئەبێ ئیتر لەسەر ئەم باسە نەڕۆی و ئەم کێشە و ھەرایە کۆتایی پێ بێنی.--Aza (لێدوان) ‏٠٧:٤٤، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
من دەستم پێ نەکردووە کاک @Aza: ئەو قسەیە بەو بڵێی باشترە، بڕۆ سەیری مێژووی ئەم کێشە و ھەرایە بکە بزانە کێ دەستی پێ کردووە و بۆ دەستی پێ کردووە. ئەگینا من چەندین جار خۆم لێ لایاوە و خەتاکە لە منەوە نەبووە.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٨:٠٠، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

پەڕە دوبارەکان

سڵاو Épine، پۆل:Articles with hCards و پۆل:وتارەکان بە hCardیە. سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٢٤، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

ئاگادارم، Articles with hCards لە {{زانیاریدانی ھونەرمەندی مۆسیقی}} بەکار ھاتووە، گەر توانیت بیگۆڕە بە وتارەکان بە hCard، بەڵکو شارەزای زیاتری دەستکاریکردنی داڕێژەکان بیت. :)--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٦:٤٠، ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

نەخشە

سڵاو کاک ژیار، بەئەرک نەبیت چۆن بتوانم ئەو نەخشەیەی (خریطة) کە لە ووتاری شاری کەلار بەشی زمانی عەرەبیدا ھەیە بەکاری بھێنم؟ (https://ckb.wikipedia.org/wiki). --Hamagelarai (لێدوان) ‏١٠:٠٩، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو زۆر بەڕێز @Hamagelarai: پێشەکی سوپاسی ھیلاکبوونت ئەکەم و ئەمەوێت بزانیت کە ھەموو بەشدارییەکانت لێرە زۆر بەسوود بوون و لە داھاتوو کەڵکیان دەر دەکەوێت. ئەم نەخشەیەی ویکیپیدیای عەرەبی لە ناوخۆی داڕێژەکەدا بەکارھاتووە و لەلای ئێمە ئەوە بەکار نایەت بەڵکو بە شێوەیەکی تر ئاماژە بە شوێنەکان دەدەین، بە پۆتانەکان، وەک وتارەکانی تر کە دروستت کردوون. ھیوادارم ئێمەش بتوانین لە داھاتوو گۆڕانکاری لە داڕێژەکان بکەین و زیاتر پشت بە ویکیدراوە ببەستین بۆ نەخشە و وێنە و ئەم جۆرە بەھایانە. بەھیوای بەردەوامیت.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٤:١٨، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو و ڕێز بۆ جەنابت دەستت خۆش ھەروەک کردومانە پشت بەخوا بەردەوام دەبین لەگەڵ ھاوکاری ئێوەدا، ئەوەی ئێستا ئيمە دەیکەین باشە بەڵام ئەمانەوێ بەرەو باشتر بڕۆین بەڕێزتان وەک بەڕێوەبەر دەتوانن ئەو نەخشانە زیاد بکەن بۆ داڕێژەرەکان لەوتارەکاندا کە بەسودتر و جوانتر دەبێت بۆ کارەکانمان، بەھیوای سەرکەوتن بۆھەمووان.--Hamagelarai (لێدوان) ‏٠٦:٤٠، ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو

ئەم پەڕەیە هیچ سەرچاوەیەکی شیاوی تێدا نییەز وتم ڕەنگە بە هەڵە زیاد کردبێت بێ سەرچاوە هەڵەیە وانییە بەرای بەرێزتان؟ ئەگەر لە هەڵەدام ڕوونم کەرەوە— ئەم لێدوانە لەلایەن خدو واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

سڵاو بەڕێز @خدو: بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا! ئەگەر پەڕەیەک سەرچاوەی نەبوو، نابێت پەڕەکە واڵا بکەیتەوە، دەبێت تاگی {{بێسەرچاوە}}ی لێ بدەیت. واڵاکردنەوەی پەڕەکان نایان سڕێتەوە، تەنیا بەڕێوەبەران دەسەڵاتی سڕینەوەی ئەو پەڕانەیان ھەیە، بۆیە ئەبێت بەڕێوەبەران بە دانانی تاگی سڕینەوەی خێرا یان سڕینەوەی پێشنیارکراو لەسەر وتارەکان ئاگادار بکەیتەوە.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٦:٣٨، ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە پەڕەی بەکارھێنەری «Épine/ئەرشیڤی ٨».