بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا دیاکۆ!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لە سەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٤٬٩٢٣ وتار و ١٦٦ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ئەزموونی ویکیپیدیای کوردیی باشووری

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەتی تۆیە و دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

-- چالاکWьтуwеж ‏١٣:٣١، ٢١ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

بەخێرھاتن دەستکاری

سڵاو کاک دیاکۆ، بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیای کوردی. زۆر سوپاس بۆ ئەو بەشدارییە بەنرخانەی ھەتبوون. ویستم لە کێشەیەک ئاگادارت بکەمەوە کە لە نووسینەکانت ھەیە، وا دیارە چەند پیتێکی کیبۆردەکەت ناستانداردن، ئەمە کێشەی بۆ زمانی کوردی و ویکیپیدیاش دروستکردووە. لە بەشی نووسینی کوردی، ویکیپیدیا پێشنیاری چەندان کیبۆردی ستانداردی جیاوازی کردووە. بەپێی سیستەمەکەتان تکایە یەکێک لەو کیبۆردانە ھەڵبژێرن. ھیوای بەردەوامیم بۆتان ھەیە، ھەر بژین. | سەرچیا‏١٩:١٥، ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

داڕێژە دەستکاری

سەرەتا بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا و دەستخۆشیم ھەیە بەو ماوەیە کەمە چەندین وتاری نایابت نووسیوە و ویکیپیدیا پێویستی بەکەسانی وەکو ئێوەیە. یەک تێبینی بچووک کاتێک داڕێژە (قالب) لەویکیپیدیای کوردی دادەنێیت ئەوا واباشترە بچیتە ناو دەستکاری وتاری بابەتەکە لەویکیپیدیا ئینگلیزی لەوێ داڕێژەکەی بەزمانی ئینگلیزی کۆپی بکە بۆناو ویکیپیدیا کوردی و لەوێ تەنیا زانیارییەکان بە کوردی بکە بەەمەش وتارەکانت باشتر دەردەکەون کلیک بکە مەبەستم بەمشێوەیە بوو > Kushared (لێدوان) ‏٠٦:٠٨، ٢ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

هاوکاری دەستکاری

سوپاس بۆ هەموو ئەو کەسانەی هاوکاریان کردم.تکایە لای خۆتان وتارەکانم چاک بکەن .بەڕاستی من ناتوانم سەر لەیاساکانی بارکردنی وێنەو پەرەپێدان و پاراستنی بکەم .پشت بەخوا من لای خۆم وەریان دەگێرم ئێوەش بیرازێننەوە.دەستەکانتان خۆش بەردەوام بن. دیاکۆ (لێدوان) ‏٠٦:٥٥، ٢ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە


سوپاسنامە دەستکاری

سوپاس بۆبەڕێزان کاک serchya و کاک Kushared بۆ هاوکاریەکانیان به‌تایبه‌ت له‌م داواکاریه‌ گرنگه‌ که‌ خوێنه‌ران ئاگاداربکه‌نه‌وه‌و بوخۆشتان به‌ گوێره‌ی پێویست کاری بۆ بکه‌ن ناو یان ڕێنووسی ناو ئه‌مڕۆ بۆته‌ کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ له‌به‌رده‌م زمانی کوردی به‌داخه‌وه‌ له‌به‌ر کاریگه‌ریمان به‌ زمانی عه‌ره‌بی ئێمه‌ش توشی ئه‌م نه‌فره‌تیه‌ بوینه‌ته‌وه‌ که‌ بۆ ناوهێنانی وڵاتان وه‌ک چۆن له‌ عه‌ره‌به‌کان فێربوین وه‌ها ناویان ده‌هێنین بۆ نموونه‌ هۆڵه‌ند خۆی ناوی نێزه‌رلانده‌ کاتێک ده‌ڵێین هۆڵه‌ند که‌ ته‌نها هه‌رێمێکی بچوکه‌ له‌ نێزه‌رلاند زۆر زۆر له‌ دڵیان گرانه‌ که‌ ته‌نها وڵاته‌ ئیسلامیه‌کان له‌ ژێر کاریگه‌ری عه‌ره‌به‌کان ده‌ڵێن هۆڵه‌ندا پێویسته‌ ناوی سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان له‌سه‌رزاری خۆیان وه‌ری بگرین بۆچی ده‌بێت پشت ببه‌ستین به‌ زمانی ئینگلیزی یاخود عه‌ره‌بی ئێمه‌ زمانێکی پاراومان هه‌یه‌ یان نیمچه‌ دورگه‌ی کریمیا له‌ ئۆکراینا بۆ ده‌بێت بڵێین قرم یان دیتش لاند گێرمه‌نی بۆ ده‌بێت بڵێین ئه‌ڵمانیا یان نه‌رویژ بۆ ده‌بێت بڵێین نه‌رویج ڕاسته‌ وه‌ها فێرکراوین و وه‌ها له‌سه‌ر زاران ڕۆیشتوه‌ به‌ڵام شتێک هه‌ڵه‌ بوو ده‌بێت چاکی بکه‌ین وه‌ سه‌رله‌نوێ به‌ لایه‌نی که‌م مناڵه‌کانمان فێربکه‌ین بۆ داهاتوو کێشه‌یه‌کی تر له‌ نوسینی ناو به‌هۆی شێوه‌زاره‌ جۆربه‌جۆره‌کان ڕێنوسی کوردیش به‌ هه‌مان ده‌رده‌وه‌ چوو به‌ڵام ده‌بینین ئه‌مه‌ ناویشی گرتۆته‌وه‌ که‌ ناکرێت ناو بگۆڕدرێت یان به‌ لایه‌نی که‌مه‌وه‌ باببێته‌ هۆکارێک بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ی زمانی کوردی بۆ نمونه‌ ئه‌مریکا یان ئه‌مه‌ریکا یان ئه‌مێریکا یاخود ئینگڵته‌را یان ئینگلته‌را یان ئینگلترا یان ئینگڵترا یان ئینگه‌لته‌را به‌داخه‌وه‌ که‌ ئه‌مه‌ کاری ئه‌کادیمیای کوردیه‌ ده‌کرا وه‌کو فه‌رمان به‌سه‌ر ده‌زگاکانی بڵاوکردنه‌وه‌ی بسه‌پاندبا .داواکارم له‌ خه‌مخۆرانی وێکپیدیای کوردی هه‌رچه‌ند ئه‌مه‌ کاری وێکپیدیا نیه‌ بێت کار له‌سه‌ر زمان بکات به‌ڵام ده‌کرێت به‌گوێره‌ی توانا هاوکار بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌کێشه‌کانی گه‌ڕان ڕزگاری بێت پێویسته‌ پێرستێک بۆ ناوه‌ بیانیه‌کان دابنێت تا بزانین وه‌ک یه‌ک شێوه‌ چۆن ده‌نوسرێت بۆ نمونه‌موحه‌مه‌د یان موحه‌ممه‌د یان محمد یان هه‌زاران ناوی تر که‌ ده‌بێت یه‌ک فۆڕمی هه‌بێت یان سه‌باره‌ت به‌و پیتانه‌ی که‌ له‌ کوردی دانین وه‌ له‌ناوه‌ عه‌ره‌بیه‌کان دا هه‌ن چۆن بنوسرێن وه‌ک پیته‌کانی ع و ح ئایا بنوسین عێراق یان ئێراق یان عیراق سوپاس بۆ خه‌م خۆریتان سوپاس بۆ ماندو بونتان دیاکۆ (لێدوان) ‏٠٧:٠٤، ٢ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

قسەکانت زۆر ڕاستە ئەو کێشانەی باستکرد لەسەرەتای درووستبوونی ویکیپیدیا وە تاکوو ئێستا بەردەوامە بەڵام وەک خۆشت وتت هەمووشتێک بەدەست ویکیپیدیا و بەرکارهێنەرەکانی نییە. ویکیپیدیا خۆی پێی باشە چ شتێک لەناو کۆمەڵگا باوبێت ئەو ناوە بەکاربهێنرێت ئێمەش لێرە وامانکردووە بەڵام بۆ هەندێک وتار هەیە لەناو کۆمەڵگا ناوەکە تەواو عەرەبییە یان فارسی بۆیە لەوە لامان داوە ناوێکی کوردیترمان داناوە ئەگەر باویش نەبێت لەناو کۆمەڵگا. بەکارهێنانی ناوی باو بەڕای من باشترە چوونکە وادەکات ئەوانەی بەدوای وتارەکە دەگەڕێن ئاسانتر بیدۆزنەوە. وە ئامانجی ئێمەش ئەوەیە زۆرترین کەس وتارەکانمان بخوێننەوە > Kushared (لێدوان) ‏٠٩:٢١، ٢ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
بۆچوونەکانت دروستت کاک دیاکۆ، ھەر ئەو ناڕێکییەی لەو ناوانەدا ھەیە کێشەیەکی زۆر گەورەی بۆ ویکیپیدیا و بەکارھێنەرانی دروستکردووە، وای لێھاتووە بۆ ناوی زۆربەی وتارەکان وتووێژ بکرێت، کە ڕاستییەکەی ئێرە جێگەی ئەم کارانە نییە و دەبووایە زۆر زووتر لایەنی بەرپرس ئەم کێشانەی چارەسەر کردبان؛ وەک بوونی فەرھەنگێکی یەکگرتوو و ڕێسا لەبارەی ناوە بیانییەکان. ڕاستە زۆر ناو بە ھەڵە ھاتوونەتە نێو کوردی، بەڵام کە ناوێک دەبێتە باو و ھەموو خەڵکی ھەر ئەو بەکاردێنن، گۆڕینی ئەستەمە و باشترین ڕێگەش بۆ گۆڕینی پەروەردەیە، نەک ویکیپیدیا یان ھەر ماڵپەڕ و کتێبێکی تر.
ھیوام بەردەوامیتانە، بەو ھیوایەی نموونەی وەک بەڕێزتان زیاد بێت کە وا خەمخۆری ویکیپیدیا و زمانمان بن. کاک دیاکۆ وەک پێشتریش پێم گووتیت کیبۆردەکەت کێشەی ھەیە، لەو لینکەی بۆم ناردبووی؛ ویکیپیدیا پێشنیاری چەند کیبۆردێکی کردووە باشترە یەکێک لەوان بەکاربھێنیت گەرنا کێشە بۆ گەڕان یا قەبارەی وتارەکانت دروست دەبێت. زۆر سوپاس. | سەرچیا‏١٠:٢٤، ٢ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
ھاوڕێیان ئەگەر کەمێکی تر پەرە بە CKB بدەین پێتان چۆنە ویکی فەرھەنگیشمان ھەبێت؟ پێموایە ئەوە زۆربەی کێشەکان چارەسەر دەکات کە کاک دیاکۆ لەسەرەوە باسی کرد.—ژیار مێرلن وتووێژ‏١٢:١٠، ٢ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

پاڵپشتی دەستکاری

هیوادارم پشگیری پڕۆژەکەی کاک ژیاربکەن زۆر پێویستە بەتایبەت ئەگەر خۆکردە بێت. دیاکۆ (لێدوان) ‏١٢:٢٩، ٢ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

چاککردن دەستکاری

سوپاس کاک سەرچیا وابزانم لە وتارەکانی ئەم دواییە تەختەکلیلی باشورم بەکارهیناوە .بەڵام ئەوەی ئیستا دەینوسم بە موبایلە رەنگە بۆیە وابێت.سوپاس دیاکۆ (لێدوان) ‏١٢:٣٢، ٢ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

چاککردن دەستکاری

سوپاس کاک سەرچیا وابزانم لە وتارەکانی ئەم دواییە تەختەکلیلی باشورم بەکارهیناوە .بەڵام ئەوەی ئیستا دەینوسم بە موبایلە رەنگە بۆیە وابێت.سوپاس دیاکۆ (لێدوان) ‏١٢:٣٣، ٢ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

وتاری دووبارە و ڕێنووس دەستکاری

سڵاو کاک فەرھاد، دەستخۆش بۆ بەشدارییەکانت (بەتایبەتی وەرگێڕانی وتاری نوێ). چەند تێبینییەک ھەن، بەو ھیوایەی لەبەر چاویان بگری:

  • گەر وتارێک پێشتر لە ویکیپیدیا ھەبوو، لەسەر بابەتێک، ناکرێت سەرلەنوێ بە ناوێکی ترەوە دروست بکرێتەوە، بەتایبەتی گەر وتارەکە زانیاریی باشی تێدا بوو، بۆ نموونە پێشتر وتارمان ھەبوو بە ناوی (ئەرجەنتین) تۆ یەکێکی ترت بە ناوی (ئەرژەنتین) دروست کردووە. ناکرێت دوو وتار لە ویکیپیدیا لەسەر یەک بابەت ھەبن، بۆیە گەر ویستت وتارێک باشتر بکەیت کە پێشتر ھەبووە لە ویکیپیدیا ھەوڵبدە زانیارییەکانی بۆ زیاد بکەی، نەک سەرلەنوێ یەکێک دروست بکەیت یان ھەموو زانیارییەکانی وتارە کۆنەکە لاببەیت.
  • شتێکی تر کە پێشتریش ئاماژەم پێکردووە، بریتییە لە شێوازی نووسین و ڕێنووس، وتارەکانی بەڕێزت زۆر باشن و ناوەڕۆکێکی زۆریان ھەیە، بەڵام سەرەڕای ئەوانە، گەر لەڕووی ڕێنووسەوە باش نەبن، ڕەنگە بە ناتەواوی دەربکەون، کۆمەڵێک خاڵ ھەیە لەسەر ھەڵە ڕێنووسییەکان ئینشاڵڵا کاتێکی تر بۆت دەنووسم، بەڵام وەک پێشەکییەک تکایە ئەم پەڕانە بخوێنەوە: (ویکیپیدیا:شێواز) و (ویکیپیدیا:ڕێنووسی زمانی کوردی).

زۆر سوپاس بۆ پابەندبوونت. | سەرچیا‏٢٠:٣٩، ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

کیبۆرد دەستکاری

سڵاو و ڕێز، کیبۆردەکەت کێشەی ھەیە. لە جیاتیی ھ دەنووسێت ه. سپاس، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٤:٠٤، ٥ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

تەختەکلیل دەستکاری

تەختەکلیل دەستکاری

سڵاو @دیاکۆ: بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا! سوپاس بۆ بەشدارییەکانت، بەڵام تەختەکلیلەکەت کێشەی ھەیە و ناستانداردە. تەختەکلیلە ناستانداردەکان چەند پیتێک بەکار دەبەن کە لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی کێشە دەنێنەوە. بۆ نموونە ھەردووک پیتەکانی ك و ک، کە بە وشەی ترەوە دەلکێنرێن ھەست بە جیاوازییەکەیان ناکرێت؛ بەڵام کێشە بۆ سیستم دروست دەکات لە کاتی گەڕان و لەوانەیە بایتی زۆرتر سەرف بکەن لە وتارەکاندا. ئەو پیتانەی کە ناستانداردن لەوانەیە یەکێک یان زیاتر لەمانە بن: ە، ي، ـهـ، ك. تکایە کیبۆردەکەت بگۆڕە بە دانەیەک کە لەم پەڕەیە پێشنیار کراوە تاکو ئەم کێشەیە چارەسەر ببێت. سەرنج بدە ئەگەر دوای دەستکارییەکانت تاگێکی ئاوا لە نزیک دەستکارییەکەت بوو: (بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد) ئەوە واتای ئەوەیە کە تەختەکلیلەکەت کێشەی ھەیە و ناستانداردە و پێویستە بگۆڕدرێت.◂ ئێپین وتووێژ ‏١١:٤٥، ١١ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

پێشنیاری سڕینەوە بۆ یانەی شەوانە دەستکاری

پەڕەی یانەی شەوانە پێشنیاری سڕینەوەی بۆ کراوە. تاگی پێشنیاری سڕینەوە کە داندراوە لەسەر وتارەکە ڕوونی دەکاتەوە بۆچی. ھەرچەندە ھەموو بەشدارییە سوودبەخشەکان لە ویکیپیدیا بەرز دەنرخێندرێن، پەڕەکان لەوانەیە بسڕدرێنەوە لەبەر چەند ھۆکارێک.

دەتوانیت ئەم سڕینەوەیە بووەستێنیت بە لابردنی ئاگاداری {{سڕینەوەی پێشنیارکراو}} لە دەستپێکی وتارەکە، بەڵام تکایە ھەوڵی ڕوونکردنەوە بدە لە کورتەی دەستکارییەکەدا یان لە پەڕەی وتووێژی پەڕەکە کە بۆچی نابێت وتارەکە بسڕدرێتەوە.

تکایە بیر لە چاکسازیکردنی پەڕەکە و چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە بکە کە ڕوون کراوەتەوە. دەتوانیت {{ڕاوەستان}} بەکاربھێنیت لە ژێر داڕێژەی سڕینەوە بۆ ئاگادارکردنەوەی بەکارھێنەرانی تر کە دەبێت سڕینەوە وتووێژی لەسەر بکرێت. بەھەرحاڵ، ئەگەر ئەم وتارە بەر یەکێک لە پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا کەوت، لەوانەیە بسڕدرێتەوە بەھەرحاڵ. ◂ ئێپین وتووێژ ‏١٣:١٨، ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

هۆین بۆ سڕینەوەی خێرا ھەڵبژێردرا دەستکاری

تاگێک داندراوە لەسەر هۆین کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەبەر ئەم ھۆکار(انە) کراوە:

وتاری بێچەمک

لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند سیاسەتێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەمە پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە بە سەردانکردنی پەڕەکە و کەرتە کردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت "دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە". کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوەی ئەوەی کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھارکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لا مەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشتر کردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. ◂ ئێپین وتووێژ ‏١٣:٢٦، ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

پێشنیاری سڕینەوە بۆ ئەلیتا ئۆشن دەستکاری

پەڕەی ئەلیتا ئۆشن پێشنیاری سڕینەوەی بۆ کراوە لەبەر ئەم کێشانە:

بێسەرچاوەیە

ھەرچەندە ھەموو بەشدارییە سوودبەخشەکان لە ویکیپیدیا بەرز دەنرخێندرێن، پەڕەکان لەوانەیە بسڕدرێنەوە لەبەر چەند ھۆکارێک.

دەتوانیت ئەم سڕینەوەیە بووەستێنیت بە لابردنی ئاگاداری {{سڕینەوەی پێشنیارکراو}} لە دەستپێکی وتارەکە، بەڵام تکایە ھەوڵی ڕوونکردنەوە بدە لە کورتەی دەستکارییەکەدا یان لە پەڕەی وتووێژی پەڕەکە کە بۆچی نابێت وتارەکە بسڕدرێتەوە.

تکایە بیر لە چاکسازیکردنی پەڕەکە و چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە بکە کە ڕوون کراوەتەوە. دەتوانیت {{ڕاوەستان}} بەکاربھێنیت لە ژێر داڕێژەی سڕینەوە بۆ ئاگادارکردنەوەی بەکارھێنەرانی تر کە دەبێت سڕینەوە وتووێژی لەسەر بکرێت. بەھەرحاڵ، ئەگەر ئەم وتارە بەر یەکێک لە پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا کەوت، لەوانەیە بسڕدرێتەوە بەھەرحاڵ. ◂ ئێپین لێدوان ‏١٨:٣٦، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

پێشنیاری سڕینەوە بۆ زەبیبە و پاشا دەستکاری

پەڕەی زەبیبە و پاشا پێشنیاری سڕینەوەی بۆ کراوە لەبەر ئەم کێشانە:

بێسەرچاوەیی

ھەرچەندە ھەموو بەشدارییە سوودبەخشەکان لە ویکیپیدیا بەرز دەنرخێندرێن، پەڕەکان لەوانەیە بسڕدرێنەوە لەبەر چەند ھۆکارێک.

دەتوانیت ئەم سڕینەوەیە بووەستێنیت بە لابردنی ئاگاداری {{سڕینەوەی پێشنیارکراو}} لە دەستپێکی وتارەکە، بەڵام تکایە ھەوڵی ڕوونکردنەوە بدە لە کورتەی دەستکارییەکەدا یان لە پەڕەی وتووێژی پەڕەکە کە بۆچی نابێت وتارەکە بسڕدرێتەوە.

تکایە بیر لە چاکسازیکردنی پەڕەکە و چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە بکە کە ڕوون کراوەتەوە. دەتوانیت {{ڕاوەستان}} بەکاربھێنیت لە ژێر داڕێژەی سڕینەوە بۆ ئاگادارکردنەوەی بەکارھێنەرانی تر کە دەبێت سڕینەوە وتووێژی لەسەر بکرێت. بەھەرحاڵ، ئەگەر ئەم وتارە بەر یەکێک لە پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا کەوت، لەوانەیە بسڕدرێتەوە بەھەرحاڵ. ◂ ئێپین لێدوان ‏١٦:٤٨، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

کێندرا لوست بۆ سڕینەوەی خێرا ھەڵبژێردرا دەستکاری

تاگێک لەسەر کێندرا لوست داندراوە کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەبەر ئەم ھۆکار(انە) کراوە:

بێسەرچاوە

لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند پێوەرێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھارکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشتر کردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٤٤، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

سڕینەوەی رەفیق نوری حەننا دەستکاری

وتاری رەفیق نوری حەننا کە ئێوە یەکەم جار دروستتان کردووە تاگی سڕینەوەی لێ دراوە. ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت لە پەڕەی وتووێژەکەیدا. ئەو پەڕەیە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگادار بە کە ھەر کاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٠:٣٨، ٢٦ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

پۆل دەستکاری

سڵاو، پۆلی دەرونناسانم سڕییەوە. پێشتر پۆلی دەروونناسی و دەروونناسانمان ھەبوو. سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٠:٤٢، ٢٦ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

ئازاری ٢٠١٩ دەستکاری

Information icon بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا و سوپاس بۆ بەشدارییەکانت. بەخێرھاتنی ھەموو ئەوانە دەکەین کە دەیانەوێت بەشداری لە ویکیپیدیا بکەن، بەڵام تکایە ئاگادار بە کە لە ویکیپیدیا سیاسەتی شێواز ھەیە کە دەبێت ڕەچاوی بکرێت بۆ ھێشتنەوەی ویکیپیدیا بە ڕێکوپێکی. پشتگوێخستنی ئەم شێوازە، وەک ئەوەی لە پۆرت پێریدا کردووتە، فەرمێتی وتارەکان تێکدەدات و لەوانەیە کێشەی خوێندنەوە دروست بکات. تکایە سەیرێکی وتارە ھەڵبژێردراوەکان بکە و وتارەکان بە شێوازی ھاوشێوەی ئەوان دەستکاری بکە. سوپاس. ◂ ئێپین لێدوان ‏٠٢:٣٨، ١٤ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

ئازاری ٢٠١٩ دەستکاری

سوپاس بۆ دەستنیشانکردنی کێشەکانم ،بەڵام من بە مۆبایل بابەتەکان وەردەگێرم شارەزاییەکی ئەوتۆی تەکنیکیم نیە زۆریشم هەوڵداوە بەڵام سەرم لێی دەرناچێت ڕەنگە بەهۆی ئاڵۆزی بێت،تکادەکەم لەلای خۆتان هەڵەکان ڕاست بکەنەوە و جوانکاری بۆ بکەن من تەنها دەتوانم بابەت وەربگێڕم بە تێروپڕی ڕەنگە پێویست بکات کەئێوەش دەستێکی پێدابخشێنن ،بەستەری تەختەکلیلی کوردیم بۆ بنێرە پێشتر بەڕێز سەرچیا بۆی ناردوم بەڵام لەلام کارناکات ئەگەر بێنێریت بەئەرک نەبێت،سووپاس.— ئەم لێدوانە لەلایەن دیاکۆ واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

سڵاو بەڕێز دیاکۆ، زۆر سوپاس بۆ سەرجەم بەشدارییەکانت لە پاڵ ویکیپیدیادا! بۆ بابەتەکەی سەرەوە چاکسازییەکم تێیدا کردووە و ئێستا شێوازەکەی کێشەی نییە. لە وپ:نکدا بەستەری تەختەکلیلی کوردی بۆ ھەر سیستمێک دانراوە. تکایە لەکۆتاییی لێدوانەکانتدا واژووەکەت بکە. دەستکاریکردنێکی خۆش! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٩:٣١، ١٧ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

رەفیق حەننا دەستکاری

بۆچی وتاری رەفیق حەننا دەسڕنەوە ،دەتوانن پەرەی زیاتری پێبدەن لەگەڵ ڕێزدا دیاکۆ (لێدوان) ‏٠٦:٣٥، ١٨ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو بەڕێز دیاکۆ، رەفیق نوری حەننا بەھۆی لەبەرگرتنەوەوە سڕدرابوویەوە. بەھەرحاڵ، لەبەر ئەوەی داوات کردبوو ئێستا ھێنامەوە، بەڵام گەر تا ھەفتەیەکی تر ھیچ دەستکارییەکی تێدا نەکرێت، ئەوا ناچار دەبم دووبارە بیسڕمەوە. سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:١٠، ١٨ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

زەبیبە و پاشا دەستکاری

ئەم وتارە بۆچی نەماوە چۆن دەتوانم بیگەڕێنمەوە تاوەکو چاکسازیە داواکراوەکانی تێدا بکەم لەگەڵ ڕێزدادیاکۆ (لێدوان) ‏٠٦:٣٧، ١٨ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو بەڕێز دیاکۆ، زەبیبە و پاشا بەھۆی بێسەرچاوەیی سڕدرابوویەوە. بەھەرحاڵ، لەبەر ئەوەی داوات کردبوو ئێستا ھێنامەوە، بەڵام گەر تا ھەفتەیەکی تر ھیچ دەستکارییەکی تێدا نەکرێت، ئەوا ناچار دەبم دووبارە بیسڕمەوە. سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:١٣، ١٨ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

داڕێژە بەکاربێنە دەستکاری

دەمباش بەڕێز دیاکۆ، کەمێک پێش ئێستا دوو پرسیارت لە پەڕەی لێدوانی خۆت کرد، و ئێستا ویستم پێت ڕاگەیەنم کە لەمەودوا گەر بەوشێوەیە پرسیارت کرد، ئەوا کەڵک لە داڕێژەی {{یارمەتیم دەوێت}} وەرگرە. بەمشێوەیە:

{{یارمەتیم دەوێت}}
پرسیارەکەت ڕێک لە خوارەوەی داڕێژەکەدا بنووسە.

ئاوا بە دڵنیایییەوە بەکارھێنەرێک دێت و وەڵامت دەداتەوە، بەڵام گەر وەک ئەو دوو پرسیارەی سەرەوە بێت، دەشێت بێوەڵام بمێننەوە. کاتێکی خۆش! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٥٠، ١٨ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

سوپاسنامە دەستکاری

دەستەکانت خۆش سوپاس بۆ یارمەتیەکان و ڕێنماییەکانت دیاکۆ (لێدوان) ‏٠٢:٠٥، ١٩ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

Smiley شایەنی نییە! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٣١، ١٩ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

سەرچاوەکان دەستکاری

دەمباش دیاکۆ، زۆر سوپاس بۆ بەردەوامیدان بە دروستکردنی وتاری نوێ! دەبینم کە لە بەشی سەرچاوەکاندا تەنیا دەنووسی وێکیپیدیای فڵان؛ تکایە لەمەودوا کەڵک لە داڕێژەی {{بیرخستنەوەی ویکی}} وەرگرە، ئاوا بەشی سەرچاوەکان ڕێکوپێکتر دەبێت. ئا، وە بنووسە سەرچاوەکان (نەک تەنیا سەرچاوە) ئەگەرچی وتارەکە تاکە سەرچاوەیەکیشی ھەبێت. بەھیوای بەشداریی زیاتر. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٤٣، ٢٤ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

کاک دیاکۆ تکایە چاوێک لەو پەیامەی سەرەوەم بکە. ئێستا تکایە بۆ تی دی کەنەدا ترەست بەکاری بھێنە چوون دەبێت شێوازێکی یەکگرتوو لە وتارەکاندا ھەبێت. سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٢٥، ٢٦ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

سەرچاوەکان دەستکاری

سڵاو کاک ئارام، دەستەکانت خۆش، زۆڕم ھەوڵیداوە بەڵام سەری لێدەرناکەم، ئەگەر ئێوە چاکی بکەن سوپاستان دەکەم، من تەنھا دەتوانم بابەت وەربگێڕم بە مۆبایلەکەم سوپاسدیاکۆ (لێدوان) ‏٠٢:٠٩، ٢٧ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەوە کارێکی زۆر ئاسانە و تەنیا ئێرە داگرە و خۆی ڕێنمایی چۆنیەتیی بەکارھێنانی تێدایە. تکایە لە ھەندێک شتی بچووک کەمێک ھاوکاریمان بکەن. سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٤٥، ٢٧ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

ئازاری ٢٠١٩ دەستکاری

Information icon بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا و سوپاس بۆ بەشدارییەکانت. بەخێرھاتنی ھەموو ئەوانە دەکەین کە دەیانەوێت بەشداری لە ویکیپیدیا بکەن، بەڵام تکایە ئاگادار بە کە لە ویکیپیدیا سیاسەتی شێواز ھەیە کە دەبێت ڕەچاوی بکرێت بۆ ھێشتنەوەی ویکیپیدیا بە ڕێکوپێکی. پشتگوێخستنی ئەم شێوازە فەرمێتی وتارەکان تێکدەدات و لەوانەیە کێشەی خوێندنەوە دروست بکات. تکایە سەیرێکی وتارە ھەڵبژێردراوەکان بکە و وتارەکان بە شێوازی ھاوشێوەی ئەوان دەستکاری بکە. سوپاس. ◂ ئێپین لێدوان ‏٠٤:١٣، ٢٨ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

سەرچاوەکان دەستکاری

باشە هەوڵ دەدەم ئێوەش هەمواری بکەنەوە ،دەستەکانت خۆشدیاکۆ (لێدوان) ‏٠٤:٥٠، ٢٨ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

ئازاری ٢٠١٩ دەستکاری

دەستەکانت خۆش کاکە برا .دیاکۆ (لێدوان) ‏٠٤:٥١، ٢٨ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

ڕەشکردنەوەی ھەژمار دەستکاری

سڵاو بۆ گشت ئەندامە بەڕێزەکان کاک ئارام بەکر من دەمەوێت ھەژمارەکەم ڕەش بکرێتەوە چونکە بەڕاستی سەری لێدەرناکەم وە توانای کارکردنیشم نەماوە ئەگەر بتوانن ھاوکاریم بکەن سوپاستان دەکەم. دیاکۆ (لێدوان)دیاکۆدیاکۆ (لێدوان)

سڵاو لە تۆش کاک دیاکۆ، مەبەستت چییە لە وتنی سەری لێ دەرناکەم؟ بەڕێزتان بەکارھێنەرێکی چالاکن و پێمان ناخۆشە کە وا دەڵێیت. گەر گرفتێکت ھەیە، تکایە ئاماژەی پێ بدە تا بەیەکەوە چارەسەری بکەین. گەر ھەر سووریش بیت لەسەر داواکەت، لە لێدوانی داھاتوودا ناچار دەیسڕینەوە، بەڵام تکایە بیرێکی باشتری لێ بکەرەوە. وە بڕوانە ویکیپیدیا:بەجێھێشتنی ویکیپیدیا. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٢٣، ١١ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

سوڕبوون لەسەر سڕینەوەی ھەژمارە دەستکاری

بەڵێ سوڕم وە ھیچی تر ناتوانم بەردەوام بم، ئەوەندەی کاریشم کرد ھیوادارم توانیبێتم خزمەتێکی بچووکم کردبێت، ئەم ھەژماڕەی من لای خۆتان چارەی بکەن بزانن چۆن باشە وەھا بکەن، بەڵام من ناتوانم بەردەوام بم، سووپاس بۆ گشت لایەکتان.دیاکۆ (لێدوان)

ھەرچەند پێویست بە سڕینەوەی ھەژمارەکەت ناکات، بەڵام مادام سووری لەسەر بڕیارەکەت تکایە داڕێژەی {{سخ-ب١}} لەسەرەوەی پەڕەی بەکارھێنەرییەکەت دا دابنێ. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:١٤، ١٩ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
دەشتوانیت ناوەڕۆکی پەڕەکەی خۆت خاڵی بکەیتەوە و داڕێژەی {{خانەنشینبوو}} دانێی تێیدا. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٣:١٨، ١٩ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
ھەژمار لە سیستمی ویکیپیدیا ناسڕدرێتەوە. وپ:بەجێھێشتنی ویکیپیدیا ببینە. --‎◂ ئێپین لێدوان ‏٠٢:١٣، ٢٠ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @Épine: وابزانم کاک دیاکۆش مەبەستی پەڕەی بەکارھێنەرییەکەیەتی. وە بەپێی {{سخ-ب١}} ئێمە دەتوانین پەڕەی بەکارھێنەرییەکەی بسڕینەوە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٧:١٢، ٢٠ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەو نووسیوێتی سڕینەوەی ھەژمار، من وا تێگەیشتم. پێم ناخۆشە کە بڕۆی کاک دیاکۆ، ئەگەر ھەر کێشەیەکت ھەیە پێمان بڵێ بۆتی چارەسەر بکەین. حەز ناکەین کەس بڕوات. ئەگەر دڵنیایت کە دەتەوێ بڕۆیت دەتوانین ھەژمارەکەت بەربەست بکەین و پەڕەی بەکارھێنەرت بسڕینەوە. ئەگەریش ئەگەر ھەیە لە داھاتوو بێیتەوە باشترە ھیچ کامیان نەکەین.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٦:٤٣، ٢٠ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
ھەر خەڵک وتار دەنووسێ و ئێوەیش دەی سڕنەوە. ھیچ یارمەتییەکەی ویکیپیدیا نادەن، تاگ لێدان و سڕینەوە نەبێ. ئەمەیش ئاکامەکەی. ئەوە ئەمەشتان تاڕاندووە تازە دیتم؛ ماندوو نەبن یاخوا، لەشتان ساغ بێ. سەد خۆزگە بە خۆم کا بەشداری ناکەم بە خودا سوودم زیاترە بەس نییە کەس ناتارێنم. کەستان تێدا نەھێشت.--چالاک وتووێژ ‏١٣:٢٧، ٢ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڕاستی ئافەرم کاک @Calak:! پێش ئەوەی فیشەک بە تاریکییەوە بنێی، دەبووایە باشتر لێت بڕوانیایە. ئەم بڕیارەی کاک @دیاکۆ: ھیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نییە، و من بێباکم لە ھەموو بەکاربەران کە گەر بووبێتمە ھۆی ڕەنجاندنی کەسێک و قسە نەکات. گەر تەنیا یەک بەکاربەر گلەیی لە من ھەبێت، وەڵاھی ھەر ئێستا داوای لێبووردنی لێ ئەکەم و ویکیپیدیا بەجی ئەھێڵم. کاک چالاک بەڕێزت لێرە نیت و نازانیت ئێمە چیمان کردووە بۆ ویکیپیدیا لەکاتێکا خەریکی قسەی لەم جۆرەی من نزیکەی ٣،٠٠٠ کردەوەم لە دوایین ٣٠ ڕۆژدا ھەیە. ئەی ئێوە؟! بڕوانە بەشی ٢٢ و ٢٣ کە لەسەر داواکاریی کاک دیاکۆ دوو وتارم ھێناوەتەوە و دوای ئەوەی ھیچ گۆڕانکارییەکی تێدا نەکرا دەبووایە بمسڕینایەتەوە، بەڵام وام نەکردووە. کاک دیاکۆ ھیوادارم ئازادانە قسەی خۆت بکەیت. دووبارە ئافەرم کاک Calak! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٠٤، ٣ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

ڕوونکردنەوە دەستکاری

من دیاکۆ بە ئارەزووی خۆم دەستم لەکار ھەڵگرت دڵم لەکەس نەڕەنجاوە.سووپاسدیاکۆ (لێدوان) — ئەم لێدوانە لەلایەن دیاکۆ واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ٠٣:٣٢، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)

کاک @Calak: من کەسێکی قین لە دڵ نیم و زوویش سارد دەبمەوە، بەڵام حەزم کرد بانگت بکەم تا ئاشکرا ببێت کە من و Épine بێتاوان بووینە. وە بڕوانە لێدوانی_بەکارھێنەر:Aram#ڕێگادان_بە_وەرگێران. لەگەڵ ئەوپەڕی خۆشەویستیم بۆت. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٤٣، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
جا بۆ دەبێ قینمان لە یەکتر بێ. من چون زۆر قسەلەڕووم لەوانەیە زۆر کەس دلێ لێم بێشێ بەڵام ئەمەم پێ باشترە لە دووڕوویی و ڕیاکاری. ھەزار جاری تریش داوا لە جنابت و ئێپینیش (ئەگەر بێتەوە) دەکەم با خەڵک ئازاد بێ بە دڵی خۆی بەشداری بکا. من دوو تاگ دانێم بەکارھێنەر بڕوا باشترە یا ھیچ دانەنێم و بەشداری بکا؟ کابرا بەشداری بکا ئاخری بۆخۆی فێر دەبێ بەڵام کە ڕۆیشت تازە قەت نایەتەوە.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٢٣، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

چاککردن و بارکردنی زانیاری دەستکاری

خۆی winners بە وینەرس دەخوێندرێتەوە،بەڵام گۆڕدراوە بە وینەرز،ئەگەر بتوانن چارەی بکەن،ئایا دانانی وێنە چۆن دەکرێت من وێنەی کاری خۆم بارکردوە بەڵام ڕەتکراوەتەوە چونکە دەڵێن نازانم مۆڵەتی چی پێویستەـئەگەر بتوانن ڕوونی بکەنەوە،ئەو تەختە کلیلەی ئێستا بەکاری دێنم ئایا ستانداردە، سوپاس بۆ گشت لایەکتاندیاکۆ (لێدوان) ‏٠٧:٤٤، ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو کاک دیاکۆ، بابەتی وتارەکە پەیوەندی بە وتارەکەوە ھەیە و تکایە لە وتووێژ:وینەرز باسی لێوە بکە. وە دەبێت @Pirehelokan: وەڵامت بداتەوە. بۆ بارکردنی وێنە @Kushared: دەتوانێت یارمەتیت بدات. سەبارەت بە تەختەکلیلەکەیش جارێ ھەستم بە ناستانداردی نەکردووە و گەر تاگی بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد بەرچاوت کەوت، ئەوا دەبێت بیگۆڕیت. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٢٦، ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
@دیاکۆ:، کەس ناڵێ وینەرس، دەنگی s لە ئاخری وشەکەوە بە /z/ گۆدەکرێ نە /s/. بۆ نموونە گوێ بگرە بۆ سی بی سی. وینەرسیش بێ کێشەیەک نییە، بەڵام بە بڕوام وینەرز دروستترە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٦:٤٣، ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

رەفیق نوری حەننا بۆ سڕینەوەی خێرا ھەڵبژێردرا دەستکاری

تاگێک لەسەر رەفیق نوری حەننا داندراوە کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا چوونکە وتارێکە لەبارەی کەسێک، شتێک، ڕێکخراوێک (گرووپی مۆسیقی، بانک، کۆمپانیا، ھتد.)، ناوەڕۆکێکی وێب یان ڕووداوێکی ڕێکخراو کە ئاماژە بە گرنگی یان پێویستی بابەتەکەی نادات و بێبایەخە. ئەمە لەژێر پێوەری و٧ی سڕینەوەی خێرا ئەنجام دراوە. لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند پێوەرێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھەرکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکوو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشترکردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٠:٤٥، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

قادر خەبات بۆ سڕینەوەی خێرا ھەڵبژێردرا دەستکاری

ئەگەر ئەمە یەکەمین وتارە کە نووسیوتە، لەوانەیە پێویست بکات ئەم پەڕەیە بخوێنیتەوە بۆ ئەوەی لە نووسینەوەی وتار شارەزا بیت.

لەوانەیە پێویست بکات جادووگەری وتارەکان بەکار بھێنیت بۆ ئەوەی یارمەتی دروستکردنی وتارەکانت بدات.

تاگێک لەسەر قادر خەبات دانراوە کە داوا دەکات بەخێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیادا. ئەمە لەژێر پێوەری گ١٢ بۆ سڕینەوەی خێرا کراوە، لەبەرئەوەی وادیارە پەڕەکە پێشێلکارێکی مافی لەبەرگرتنەوە بێت. بۆ ھۆکارە یاسایییەکان ئێمە ناتوانین دەقە مافپارێزراوەکان یان وێنە وەرگیراوەکان لە وێبگەکانی ترەوە پەسەند بکەین یان بابەتە چاپکراوەکان، و لە ئاکامدا، لەوانەیە زیادکردنەکەت گونجاوتر بێت بە سڕینەوە. دەشێت تۆ وێبگە دەرەکییەکان یان بابەتە چاپکراوەکانی تر بەکاربھێنیت وەک سەرچاوەی زانیاری، بەڵام نەک وەک سەرچاوەیەکی ڕستەکانت. ئەم بەشە ترسناکە: لە زاری خۆتەوە وشەکان بڵێ. ویکیپیدیا پێشێلکردنەکانی مافی لەبەرگرتنەوە زۆر بەجدی وەردەگرێت و بەردەوام سەرپێچیکاریش بەربەست دەکات لە دەستکاریکردن.

ئەگەر وێبگە دەرەکییەکە یان وێنەکە بۆ خۆت دەگەڕێتەوە، و دەتەوێت ڕێگە بە ویکیپیدیا بدەیت تا دەقەکە یان وێنەکە بەکاربھێنێت — بە مانای ڕێگەپێدانی خەڵکانی تر بە بەکارھێنانی بۆ ھەر ھۆکارێک — ئەوکاتە دەبێت لەڕێگەی یەک لە کردارە ڕوونکراوەکان لە ویکیپیدیا:بەخشینی بابەتە مافپارێزراوەکان بیسەلمێنیت. ھەمان شت دەگرێتەوە ئەگەر تۆ خاوەنی نیت بەڵام ڕێگەپێدانت لەژێر دەستدایە. ئەگەر تۆ خاوەنی نیت و ڕێگەپێدانیشت لەژێر دەستدا نییە، بۆ چۆنییەتی دەستکەوتنی ئەوە بنۆڕە ویکیپیدیا:داواکردنی ڕێگەپێدانی مافی لەبەرگرتنەوە. لەوانەیە بتەوێت چاوێک لە سیاسەتی مافی لەبەرگرتنەوەی ویکیپیدیا بکەیت بۆ زانیاری زیاتر، یان لێرە پرسیار بکەیت.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھەرکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکوو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٥٧، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

قەوماوە دەستکاری

قەوماوەبەڕێزان ئەوە ناوی وتارێکە لەبەرامبەر Accident بەکارھاتووە کە قەوماوە ھەر ناو نیە لەزمانی کوردی بە Accident دەڵێن تامپۆن ڕەنگە ئێوە گوێبیستی نەبووبن بەڵام دەتوانن بپرسن سوپاس دیاکۆ (لێدوان) ‏٠٩:٠٣، ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو دیاکۆ، دەبێت @Aza: کە دروستکەری پەڕەکەیە وەڵام بداتەوە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٢٢، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
@دیاکۆ:پێشتر لەسەر ئەمە وتوتێژ کراوە و بەو ئاکامە گەیشتین. سەیری ئێرە بکە. --Aza (لێدوان) ‏٠٧:٣٥، ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

دەروازەی کەنەدا دەستکاری

سڵاو کاک داڕێژە:ئارام دەکرێت لە نەخشاندن و ڕازاندنەوەی دەروازەی کەنەدا ھاوکارم بی ،لەڕووی تەکنیکیەوە شارەزا نیم،سووپاسدیاکۆ (لێدوان) ‏١٨:٤٢، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو کاک دیاکۆ! بەچاوان ئیشەڵڵا بەپێی کات و توانا دەستکاریی دەکەم. بۆ جاری داھاتوو گەر ئیشت پێم بوو، پەیام بۆ خۆم بنێرە چوونکە ئاگادار نەبووم، و گەر ویستت بانگم بکەیت، ئەوا {{وب|Aram}} بەکاربێنە. زۆر سپاس بۆ بەشدارییە بەردەوامەکانت! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٧:٢٥، ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆڕسووپاس کاک @Aram: زۆر ھەوڵمدا بەڵام باش نەبووم،لەکوێ دەتوانم فێریان ببم تاوەکو ئەزیەتتان نەدەم و ئیشەکانیش فراوانتر بەرێوە بچێت ،سووپاسدیاکۆ (لێدوان) ‏٠٧:٣٦، ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
بەداخەوە ئێمە پەڕەی فێرکاریمان نییە. دەتوانیت ھەر لەڕێگەی ویکیپیدیای ئینگلیزییەوە یان ھەر ویکیپیدیایەکی ترەوە بێت کارەکە بکەیت؛ لەبەر بگرەوە، بگونجێنە و داینێرەوە. بەھەرحاڵ، من دەروازەی کەنەدا دروست دەکەم و تۆیش دەتوانیت ھەر لەسەر ئەم ویکیکۆدانە دەروازەکانی داھاتوو دروست بکەیت. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٠٢، ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ (:زۆڕسووپاس کاک @Aram: زۆر سووپاس بۆ ھاوکاریەکانت لە چاککردنی دەروازەی کەنەدا ،ھەندێک لەوتارەکان بەزمانی ئینگلیزین لەناو دەروازەکە ئایا دەتوانم بیانکەم بەکوردی ،سووپاسدیاکۆ (لێدوان) ‏٠٢:٢٧، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو! پێم سەیرە سیستمەکە ئاگاداری ئەم بانگکردنەی نەکردوومەتەوە! بەھەرحاڵ، سپاسی ناوێ و تۆ ئەرکە قورسەکانت کردووە. بەڵێ، زۆر باش دەبێت وا بکەیت، بەڵام ھەندێ ھەڵە ھەیە و ئیشەڵڵا لە کۆتاییی مانگدا خەریکیان دەبم چوونکە جارێ لەبەر تاقیکردنەوەکانم دەرفەتم نییە. زۆر سپاس بۆ خەمخۆریت! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٣٦، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

شێوازی ڕێکەوتەکان دەستکاری

سڵاو کاک دیاکۆ، ویستم پێت بڵێم کە شێوازی نووسینی ڕێکەوتەکانت ھەڵەیە. تکایە بڕوانە ویکیپیدیا:شێواز/ڕێکەوت و ژمارەکان. سپاس -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٣٢، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aram:سووپاس بۆ تێبینیەکانت ھەوڵ دەدەم چاکیان بکەم ،سووپاسدیاکۆ (لێدوان) ‏٢١:٣١، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

داڕێژەی بیرخستنەوەی ویکی دەستکاری

دەمباش دیاکۆ، کاتێک داڕێژەی بیرخستنەوەی ویکی بەکاردێنیت، بەمشێوەیە بەکاری مەھێنە و دەبێت پارامەترەکانی زیاد بکەیت. بۆ چۆنییەتیی بەکارھێنان، بڕوانە داڕێژە:بیرخستنەوەی ویکی. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٤١، ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aram:کاکۆ بۆ ئاگاداریت لاپەرەی خۆم دەستکاری کرد وەکو لاپەرەکەی تۆ،ئەگەر ناکرێت یان خۆش نیە ئەوە لای دەبەمەوە بەسووپاسەوە ،سووپاسدیاکۆ (لێدوان) ‏٠٧:٠٤، ١ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو کاک دیاکۆ! جا ئەوە کەی کێشەیە:) شتی تریشت پێویست بوو، خۆم یارمەتیت دەدەم. سوپاس بۆ پرسکردنەکەت! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٧:٣٧، ١ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

نیشانێک بۆ تۆ! دەستکاری

نیشانی +١٠٠٠ دەستکاری
دیاکۆ ئەوە گەیشتیت بە +١٠٠٠ دەستکاری! پێخۆشحاڵین کە ھەمیشە دەتبینین بە گەرموگوڕییەوە لەم پرۆژەیەدا بەشداری دەکەیت. ئێمە سپاسی ئەو خۆبەختکردنەت دەکەین، و بەھیواین لە داھاتوودا بەشداریی نایابتریشت لێ ببینین. بەختێکی باش! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٢٩، ١ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram:زۆر سوپاس بەبێ ھاوکاری ئێوە نەمدەتوانی ھیچ بکەم سوپاسدیاکۆ (لێدوان) ‏١٨:٠٢، ١ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

سەرۆکی وڵاتانی عەرەبی دەستکاری

ئەگەر بکرێت قادة الدول العربية خاوێنی بکەنەوە ،تەکنیکی کارەکە نازانم ،سووپاس دیاکۆ (لێدوان) ‏٢٣:١٢، ٢ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو کاک دیاکۆ! تێنەگەیشتم! دەتوانیت ڕوونکردنەوە بدەیت؟ بۆ جاری داھاتوو تکایە ئەم جۆرە پەیامانە بە ناردنیان بۆ پەڕەی لێدوانی بەکارھێنەرانی تر دەست پێ بکە. پێشنیار دەکەم بۆ منیان بنێریت:) سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٢٠، ٣ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
 دەستکارییەکم کرد.ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٢٨، ٣ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
بڕوانە سەرکردەکانی وڵاتانی عەرەبی. سپاس بۆ دروستکردنی وتارەکە، بەڵام گەر بکرێت، نووسینەکانی ستوونی یەکەم بکرێنە کوردی. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٣٢، ٣ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aram:زۆر سووپاس کاک ئارام بۆ ھەموو ھاوکاریەکانت ،بێگومان بەکوردیان دەکەم ،بەس لەڕووی تەکنیکیەوە پێویستم بە ڕێکخستن دەبێت،سووپاسدیاکۆ (لێدوان) ‏١٩:١٢، ٣ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

ھەرچیت پێویست بوو، پەیامم بۆ بنێرە. ئەرکی خۆمە:) -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٠٧، ٤ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

داڕێژەی بیرخستنەوەی ویکی دەستکاری

دەمباش دیاکۆ، وا دیارە ھێشتا بەو شێوازەی کە لەسەرەوە باسم کرد داڕێژەکە بەکارناھێنیت. ئێستا خۆت لەڕێگەی داڕێژە:بیرخستنەوەی ویکیەوە سەرچاوەکە بۆ جەنەوا دانێ. لەبیرت نەچێت پارامەترەکان ھەموویان دانێ. نموونەی بەکارھێنانەکە چاو لێ بکە. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٩:٢٢، ٥ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aram:سڵاو ،ئێستا فێری بوویمە وە دەیکەم بەڵام دەڵێت ھەڵەیەک ڕوویداوە ،ڕەنگە بەھۆی ئەوەبێت کە بە مۆبال کاردەکەم یان ئەوتەختەکلیلەی بەکاری دێنم کە تەختەکلیی ئێوەیەھێشتاش ھەردەڵێ ناستاندارد ،سووپاسدیاکۆ (لێدوان) ‏٠٩:٥٥، ٥ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
دەستەکانت خۆش بێت! تەنیا پارامەتری سەردێرەکە بگۆڕە بۆ ناوی وتارەکەی ویکیی عەرەبی. وە ھێڵی نوێ بۆ پارامەترەکان دروست مەکە و ھەموویان بە بەڕیز بنووسە. لە ھەڵەکەیش تێنەگەیشتم! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:١١، ٥ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
ھەروەھا بۆ دورگەی سپێنسەریش زیادی بکە. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:١٦، ٥ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

ماری سلیست-GeoHack دەستکاری

ئەم وتارە بەکوردی کراوە بەڵام ھەندێک کێشەی تەکنیکی ھەیە وەک ناوی وتار یان بەستنەوەی بە زمانەکانی تر وە چۆنیەتی بەکارھێنانی لە وتاری ماری سلیست،سووپاسدیاکۆ (لێدوان) ‏٠٤:٤٣، ٧ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو کاک دیاکۆ، تکایە ناکرێت بەم شێوەیە وتووێژ بکەیت. ئاوا ئاگادار ناکرێمەوە. دەبێت یان پەیامم بۆ بنێریت یانیش بانگم بکەیت. تکایە بڕوانە ویکیپیدیا:ڕێساکانی پەڕەی وتووێژ و یارمەتی:بەکارھێنانی پەڕەکانی وتووێژ. ئێستا بۆ وتارەکە بەڕاستی بەڕاددەیەکی وا ئاڵۆزە کە سەرم لێی دەرناچێت. بەھەرحاڵ، دەتوانیت بەستەری ویکیپیدیایەکی ترم بۆ دانێیت؟ سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٠٠، ٧ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

پۆلساز دەستکاری

دەمباش دیاکۆ، ماندوو نەبیت! تێبینیم کرد کە چەند پۆلێکت بەھەڵە دروستکردووە. نە نێوانویکی کراون و نە ناوەڕۆکەکانیشیان گونجاون. کاتێک پۆلێکی نوێ دروست دەکەیت بە ئامرازی پۆلساز ئەنجامی بدە (بۆ چالاککردن بڕۆ بۆ بەشی ھەڵبژاردەکان > ئامرازەکان > لە بەشی دەستکاری ئامرازی پۆلساز ببینەوە، چالاکی بکە و پاشەکەوتی بکە)؛ لە بەشی ڕاست دەبینیت ئامرازەکە زیادبووە. بەمشێوەیە پۆلەکان زیاد بکە:

ناوی پۆلە کوردییەکە بەبێ بۆشایی ناوی پۆل@Category:Category name by enwiki

بە ھێڵێکی نوێ پۆلێکی تر زیاد بکە و بە ھێڵێکی تری نوێ پۆلێکی تر و... (بەکورتی ئەوەندەی دەتەوێت) دوای داگرتی دوگمەی دروستکردنی پۆل پۆلەکە/پۆلەکان دروست دەبێت/دەبن و ئەمە خۆکارانە ئەو پۆلانەی وا پێشتر دروستکراوان بۆ پۆلە نوێیەکە زیاددەکات، و دواتر بۆتێک دێت و نێوانویکییان بۆ دەکات. دەستکاریکردنێکی خۆش! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٠٣، ٧ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو کاک دیاکۆ، ئامرازەکەت بەھەڵە بەکارھێناوە. دووبارە لە پەیامەکەم بڕوانەوە. من یاسا گشتییەکەم بۆ نووسیویت. بەجێی ئەوەی ناوی پۆلە ئینگلیزییەکە بنووسیت، ڕێک یاسا نووسراوەکەت داناوەتەوە. مەبەستم پۆل:پەیوەندیەنێودەولەتیەکانە. بۆ نموونە دەتەوێت پۆلی دیاکۆ بە پۆلساز دروست بکەیت دەبێت بەمشێوەیە بیکەیت: دیاکۆ@Category:Diyako گەر تێنەگەیشتی ڕوونکردنەوەی زیاتر دەدەم. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٣٩، ١٠ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram:زۆر سووپاس بۆ ڕێنماییەکانت چاکیان دەکەمەوە،بەڵام تێبینیەک لەبارەی پەیوەندیە نێودەولەتیەکان ،خۆێ پەیوەندی نێودەولەتی شتێکە و پەیوەندی نێونەتەوەیش شتێکی ترە نابێت تێکەڵ بکرێن،ببورن بۆ ئەم بابەتە من خۆم بەکالۆریۆسم ھەیە لەم بوارە ،زۆرجاران لەژێرکاریگەری زمانی فارسی وەھا وەرگێرانی بۆ دەکرێت ،سووپاس بۆ ئێوەدیاکۆ (لێدوان) ‏١٦:٥٤، ١٠ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
تکایە بڕوانە وتووێژ:سیستمی نێونەتەوەییی یەکەکان و گەر ویستت قسە لەگەڵ بەکارھێنەر:Calak بکە. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٠٦، ١٠ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

== دەستکاری

سلاو کاک @Aram:ئەگەر بتوانی سەردانی ئەم بەستەرەی خوارەوە بکە ،دەمەوێت ناوەڕۆکەکەی بەتەواوی بەکوردی بکەم ،چونکە وابزام پرۆژەکەمان پێویستی پێیە ،بەلام لەڕوی تەکنیکیەوە نازانم چۆن زمانی کوردی بۆ زیاد دەکرێت،سووپاس دیاکۆ (لێدوان) ‏٠٧:٠٠، ١٢ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC) https://tools.wmflabs.org/geohack/geohack.php?pagename=%DA%95%DB%8E%DA%AF%D8%A7%DB%8C_%DA%A9%D9%88%D8%A8%DB%8E%DA%A9_%D9%88_%D9%88%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%B3%DB%95%D8%B1&params=44.34_N_77.08_W_وەڵامدانەوە

سڵاو کاک دیاکۆ!  ز نیوەی کرا. پێم خۆشە کە پێت بڵێم لەکوێ ئەو کارە دەکرێ، بەڵام بەڕێزتان ھەڵەی زۆری ڕێنووسیتان ھەیە و چاک وایە ئەو جۆرە کارانە بەکارھێنەرانێک بیکەن کە پێویستی بە بەسەرداچوونەوە نەبێت. خۆم ناوەناوە بەکوردییان دەکەم. تکایە گەر کاری ترت ھەبوو، پەیام بۆ پەڕەی لێدوانەکەی خۆم بنێرە نەک لە پەڕەی لێدوانەکەی خۆتدا بانگم بکەیت. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٣٤، ١٢ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

سەرچاوەکان دەستکاری

دەمباش کاک دیاکۆ، سپاس بۆ سەرجەم بەشدارییە بەنرخەکانت! تکایە خۆت سەرچاوەکانت دانێ. بەڕاستی من پێم ناکرێ دانەدانە سەرچاوەکانت بۆ دانێم! ئێوە بەزۆری وتارەکان لە ویکیپیدیاکانی ترەوە وەردەگێڕن. داواتان لێ دەکەم کە خۆتان {{بیرخستنەوەی ویکی}} بەکاربھێنن. چاوەڕێ دەکەم و بۆ وتارەکانی ئەمڕۆت دایان بنێ. گەر کێشەت بۆ دروست بوو، بانگم بکە. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٤٨، ١٢ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC) سڵاو@Aram:بەڵێ ئاگادارم بەڵام کێشەی مۆبایلم هەیە کە تەختەکلیلێکی باشی لەسەر جێگیرنابێت ،لەگەڵ هەندێک لە چاڵاکی تر زۆر سوپاس هەوڵ دەدەم بیانکەم دیاکۆ (لێدوان) ‏١٧:٣٠، ١٢ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

دانانی سەرچاوەکان پەیوەندیی بە تەختەکلیلەوە نییە. چ سیستمێک بەکار دەبەیت؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٣٣، ١٢ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aram:دەزانم پەیوەندی نیە بەڵام مۆبایلەکەم کێشەی هەیە ،ئایفۆنە سیستەمی ئای ئۆ ئێس بۆنمونە نەمتوانی بە ئینگلیزی بنووسم ئای ئۆ ئێس ،سوپاسدیاکۆ (لێدوان) ‏١٨:١٩، ١٢ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC) لە ویکیپیدیا ئەمە بۆ ئای ئۆ ئێس پێشنیار کراوە. بەھەرحاڵ، تکایە وردەوردە خەریکی دانانی سەرچاوەکان ببە. ھەرچیشت پێویست بوو، ئاگادارم بکەوە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٢٤، ١٢ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC) زۆر سوپاس کاکۆ دیاکۆ (لێدوان) ‏١٨:٢٧، ١٢ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

کاک دیاکۆ پارامەتری |سەردێڕ بەبەتاڵی بەجێ مەھێڵە. دەبێت ڕێک ناوی وتارەکەی ئەو ویکیپیدیایەی کە وەرگێڕانت لێی کردووە بنووسیت. ڕوونە؟ سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٠٩، ١٤ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aram:دەستەکانت خۆش ڕوونە ،سوپاسدیاکۆ (لێدوان) ‏٠٩:٣٧، ١٤ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

خاڵبەندی دەستکاری

سڵاو. سەرنج دەدەم زۆرجار خاڵبەندیی وتارەکانت کێشەی ھەیە. دەتوانی چاکی بکەیت. ئەم چەن خاڵە ڕچاو بکە:

یەکەم، ھەمیشە خاڵ و نیشانەکانی خاڵبەندی بە وشەی پێش خۆیانەوە دەلکێن. بۆ نموونە: عەلی، کوڕەکەی شاھۆ دروستە. عەلی ، کوڕەکەی شاھۆ ھەڵەیە. عەلی ،کوڕەکەی شاھۆ ھەڵەیە.
دووھەم، پیتی و نیشانەی عەتفە و پێویستە نەلکێت بە وشەی بەر و دوای خۆیەوە. بۆ نموونە: ھێژا و ئاڵا دروستە. ھێژا وئاڵا ھەڵەیە. ھێژاو ئاڵایش ھەڵەیە.
سپاس، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٤:١٠، ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاوکاک @Pirehelokan:زۆر سوپاس بۆ تێبینی و زانیاریەکانت ،ھەوڵ دەدەم چاکیان بکەمەوە ،جێگای بایەخەدیاکۆ (لێدوان) ‏٠٤:٢٨، ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

بەرقەرار بیت. سپاس بۆ دەستکارییەکانت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٤:٣٠، ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

واژووەکەت دەستکاری

دەمباش دیاکۆ، تکایە گەر ئەزیەتێک بکێشی و واژووەکەت چاک بکەیت، سپاست دەکەم چوونکە بەم شێوەیەی ئێستای بە چەند نیشانەیەکی پرسیار دەردەکەوێت و سەر لە بەکارھێنەران دەشێوێنێت. لەگەڵ سپاسی -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٢٠، ٩ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

کەناڵی ویکیپیدیا لە دیسکۆرد کرایەوە دەستکاری

سڵاو @دیاکۆ: ئەم پەیامە بانگھێشتنامەیەکە لە کەناڵی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی لە دیسکۆرد(en:Discord (software))ەوە.

دوای ئەوەی گەیشتین بەوەی کە زۆرینەی بەکارھێنەران (بەتایبەتی نوێیەکان) ناتوانن ڕێنمایییەکان بەباشی لە ویکیپیدیاوە وەر بگرن، بە چاک زاندرا کە کەناڵێک لە دەرەوەی ویکیپیدیا دروست بکرێت تا لە دۆخە پێویستەکان بەکارھێنەران بتوانن باشتر و بەشێوەی ڕاستەوخۆ (چ دووبەدوو یان بەکۆمەڵ) قسە لەگەڵ یەکتر بکەن و باشتر لە یەکتری تێ بگەن.

تایبەتمەندییەکان
  • دیسکۆرد تۆڕێکی کۆمەڵایەتی نییە.
  • بەکارھێنەران دەتوانن بەشێوەی نامە، دەنگ و ڤیدیۆ قسە لەگەڵ یەکتر بکەن.
  • بەکارھێنەران دەتوانن بە وێنە و ڤیدیۆ باشتر بابەتەکان شی بکەنەوە.
  • بۆ وێبگەڕەکان و زۆرینەی سیستمەکان بەردەستە.
پابەندییەکان
  • نابێت وەکوو جێگرەوەیەکی ویکیپیدیا سەیر بکرێت و بۆ ھەموو باسەکان ڕوو لەوێ بکرێ.
    • دەبێت تەنیا لە حاڵەتی پێویست بەکار بێت.
  • کەناڵەکە شوێنێک نییە بۆ دەمەتەقێی نێوان بەکارھێنەران.
بەخێربێیت!

بۆ چوونەژوورە بۆ کەناڵی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی لە دیسکۆرد کرتە لێرە بکە.

گەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، ئەوا لەخوارەوە بپرسە. سپاس! --MediaWiki message delivery (لێدوان) ‏١٤:٤٠، ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

سوپاس بۆ بانگێشتەکەتان،بەشداریم کرد بەڵام لە مۆبایلەکەم جێگام نەبوو ،ناچاربووم کە بیسرمەوە،هەر شتێک هەبوو دەتوانن لێرە پێم بڵێن،بەهیوای سەرکەوتندیاکۆ (لێدوان) ‏٠١:٥٥، ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو کاک @دیاکۆ:، لە کەناڵەکەی دیسکۆرد باسی وتارەکانت کرد کە لێدوانێکمان نووسی بەڵام وا دیارە لەوێ نەماوی گوتم با لێرەش پێتانی بێژم، کاری ئێمە پەرەپێدانی ویکیپیدیای کوردییە، ئایا بە سڕینەوەی ئەم بابەتانە پەرە دەدرێ بە ویکیپیدیا، ئەو هێز و کاتە بۆ سڕینەوە تەرخانی دەکەین لە سەر پەرەپێدان دایبنەین بەڕای من ئەگەر تەنیا دوو سێ وتار پەرە پێ بدەی زۆر بەنرخترە. جا ژمارەی وتارە دوو خەتییەکان چەندە کاکە، وەک ئارام وتی ١٠٠٠-٢٠٠٠ کە ئەمە خۆی دەبێتە ٢٠٠٠-٤٠٠٠ هێڵ جا وەرە دیسان بینووسەوە. ئێمە هەرواش زۆر بەدوای زمانەکانی ترەوەین عەرەبی زیاتر لە ١ ملیۆن و فارسی زیاتر لە ٧٠٠ هەزار وتاریان هەیە جا ئەوەی کوردی هیچ نییە ئێمە هەزاریشی لێ کەم بکەینەوە بەکاربەران هەر دڵسارد دەبنەوە. هەرچەند وتاری یەکدوو خەتی لە هەموو زمانەکانانیشدا هەیە. ڕاستی ئەگەر بە مۆبایل ناتوانی لە ڕێی دێسکتۆپ و وێبگەڕەکانیشەوە دەتوانی بەشدار بی. سپاس کاردۆ جاف (وتووێژ)‏١١:٠٣، ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو کاک @کاردۆ جاف:سوپاس بۆ گرنگی دانەکانت،ڕاست دەکەن ئەوە کاتێکی زۆری دەوێت ،بەو هیوایەی هەموو پێکرا کاری باشتر بکەین،ئەگەر کرا بەناوی من هۆکاری دوورکەوتنەوەم لە دیسکۆرد بۆ هاوڕێیان ڕوون بکەرەوە،سوپاسدیاکۆ (لێدوان) ‏١٦:٤٦، ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
سپاس و ڕێز @دیاکۆ:، پێشتر کاک ئارام بۆمانی باس کرد ئەو بابەتە، زۆر خۆشحاڵم کە لێک تێدەگەین، بەهیوای زانست بۆ کورد. کاردۆ جاف (وتووێژ)‏١٩:١٥، ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

سلام دەستکاری

سلام خوب هستید اقای دیاکو، ببخشید مزاحم شدم، من تسلط به زبان کوردی سورانی ندارم، ولی کوردی جنوبی را بلدم.
بگذریم من از شما در خواست دارم که مقاله دێلوڕان را بررسی نمایید و آن مقاله را بهبود بدهید، اگر کمکی خواستید به صفحه بحث من مراجعه کنید.
حیف که سورانی بلد نیستم وگرنه مزاحم شما نمیشدم، راستی میشود به زبان کوردی جنوبی ویرایش کرد؟ KINGKURD6 (لێدوان) ‏١٦:٢٥، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

سلام کاکبەکارھێنەر:KINGKURD6 متاسفانه تا آینده کاری از دستم بر نمیاد..ببخش.دیاکۆ 142.184.156.147 ‏٠٤:٠٤، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC).وەڵامدانەوە

سڵاو :) دەستکاری

سڵاو کاک دیاکۆ، ماوەیەکی ئێجگار زۆرە دەنگت نییە. لێرەدا گومانم لە قسەیەکی خۆم بۆ دروست بووە کە من ھۆکاری بێدەنگییەکەت بم. گەر وایە، زۆر داوای لێبووردنم ھەیە و ھیوادارم دڵت لێم نەڕەنجێت. گەر واش نییە، پێم خۆشە بزانم کە من ھۆکاری بێدەنگییەکەت نیم. چاوەڕێی وەڵامم… ئا! یەکەم وتاری ھەرڵبژێردراویشت پیرۆزە! من خۆم کە بەسەرداچوونەوەم بۆی کرد، جگە لە زانیارییەکان، چێژێکی زۆریشم لێی بینی! :) لەشت ساغ بێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٠٧، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aram:سڵاو کاکۆ ،نەخێر بە هیچ شێوەیەک دڵم زویر نەبووە لە بەڕێزتان و هیچ کەسێکی تر،بەپێچەوانەوە هەموو ڕێنمایی و فێرکاری و کۆششەکانت مایەی هاندان و بەشداری زیاترم بووینە ،ماندوونەناسانە خزمەت بە ویکی پیدیا دەکەیت ،یاخوا نموونەت زۆربێت و هەر بمێنی بۆمان ،لەکاتی ئێستا کاتم نیە بەشداری بکەم بۆیە دەنگم نیە وە تێپەرە ووشەکەم وون کردووە ڕەنگە بەهۆیەوە واژووەکەم دەرنەکەوێت ،لەبارەی وتاری پێترا کە هەڵبژێردراوە ئەوە هاوکاری ئێوە نەبا نەدەگەیشتە ئەم قۆناغە وتارێکیش پاڵێوراوە بۆ وتارە باشەکان هیوادارم دەرفەتێک بدۆزنەوە بۆ چاکسازی لەویش تاوەکوو نموونەی وتاری چاکمان زۆر بێت ،دەستەکانتان دەکووشم بەهیوای پێشکەوتنی پتر ، دیاکۆ،142.184.156.147 ‏٠٣:٥٧، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC).وەڵامدانەوە
شکور مورتاح بووم. بەچاوان و ئیشەڵڵا لە دەرفەتێکدا کات بۆ وتارە باشەکانیش تەرخان دەکەین. کاک دیاکۆ، سەبارەت بە تێپەڕوشەکەت، گەر ئیمەیلت لەسەر ھەژمارەکەت دانابێت، بەئاسانی دەتوانی تێپەڕوشەکەت نوێ بکەیتەوە. بزانە ناتوانیت ھەوڵێکی بۆ بدەیت. ئێوە بێوچان خزمەتتان کردووە و پێم ناخۆشە جێمان بھێڵن، ھەڵبەت ئێمە بۆمان نییە تەداخولی ژیانی تایبەتی بەکارھێنەرانیش بکەین. بەھەرحاڵ، ھیوام سەرکەوتنتە! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٢٠، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram:سڵاو :تێپەرە وشەکەم بیرچووە ئیمێلیشم دانەناوە،چۆن ئەمە چارە دەکرێت،ئەزیەتیشت دەدەم ،سوپاس دیاکۆ 72.141.239.90 ‏٠١:٣٦، ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک دیاکۆ، بەداخم، دەبووایە ناونیشانێکی ئیمەیلت بۆ ھەژمارەکەت دابین بکردایە! دەتوانیت دڵنیا ببیتەوە کە لە ھیچ ئامێرێک لەژوورە نیت؟ تکایە ھەموو ئامێر و براسەرەکانت بەجوانی بپشکنە. لەوانەیە لە یەکێکیان لەژوورە بیت و ئەوکات دەتوانیت ناونیشانێک بۆ ھەژمارەکەت دابین بکەیت و تێپەڕوشەکەت نوێ بکەیتەوە. یان لە زۆربەی وێبگەڕەکان (بۆ نموونە: گووگڵ کڕۆم) دەتوانیت تێپەڕوشەکانت پاشەکەوت بکەیت چونکە دوای داخلبوونت بۆ سیستمێک داوات لێ دەکات کە تێپەڕوشەکەت پاشەکەوت بکەیت. تکایە دڵنیا ببەوە کە تێپەڕوشەکەت پاشەکەوت کردووە یان نا. گەر لە وێبگەڕەکەت پاشەکەوتت کردبێت، دەتوانیت ھەژمارەکەت بگەڕێنیتەوە. ھیوادارم یان پاشەکەوتت کردبێت یانیش لە شوێنێک ھێشتا لەژوورەوە مابیت. تکایە زوو وەڵامم بدەرەوە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٣٨، ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram:سڵاو تەنها ئەم ئامێرەم لایە و لەهیچ شوێنێکی تر نەمکردۆتەوە بەداخەوە،سوپاس.دیاکۆ 72.141.239.90 ‏٠٦:٠٩، ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو کاک دیاکۆ، ببوورە، بەھۆی تاقیکردنەوەکانمەوە نەمتوانی زوو وەڵامت بدەمەوە بۆیە، ئێستا وەڵامت دەمەوە. پێمیان وت کە دیاکۆ دەبێت بە ئیمەیل قسە لەگەڵ ca@wikimedia.org بکات، و بۆیان بسەلمێنێت کە ئەو خاوەنی ئەو ھەژمارەیە. سەرەتا ھەوڵ بدە باسی کێشەکەیان بۆ بکەیت و دواتر بپرسە کە چی بکەیت تا بیسەلمێنیت کە تۆ خاوەنی ھەژمارەکەیت. من وەک خۆم لەمە زیاتر ڕێگەی تر شک نابەم. بۆ زیاتر زانیاری بڕوانە ئێرە. ھیوادارم یارمەتیت بدەن و دووبارە بگەڕێیتەوە نێومان. سوپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٠٣، ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram:دەستەکانت خۆش ،ئەرکت کێشا،لەماوەی داهاتوو هەوڵ دەدەم بە هەژمارێکی نوێ هەندێک وتار ئامادە بکەم،دووبارە سوپاس .دیاکۆ 72.141.239.90 ‏٠٥:٣٤، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەی چی بوو؟ ئیمەیلت بۆ ئەو ناونیشانە نارد؟ من ھیچ ڕێگەیەکی تر شک نابەم بۆ گەڕاندنەوەی ھەژمارەکەت. تەنیا گەر ھەژماری نوێت دروست کرد، ئیمەیلێک بۆ ھەژمارەکەت دابین بکە تا حاڵەتی وا دووبارە نەبێتەوە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٢٣، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram:دەستەکانت خۆش ،هەرکاتێک هەژماری نوێم درووست کرد ئیمێلی بۆ دادەنێم ،بژیت.دیاکۆ 72.141.239.90 ‏٠٥:١٨، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

پێشنیاری سڕینەوەی بێنێت ئۆماڵو دەستکاری

 

وتاری بێنێت ئۆماڵو پێشنیاری سڕینەوەی بۆ کراوە چونکە وا دەردەکەوێت کە ھیچ سەرچاوەیەکی نییە. لەژێر سیاسەتی ویکیپیدیا، ئەم ژیاننامەی کەسایەتییە زیندووە دوای ٧ ڕۆژ دەسڕدرێتەوە مەگەر بەلای کەمەوە یەک سەرچاوەی بڕواپێکراوی ھەبێت کە ڕاستەوخۆ پشتگیری لە وتارەکە بکات.

ئەگەر تۆ وتارەکەت دروست کردووە، ئەوا تکایە زویر مەبە. لەجیاتیی ئەوە، ڕەچاوی چاککردنی وتارەکە بکە. بۆ یارمەتیدانی زیادکردنی سەرچاوەکان، بڕوانە دانانی سەرچاوە، یان لە پرسگا داوا بکە. ھەر کە بە لای کەمەوە یەک سەرچاوەی بڕواپێکراوت دابین کرد، دەتوانیت تاگی {{پێشنیاری سڕینەوە ژکز/ڕێکەوتکراو}} لابەریت. تکایە تاگەکە لامەبە مەگەر وتارەکە سەرچاوەدار کرابێت. ئەگەر ناتوانیت لەماوەی ٧ ڕۆژدا وەھا سەرچاوەیەک دابین بکەیت، ئەوا لەوانەیە وتارەکە بسڕدرێتەوە، بەڵام کاتێک ئامادە بوویت کە سەرچاوەیەک پەیدا بکەیت، ئەوا دەتوانیت داوا بکەیت کە بھێندرێتەوە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٧:١٨، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

پێشنیاری سڕینەوەی ئەلیتا ئۆشن دەستکاری

 

وتاری ئەلیتا ئۆشن پێشنیاری سڕینەوەی بۆ کراوە چونکە وا دەردەکەوێت کە ھیچ سەرچاوەیەکی نییە. لەژێر سیاسەتی ویکیپیدیا، ئەم ژیاننامەی کەسایەتییە زیندووە دوای ٧ ڕۆژ دەسڕدرێتەوە مەگەر بەلای کەمەوە یەک سەرچاوەی بڕواپێکراوی ھەبێت کە ڕاستەوخۆ پشتگیری لە وتارەکە بکات.

ئەگەر تۆ وتارەکەت دروست کردووە، ئەوا تکایە زویر مەبە. لەجیاتیی ئەوە، ڕەچاوی چاککردنی وتارەکە بکە. بۆ یارمەتیدانی زیادکردنی سەرچاوەکان، بڕوانە دانانی سەرچاوە، یان لە پرسگا داوا بکە. ھەر کە بە لای کەمەوە یەک سەرچاوەی بڕواپێکراوت دابین کرد، دەتوانیت تاگی {{پێشنیاری سڕینەوە ژکز/ڕێکەوتکراو}} لابەریت. تکایە تاگەکە لامەبە مەگەر وتارەکە سەرچاوەدار کرابێت. ئەگەر ناتوانیت لەماوەی ٧ ڕۆژدا وەھا سەرچاوەیەک دابین بکەیت، ئەوا لەوانەیە وتارەکە بسڕدرێتەوە، بەڵام کاتێک ئامادە بوویت کە سەرچاوەیەک پەیدا بکەیت، ئەوا دەتوانیت داوا بکەیت کە بھێندرێتەوە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٦:١٧، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

ماری سلیست-GeoHack بۆ سڕینەوەی خێرا ھەڵبژێردرا دەستکاری

 

تاگێک لەسەر ماری سلیست-GeoHack داندراوە کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەژێر پێوەری گ٢ی پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا کراوە چوونکە وا دیارە کە پەڕەیەکی تاقیکردنەوەیە، ئەگەر ئەوە پەڕەیەکی تاقیکردنەوەییە، تکایە لەمەودوا خۆڵەپەتانێ بەکار بێنە بۆ تاقیکردنەوەکانت. تەماشایەکی پەڕەی ناساندنەکەمان بکە ئەگەر حەزتکرد زیاتر دەربارەی بەشداریکردن لە ئینسایکڵۆپیدیاکەمان فێرببیت.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھەرکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکوو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشترکردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٢:٠٦، ٦ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

 

You have been a medical translators within Wikipedia. We have recently relaunched our efforts and invite you to join the new process. Let me know if you have questions. Best Doc James (talk · contribs · email) 12:34, 13 August 2023 (UTC)