کارپێکەری کایەی ڤیدیۆییی ماڵەوە

کارپێکەری یاری ڤیدیۆیی ماڵەوە (بە ئینگلیزی: Home Video Game Console) جۆرێکە لە کارپێکەری یاریی ڤیدیۆیی کە بە شێوەیەک دروست کراوە کە بەستراوەتەوە بە ئامێرەکانی پیشاندانی وەک تەلەڤیزیۆن و سەرچاوەیەکی ھێزی دەرەکی بۆ یاریکردنی کایەی ڤیدیۆییەکان. ئەم کارپێکەرانە بە شێوەیەک دیزاین کراون کە توانای گرافیکی پێشکەوتوویان ھەبێت، بەڵام بیرگە و شوێنی ھەڵگرتنیان سنووردارە. کارپێکەرە سەرەتایییەکان یەکەیەکی تایبەت بوون و تەنھا چەند یارییەکی کەم لەسەر سووڕەکانی ئەلیکترۆنی ئەم سیستەمە دیاریکرابوون، بەڵام زۆربەی کارپێکەرەکانی ئەمڕۆ پشتگیری لە بیرگەی ناوەکی دەکەن لە دوای بەکارھێنانی میدیای «یارییە لابەرەکانەوە»، لە ڕێگەی کارتێژی یارییەکان، دیسکی بینایی، یان دابەشکردنی دیجیتاڵی. تا ساڵی ٢٠٢١ نۆ نەوەی کارپێکەر ھەبووە، ئێستا بەرھەمھێنەرانی سەرەکی بریتین لە سۆنی ئینتەرەکتیڤ ئینتەرتەیمێنت و مایکرۆسۆفت و نینتێندۆ.

کۆمەڵێک کارپێکەری یارییە ڤیدیۆییەکانی ماڵەوە، کە بە ڕێکوپێکی لە خوارەوە بۆ سەرەوە ڕێکخراون، لە مۆزەخانەی یارییە فینلەندییەکان لە تامپێر

سەرچاوەکان دەستکاری