ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/پاڵاوتن

سەرەکیوتووێژپاڵاوتنەکانھەڵسەنگاندنەوەفێرکاریی پاڵاوتنسیاسەتەکانمێزی زانیاری

لەم پەڕەیەدا، ئەو وتارانەی کە پاڵێوراون وەک وتاری ھەڵبژێردراو دەربکەون بەراورد دەرکێن بە سیاسەتەکانی وتاری ھەڵبژێردراو تاکوو بزانرێت کە ئایا ئەو وتارە وەک وتاری ھەڵبژێردراو شیاوە یاخود نا. کوالێتی وتاری ھەڵبژێردراو دەبێت بەردەوام زیاتر بێت بێت بەراورد بە وتاری باش. ھەموو کەسێک دەتوانێت وتارێک بپاڵێوێت، و ھەمووکەسێک کە سیاسەتە فەرمییەکانی ویکیپیدیا شارەزایە و زانیاری گشتی لەسەر ویکیپیدیا ھەیە، دەتوانێت بەسەر وتارەکەدا بچێتەوە، باشتر وایە بەڕێوەبەرەکان و بەکارھێنەرە کۆنەکان (ئەوانەی کە زیاتر لە یەک ساڵە چالاکن) ئەرکی بەسەرداچوونەوە بگرنە ئەستۆ. پێداچوونەوەی وتارەکان لەوانەیە یەک ھەفتە یان کەمتری بوێت، بەپێی درێژی و دەوڵەمەندی وتارەکە. دەنگدەر دەبێت بە شێوەیەکی باش وەڵامی ئەو ڕەخنانە بداتەوە کە لەلایەن تاووتوێکەر لە وتارەکە دەگیرێت کە پاڵاوتوویەتی و پێکەوە کار بکەن بۆ چاککردنەوەی کێشەکان (ئەگەر ھەبوون). کاتێک کە وتارەکە وەک وتاری ھەڵبژێردراو دەستنیشان کرا، لە بەشی چەپی سەرەوەی پەڕەکە نیشانەی ئەستێرەیەکی زێڕین دەردەکەوێت () کە وای نیشان دەدات کە ئەو وتارە وتارێکی ھەڵبژێردراوە. ئەگەر وا پێویستە کە وتارێک بسڕدرێتەوە لە لیستی وتارە ھەڵبژێردراوەکان، تکایە کرتە بکە لەسەر ھەڵسەنگاندنەوە.


وتارە پاڵێوراوەکان

پەڕەی پاڵاوتن
وتاری پاڵێوراو: ویڵیام ھانا (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)

کورتەی وتار: ویڵیام ھانا (بە ئینگلیزی: William Hanna) دروستکەری ئەنیمەیشنی ئەمریکی و ئەکتەری دەنگی و ھەندێکجاریش مۆسیقاژەن بووە. زیاتر بە ھاوبەشی دروستکردنی تۆم و جێری و دابینکردنی دەنگ بۆ کەسایەتییە سەرەکییەکان ناسراوە. ھاوشانی جۆزێف باربارا، ستۆدیۆی ئەنیمەیشنی ھانا-باربارایان دەستپێکرد.

-- Tessla (وتووێژ) ‏١٥:٠٤، ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پشتگیری

دژایەتی

بێلایەن

 لێدوانەکان



پەڕەی پاڵاوتن
وتاری پاڵێوراو: فرانکفۆرت، کنتاکی (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)

کورتەی وتار: فرانکفۆرت (بە ئینگلیزی: Frankfort) پایتەختی ویلایەتی کنتاکیی ئەمریکایە و شوێنی نیشتەجێبوونی فرانکڵین کاونتییە. وەک شارێکی چینی حوکمڕانی نێوخۆیی پۆڵێن کراوە. لە سەرژمێریی ساڵی ٢٠٢٠ی ئەمریکادا، ژمارەی دانیشتووانی ٢٨ ھەزار و ٦٠٢ کەس بووە. فرانکفۆرت دەکەوێتە سەر ڕووباری کنتاکی، شارێکی سەرەکییە لە کنتاکی، و کە پارێزگاکانی فرانکڵین و ئاندەرسن لەخۆدەگرێت. لە پلەی چوارەمی بچووکترین پایتەختی ویلایەتەکانە بەپێی ژمارەی دانیشتووانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ١٣ھەمین شاری پڕ دانیشتووانە لە ویلایەتی کنتاکیی ئەمریکا.

-- Tessla (وتووێژ) ‏٢٢:٤٢، ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پشتگیری

دژایەتی

بێلایەن

 لێدوانەکان



پەڕەی پاڵاوتن

ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

کورتەی وتار: ئێمیلی ئێلیزابێت دیکینسۆن (بە ئینگلیزی: Emily Elizabeth Dickinson) ناسراو بە ئێمیلی دیکینسۆن یان ئێمیلی دیکینسن (١٠ی کانوونی یەکەمی ١٨٣٠–١٥ی ئایاری ١٨٨٦) شاعیرێکی ئەمریکی بوو. ئێمیلی لە ساڵی ١٨٣٠دا لە ئەمھێرستی ماساچووسیتسدا لەدایک بووە و ھەر لەوێش ماوەتەوە و کۆچی دوایی کردووە. ھیچ کات ژیانی ھاوبەشی پێک نەھێناوە و ھەتا کۆتایی ژیانی ھەر لە ماڵی باوکیدا ژیاوە. ھۆنراوەکانی جگە لە باری وێژەیی، نوێخوازانە و لە پێش سەردەمی خۆیەوە بوون، بۆیە لە ئاستی کەسانێک وەک واڵت ویتمەن و بە یەکێ لە پێشەنگانی نوێخوازیی ھۆنراوەی ئەمریکی دادەنرێت. ھەروەھا ھۆنراوەکانی کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر نووسەرانی دوای خۆی داناوە، بۆیە ئێمیلی دیکینسۆن بە یەکێ لە گرنگترین ھەڵبەستوانانی ئەمریکا و زمانی ئینگلیزی دادەنرێت. جگە لە ھۆنراوەکانی، شێوازی ژیانی، تەنیامانەوەی و دووری لە خەڵک لە کۆتایی ژیانیدا ناوبانگێکی زۆریان بۆ دروست کردووە. لە ماوەی ژیانیدا، جگە لە چەند تاکە ھۆنراوەیەک، ھیچ کارێکی بڵاو نەکردەوە و ھۆنراوەکانی لە دوای مەرگی لە چاپ دران.

سپاس، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٢٦، ١٢ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پشتگیری

@Tessla:، سپاس. ڕەنگە قسەکەت ڕاست بێت، بەڵام چون دەنگی /ڵ/ و /ل/ ئالۆفۆنن و فۆنیمی سەربەخۆ نین (یەکێکیان فۆنیمە)، من لام ئاساییە (یانی بە ئەمریکییەک بڵێی کوول یان کووڵ -یان کاڕ و کار- تێدەگا و مەعنی وشەکە ناگۆڕێ لای). ئینجا نامەوێ خۆم بگیرێنمە ئەو کێشەیە چون ناوی وتاری کۆنی زۆرمان بە /ل/ی ناسک هەیە وەک ئێمیلی برۆنتی، ئەمیلیا ئێرھارت، ئەلبەرت ئاینشتاین، ئێلیزابێت شوو و... بۆیە وەک چۆن سەرچاوەکان نووسیبوویان (ئەمیلی و ئێمیلی) دامنا و دەستم تێنەبرد. لە یەک نموونەدا دژی بەکارهێنانی لامی ناسکم. ئەویش ئەو لامانەیە کە لە ئاخری ئەو وشانەن کە بە ال دوایی دێن (بنواڕە وتووێژ:پورتوگال). سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٣:٣٣، ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan:خۆی ڕاستە، هەڵەکە لەتۆ دا نییە، هەرخۆی زۆر وشە لەسەرەتاوە بەهەڵە هاتووە لێرە. Tessla (وتووێژ) ‏٠٨:٥٦، ١٨ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دژایەتی

لێدوان

زۆربەی وتارەکە من و بەکارھێنەر ئێپین نووسیومانە و پیاچوونەوەی ترمان بۆ کردووە. حەز دەکەم بەکارھێنەرانی تریش پیاچوونەوەی بۆ بکەن ئەگەر کاتیان بوو و پێشنیار بدەن. دەتوانین بۆکسی زانیارییەکەیشی بگۆڕین بە داتابۆکس. وتارە پەیوەندیدارەکانی تا ڕادەیەکی زۆر نووسراون و بەستەری سووری نیە و نزیکەی ٢٠ وتار بەستەریان بە ئەم وتارەوە داوە، بۆیە وتارێکی گرنگیشە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٣١، ١٢ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک Pirehelokan: چەند تێبینییەکم هەیە، سەرەتا بۆ وێنەکانی ناو وتارەکە، پێم باشە هەموویان لەلای چەپەوە دابندرێن باشترە، هەم سەر لەخوێنەر تێک نادات و هەم جوانترە. هەروەها سەبارەت بە ناوی وتارەکە؛ گەر بکرێت بە ئێمیڵی دیکینسن باشترە (لەبەرئەوەی ئەمریکییەکان ناڵێن ئێمیل-ی دەڵێن ئێمیڵ-ی، هەروەها ئەمریکییەکان son زیاتر یان هەمووکان کورت دەکەنەوە بۆ سن نەک سۆن). هەروەها سەبارەت بە سندووقی زانیاریدان، هیچ کێشەی نییە گەر وابێت، وە باش نییە گەر بکرێت بە داتابۆکس، چون داتابۆکس زانیاری زیاد لەپێویست دەدات بە دەستەوە کە ئێمە پێویستمان پێی نییە، سپاس. Tessla (وتووێژ) ‏١٦:٥٧، ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla: ئاسایییە وێنە و پەڕگەکان لای ڕاستیش دانرێت ھەر وەک چۆن لە ویکیی ئینگلیزی جاروبار لە وتارە درێژەکان پەڕگە دەخەنە لای چەپ. داتابۆکس بۆ کاتێک باشە کە خۆمان کاتی نوێکردنەوەمان نەبێ و بۆ وتارە ھەڵبژێردراوەکان پشتگیریی لێ ناکەم. @Pirehelokan: سپاس بۆ تۆ و ئێپینیش. ڕاستییەکەی ناوەڕۆکی کەمە بۆ ھەڵبژاردن. سەرچاوەکانی کێشەیان ھەیە و ئەگەر پاکیان بکەینەوە، ٢٥ سەرچاوە دەمێننەوە. بۆ ئێستا وتارەکە باجی وتاری باشی ھەیە و بە ڕای من ئەوەندەی بەسە. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٧:٣٦، ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: بۆ وێنەکان با بڵێین کێشە نییە، بەڵام سەبارەت بە داتابۆکس، بێگوومان بۆ وتاری هەڵبژێردراو و هەروەها بۆ باش-یش باش نییە دابندرێت. هەروەها سەبارەت بە ناوەرۆکی وتارەکە، وەک خۆت وتووتە؛ لەم ئاستەی خۆیدا باشە. Tessla (وتووێژ) ‏١٧:٤٥، ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla: بۆ ناوی وتارەکە لە وتووێژ:ئێمیلی دیکینسۆندا پێشتر ئاماژەم بەوە کردبوو کە کێشەم لەگەڵ ئەوە نیە، بەڵام چون سەرچاوە بەردەستەکان بە سۆن نووسیویانە هەر سۆنم پێ باشترە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٠:٠١، ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: دەست خۆش بۆ سەرنجەکەت. سەرچاوە شکاو و کۆنەکانم لابرد و بڕێک پەرەم بە وتارەکە دا. ئەگەر کات بوو لەم حەفتەیەدا بڕێک ناوەرۆکەکەی زیادتر دەکەم. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٤:٥٠، ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram:، بڕێک وتارەکەم قڵەوتر کرد و سەرچاوەی زیاترم بۆ دانا (بەبڕوام ئەو ژمارەیەی سەرچاوەیەی لێ سەروزیادە). نازانم سیاسەتێک هەیە دەربارەی ژمارەی وشە بۆ وتاری هەڵبژێردراو؟ بڕوا ناکەم شتێکمان ببێ یان ویکیی ئینگلیزیش شتێکی ببێت. ئاگادارم لە ویکیی ئینگلیزیدا وتاری کورتیش دەکرا بە هەڵبژێردراو. لە Very Short Featured Article چەند نموونەیەکی دانراوە. لەسەر کەسایەتیی ئێمیلی دیکینسۆن دەیان کتێب نووسراوە و دەکرێت وتارەکە گەورەتریش بکەین، بەڵام بەبڕوام ئەوەی لەسەر ژیاننامە و شێعرەکان و میراتەکەی نووسراوە بەسە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:٠٨، ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
جیاوازیی لەگەڵ ساڵی ٢٠١٧ کە بووە بە وتاری باش بڕوانە ئێرە پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:٢٩، ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan ماندوو نەبی. ھەموو پێوەرەکان لە وپ:سوھ نووسراون. سپاس بۆ دانانی ئەو پەڕەی ویکیی ئینگلیزی. خۆی ترسەکەی من ئەوەیە دوای ھەڵبژاردن کەس بە لای ئەو وتارانەدا ناچێتەوە و بۆیە دەڵێم با بایی ئەوەندە ھەبن نەشچینەوە سەری ئاسایی بێ. بۆ ئێستا بەبێ سەرچاوە و ئەم شتانە ٢٬٣٢٣ وشەیە. وتاری لیزا دێل ژوکۆندۆ ١٬٣٦٤ وشەیە و لای ئێمە و زۆر ویکیی تریش ھەڵبژێردراوە. ⇐ئارام وتووێژ ‏٢١:٠٣، ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەنجام

ھەڵبژێردرا Tessla (وتووێژ) ‏٠٩:٢٣، ١٩ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]


ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.



پەڕەی پاڵاوتن

ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

وتاری پاڵێوراو: ئۆتۆمۆبیلی فریاکەوتن (فیلم) (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)

کورتەی وتار: ئۆتۆمۆبیلی فریاکەوتن (بە ئینگلیزی: Ambulance) فیلمێکی ئەکشنی ھەستبزوێنی ئەمریکییە لە ساڵی ٢٠٢٢ لە دەرھێنان و ھاوبەشی بەرھەمھێنان مایکڵ بەی و نووسینی کریس فێداکە. بەرھەمھێنانی ھاوبەشی نێوان کۆمپانیای نیو ڕیپەبڵیک پیکچەرز و پڕۆژێکت ئێکس ئینتەرتەینمەنت و بەی فیلمزە، ھەروەھا دووبارە دروستکردنەوەی فیلمی دانیمارکی ئۆتۆمۆبیلی فریاکەوتنە لە ساڵی ٢٠٠٥. لەم فیلمەدا جەیک جیڵنھاڵ و یەحیا عەبدولمەتینی دووەم وەک دوو برای تەبەنی ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن کە دوای دزینی بانکێک، ئۆتۆمۆبیلێکی فریاکەوتن دەڕفێنن، و فریاگوزار "ئیزا گۆنزالێس" و ئەفسەرێکی پۆلیس "جاکسن وایت" بە بارمتە دەگرن.

-- Tessla (وتووێژ) ‏١٦:٢٤، ١ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پشتگیری

دژایەتی

بێلایەن

 لێدوانەکان

  • سڵاو، ئەم وتارەم پاڵاوتووە، و پێم باشە کە وەک وتارێکی هەڵبژێردراو هەڵبژێردرێت، چون وتارەکە بە کوالێتییەکی باش نووسراوە و دەوڵەمەندە بۆ ویکییەکەمان. گەر هەر کێشەیەک یان تێبینییەک هەبوو، باسی لێوە بکەن. سپاس. Tessla (وتووێژ) ‏١٦:٢٦، ١ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەنجام

ھەڵبژێردرا Tessla (وتووێژ) ‏٢١:١٩، ٨ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]


ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.



پەڕەی پاڵاوتن

ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

وتاری پاڵێوراو: ئەژدیھا: چیرۆکی برووس لی (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)

کورتەی وتار: ئەژدیھا: چیرۆکی برووس لی (بە ئینگلیزی: Dragon: The Bruce Lee Story) فیلمێکی ساڵی ١٩٩٣ی درامیی ژیاننامەییی ئەمریکییە لە دەرھێنانی ڕۆب کۆھین. لەم فیلمەدا جەیسن سکۆت لی ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت. کاستی پاڵپشتی لە فیلمەکەدا بریتین لە لۆرن ھۆڵی و نانسی کوان و ڕۆبێرت واگنەر. فیلمەکە باس لە ژیانی ئەکتەر و ھونەرمەندی جەنگی برووس لی (جەیسن) دەکات لە گەشتکردنی بۆ ئەمریکا لە ھۆنگ کۆنگەوە بۆ کارکردن وەک مامۆستای ھونەری جەنگی. دواتر پیشەکەی بۆ ئەکتەری تەلەڤیزیۆنی و فیلم دەگۆڕێت. ھەروەھا تیشک دەخاتە سەر پەیوەندی نێوان برووس و ھاوسەرەکەی لیندا لی کادوێڵ، و ئەو ڕەگەزپەرستییەی کە برووس لە ئەمریکا دووچاری بووبوو.

-- Tessla (وتووێژ) ‏١٧:٢٠، ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پشتگیری

  • لەگەڵ وتارەکە باشە بۆ ئەوەی ببێتە وتاری هەڵبژێردراو، بەس بەڕێز تێسلا با وتارەکانت چەندکەسێکی بۆ بانگ بکرێت، و هیوادارم بچیتە سەر وتارە جوگرافییەکان و مێژوویەکان و بەتایبەتی مێژووی چونکە خوێنەری زیاتری هەیە لەچاو فیلم. زۆر سوپاس بۆ کارەت دەست خۆش.Aro Salar (لێدوان) ‏٠٩:٠٣، ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دژایەتی

بێلایەن

 لێدوانەکان

  • کاک تێسلا کەمێک پێداچوونەوەم بۆی کرد و پێموایە هێشتا چاکسازی دەوێت. تێبینی چەند هەڵەیەکم کرد بۆ نموونە: Dragon was filmed primarily in Hong Kong, Los Angeles and San Francisco کرابووە 'فیلمی ئەژدیھا بە پلەی یەکەم لە ھۆنگ کۆنگ و لۆس ئەنجلۆس و سانفرانسیسکۆ وێنەیگیراوە'. یانیش rough cut کرابوو بە بڕینی زبری! پێم باشە ئەو کێشانە چارەسەر بکرێن.
  • 444radio (لێدوان) ‏١٩:٥٦، ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    @444radio: سڵاو، ئەو ساتەی تۆ دەستکاریی وتارەکەت دەکرد، لەکاتێکدا بوو کە هێشتا تاگی ئامادەکردن لەسەر وتارەکە بوو(واتا پێداچوونەوەی گشتی بە وتارەکە نەکراوە و لە سازکردن دایە). وە سوپاس بۆ پێداچوونەوەکانت، دڵخۆشم کە یارمەتیدەر بیت لەم چاکسازیی ئەم وتارە. Tessla (وتووێژ) ‏٢٠:٤٢، ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    @Aro Salar: سڵاو، سەرەتا بۆ بانگێشتکردن، ئەو کەسانەی لە ویکی چالاکن، لە بەشی دوایین گۆڕانکارییەکان دەتوانن پاڵاوتنەکە ببینن، لەبەر ئەم هۆیە کەس بانگێشت ناکەم. سەبارەت بە وتاری هەڵبژێردراو بۆ بابەتەکانی تر، ڕاستییەکەی من زیاتر شارەزاییم لە فیلم هەیە وەک لە بابەتەکانی تر، بۆ ئەوەی دوور بم لە هەڵە بۆیە وتاری تر ناکەمە هەڵبژێردراو. سپاس بۆ لێدوانەکانت. Tessla (وتووێژ) ‏١٥:٢٤، ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەنجام

ھەڵبژێردرا . Tessla (وتووێژ) ‏١٦:٠١، ١ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC).[وەڵامدانەوە]


ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.



پەڕەی پاڵاوتن

ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

وتاری پاڵێوراو: دابەشکردنی خۆراک (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)

کورتەی وتار: دابەشکردنی خۆراک (بە ئینگلیزی: Food Distribution) ئەو پرۆسەیەیە کە دانیشتووانێکی گشتی خۆراکیان بۆ دابین دەکرێت. ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵ (FAO) دابەشکردنی خۆراک وەک ژێرکۆمەڵەیەکی سیستەمی خۆراک دەزانێت. پرۆسە و میتۆدۆلۆژیای پشت دابەشکردنی خۆراک بەپێی شوێنەکان دەگۆڕێت. دابەشکردنی خۆراک تایبەتمەندییەکی دیاریکەری ڕەفتاری مرۆڤ بووە لە ھەموو کۆمەڵگاکاندا و تۆمارەکانی دابەشکردنی خۆراک مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ھەزاران ساڵ پێش ئێستا. زۆربەی حکوومەت و کۆمەڵگاکان بە شێوەیەکی بەرز لە قاڵب دراون بەھۆی ئەو سیستەمەی کە بۆ پشتگیریکردن لە دابەشکردنی خۆراک دروستکراون.

-- Tessla (وتووێژ) ‏٠١:٠٢، ١ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پشتگیری

دژایەتی

بێلایەن

 لێدوانەکان

  • تێبینی؛ ئەم وتارەم پێ باشە کە بکرێتە وتارێکی هەڵبژێردراو، لە ویکی ئینگلیزییەوە هەموو زانیارییەکان بەتەواوی وەرگێڕدراوە. ئەگەر هەر کێشەیەک یان شتێک هەبوو لەسەر وتارەکە، هەوڵی باشترکردنی بدە، یان من ئاگاداریکەنەوە بۆ چاککردنی. Tessla (وتووێژ) ‏٠١:٠٥، ١ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەنجام

ھەڵبژێردرا Tessla (وتووێژ) ‏٢٣:٤٢، ٣ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]


ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.



پەڕەی پاڵاوتن

ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

وتاری پاڵێوراو: جومانجی: ئاستی دواتر (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)


کورتەی وتار: جومانجی: ئاستی دواتر (بە ئینگلیزی: Jumanji: The Next Level) فیلمێکی سەرکێشیی خەیاڵیی ئەمریکیی ساڵی ٢٠١٩یە، لە دەرھێنانی جەیک کاسدان، کە لەگەڵ جێف پینکنەر و سکۆت ڕۆزنبێرگ سیناریۆکەیان نووسیووە. ئەم فیلمە قۆناغی چوارەمی زنجیرەفیلمی جومانجییە و درێژەی فیلمی جومانجی: بەخێربێیت بۆ دارستانە. دوەین جانسن، جاک بلاک، کێڤن ھارت، کارین گیلان، نیک جۆناس، ئەلێکس وۆڵف، مۆرگان تەرنەر، سێرداریوس بلەین و مادیسۆن ئیسمان ڕۆڵەکانیان لە فیلمی پێشوودا دووبارە دەکەنەوە لەکاتێکدا ئاکوافینا و دانی گلۆڤەر و دانی دێڤیتۆ ئەکتەری نوێن و پەیوەندی بە کاستەکەوە دەکەن. چیرۆکی فیلمەکە دوای دوو ساڵ لە فیلمی بەخێرھاتن بۆ دارستان ڕوودەدات، کە ھەمان گرووپی ھەرزەکار لەگەڵ ھاوڕێیەکی دێرین و دوو کەسی دیکەدا، بە ھەڵە جارێکی دیکە تووشی جومانجی دەبنەوە. لەوێ ھەموویان خۆیان لەگەڵ کەسایەتیی (ئەڤەتار)ی کۆن و نوێدا ڕووبەڕووی کێشە و دژایەتی دەبنەوە، لەکاتێکدا دەبێت ھەڵبێن بۆ ئەوەی خاکەکە لە خراپەکارێکی نوێ ڕزگار بکەن.

-- Tessla (وتووێژ) ‏٢٣:١٥، ١٣ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پشتگیری

دژایەتی

بێلایەن

 لێدوانەکان

ئەنجام

ھەڵبژێردرا Tessla (وتووێژ) ‏١٧:٤٨، ١٥ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]


ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.



پەڕەی پاڵاوتن

ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

وتاری پاڵێوراو: دێترۆو (کایەی ڤیدیۆیی) (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)

کورتەی وتار: دێترۆو (بە ئینگلیزی: Deathrow) کایەیەکی ڤیدیۆییی وەرزشییە کە لە ساڵی ٢٠٠٢ لەلایەن کۆمپانیای ساوتێند ئینتەرەکتیڤەوە پەرەی پێدراوە و بەتایبەتی بۆ ئێکس بۆکس لەلایەن یوبی سۆفت بڵاوکراوەتەوە. پەرەپێدانی دێترۆو لە مانگی ئایاری ساڵی ١٩٩٩ وەک یارییەکی کۆمپیوتەرییی سەرھێڵ دەستیپێکرد. لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠١ کۆمپانیای ساوتێند گۆڕا بۆ بڵاوکراوەکانی کارپێکەری ئێکس بۆکس، ئەمەش ڕێگەی بە تیمەکە دا کە «سێبەری پێکسڵ» و «نەخشەی بەرکەوتن» و «ڕووناکی ئاوێنەیی» بەکاربھێنێت. کایەی دێترۆو لەسەر بزوێنەری کایەی سێ ڕەھەندی نێوخۆیی دروست کرابوو و یەکەم بەرھەمی گەورەی ساوتێند بوو.

-- Tessla (وتووێژ) ‏٠٨:٤٥، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پشتگیری

دژایەتی

بێلایەن

 لێدوانەکان

زۆر سپاس @Sakura emad: ڕێک دەمھەویست ئەمەی بڵێم. Nskoalj (لێدوان) ‏١٠:١٦، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Nskoalj، @Sakura emad: وتارەکانیمان نەبوو بۆیە بەستەری سوورن، لەئێستایا خەریکی دروستکردنیانم. Tessla (وتووێژ) ‏١٠:٣١، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla مەرج نییە حەتمەن ساز بکرێن، تەنیا ناوەکان بکرێنە کوردی تەواوە. Nskoalj (لێدوان) ‏١٠:٣٦، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Nskoalj: دەزانم، بەڵام دەمەوێت وتارەکە دەوڵەمەند و ئاست بەرز بێت. Tessla (وتووێژ) ‏١٠:٤٣، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەنجام

ھەڵبژێردرا Tessla (وتووێژ) ‏٠٦:٢٤، ١٩ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]


ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.



پەڕەی پاڵاوتن

ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

وتاری پاڵێوراو: بەڕێوەبەری ناسا (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)

کورتەی وتار: بەڕێوەبەران و یاریدەدەرانی ناسا، بەرزترین بەرپرسی ناسا، دەزگای نیشتمانیی فڕینی بۆشاییی ئەمریکایە. بەڕێوەبەر و سەرۆکی بڕیاردەری ناسایە، بەرپرسیارە لە دابینکردنی ڕوونکردنەوە بۆ دیدگای دەزگاکە و خزمەتکردن وەک سەرچاوەیەکی سەرکردایەتیی نێوخۆیی لەناو ناسادا. ھەروەھا خاوەن نووسینگە شوێنێکی گرنگی ھەیە لە چوارچێوەی سیاسەتی فڕینی بۆشاییی ئەمریکادا، و لەلایەن جێگری بەڕێوەبەرێکەوە یارمەتی دەدرێت. بەڕێوەبەر لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە، بە ئامۆژگاری و ڕەزامەندی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، دەستنیشان دەکرێت و دواتر بە ئارەزووی سەرۆک خزمەت دەکات. بێڵ نێڵسن، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا و ئاسمانی لە ٣ی ئایاری ٢٠٢١ەوە وەک بەڕێوەبەر دەستی بەکار کردووە.

-- Tessla (وتووێژ) ‏٠٩:٠٣، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پشتگیری

دژایەتی

بێلایەن

 لێدوانەکان

Nskoalj: سوپاس بۆ دەنگەکە، بەڵام ئێمە کار لەسەر کورتی و درێژی بابەتەکە ناکەین. بابەتەکە تا چەند گرینگ بێت ئەوکات بڕیار لەسەر هەڵبژاردنی دەدرێت. ئەم وتارە نەک تەنھا لە ویکی ئینگلیزی بەڵکو لە چەند ویکییەکی تریش وتاری هەڵبژێردراوە و هەر لە ڕەگەوە خۆی کورتە، لە کۆمەڵگەدا بابەتەکە گرینگە بۆیە هەڵبژێردراوە. Tessla (وتووێژ) ‏١٤:٠٥، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Tessla: سەیرێکم کرد و لە ویکیپیدیاکانی ئینگلیزی، عەرەبی و فارسی کراوەتە وتاری ھەڵبژێردراو. ببورە ئەوکات نەمدیبوو و ئێوە ڕاست دەکەن؛ بۆیە ڕایەکم وەرگرتەوە. ئێستاش بۆچوونێکی وام نییە و پێم باشە بەڕێزانی تر ڕای لەسەر بدەن. Nskoalj (لێدوان) ‏٢٢:٥٠، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Nskoalj: هەرخۆی پێشتر وتاری تریشمان هەڵبژاردووە کە کورت بوونە، بڕوانە وتاری مارتن کیمی. تەنھا بابەتەکە گرینگ بێت لەوکاتەدا کورتیەکەی ئەکەوێتە سەر وتارە ڕەسەنەکە کە چۆنە. سوپاس بۆ تێگەیشتنت. Tessla (وتووێژ) ‏٢٢:٥٩، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla بەڵێ وایە سپاس بۆ ئێوە. Nskoalj (لێدوان) ‏٢٣:٠٣، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەنجام

ھەڵبژێردرا Tessla (وتووێژ) ‏١٢:٠٧، ٢١ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]


ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.



پەڕەی پاڵاوتن

ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

کورتەی وتار: کۆمپانیای تەکنەلۆژیی ئاشکراکەری بۆشاییگەری بە ناوی بازرگانیی بەربڵاوی سپەیس ئێکس (بە ئینگلیزی: SpaceX) کۆمپانیایەکی تایبەتی ئەمریکییە، کە کار دەکات لەسەر فڕینی بۆشایی و بەرھەمھێنەری بۆشایی. کۆمپانیایەکە لەلایەن ئیلۆن مەسکەوە لە ٦ی ئایاری ٢٠٠٢دا دامەزراوە بە ئامانجی کەمکردنی خەرجییە بۆشایییەکان و پڕۆژەکردنی تایبەتی لەسەر ھەسارەی مەریخ. کۆمپانیای سپەیس ئێکس چەندین مانگی دەستکردی ناردووەتە بۆشاییی ئاسمان بە ئامانجی گرێبەستنی تایبەتی ئینتەرنێت لە بۆشاییی ئاسمان بە ناوی پڕۆژەی ستارلینک. کۆمپانیایەکە پەرەی بە چەندین مەکۆی بۆشایی داوە، لەوانەش مەکۆی تایبەت و ناوازەییی سپەیس ئێکس دراگۆن، ھەروەھا چەندین کەشتیوانی گواستووەتەوە بۆ وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی بە ھەڵگری تایبەتی سپەیس ئێکس دراگۆن ٢. سپەیس ئێکس یەکەمین کۆمپانیایە کە بتوانێت مەکۆی بۆشایی بگەیەنێتە شوێنی مەبەست و بتوانێت بیگەڕێنێتەوە شوێنی خۆشی، یەکەمین کۆمپانیاش بوو توانی چەند کەشتیوانێک بگەیەنێتە وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی، ھەروەھا یەکەمین بوو لە فڕاندنی مووشەکی خولگەیی بە شێوەیەکی ستوونی و دابەزندنی بەشێوەیەکی ستوونی، ھەروەھا کۆمپانیایەکە توانی ٢٠ گەشتی تایبەت ڕەوانەی وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی بکات بە ھاوکاری و ھەماھەنگی لەگەڵ دەزگای بۆشاییی ئەمریکیی ناسا، ھەتا کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، بەھای کۆمپانیای سپەیس ئێکس نزیکەی ١٨٠ ملیارد دۆلاری ئەمریکی بەراورد کراوە.

--شەهید (لێدوان) ‏١٩:١٤، ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]


پشتگیری

دژایەتی

بێلایەن

  • بێلایەن: دیارە وتارێکی ڕێکوپێکە و زەحمەتکێشانی پێوە دیارە، بەڵام پێم وایە هەندێک کورتە. لە ویکیپیدیاکانی ئینگلیزی و ئوکراینی درێژتر نووسراوە بەڵام کردویانە بە وتاری باش، کە دەکرێت لێرەش ئاوا بکەین، یانیش دەکرێ پەرەی پێبدەین و ئەو کات بۆ وتاری هەڵبژێردراو زۆر چاک دەبێت. زۆر سپاس و ئەوەش تەنیا بۆچوونی منە. Nskoalj (لێدوان) ‏٢٢:١٠، ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو بەڕێز @Nskoalj: زۆر سوپاس لۆ تێبینیەکەت، ڕاستە وەکو ویکیپیدیاکانی ئینگلیزی و ئۆکرانی نیە بەڵام ئەگەر بەراوردی بکەی بە ویکیپیدیای ئینگلیزی جیاوازییەکی زۆری نیە و وتارەکە مانای تەواو و شیکردنەوەی تەواوی بابەتەکەی تێدایە خوێنەر بە ئاسانی و بە تەواوی هەموو زانیاریەکانی پێدەگا، هەرچەندە بەردەوام هەوڵی باشترکردنیم دایە و بەردەوامیش دەیدەم، بەڵام جەنابتان ئەگەر پێشنیارێک یاخوود شتێک کە پێویستە چاکی بکەم تکایە ئاگادارم بکەوە، سوپاس. شەهید (لێدوان) ‏١٣:٠٥، ١ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Shahid tahir: بەڵێ وایە لە ڕووی تەکنیکییەوە کێشەیەکی وای تێدا نابینم، وتارێکی باشە و ھەروەھا پێویستمان بە وتارێکی ھەڵبژێردراوە کە پەیوەندیی بە زانست و ڕێکخراوە و ئەو شتانە ھەبێت. لە ڕێگای تووڵامزارەوە دەستکاریم تێدا کرد و ڕێکوپێکتری کرد. قەوارەی ئێستا ٨١ ھەزار بایتە، ئەگەر بکرێتە زیاتر لە ١٠٠ ھەزار بایت ئەوکات بەدڵ لەگەڵتانم، با بزانین ئەوانەی دیکەش چی دەڵێن. دیسان سپاس بۆ بەشدارییەکانی بەرێزت. Nskoalj (لێدوان) ‏١٤:١٠، ١ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

 لێدوانەکان

@Shahid tahir: وتارەکە زۆر باش و سودبەخشە، بەڵام تکایە بەرزی بکەرەوە بۆ ١٠٠٠٠٠ بایت بۆ ئەوەی زیاتر شایەنی مافەکە بێت، چونکە وتارە هەڵبژێردراوەکان زیاتر لەدەورو بەری ١٠٠٠٠٠ بایت بۆ سەرووترن، من ڕازیم.Aro Salar (لێدوان) ‏١٧:٤٩، ٥ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aro Salar: زۆر سوپاس لۆ سەرنجەکەت، لە کاتەکی کەم هەوڵ دەدەم بیگەینمە ئەو قەبارەیە. شەهید (لێدوان) ‏١٩:١٠، ٥ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

  • @Shahid tahir: پێش ھەموو شتێک بۆ وتاری باش باشترە؛ وتاری ھەڵبژێردراو ڕەنگە بە ساڵیش دەستکاریی تێدا نەکرێت چونکە وا دادەنرێت کە ھیچ کێشەیەکی نییە بۆیە ھەڵبژێردراوە. ماندووبوونی پێوە دیارە، بەڵام بێکێشە نییە. نەمخوێندووەتەوە، بەڵام بەپێی ئەم وەشانە کێشەکانی ئەمانەن:
  • بەجێی بەستەردان بە بەشەکان، کەڵک لە داڕێژە:سەرەکی وەرگرە.
  • لە بەشی سەرچاوەکان ٧٩، ٨٥ و ٨٦ سەرچاوەن؟
  • ناونیشانەکانی سەرچاوەکان بە کوردییە؛ ناڵێم خراپە، بەڵام زۆرینەیان ڕێکەوتی پێگەکە و ڕێکەوتی سەردانیان بۆ دانەنراوە!
بەگشتی و تا ڕادەیەک ناوەڕۆکی ویکیی ئینگلیزیی ھەیە، بەڵام سەرچاوەی کەمترە بۆیە لەوەی ئینگلیزییەکە کەمتر دێتە بەرچاوە. ⇐ئارام وتووێژ ‏٢٠:٠٠، ٦ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @Aram: بە نسبەتی دەستکاری کردنی وتاری هەڵبژێردراو سەیری پێڕستی وتارە هەڵبژێردراوەکانی پێشوترم کرد زۆربەیان لەو بیرۆکەی جەنابتان دەرناچن و ڕەنگە وتار هەبێ ئێستاش پێویستی بە دەستکاری هەبێ، هەروەها پێش پاڵاوتن دەستکاری کراون و لە کاتی پاڵاوتن و دوای هەڵبژاردنیشیان، بەڵام کە ئێستا من وتارەکەم پاڵاوتووە بەکارهێنەران بیبینن بە ئامانجی ئەوەی هەر کەم و کوڕیەک جەنابتان یان هەر بەکارهێنەرێک کە دەتوانێ ئەو کەم و کوڕیانە ببینێ کە من نایانبینم یاخوود بە ئەزمونترن پێشنیار بکەن بەڵکو چاکیان بکەم پێش ببێتە وتارێکی هەڵبژێردراو.
  • بەجێی بەستەردانی بەشەکان داڕێژە:سەرەکیم بەجێیان دانا.
  • لە بەشی سەرچاوەکان ڕاستە ٧٩ و ٨٥ و ٨٦ سەرچاوە نین و تێبینین و ئەوانیشم چاککرد و کردمنە تێبینی.
  • ناونیشانی سەرچاوەکان هەرچەندە بەردەوام پێم باشترە کوردی بێت و حەزم بەوەیە خوێنەر بە تەواوی و ئاسانی و شێوازەکی کوردیانە سەرچاوەکانیشی پێبگا، بە نسبەتی ڕێکەوتی پێگە و سەردانیان ڕاستە و زۆربەیان نیانە و هەوڵ دەدەم هەم بۆ ئەو وتارە زیادی بکەم و هەمیش لە وتارەکانی دیکە،
  • لە کۆتایی پێموایە شایەنی وتاری هەڵبژێردراوە، بەڵام بێگومان چاوەڕێی کۆدەنگی و پەسەند کردنی دەکەم، سوپاس بۆ پێشنیار و سەرنجە بەجێیەکانت شەهید (لێدوان) ‏١٤:٤٢، ٧ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Shahid tahir: دەستت خۆش کە تێبینییەکانت لەبەرچاو گرت. منیش دەستێکم پێیدا ھێنا. بێجگە لە ڕێکەوتەکان، ئەوەی بمێنێ باسی بکەم کەوانەکانە کە زۆر و بەبێ ڕێسای خاڵبەندی بەکاربراون وەک «کەناڵی (CNBC)» کە لێرەدا ھیچ پێویست بەو کەوانانە ناکات و بە ڕای من باشتریشە ھەر وا بنووسرێت: کەناڵی سی ئێن بی سی. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٩:٤٢، ٧ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: زۆر سوپاس، دەستەکانت خۆش تێبینیەکانت لە جێی خۆیدا بوون و ئەوەی کەوانەکانیش چارە دەکەم. شەهید (لێدوان) ‏٠٨:٣٣، ٨ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  •  لێدوان: @Shahid tahir: سپاس بۆ ھەوڵەکانت. تۆ ناوەکەیت بەدروستی وەرنەگێڕاوە. ھەڵەکان: یەکەم، ئەمە کۆمپانیا نییە، کۆرپۆرەیشنە. بنۆڕە en:corporation. ئەگەر جیاواز نەبا، وتاری جیای نەدەبوو. دووەم، technologies ئەبێتە تەکنۆلۆژیاکان نەک تەکنەلۆژی. سێیەم، تا ئێستا وشەیەکی گونجاومان بۆ exploration نییە. یەکێ ئەڵێ دۆزینەوە، یەکێ تر ئەڵێ توێژینەوە و ھتد. ئاشکراکردنیش باش بێ (کە پێم وا نییە)، ئەمەی ئێستا ھەڵەیە. ئاشکراکەر ناوی بکەرە و ئەبێتە explorer. چوارەم، space یانی بۆشایی. ئەو گەری -یە زیادەیە. ئەمە بەس ناوەکەی، ئەبێ ناوەرۆکەکەی چۆن بێ! ‎Gêjełûk ‏١٥:٣٥، ٧ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  • @Gejeluk: سوپاس بۆ سەرنجەکەت، ناوی وتارەکە بە شێوەیەکی سەرەکی سپەیس ئێکسە، بەڵام ئازادی لە دەستکاریکردن و بەرەوێشبردنی وتارەکە و دەستخۆشیت لێدەکەم بەڵام هەوڵ بدە لەجێی (کۆرپۆرەیشنە و ئێکسپلۆرەیشن) ناوێکی گونجاو و کوردی دابنێ، واتا مەبەستم ئەوەیە بە گشتی خوێنەر بە تەواوی لە مەبەستی وتارەکانمان بە گشتی تێبگا خۆ ئەگەر بەو شێوازە بێ دەیان وشەی ئینگلیزی هەیە بەرامبەرەکەی وشەی کوردی نیە، ناشبێ هەمان وشەکە بەکاربهینینەوە دەبێ وشەیەکی بەدیل و مانداری هەمان وشە ئینگلیزیەکە بدۆزینەوە، بەڕاستی پێموایە جەنابتان زۆر خەمخۆرن بەڵام چی بکەین بەدیلی وشەکە نیە خۆ لە دەسەلاتی من و تۆ نیە، بە نسبەتی تەکنەلۆژیاکان جەنابتان ڕاستن. دووبارە سوپاس شەهید (لێدوان) ‏١٥:٤٥، ٧ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Shahid tahir: سڵاو، هەروەک لە سەرەوەش وتراوە کە لەڕووی تەکنیکەوە باشە و ماندووبوونی پێوە دیارە، بەڵام سەرنجی ئەوەم دا کە وتارەکە وشەی بیانی زۆری تێدایە و هەڵبەت چەند بەستەرێکی ناپێویستیشم لەڕێی خۆمەوە چاک کرد. لە کاتێکی پێویست و نزیکدا دەستکاری تێدا دەکەم و ئەو کەم و کوڕیەی تێ ناھێڵم. Tessla (وتووێژ) ‏١٦:١٤، ١٣ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Tessla:، سوپاس بۆ دەستکاریکردنی و باشترکردنی وتارەکە، سەرنجەکەت ڕاستە و دەکرێ هۆکارەکەی بگەرێنمەوە بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی وتارەکە دەخوێننەوە لە ڕووی زانستی باشتر تێبگەن لە وتارەکە، هەرچەندە بەپێی پێویست وشەکان بەکارهاتووە بەڵام ئەگەر لەگەڵ رێکار و مەرج و یاسای وتاری هەڵبژێردراو ناگونجێ ئەوا دەتوانم چاکیان بکەم و سوپاس کە جەنابیشتان هەوڵی باشترکردنی دەدەن. شـــــەهــــیـــد (لێدوان) ‏٠٧:٥٩، ١٤ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Shahid tahir: لەڕاستیدا ئەم وشانە کاریگەری دەکەنە سەر وتارەکە و ڕێگری دەکەن لەوەی ببێتە وتاری هەڵبژێردراو بۆیە منیش باسم لێی کردەوە، گەر بتوانیت چاکیان بکەیت باش دەبێت، خۆشم خەریکی دەبم. Tessla (وتووێژ) ‏١٠:٥٠، ١٤ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەنجام

ھەڵبژێردرا Tessla (وتووێژ) ‏٢١:٤٠، ١٦ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]


ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.



پەڕەی پاڵاوتن
وتاری پاڵێوراو: شا تەھماسبی یەکەم (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)

کورتەی وتار: تەھماسبی یەکەم (بە فارسی: تهماسب یکم‎؛ لەدایکبووی ٢٢ی شوباتی ١٥١٤ – مردووی ١٤ی ئایاری ١٥٧٦) دووەم شای ئێرانی سەفەوی بوو، کە لە ساڵانی ١٥٢٤ تا ١٥٧٦ لە دەسەڵاتدا بوو. کوڕە گەورەی ئیسماعیلی یەکەم و ھاوژینە سەرەکییەکەی، تاجلو خانم بوو. دوای مردنی باوکی لە ٢٣ی ئایاری ١٥٢٤، تەھماسب حوکمی گرتە دەست و توانی سیاسەتێکی ھاوسەنگ وەربگرێت و چارەسەرێکی ناوەندی بۆ کێشە ئایینییەکان دابنێت، ھەروەک لە سەردەمی ئەودا ئەدەب و ھونەر گەشەیان سەند.

بەخێربێیت . هه‌وڵم دا بۆ نووسینی ئه‌م بابه‌ته‌، و پێم وایه‌ شایانی ئه‌وه‌یه‌ له‌ باشترین وتاره‌كانی ویكیپیدیای كوردیدا بێت، چاوه‌ڕوانی ده‌نگی ئێوه‌شم.Hamaredha (لێدوان) ‏١٦:٤٤، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پشتگیری

لەگەڵ مامۆستا (لێدوان) ‏٢٠:١٨، ٧ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دژایەتی

بێلایەن


 لێدوانەکان

  •  لێدوان: بەڕای من بەشەکانی پێویستی بە جیاکردنەوەی زیاتر ھەیە، و دەستپێکەکەشی پێویستە وای لێ بکرێت کە ھەموو وتارەکە کورت بکاتەوە، واتە کورتەی بەشەکانی تریش ھەبن لە دەستپێک. مەبەستی دەستپێک ئەوەیە ناوەڕۆکی ھەموو وتارەکە بە پوختی بخاتە بەر دەستی خوێنەر.--◂  ئێپین  ‏٠٧:٢٥، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    @Épineسوپاس بۆ ڕای ئێوە و بۆ سەرنجەکانتان، لە کاتی نووسینی ئەم بابەتەدا هەموو ئەو شتانەم لەبەرچاو گرت کە لە دوایین نامەکەتدا باست کرد، بۆت دەردەکەوێت کە پێشەکی بابەتەکە کورتەیەک لە ژیاننامەی ئەم کەسایەتییە مێژووییە، مەبەستم ئەوەیە، ئەگەر پێشەکییەکە بخوێنیتەوە لە کورتە چیرۆکی ژیانی ئەم کارەکتەرە تێدەگەیت بێگومان من زیادم کرد بابەتەکە چەندین سەرچاوەی تێدایە کە پشتگیری لە ڕەسەنایەتی چیرۆکی ژیانی ئەم کارەکتەرە دەکەن، بۆ هەر بەشێکیش چەندین بابەتم بۆ زیاد کردووە لە چیرۆکی ژیانی ئەم کارەکتەرە هیوادارم لە گۆشەیەکی ترەوە بابەتەکە بخوێنیتەوە و تێبینی ئەوە بکەن کە ئەم بابەتە ئینسایکلۆپیدییە و نزیکەی هەموو شتێکی لەبارەی ژیانی سوڵتانی سەفەوی گرتووەتەوە، سوپاس Hamaredha (لێدوان) ‏١٣:٢٤، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Hamaredha: چەند هەلەیەکم بینی لەناو وتارەکە ئەویش ناوی شا تەهماسب بوو بەڵام تۆ نوسیبووت تەحمەسپ، ئەتوانی هۆکاری ئەوەم بۆ ڕوونبکەیتەوە، گەر بزانم بۆ ئەوا خۆشم یارمەتیت دەدەم لە باشترکردنی وتارەکە.ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏٠٩:٤٦، ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز @Aram: تکایە ھەڵبژاردن یان ھەڵنەبژاردنی ئەو وتارە ڕوون بکەوە، سپاس. Nskoalj (لێدوان) ‏١٨:٢٧، ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Nskoalj: پێش ھەموو شتێ من وتارەکەم نەخوێندووەتەوە و پێداچوونەوەشی لەلای منەوە بۆ نەکراوە. من لێرەدا وا نابینم کە بەکارھێنەران لەگەڵ ئەوە بن وتارەکە بکرێتە وتارێکی ھەڵبژێردراو، بەڵام ئەو مافەش بە خۆم نادەم ئەنجامی وتارەکە ڕاگەیەنم؛ ھەست دەکەم قسەی زیاتری لەسەر دەکرێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٤٦، ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر باشە، من ئەو وتارم ئەنجامەکەی ڕاگەیاند بەھۆی ژمارەی دەنگەکانەوە (٣ لەگەڵ و ٠ دژ)، بە بۆچوونی تۆ ئەگەر کاتەکەی زوویە تکایە پێم بڵێ تاوەکوو دەستکارییەکەم پووچەڵ بکەمەوە. Nskoalj (لێدوان) ‏١٨:٥٣، ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Nskoalj: پێم وایە شایەنی بوون بە وتارێکی ھەڵبژێردراو ھەبوو. سەبارەت بەوەی کە ئەو دەستکارییەت بەسە بۆ کردنی وتارێک بە ھەڵبژێردراو یان نا، نەخێر، ئەوەندە بەس نییە. وا بزانم کاتی ئەوە ھاتووە فێرکارییەک بۆ کردنی وتارێک بە ھەڵبژێردراو دروست بکەم. کە دروستم کرد، ئاگادارت دەکەمەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:١٥، ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Nskoaljبوونی ئێوە و بەشداریتان لە باشترکردنی بابەتەکە و هەموارکردنەوەی و سڕینەوەی هەڵەکان بابەتێکی ئەرێنییە کە بەشدارە لە پەرەپێدانی بابەتەکە و ئەمەش یارمەتیدەرە لە پەرەپێدانی بابەتەکە بۆ باشتر. Hamaredha (لێدوان) ‏١١:٢٥، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر باشە مەمنوون دەبم. دەستکارییەکم گەڕاندەوە، باشتر وایە زیاتر بۆچوونی لەسەر بدرێت. Nskoalj (لێدوان) ‏٢١:١٠، ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Nskoaljسڵاو، سوپاس بۆ هاوکاریتان، وە بەخێرهاتنی هەر هاوکارییەکتان دەکەم بۆ باشترکردنی ئەم بابەتە، ئەگەر هەر تێبینییەکتان هەیە لەسەر بابەتەکە، تکایە هاوکارم بن بۆ باشترکردنی بابەتەکە بەرەو باشترین و گونجاوترین فۆرم بۆ پەرەپێدانی ئەم بابەتە، و هەر هەموارکردنەوەیەک کە بە گونجاو دەزانیت هیوادارم بۆم دابین بکەن و یارمەتیم بدەن لەو کارەدا سوپاس بۆ ئێوە Hamaredha (لێدوان) ‏١١:٢٣، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Nskoalj
هیوادارم هاوکارم بن بۆ سڕینەوەی هەر هەڵەیەک کە لە بابەتەکەدا دۆزراوەتەوە و بەرەو باشترین شت باشتری بکەم و ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەرزکردنەوەی کوالیتی بابەتەکان لە ویکیپیدیای کوردیدا Hamaredha (لێدوان) ‏١١:٣٠، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram
بەخێربێن برای ئازیزم، بۆچوونی تۆ و قسەکانت زۆر گرنگە بۆ من، ئەگەر هەر تێبینییەکت هەیە، پێم خۆشە هاوکاریم بکەیت بۆ باشترکردنی بابەتەکە بۆ باشترکردنی، هیوادارم بابەتەکەت بەدڵ بێت. Hamaredha (لێدوان) ‏١١:٢٧، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Hamaredha: ساحێو فەرموو بی عەزیزم. بەخوا لە ئێستادا من پێم ناکرێ کات بۆ بەسەرداچوونەوە دانێم. ئەگەر ھەر کارێکی ترم لە دەست دێت، بانگم بکەن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٠١، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھیوادارم بتوانین کاری زیاتری لەسەر بکەین تاکوو بگاتە ئاستی وتاری ھەڵبژێردراو. Nskoalj (لێدوان) ‏١٣:١٤، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەنجام