لێدوانی ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/پاڵاوتن

سەرەکیوتووێژپاڵاوتنەکانھەڵسەنگاندنەوەفێرکاریی پاڵاوتنسیاسەتەکانمێزی زانیاری

وا دیارە ئەم مانگەش ھەر ھەمان وتار دەبێت کە ڤیگنیزمە. تکایە پێشنیاری وتاری نوێ بکەن ھاوڕێیان، بۆ مانگی داھاتوو. بەشداریکردنی ھەمووتان زۆر زۆر گرنگە! سوپاس—ژیار وتووێژ ‏١٤:٤٢، ٩ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

مانگانە گەر تەنیا وتارێکیش پێشنیازبکرێت دەبێت ئەویان ھەڵبژێردرێت، ماوەی پێشتر لێرە نەبووم، گەرنا دەبێت بۆ ئەم مانگەش گۆڕدرابا. دەبوایە بەڕێوەبەرێکی تر ئەم ئەرکەی گرتبا ئەستۆ، بەداخەوە سەرەڕای شەش بەڕێوەبەر کارەکان باش ناچن بەڕێوە. سەرچیا‏١٦:٤٢، ٩ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
ڕاست دەڵێیت. ھیواخوازم یەکێکی تر ھەڵکەوێت کە بتوانێت زیاتر چالاک بێت و ئەرکی بەڕێوەبارایەتی لە ئەستۆ بگرێت!—ژیار وتووێژ ‏١٦:٤٦، ٩ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

٢٠١٧ دەستکاری

ئەگەر ھیچ پێشنیارێکیش نییە تکایە دەنگ بدەن بەو وتارەی کە ئێستا ھەڵبژێردراوە بۆ مانگی داھاتوو!—ژیـار وتووێژ ‏١٦:١٤، ١٩ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC) @Kushared: تکایە وتاری ھەڵبژێردراوی ئەم مانگە بگۆڕن بۆ وتاری ئەیمی لی (لە پەڕەی وتووێژی کاک @Serchia: باسی لەسەر کراوە.)—ژیـار وتووێژ ‏٢٢:٤٠، ٣١ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

لەبەر درەنگی کاتەکە یەکسەر دامنا > Kushared (لێدوان) ‏٠٥:٥٢، ١ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

١ی ئایار، ٢٠١٧ دەستکاری

@Kushared: تکایە وتاری لودڤیگ ڤان بێتھۆڤن بە ھەڵبژێردراو دیاری بکە بۆ ئەم مانگە، دەنگی تەواوی بە دەست ھێناوە.—ژیـار وتووێژ ‏١٤:٤٤، ١ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

دەستەکانت خۆشبێت،  کرا > Kushared (لێدوان) ‏١٥:٠١، ١ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

١ی حوزەیران، ٢٠١٧ دەستکاری

@Kushared: وتاری ھەڵبژێردراوی ئەم مانگە دەرگا کراوەکەیە. سەیری پەڕەی ھەڵبژاردنەکەی بکە لە بەشی پاڵاوتنەکان. تکایە بە گۆڕینی وتارەکە ھەستن. سوپاس.—ژیـار وتووێژ ‏٠٩:٠٥، ١ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

١ی تەمووز، ٢٠١٧ دەستکاری

@Kushared: ھەستن بە گۆڕانی وتاری ھەڵبژێردراو بۆ ئەم مانگە. ئێپین وتووێژ♬ ‏١٢:٥٢، ١ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

زۆر چاکە کەمێکی دیکە خەریکدەبم > Kushared (لێدوان) ‏١٣:٥٢، ١ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
وتارەکە ڤۆڵفگانگ ئەمادیوس مۆتسارتە، پێشم وایە ئاگاداریت. ئێپین وتووێژ♬ ‏١٣:٥٦، ١ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڵێ لەپەڕەی پاڵاوتنەکان ئەمڕؤ بینیم > Kushared (لێدوان) ‏١٤:١٦، ١ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

وتاری ھەڵبژێردراو: ٢٠١٨ دەستکاری

ئەگەر ویستمان بۆ مانگی جوون (حوزەیران) وتاری ھەڵبژێردراو دابنێین، من ئێمیلی دیکینسۆن پێشنیار دەکەم. تا ئیستە ھەڵنەبژێردراوە، وتارێکی خراپیش نییە. وەک پێشنیارێکی تریش کشومات دەتوانین ھەڵبژێرین، بەڵام بەو مەرجەی چەن بەکارھێنەری تر بەسەریدا بچنەوە و ھەندێک وێنەی جۆراوجۆریشی تێدا دابنرێت. سپاس، @ساکاتا گینتۆکی:، @Kushared:، @Épine:، @Serchia:، @Calak:، @Min.neel:، باقیی ھاوڕێیانی چالاکیش دەنگ بدەن. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٤٩، ١١ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

دژ. ئاشکرایە ئەو دووانە وتاری باشن و ناکرێت ببنە وتاری ھەڵبژێردراو.--◂ ئێپین لێدوان ‏٢١:٥١، ١١ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
بێلایەن. بۆ دانانی وێنەی نوێ لە کشوماتدا دەتوانیت پشت بە من ببەستیت تەنانەت گەر نەکرێت بە ھەڵبژێردراو ئەوا ھەر شتێکی بۆ زیاد دەکەم، بەڵام دیسانەوە پێم وانییە بە زیادکردنی چەند وێنەیەک ھیچ بگۆڕێت. من ئێستا خەریکی ئامادەکردنی دانەیەکم و گەر ڕۆژانە کاری تێدا بکەم بە کەمتر لە دوو مانگ تەواو دەبم (ئێپین ئاگەدارە). بەڵام گەر لێم دەپرسیت بۆ مانگی شەش دەتوانیت ئامادەی بکەیت، ئەوا بەڕاستی نازانم و پێم وانییە 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏٢٢:٢١، ١١ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
دژ. گەر سیاسەتێک ھەبێت بڵێ کێشەنییە وتار لە باشەوە بگۆڕین بۆ ھەڵبژێردراو، ئەوا من لاریم نییە. بەڵام ئەم یاریکردنە چییە؟! وتار ببێتە باش و دواتر پەشیمانبینەوە و بیکەینە ھەڵبژێردراو دواتر ئێمە وتاری باشمان لە پەنجەی دەستەکان تێناپەڕن چی تیایە با چەن دانەیەکیش ببن بە باش. سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٠٤، ١٢ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
: بێلایەن. من ھەوڵدەدەم بەخێرایی وتاری جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨ باشتربکەم ئەگەر تا نزیکانێک لەوکاتە تەواوبوو ئەوا ئەو پێشنیاردەکەم. لەئێستادا کاری زۆری ماوە > Kushared (لێدوان) ‏١٠:٣٩، ١٢ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
@Épine:، @ئارام بکر:، تێنەگەیشتم! چ دژایەتییەک ھەیە لەوەدا کە وتارێکی چاک بکرێ بە ھەڵبژێردراو؟ @Kushared: جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨ بە بۆنەکە دەخوات و باشە، بەڵام وتارەکەی ھێشتا تەواو سەرەتاییە. سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٦:٥٤، ١٢ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
نەخێر ئەو وتارەی کاک کوشەیردیش پێشنیاری کردووە نەشیاوە و نابێتە وتاری ھەڵبژێردراو، ئەوە دەکرێت ببێتە پێڕستی ھەڵبژێردراو کە ئەم پرۆژەیە ھێشتا لای ئێمە دانەمەزراوە بەڵام لە پلانەکانی داھاتووم ئەوەیە ئەویش زیاد بکەینە ویکی خۆمان، بەس جارێکە لەو جۆرە وتارانەمان کەمە. بۆ ئەو دوو وتارەش ناکرێت ببنە وتاری ھەڵبژێردراو لە کاتی ئێستادا چوونکە لەگەڵ سیاسەتەکانی وتاری ھەڵبژێردراو نین. بڕوانە وتارێکی وەک بێتھۆڤن یان مۆتسارت کە ئەو دوو وتارەی ئێوە باستان لێوە کردووە ناگاتەوە بەو دووانە، وتارە ھەڵبژێردراوەکان دەبێت بەو شێوەیە بن.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٧:٠٥، ١٢ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
من دەڵێم چ کێشەیە با بە وتاری باش بمێننەوە. دواتر سەرەتا من وا تێگەشتم ڕاستەوخۆ لە باشەوە بگۆڕدرێن بۆ ھەڵبژێردراو، بەڵام گەر چاک پەرەیان پێ بدرێن و بێکێشە بن، ئەوا لاریم نابێت؛ ئاشکرایە وتاری ھەڵبژێردراو دەبێت کەسێک جگە لە دروستکەرەکەی بەسەریدا بچێتەوە، بەنزبەت خۆمەوە ئەم ماوەیە کاتی ویکیپیدیام ئەوەنە نییە بەتایبەت بۆ بەسەرداچوونەوە. بۆ ئەوەی کاک کوشەیردیش لەگەڵ بۆنەکەدا دەگونجێ، بەڵام وەک کاک ئێپین فەرمووی ئەوە زیاتر پێڕستە، نە وتار؛ لە ویکییەکانی تریش نە باشە و نە ھەڵبژێردراو. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٣١، ١٢ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
@Épine:، @ئارام بکر:، یەکەم، وتارەکانی بێتھۆڤەن و موتسارت پێشتر ھەڵبژێردراون و خراونەتە سەر پەڕەی دەستپێک. وتم با دووپات و چەنپات نەبنەوە. دووھەم، پاڵیسی دەڵێت وتاری ھەڵبژێردراو وتارێکی باشە کە کامپرەھێنسیڤ بێت (پێویست ناکات درێژ بێت حەتمەن) و لە بواری ڤیژواڵیشەوە باش بێت. ئینجا ھەمیشەش وتوومە باش و خراپ زۆر سابجەکتیڤە. لە ویکیی ئێمەدا ئیتر ھەر تەواو. بۆ نموونە ئەو وتارانەی بێتھۆڤەن و مۆتسارت کە ناوت برد ھەر کام دەیان کەموکۆڕیی ڕێنووس و ڕێزمانیان تیایە. جگە لەوە بە حیساب لە ویکیی سۆرانیدان، بەڵام یەک سەرچاوەی کوردیشیان نییە!! کردووشمانن بە باش و ھەڵبژێردراو. ئەو وتارانەی وتم پێشنیارێک بوون بۆ خاوێنکردنەوەی وتارەکان و بەرزکردنەوەیان بۆ ئاستی ھەڵبژێردراو، نەک ئەوەی کە بە ئەجی مەجییەک بکرێن بە ھەڵبژێردراو. لە کارە بەڕێوبەرایەتییەکاندا دەستێوەردانی کاری @Épine: ناکەم، چون وائەزانم پرینسیپی ھەیە. بەڵام وابزانم بڕێک لەسەر سیاسەتەکانی ویکیپیدیا جیاوازیی بیروڕامان ھەیە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٢:٢٧، ١٣ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڕێز @Pirehelokan: تکایە کۆتا خاڵ (و ئەوانی تری) سیاسەتەکانی وتاری ھەڵبژێردراو ببینە. من کاتێک بەسەرداچوونەوە بۆ وتار دەکەم لەسەر بنەمای ئەوانە و وپ:قو دەیکەم، دڵنیابە کە کەس بە قەدەر من ئەزموونی نییە لە وتارە ھەڵبژێردراو و باشەکاندا لە ویکیپیدیای کوردی، و کە من باسی باشیی ئەو دوو وتارەم کرد باسی درێژییەکەیانم نەکرد بەڵکو باسی ئەوەم کرد کە چۆن لە چاو ئەوانی تردا پوختترن. لەلایەکی ترەوە، ویکیپیدیا سیاسەتێکی وای نییە بڵێت دەبێت سەرچاوەکان ھەر کوردی بن و لە ھیچ ویکیپیدیایەکی تریش وا نییە و ھەرگیز واش نابێت. ھەر لە خۆت دەپرسم ئایا ئەوە بیرۆکەیەکی باشە؟ ویکیپیدیا ماڵپەڕێکە کە پشت بە سەرچاوەی جیاواز جیاواز دەبەستێت، کەمێک لەو و کەمێک لەم تاکوو وتارێک پێک بھێندرێت لێی. پێشووتر ھەر بەڕێزتان ڕەخنەشتان لە وتاری گرێگری ھاوس گرت دەربارەی «ھەڵەی ڕێنووس و ڕێزمانی» کە ڕاستت فەرموو تێیاندا بوو، ئەوانەی منیش شاز نێن و تێیاندایە، بەڵام من پێم وتوویت و دووبارە پێت دەڵێمەوە کە لەکاتی پاڵاوتنەکاندا لێرە ئامادە بە بەسەرداچوونەوەیان بۆ بکە باشترە، چوون ئەگەر خۆت ئامادەییت تێدا نییە چاکسازییەک بکەیت ھەر وا دەمێننەوە. من چوون ئەو دووانەم وەرگێڕاوە بە نموونە بە شێوەیەکی باش دێنە پێش چاوم و خۆشم ناتوانم بەسەرداچوونەوەیان بۆ بکەم، دەبێت یەکێکی تر بیکات. تا ئێستا ئەوەی بەسەرداچوونەوە بۆ وتارەکان دەکات (بە تەواوی) خۆم و @ئارام بکر: بووین، ئیتر ئێمەش خوا نین، شتمان لەژێر دەست دەر ئەچێت. ھەوڵەکانی تۆشم لە پێش چاوە کە بۆ وتاری کشومات و ھاوڕەگەزخوازی و گرێگری ھاوسیش بەسەرداچوونەوەت بۆ بڕێکی وتارەکان کردووە و دەستەکانت خۆش بێت کە باشترت کردوون. ئێستا من دەمەوێت لە کۆتاییدا ئەوە بڵێم کە ھەڵە لێک تێگەیشتنێک ھەیە: کاتێک وتارێک باش بوو، و ویسترا بکرێت بە ھەڵبژێردراو، پێویستە دووبارە ھەڵبسەنگێندرێتەوە، ئەگەر لەگەڵ سیاسەتەکانی وتاری باشدا گونجاو ھیچیانی پێشێل نەکرد ناتوانین وەک وتاری باش لایبەرین، تەنیا ڕێگە بۆ ئەوەی وتارێکی باش بکرێت بە ھەڵبژێردراو ئەوەیە کە وتارەکە وای لێ بکرێت لە باشیدا سیاسەتەکانی وب-ی تێپەڕاندبێت و لە ئاستی سیاسەتەکانی وھ-بێت، کە من ئێستا بەڕاستی لەڕووی شێوازەوە (کەمی پەڕگە و دەرچوونی پەڕگە لە بەشەکان بەھۆی کەمی دەقەوە، تاد...) بە شیاو نازانم. بێگومان ئەگەر چاکسازی تێدا بکرێت وەک باسم کرد ئەو کاتە دەتواندرێت بپاڵێورێت و ڕای کۆمەڵگە وەرگرین.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٠:١٥، ١٣ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
جیا لە باسی وتاری چاک و فڵان، دەربارەی سەرچاوە: بە پێی وپ:سب، سەرچاوەکان باشترە کوردی بن. ئیستە ڕەنگە لە بواری تەکنۆلۆژیی وەکوو شتێکی وەک ژیریی دەستکرد یا ئینتەرنێتی شتەکاندا سەرچاوەی کوردی کەم بێت، بەڵام سەبارەت بە کەسایەتییە مێژووییەکان زۆر جار سەرچاوەیەکی بڕوا پێکراو ھەر دەست دەکەوێت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:٤٦، ١٣ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

وتاری ھەڵبژێردراو دەستکاری

ھاوڕێیان@Kushared:، @Épine:، @Serchia:، @Calak:، @Min.neel:. ئەوە باشە کە وتاری ھەڵبژێردراو مانگێ جارێ بگۆڕدرێ. بەڵام بە مەرجێک کە وتارەکە وتارێکی باش بێت. ئەو وتارەی ئیستە دانراوە (گرێگری ھاوس) کەسێک بیخوێنێتەوە نازانێت عەرەبییە یا کوردی. واتە ھەڵەی ڕێزمانی و ستایلیی زۆری تێدایە. خوێندنەوەی ناخۆش و ئەستەمە. بۆیە تکایە پێش ئەوەی کە وتاری ھەڵبژێردراو بگۆڕن پاڵاوتن و پیاچوونەوەی بۆ بکەن. ئەگەر وتاری باشمان نیە، ھیچ کێشەیەک نیە کە دوو مانگ و سێ مانگ یەک وتار لەوێ بێت. بەسەر لیدی وتارەکەی ھاوسدا چوومەوە، بەڵام باقیی وتارەکەش ھەر ھەمان کێشەی ھەیە. سپاس، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٣:١٩، ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەو وتارە من پێیدا نەچوومەتەوە و @ئارام بکر: خەریکی بووە. من تەنھا ڕۆڵێکی بچووکم گێڕاوە لە نووسینەوەی ئەو وتارەدا. ھەرچۆنێک بێت، @صلصة صویا: کەمێک نوێیە بۆ ویکیپیدیا، لە ھەڵەکان خۆش بن و ھەوڵ بدەن چاکسازی تێدا بکەن، منیش خۆم گەر کاتم ھەبوو دووبارە بەسەریدا دەچمەوە. ئەگەر وتارەکە کێشەی زۆر بوو یان لەگەڵ سیاسەتەکان ڕێک نەکەوتبوو، تکایە داوای ھەڵسەنگاندنەوە بکەن.--◂ ئێپین وتووێژ ‏٢٣:٣٣، ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڕێز @Épine: تۆ کەمێک خراپم دەردەخەیت، بە ھەر حاڵ تۆ خۆت دەزانیت لە ڕووی ستایلەوە لەوانەیە ھەڵە بێت بەڵام لە ڕووی ڕێزمانییەوە وا نییە، ڕاستە لەوانەیە بچێتەوە سەر ڕێزمانی عەرەبی بەڵام بە دڵنیاییەوە دەڵێم کە توانای ئەوەی ھەیە واتا ببەخشێت وە ھەروەھا خۆت دەزانیت کە بێ ھۆکار نەبوو بە وتاری ھەڵبژێردراو و چەند دەنگێکی بە دەست ھێناوە و پاشان بوو بە ھەڵبژێردراو (@Gyan333: و @ئارام بکر: و تۆش) بۆیە تکایە کەمێک پارێزگاری لێبکە صلصة صويا (لێدوان) ‏٠٠:٤١، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
کەسمان مەبەسیمان خراپ دەرخستن نییە. ئەگەر بڵێین ھەڵەی تێدایە، کێشەی نییە. ھەموومان ھەڵە دەکەین و ئاساییە. بەڵام وەک پیرەھەڵۆکان ئاماژەی پێداوە لە پەڕەی وتووێژی وتارەکە.--◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٠:٤٦، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو ھاوڕێیان! کاک @Pirehelokan: ڕاستە بڕێ خوێندنەوەی گرانە و من ئەوەی توانیبێتم ئەنجامم داوە و ناشڵێم ھیچ ھەڵەم نەکردووە تیایدا، بەڵام ئایا نەدەبوو کەسێک، بەڕێوەبەرێک دەنگی دژی بدایە لە کاتێکا لە ١٢ی ئەیلوولەوە کاندید کراوە؟! و ئەگەر دژ نەبوو و ھیچ وتارێکی تر کاندید نەکرابوو، ئەوا ھەڵدەبژێردرێت. ھەروەھا کاک @Épine:یش بە دەم دروستکردنی زانیاریدان و شتەکانی تر ھاتووە و ناوەناوە بەشداری دەکرد و دەستی خۆش بێت. و لێرە لە بەشی بەڕێوەبەراندا ھاتووە دەبێت بەڕێوەبەر یان بەکارھێنەرێکی کۆن بەسەری وتارەکاندا بچێتەوە. @صلصة صویا:ش بەکارھێنەرێکی زۆر چالاکە و تا ئێستاش زۆر باش ھاتووە. دووبارەشی ئەکەمەوە، کە من ئەوەی لەتوانامدا بووبێت ئەنجامم داوە. سپاس بۆ ئێوەش، —Aram وتووێژ ‏٠٩:١١، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

تاكە هەڵەی وتارەكە هـ و ھ ی لێك جیا نەكرابۆوە واتا هـ ی عەرەبی لەجیاتی ھ كوردی نوسرا بوو ئەوە من چاكم كرد ئێستا كێشەی نییە Gyan333 (لێدوان) ‏٠٩:٤٠، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

بەڵێ، لە سیاسەتەکان وا نووسراوە. ٧ بەڕێوەبەرمان ھەیە بەڵام چەندیان چالاکن؟! ھەقە ھەموو ئەوانەی ناتوانن ئەرکی بەڕێوەبەرایەتی بگرنە ئەستۆ وازی لێ بێنن و داواکارییەک پێشکەش بکەن بەڕاستی. خۆشتان ئەزانن من فریا ناکەوم ھەمووشتێک خۆم بیکەم، ھەرچەندە گرنگییەکی زۆریش بە ویکیپیدیا دەدەم. بە ھیوای ئەوەی بەشداربووە پێشکەوتووەکان وەک بەڕێوەبەران بەسەریدا بچنەوە، ئەوە ئەرکی سەر شانیانە! دەستتان خۆشبێت، ئەوەی توانیوتانە کردووتانە.--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٥:٠٣، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
@Gyan333:، @Épine:، @صلصة صويا:؛ ھاوڕێیانی ئازیز، مەبەست لەم وتووێژە لۆمەکردنی ھیچ بەکارھێنەرێک نیە. ویکیپیدیاوانەکان خۆبەخشانە کار دەکەن و ھەموویان جێی ڕێزن. بەڵام مەبەست ئەوە بوو پیاچوونەوە بکرێت ھەمیشە، بەتایبەت بۆ وتاری ھەڵبژێردراو. کات نیە؟ قەی ناکا! با دوو مانگ و سێ مانگ یەک وتار بێت. بە بڕوای من ئەوە باشە لەوەی کە کواڵیتیی کارەکەمان دابەزێ و گاڵتەمان پێ بکرێت کە نووسەرانی ویکیی کوردی خۆیان کوردی نازانن. ویکیی سۆرانی ھەتا ئەمڕۆ لەبارەی وتووێژ و قووڵییەوە یەکێ لە ویکییە باشەکان بووە و لانیکەم لە زۆرێ لە ھاوسێ گەورەکانی باشتر بووە. ئامارەکانی ویکیمیدیا ئەوە دەڵێت. بەکارھێنەری ئازیز @Gyan333:، کێشە تەنیا ھ نیە. ئەوە کێشەی ڕێنووسە نەک ڕێزمان و بە کرتەیەک چارەسەر دەبێت. ئەوەی کە فیعل لە سەرەتای ڕستەوە بێت تایبەتی ڕستەی فیعلییەی عەرەبییە. لە ھیچ زمانێکی ھیندی-ئەورووپیدا نیە. ھەروەھا نەخۆشخانەی برینیستۆن بلینزبۆروی فێرکاریش عەرەبییە. لە کوردیدا بەپێچەوانەی عەرەبی صفت (ئاوەڵناو) دەکەوێتە پێش مضاف الیە (ناوە ئیزافەکە). ئەمە پێشتر لە وتووێژ:سوپای ئازادی سووریا و وتووێژ:زانکۆی پزیشکیی ھەولێردا باس کراوە و چارەسەر کراوە. نموونەی تریشی تێدا بوو. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٣٤، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڕێز @Pirehelokan: «کات نیە؟ قەی ناکا!» چارەسەرێک نییە. وپ:سوھ بخوێنەرەوە، کاتێک کە ھیچ وتارێکی تر نەپاڵێورابوو، ھیچ دژێک نەبوو، بۆیە ئەم وتارە داندراوە. ئەمە سیاسەتە. من تەنھا یەک شت تووڕەم دەکات، ئەویش ئەوەیە کە دەنگدان کرا ھەمووان بێدەنگ بوون جگە لەو سیانەمان، من دەنگی بێلایەنیم دا و ئارامیش دەنگی بەڵێ. تۆ داوای پاڵاوتن دەکەی، پاڵاوتن دەکرێ و کراوە بەڵام تا ئێستا لە یەک دانەدا ڕای خۆتت دەرنەبڕیوە و ھیچ دەنگێکت نەداوە! ئێستا سێ ھەڵبژاردەمان لەبەردەستە:
  1. دەنگدان بۆ ھەڵسەنگاندنەوەی وتارەکە: ڕای خۆت دەرببڕە، دوای ھەفتەیەک ئەم وتارەی ئێستا لادەبرێت گەر چاکسازی پێویستی بۆ نەکرا. لە چەند شوێنێک باسی کێشەکانت کردووە، بەڵام دەتوانی باشتر بۆ نووسەری ڕوونبکەیتەوە کە چۆن چاکی بکات، و وتارەکە لە ویکیپیدیای عەرەبییەوە وەرگیراوە، ئەگەر بەھەر شێوازێک بێت ئەمە یارمەتیت بدات، با ھەر بیزانی.
  2. وتارێکی باشتر بنووسەوە و بیپاڵێوە، گەر پڕۆسەی پاڵاوتنی بڕی، جێگرەوەی ئەوەی ئێستا دەبێت.
  3. بەسەر وتارەکەدا بچنەوە و باشتری بکەن: کەس وەک خۆت نازانێت باشتری بکات. وەک ئینگلیز دەڵێ، «کە ویستت شتێک باش بێت، خۆت بیکە.»
منیش لەگەڵ ئەوەم کە کوالێتی وتارەکانمان نایاب بن. ئەمە خۆی سیاسەتی وتاری ھەڵبژێردراوە. بەڵام ھیچ یارمەتییەک نادەیت لەکاتێکدا لە پڕۆسەی دەنگدان و بەسەرداچوونەوە (کە ٣٠ ڕۆژی ڕێکە و کەمتر نییە) ئابسێنت بیت و دوای ھەڵبژاردنی وتارەکە ئینجا ڕای خۆت دەرببڕیت. ئەمە تەنھا کارەکان سەختتر دەکات. ھەرچۆنێک بێت، دووبارە دەستخۆشی لە ھەموو لایەک دەکەم، ھەوڵی خۆیان داوە، سپاسی تۆش دەکەم کە کێشەکەت خستە بەرچاو، ھەڵبەتە خەتای من بوو کە بەسەر وتارەکەدا نەچوومەوە و تەنھا بۆ یەک بەشداربووم بەجێھێشت. من وەک بەڕێوەبەرێک بە ئەرکی سەر شانی خۆمی دەزانم، لایەنی کەم بارەکە دەخەمە سەر شانم درک بە ھەڵەکەی خۆم ئەکەم کە وەک بەڕێوەبەرێک بە پێی پێویست چالاک نەبووم.--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٨:٥٧، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
@Épine:، لە ھیچ کوێی سیاسەتەکان و ڕێنوێنەکانی ویکیپیدیادا نەوتراوە ئەرکی سەر شانی بەکارھێنەرێک یا بەڕێوەبەرێکە کە لە ھەموو دەنگدانەکاندا بەشدار بێت. من وەکوو ھەموو بەکارھێنەرەکانی تر ھەندێ جار لەسەر ھێڵ نیم یا بۆ ماوەیەک چالاکیم کەمە. ھەرچەن دوایین گۆڕانکارییەکان فاڵۆ دەکەم. بەڵام زۆر جاریش بۆم دەست نادات بەشداریی دەنگدانەکان بم. پێشنیاری من ئەوەیە ئەگەر بە بڕواتان دەنگدانێک پێویستی بە بەشدارییە و کەس لێی ناپرسێت بەکارھێنەرەکان بە en:Wikipedia:Canvassing بە ڕەچاو کردنی سیاسەتەکان بانگ بکەن بۆ بەشداری. وەک ئەو کارەی یەکێ لە بەکارھێنەران کردوویە. ئینجا ئەوەش بڵێم کە سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ھیچکات ھێند بەرتەسک نین کە بڵێن ئەوەندە ڕۆژ ئەشێ دەنگدان درێژەی بێت، یا وتار ئەشێ لە ئەوەندە وشە پێک ھاتبێ و... ئەوانە پێشنیارن. یانی ڕۆحی سیاسەتەکان ئەگەر پێشێل نەکرێت خەتەکەی قەی ناکا. ئینجا ئاماژە دان بە ھەڵە یا کەموکۆڕی لە ویکیپیدیادا ئاساییە. بۆیە ھەموو بەکارھێنەران بۆیان ھەیە بیکەن. لە ئیستەشدا من لیدی وتارەکەم چاک کردووە. یانی ئەو بەشە کە لەسەر لاپەڕەی دەستپێکدا دیارە. ئەو ڕەخنانەشم لە دوای تەواو کردنی ئەو چاکسازییانە دەربڕی. سپاس، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠١:٣٨، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
@Pirehelokan: خۆ من ئەو سیاسەتەم نەنووسیوە کە دەڵێ ئەگەر وتارێک پێشنیار کرا دژیشی ھەبێت ھەر ھەڵدەبژێردرێت بۆ ڕێگری لە درێژکردنەوەی وتووێژ. سیاسەتەکانی وتاری ھەڵبژێردراو جیان لە سیاسەتە گشتییەکان. دواتر تۆ بەڕێوەبەریت نەوەکا بەکارھێنەرێکی ئاسایی، لەم چەند ساڵەشدا دەبێ درکت پێ کردبێت کە ھەندێک شت بۆ ئێمە ئەرکە. ڕاگرتنی ویکیپیدیا بە نموونە. ھرر بۆیەش دەسەڵاتی بەڕێوەبەریمان پێدراوە. لایەنی کەم من وا سەیری دەکەم. دواتر لە بەشی ڕاگەیاندن و پەیامەکانی کۆمەڵگە دەنووسرێ، نەبێت لە دوایین گۆڕانکارییەکانیش دەرنەکەوێت، ئیتر نازانم لەوە زیاتر چی بکەین، مەگەر بە تایبەتی قسە لەگەڵ بەکارھێنەرەکان بکەین و پێیان بڵێین دەنگ بدەن (کە زۆرجار ئەمەش ئەکەین.) منیش نەم وتووە ئاماژەدان بە کێشەکان شتێکی خراپە یان ھاوشێوەی ئەوە، تەنھا دەڵێم ھیوادارم لەمەودوا مانگانە لەکاتی خۆیدا بەشداری بکەیت لەم پڕۆسەیەدا، چوون کە کۆتایی ھات بەڕاستی ناخۆشە ھەمدیس لە مانگێکدا ئەوە بکەینەوە. بەھەرحاڵ، شوێنی وتووێژکردن لەسەر سەندنەوەی وتاری ھەڵبژێردراو ئێرەیە.--◂ ئێپین وتووێژ ‏٠١:٥٠، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
ھاوڕێ ویکیپیدیا مۆدێلێکە لەسەر crowd sourcing دامەزراوە. یانی لەڕاستیدا بێ بەشداریی ژمارەیەکی زۆر لە کەسان ناچێتە پێش و کاری دوو سێ کەس نیە. بەڵام ھەوڵی خۆمان دەدەین. سپاس بۆ تۆ و ھەموو لایەک. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٢:١٠، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

سیاسەتەکان دەستکاری

من پێشنیاری ئەوە دەکەم کە مانگانە ئەگەر وتارێکی نوێ ھەڵنەبژێردرابوو، بگەڕێینەوە سەر وتارە کۆنەکان و دانەیەک لەوان دابنێینەوە تاوەکوو دوو مانگ لەسەر یەک، یەک وتار نەبیندرێت لە پەڕەی دەستپێکدا. پێم باشە وتووێژێک لەسەر ئەمە بکەین، ڕاتان چییە؟ ھەرچەندە دەبێتە گۆڕانکارییەکیش لە سیاسەتەکان، بەڵام کێشەیەک لە نوێکردنەوەیکی نابینم. @ئارام بکر: @Serchia: @Kushared: @Muhammed taha: تکایە ڕای خۆتان بڵێن،--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٤:٤٨، ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

لەگەڵ لەوە باشترە دوو سێ مانگ لەسەر یەک وتار بێت. > Kushared (لێدوان) ‏١٤:٥٠، ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
لەگەڵ قسەی منت کرد. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٠٠، ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
لەگەڵ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٥:٣٣، ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر باشە، من بۆ کانوونی یەکەم چوون ھیچ وتارێکی نوێ ئامادە نییە، پێشنیار دەکەم ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی وتاری ھەڵبژێردراو دابنێینەوە. ئەگەر ھیچ دژێکـیان لێدوانێک ھەبوو، لێرە یان لەسەر پەڕەی وتووێژی وتارەکە باسی بکەن. ئەگەر ویستتان چاکسازی ئەنجام بدەن، تکایە بیکەن.--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٨:٢٣، ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

فێرکاریی شێوازی کردنی وتار بە ھەڵبژێردراو یان ھەڵنەبژێردراو و ڕاگەیاندنی ئەنجامی پاڵاوتن دەستکاری

سڵاو لە @Épine: وەک دروستکەری ئەم پڕۆژەیە و ئەوانی تریش، پێم وایە زۆربەی بەکارھێنەران نازانن چۆناوچۆن وتارێک بکەن بە ھەڵبژێردراو و ناشزانن ڕێکارەکانی چین بۆیە ھاتم وەک سەرەتایەک ئەمەم داڕشت. گەر ڕازین بمێنێتەوە، ئەوا تکایە باشتری بکەن و ڕەنگە بۆ وتاری باشیش شتێک دروست بکەین. گەر ڕازیش نین، تکایە دەستکارییەکەم پووچەڵ بکەنەوە. من وەک خۆم بە شتێکی باشی دەزانم چونکە خۆشم کاتێکی زۆرم پێ دەچوو تا وتارێکم دەکردە ھەڵبژێردراو، بەڵام لە لایەکی تریشەوە ترسم لەوەیە کە ھەرکەسە و حەزی کرد و بەبێ گوێدانە سیاسەتەکان بچێت چیی پێ خۆشە بەو شێوازە بیکاتە ھەڵبژێردراو. چی دەڵێن؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٣٠، ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

پێم باشە ئەم فێرکارییە هەبێ، گەر خراپکاری پێ کرا دەتوانین دەستکارییەکان بگەڕێنینەوە. بۆ بەکارهێنەرانی داهاتووی ویکیپیدیاش گرنگە، ڕەنگە تا سەر ئێمە نەمێنینەوە.--◂  ئێپین  ‏٢١:٥٨، ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
دروستە و ڕەنگە تا سەر نەمێنینەوە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٩:١٦، ١ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

وتاری هەڵبژێردراوی هەفتانە دەستکاری

سڵاو، پێشنیارێکم هەبوو ئەویش ئەوەیە تا کەسێک یان چەند کەسێک پێداچوونەوە بە پاڵاوتنی وتارێک نەکەن،وەک وتاری هەڵبژێردراو دەستنیشان نەکرێت.چونکە وتاری هەڵبژێردراو واتا باشترین وتارەکانی ویکیپیدیا.ئێستا کە وتاری هەفتانەمان هەیە واتای ئەوەنییە هەر وتارێک لەو ماوەیەدا پاڵاوتنی بۆکرا یەکسەر هەڵبژێردرێت.دەکرێت کەمێک سەبری زیاتر هەبێت تا دوو هەفتە یان ماوەیەکی زیاتر . Kurd2021 (لێدوان) ‏١٨:٥٩، ١٠ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

کێشەی داڕێژە دەستکاری

سڵاو هاوڕێیان،

دەمێکە دەمەوێ باس بکەم کە شێوازی دانانی پەڕەکانی وه بەم شێوەیە هەڵەیە: ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/٢٠٢٢/ئەیلوول، لە ئێستادا، لەژێر ناوی داڕێژەدا خەزن کراون، لەکاتێکدا دەبێت بگوازرێتەوە بۆ ژێر پەڕەی وپ:وه بەم شێوەیە وپ:وه/٢٠٢٢/ئەیلوول، بە هەمان شێوە ژێرپەڕەکانی تریش بگوازرێنەوە ژێر خۆی. ڕەنگە ئاسانتر بێت ئەگەر بە بۆتێک چاکی بکەین تاکوو بە هەڵە بەردەوامی پێ نەدرێت.

سوپاس. ◂  ئێپین  ‏١١:١٢، ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aram:--◂  ئێپین  ‏١٠:٢٧، ١١ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو @Épine: مەبەستت ئەوەیە تەواوی ئەم پەڕانە بگوازینەوە بۆشاییناوی ویکیپیدیا؟ ئەگەر بەڵێ، پەڕەیە یا زیاتر ھەیە کە نابێت بیگوازینەوە؟ ئەگەر ھەیە، پێڕستیان بکە. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٢:٠١، ١٥ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڵێ کاک @Aram: مەبەستم ئەوەیە، ئەوانە لە ئەسڵدا ژێرپەڕەی پرۆژەکەن، من ئەوسا کە دەستم پێ کرد هەر لەسەر ڕێگە هەڵەکە ڕۆیشتم کە پێشووتر هەمان بوو، دواتریش پەڕەکان زۆربوون و ئاسان نەبوو دانە دانە چاکیان بکەین. مادام ئێستا بۆت لێرە چالاکە، پێم باشە ئێستا چاکی بکەین..--◂  ئێپین  ‏٠٤:٤٨، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Épine: تێگەشتم و چارە دەکرێن، بەڵام وەڵامی پرسیاری دووەممت نەدایەوە. ھەر ھەموو ژێرپەڕەکانی داڕێژەکە بگوازینەوە؟ ئیىجا ناوەکان بکەینە سەر شێوەی «ویکیپیدیا:وھ/٢٠٢٢/ئەیلوول» یان «ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/٢٠٢٢/ئەیلوول»؟ کە خۆم ئەمەی دووەمم پێ باشترە چونکە ئەوەی یەکەم دەبێ ڕەوانەکەر بخەینە ناو باسەکەوە. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٩:٥٩، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڵێ هەموو پەڕەکان لەسەر شێوازی دووەم.◂  ئێپین  ‏١١:٤١، ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Épine: کرا سەرجەم پەڕەکان بەبێ ڕەوانەکەر لە «داڕێژە:وھ» بۆ «ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان» گوازرانەوە و ئەوەندەیشی پێم زانیون، بەستەرەکانم نوێ کردووەتەوە. ⇐ئارام وتووێژ ‏٢٣:٢٩، ٩ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
سوپاس!--◂  ئێپین  ‏٠٠:٢٥، ١١ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

پەڕەکان بپارێزن دەستکاری

بەپێی سیاسەتەکان بەڕێوەبەران لەسەریانە وتارە هەڵبژێردراوەکان بە جۆری پاراستنی دەستکاریی هەڵواسراو بپارێزن تاکوو بەسەرداچوونەوەکان پێویستیان بە قبووڵکردن ببێت لەلایەن بەشداربووانەوە. ◂  ئێپین  ‏٢٢:٥٨، ٢١ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی پرۆژەی "وتارە ھەڵبژێردراوەکان/پاڵاوتن".