ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان
سەرەکی | وتووێژ | پاڵاوتنەکان | ھەڵسەنگاندنەوە | فێرکاریی پاڵاوتن | سیاسەتەکان | مێزی زانیاری |
وتارە ھەڵبژێردراوەکانی ویکیپیدیا ![]() وتارە ھەڵبژێردراوەکان (وھ) نایابترین وتارەکانن لە ویکیپیدیا، وتارە ھەڵبژێردراوەکان لەسەر کۆدەنگیی بەشداربووانی ویکیپیدیا دیاری دەکرێن. وتارە ھەڵبژێردراوەکان گوێڕایەڵی سیاسەتەکانی ویکیپیدیان. پێش ئەوەی لەم پێڕستانەی خوارەوەدا دەربکەون، وتارە ھەڵبژێردراوەکان سەرەتا لە بەشی پاڵاوتن دەنگیان پێ دەدرێت؛ دەبێت سەرکەوتووانە پڕۆسەی پاڵاوتن تێپەڕێنن و شیاوی ئەوە بن لە پەڕەی دەستپێکدا دەربکەون. وتارەکان سەرەتا بە پێوەرەکانی وتاری ھەڵبژێردراو بەراورد دەکرێن. دەبێت وتارەکان لەسەر بنەماکانی دروستی، بێلایەنی، تەواوی و شێواز و پێوەرەکانی وتاری ھەڵبژێردراو نووسرابێتەوە. لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی ٧٧٬٤٧٥ وتار بوونی ھەیە و ٧٧ لەوان وتاری ھەڵبژێردراون. کاتێک کە وتارێکی ھەڵبژێردراو دەکەیتەوە، ئەستێرەیەکی زەردی بچووک ( |
ھەڵبژێردراوەکان: ئامرازەکان:
لێکچووەکان: |
![]() زایەندێتیی مرۆڤ یان سێکشواڵیتیی مرۆڤ (بە ئینگلیزی: Human sexuality) بریتییە لەو شێوازەی کە مرۆڤەکان لە ڕووی سێکسییەوە ئەزموون دەکەن یان خۆیان دەردەبڕن. ئەمەش ھەست و ڕەفتاری بایۆلۆژی، دەروونی، جەستەیی، ئیرۆتیک، سۆزداری، کۆمەڵایەتی، یان ڕۆحی دەگرێتەوە. چونکە زایەندێتیی مرۆڤ زاراوەیەکی بەربڵاوە و لە سەردەمی جیاوازدا کۆنتێکستە مێژووییەکەی گۆڕاوە، پێناسەیەکی دیاریکراوی نییە. لایەنە بایۆلۆژی و فیزیکییەکانی زایەندێتی تا ڕادەیەکی زۆر پەیوەندییان بە ئەرکەکانی زاوزێی مرۆڤەوە ھەیە، لەوانەش خولی وەڵامدانەوەی سێکسیی مرۆڤ. خواستی زایەندیی کەسێک بریتییە لە داڕێژەی مەیلی سێکسی بەرامبەر زایەندی پێچەوانەی خۆی یاخود ھاوزایەندی خۆی. لایەنە جەستەیی و سۆزدارییەکانی زایەندێتی بریتین لە پەیوەندی نێوان تاکەکان کە لە ڕێگەی ھەستی قووڵ یان دەرکەوتنی فیزیکیی ئەوین و متمانە و گرنگی پێدانەوە دەردەکەون. لایەنە کۆمەڵایەتییەکان مامەڵە لەگەڵ کاریگەرییەکانی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی دەکەن لەسەر زایەندێتیی تاک، لەکاتێکدا ڕۆحانییەت پەیوەستە بە پەیوەندیی ڕۆحیی تاکەکانەوە لەگەڵ یەکتری. لایەنە چاندی، سیاسی، یاسایی، فەلسەفی، ئەخلاقی، و ئایینییەکانی ژیان کاریگەری لەسەر زایەندێتی دروست دەکەن، و بەپێچەوانەشەوە. بە شێوەیەکی ئاسایی کاتێک تاک دەگاتە تەمەنی باڵغبوون، ئارەزووی چالاکیی سێکسیی زیاد دەکات. ھەرچەندە تا ئێستا ھیچ تیۆرییەک لەسەر ھۆکاری خواستی زایەندی پشتگیرییەکی بەرفراوانی بەدەست نەھێناوە، بەڵگەی زۆر زیاتر ھەیە کە پشتگیری لە ھۆکارە ناکۆمەڵایەتییەکانی خواستی زایەندی بکات لە چاو ھۆکارە کۆمەڵایەتییەکان، بە تایبەت بۆ نێرەکان. گریمانەکانی ھۆکارە کۆمەڵایەتییەکان تەنیا پشتیان بە بەڵگەی لاواز بەستووە، کە بەھۆی چەندین ھۆکاری سەرلێشێواوەوە داچۆڕاون. ئەمەش زیاتر بە بەڵگەی نێوان چاندەکان پشتگیری دەکرێت چونکە ئەو چاندانەی کە بە ھزرێکی فراوانەوە تەماشای ھاوزایەندخوازی دەکەن ڕێژەیەکی بەرچاو بەرزتریان لە ھاوزایەندخوازی نییە بەراورد بەو چاندانەی کە بەپێچەوانەوە تەماشای دەکەن. (تەواوی وتار...) | |
ناوەڕۆکەکان
| |
ھونەرەکانژیاننامە ھونەرییەکانمۆسیقاژیاننامە مۆسیقییەکانمیدیافیلم و دراماژیاننامەکانی میدیاکایە ڤیدیۆیییەکانکۆمپانیاکانئامێرەکانوێژە و شانۆگۆڤارەکانچاند و کۆمەڵناسیپەروەردەژیاننامەکانی پەروەردەجوگرافیا و ناوچەکانزانستەکانخۆراک و خواردنەوەکانتەندروستی و دەرمانژیاننامەکانی تەندروستی و دەرمانمێژووژیاننامەکانی مێژووزمانەکانوەرزشژیاننامە وەرزشییەکانفەلسەفەئایین، میستیسیزم و ئەفسانەناسیژیاننامەکانی ئایین و میستیسیزم و ئەفسانەناسیژینناسیسیاسەتپارتەکان |