زەبیبە و پاشا (بە عەرەبی: زبيبة والملك‎) ڕۆمانێکی ڕۆمانسییە، کە بۆ یەکەم جار بە بێ ناوی نووسەر لە عێراق لە ٢٠٠٠دا بڵاوکرایەوە،[١] کە لەلایەن سەددام حوسێنەوە نووسراوە.

زەبیبە و پاشا
بەرگی ڕەسەن
نووسەرسەددام حوسێن
سەردێڕی سەرەکیزبيبة والملك
وڵاتعێراقی بەعسی
زمانعەرەبیی عێراقی
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە
٢٠٠٠
جۆری کتێبچاپ: پەیپەرباک
٨٩٢٫٧٣٧

کەسایەتییەکان دەستکاری

  • عارەب – کەسایەتیی سەرەکیی چیرۆکەکە، ڕۆمانەکە باسی عارەب دەکات کە دەبێتە پاشای عێراق. ئەم کەسایەتییە سەددام حوسێن بەرجەستە دەکات.[١]
  • زەبیبە (زبيبة) – ژنێکی ھەژار کە لە ھاوسەرگیرییەکی نادڵخۆشکەرانەدایە، عارەب خۆشیدەوێت. زەبیبە خەڵکی عێراق بەرجەستە دەکات.[١]
  • ھاوسەری زەبیبە – پیاوێکی زاڵم. ئەم کەسایەتییە ناونەنراوە ئاماژەدانە بە ویلایەتە یەکگرتووەکان.[١]
  • حەزکەل – ئەمیرێکە و دوژمنی عارەبە. زەبیبە لە خانووێکی بچووکی نزیک تەلارەکەی حەزکەلدا دەژیێت. حەزکەل ئیسرائیل بەرجەستە دەکات.[١]
  • شامیل – دوژمنێکی تری عارەب، شامیل جووەکان و بازرگانەکان بەرجەستە دەکات.[١]
  • نووری جەلەبی – دوژمنێکی عارەب و پاشایەکی ناکۆک. کەسایەتییەکە ئەحمەد جەلەبی بەرجەستە دەکات، کە سەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی عێراقییە.[١]

چیرۆک دەستکاری

پوختەی چیرۆکەکە باسێکی ئەڤینداری حاکمێکی بەھێزی عێراقییە لەسەدەکانی ناوەڕاست دا لەگەڵ ئافرەتێکی شۆخ بەناوی زەبیبە، مێردی زەبیبە پیاوێکی نەگریس و ڕەزاقورسە کە کاتی خۆی دەستدرێژی کردووەتە سەر زەبیبەی شۆخ و کردیتییە ژنی خۆی، کاتی چیرۆکەکە لەسەدەی حەوت و ھەشتی تکریت ڕووی داوە لەماڵی حوسێن، ڕووکاری ڕۆمانەکە ئەڤیندارییە بەڵام ھێمادار و دروشمی زۆر لەخۆ دەگرێت لەبارەی گەلی عێراقەوە کە عارەب و زەبیبەی.

مێردی زەبیبەش ڕواڵەتی ئەمریکا نیشان دەدات کە دەست درێژی کردووەتە سەر زەبیبە مەبەست لێی جەنگی یەکەمی کەنداوە کە ئەمریکا کردییە سەر عێراق، ڕێکەوتی دەستدرێژییەکە ١٧ژانیوەری بووە کە ھاوکاتە لە گەڵ ڕێکەوتی ھێرشی ئەمریکا بۆسەر عێراق لەکاتی دەرکردنی عێراق لە کوێت لە ساڵی ١٩٩١، لە ڕۆمانەکە پاشا دەمرێت دوای ئەوەی تۆڵەی زەبیبە دەکاتەوە لە دەستدرێژیکارانی سەر زەبیبە.

ڕوونکردنەوە دەستکاری

پڕفرۆشترین پەرتوکی عێراق بوو کە زیاتر لەیەک ملیۆن دانەی لێ فڕۆشرا، نرخەکەی ١٬٥٠٠دیناری عێراقی ئەوکات بوو کە دەیکردە ٠٫٥٠$، لەسەر بەرگی پشتەوەی وێنەی منداڵانی ناکام و ھەژاران و بەش مەینەت و ڕێکخراوە خێرخوازییەکانی کێشابوو، دەزگاپەخشکەرە عێراقییەکان چوار تابلۆی نیگارکێشی کەنەدی جۆناسان ئێرل یان بەکارھێنابوو بۆ بەرجەستەکردنی چیرۆکەکە، و ھیچ ئاماژەیەکیشی دانەنابوو لەبارەی نووسەری پەرتووکەکە یان پاراستنی مافی بڵاوکردنەوە.

دانان و دارشتنی دەستکاری

دەزگای ھەواڵگری ئەمریکی ئەوەی پشتراستکردەوە کە نووسەرێکی نادیار لەژێر کاریگەری سەددام حوسێن نوسراوەتەوە.

لەخۆگرتنی دەستکاری

زنجیرەیەکی تەلەڤژیۆنی لەسەر دەرھات کە لە بیست ھەلقە پێک ھاتبوو، لەگەڵ زنجیرە تیپێکی مۆسیقاییش.

ڕۆڵگێری خەندەئامێزی ئەمەریکایییەکان ساشا باڕۆن کۆھین فیلمی دیکتاتۆر the Dictatorی لەسەر دەرھێنا لە ساڵی ٢٠١٢.

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب پ ت ج چ Bengio, Ofra (2002). "Saddam Husayn's Novel of Fear". Middle East Quarterly. 9 (1).

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری