وتووێژ:سیستمی نێونەتەوەییی یەکەکان

دوایین لێدوان: ٤ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن دیاکۆ لە بابەتی نێودەولەتی و نێونەتەوەیی

ھاوڕێیان سیستمی نێونەتەوەییی یەکەکان تا ڕادەیەک ھەلەیە بۆ ناونیشانی ئەم بابەتە سیستەمی نێودەوڵەتی بۆ یەکەکان مانادارترە— ئەم لێدوانە لەلایەن Eng.dilan86 واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

@Eng.dilan86: من وا فکر ناکەمەوە. ئەم بۆ-یە زیاتر وەڕگێڕانی عەرەبییە و ڕەنگ و بۆنی عەرەبیی پێوەیە. چون لە عەرەبیدا دەڵین «للوحدات» یانی «بۆ یەکەکان». عەرەبی وای لێ کردووین کوردی قسە بکەین پێمان وایە ھەڵەیە. ھەر دەبێ وەرگێڕانی وشەبەوشەی عەرەبی بێ ھەتا بڵێین ڕاستە. --چالاک وتووێژ ‏١٠:٠٣، ١٥ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

ھاورێیان ھیچ پەیوەندی نیە بە ئەرەبی لە ئینگلیزیەکەش دەلی of units واتە بۆ یەکەکان، نەیووتوە units— ئەم لێدوانە لەلایەن Eng.dilan86 واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

@Eng.dilan86: من بەس ئەوەنە ئەڵێم of بە مانای «بۆ» نایەت. گەر for بوایە ئەوکات قسەی لەسەر نەبوو. وە بۆ internationalـیش بەیەکجاری نە، بەڵام تاڕادەیەکی زۆر بە «نێونەتەوەیی» دیاریکراوە. تکایە لەکاتی وتووێژکردندا واژۆکەت بکە بە دانانی چوار دانە لە (~) ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:١١، ١٥ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
کە دەڵێن north of Watford ئەمە بە کوردی دەبێتە باکووری واتفۆرد نەک باکوور بۆ واتفۆرد.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٢٦، ١٥ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

دەست خۆش هاوڕێیان سوپاس بۆ تێبینیەکانتان Eng.dilan86 (لێدوان) ‏١٨:٤٨، ٢٤ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

سیستەمی نێودەوڵەتی یەکە دەستکاری

هاوڕێیان وەرگێڕدراوی ووشەی International کە لای ئێمە بەکار دێت بریتیە لە نێودەوڵەتی نەک نێونەتەوەیی! Ibrahim N. Qader (لێدوان) ‏٠٥:٣١، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

کاک @Ibrahim N. Qader: وەڵا لێرە من ھەر «نێونەتەوەیی»م بینیوە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٢٩، ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

نێودەولەتی و نێونەتەوەیی دەستکاری

ئەم دووبابەتە لەزانستی ڕامیاریدا دوو چەمکی جیاوازن بابەتەکە پەیوەندی بە وەرگێرانی عەرەبی یاخود فارسیەوە نیە،خۆم بەکالۆریۆسم ھەیە لەپەیوەندیە نێودەولەتیەکان ،بەرلە ٢٠٠٣ئەمەریکا پەیوەندی نێودەولەتی نەبوو لەگەڵ عێراق بەڵام پەیوەندی نێونەتەوەیی ھەبوو لەگەڵ کوردا کەلەعێراق دەژیان،ھەندێک وڵات لەگەڵ یەک ھیچ پەیوەندیەکی ئابوری یان دیپلۆماسیان نیە بەڵام پەیوەندی کۆمەڵایەتی یان نێونەتەوەییان ھەیە،سووپاسدیاکۆ (لێدوان) ‏٢٠:٤٣، ١٠ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "سیستمی نێونەتەوەییی یەکەکان".