ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/مێزی زانیاری

سەرەکیوتووێژپاڵاوتنەکانھەڵسەنگاندنەوەفێرکاریی پاڵاوتنسیاسەتەکانمێزی زانیاری
بەخێربێیت بۆ مێزی زانیاری وتارە ھەڵبژێردراوەکان
  • ئەم پەڕەیە تایبەتە بە پرسیارکردن لەسەر ئەو وتارانەی کە پاڵاوتووتە ببێت بە ھەڵبژێردراو، یان ئەوانەی بەسەریان دەچیتەوە
  • بۆ زانیاری دەربارەی پڕۆسەی وتاری ھەڵبژێردراو سەیری پەڕەی پاڵاوتن بکە
  • بۆ پێشنیازکردنی گۆڕین یان زیادکردن بۆ سیاسەتەکانی وتاری ھەڵبژێردراو پەڕەی وتووێژی سیاسەتەکانی وتاری ھەڵبژێردراو ببینە
سەیری پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە و بیان خوێنەوە.
بە ئەرشیڤی وتارە ھەڵبژێردراوەکاندا بگەڕێ
پەرەپێدەران

ئەم سندووقەی خوارەوە لە چەند بەکارھێنەرێک پێکھاتووە کە خۆبەخشانە خۆیان ھەڵبژاردووە بۆ پەرەپێدان بەو وتارانەی کە کاندید کراون ببن بە ھەڵبژێردراو. باشتر وایە کە پەرەپێدەرە نوێکان پەیوەندی ببەستن لەگەڵ یەکێک لە پەرەپێدەرە پێشکەوتووەکان کە لە سندوقەکەی خوارەوەدا ھەن لەسەر پەڕەی لێدوانەکەیان بۆ یارمەتی و ئامۆژگاری لەسەر چۆنێتی تێگەیشتن لە پڕۆسەی پاڵاوتنی وتارە ھەڵبژێردراوەکان، تێگەیشتن لە سیاسەتەکانی وتاری ھەڵبژێردراو، لەگەڵ بەرھەمھێنانی بەسەرداچوونەوە و پەرەپێدانێکی ناوازە. ھەموو پەرەپێدەرە نوێکان بەخێرھاتن دەکەین.

پێڕستی پەرەپێدەران

پەرەپێدەرەکان زۆرجار ئارەزوو دەکەن کە پەرە بە وتارێک بدەن کە لە مەودای سەرنجەکانی خۆیاندا بێت. لەوانەشە توانایەکی باشتریان ھەبێت لەسەر بابەتێکی دیاریکراو وەک لەوانی تر. ئەوان ڕەنگە ئاماژەیان بە سەرنجەکانیان دابێت دوای ناوەکانیان. ئەگەر ئارەزوو دەکەیت کە ببیت بە پەرەپێدەرێک و وتارەکان باشتر بکەیت تاکو چانسی ھەڵبژاردنیان بەرزتر بێت، خۆت بۆ پێڕستەکە زیاد بکە. دەمەوێت ببم بە ئەندام

  1. Épine (لێدوان · بەشدارییەکان): من زیاتر حەز بە پەرەپێدان بە وتارە مۆسیقیی و ھونەرییەکان دەکەم. لە ئێستادا چەند وتارێکم گەیاندۆتە ئاستی ھەڵبژێردراو و باش، لەوانە لودڤیگ ڤان بێتھۆڤن و ئەیمی لی و، ھتد. بۆ بینینی وتارەکان سەیری پەڕەی تایبەتیم بکە.
  2. Aram (لێدوان · بەشدارییەکان): من بەسەرداچوونەوەم بۆ بەشێک لە وتارە ھەڵبژێردراوەکان کردووە. تا ئێستادا تەنیا توانیومە باخچەی وشەکان پەرە پێ بدەم و بیگەیەنمە ئاستی وتاری ھەڵبژێردراو.
  3. ساکاتا گینتۆکی (لێدوان · بەشدارییەکان): من بە گشتی گرنگی بە بوارەکانی ڕاگەیاندن دەدەم.
  4. -Haryad (لێدوان · بەشدارییەکان): من پێداچوونەوە بە ھەر وتارێک دەکەم، بۆ ئەوەی ببێت بە ھەڵبژێردراو.
  5. Kushared (لێدوان · بەشدارییەکان): بەردەوامم لە درووستکردن و پەرەپێدانی وتارەکان بۆ گەیشتنیان بە وتاری هەڵبژێردراو، تا ئێستا زیاتر لە وتارە ژیاننامەییەکان چالاکیم هەبووە