مایکل بنیامین بەی (لەدایکبووی ١٧ی شوباتی ١٩٦٥)[١] دەرھێنەر و بەرھەمھێنەری سینەمایی ئەمریکییە. ئەو زیاتر بە فیلمە ئەکشنەکانی کە بوودجەیەکی زۆرە، و بەکارھێنانی بەرفراوانی کاریگەرییە تایبەتەکانی ناسراوە، لەوانەش نمایشکردنی بەردەوامی تەقینەوەکان کە لە کارەکانیدا دەبینرێت.[٢][٣] ئەو فیلمانەی کە بەرھەمی ھێناوە و دەرھێنانی بۆ کردووە بریتین لە فیلمی ئارماگدۆن (١٩٩٨)، پیرڵ ھاربەر (٢٠٠١) و فرەنچایزی ترانسفۆرمەرز (٢٠٠٧-ئێستا) کە داھاتی زیاتر لە ٧٫٨ ملیار دۆلاری لە سەرانسەری جیھاندا بەدەستھێناوە، ئەمەش وای کردووە ببێتە یەکێک لە سەرکەوتووترین دەرھێنەرە بازرگانییەکان.[٤][٥] سەرەڕای سەرکەوتنی بازرگانی لە بۆکس ئۆفیسدا، بەڵام بەگشتی کارەکانی بای لەلایەن ڕەخنەگرانی فیلمەوە چاوپۆشی لێدەکرێت.

مایکڵ بەی
بە ئینگلیزی: Michael Bay
لەدایکبوون (١٩٦٥-٠٢-١٧) ١٧ی شوباتی ١٩٦٥ (تەمەن ٥٩ ساڵ)
لۆس ئانجلەس، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ناوی کاتی لەدایکبوونMichael Benjamin Bay
زمانی زگماکیئینگلیزی
زمانەکانی ئاخاوتنئینگلیزی
زمانی نووسینئینگلیزی
پەروەردەWesleyan University، Crossroads School، Art Center College of Design
دانیشتوویمەیامی
دەستپێکی چالاکی١٩٨٦
ئایینجوولەکایەتی
فیلمۆگرافیMichael Bay filmography
چەشنفیلمی ئەکشن
خەڵاتەکانMichael Bay
وێبگەhttps://michaelbay.com

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Monitor". Entertainment Weekly. No. 1194. February 17, 2012. p. 26.
  2. ^ Curtis, Brian (June 15, 2005). "The Bad Boy of Summer". Slate. The Slate Group. Retrieved July 3, 2010.
  3. ^ Schumacker, Patrick; Sobel, Ian (June 23, 2009). "The Michael Bay Explosion Tournament". ScreenJunkies.com. Archived from the original on June 25, 2009. Retrieved July 3, 2010.
  4. ^ "Michael Bay Movie Box Office Results". boxofficemojo.com.
  5. ^ "Michael Bay Movie Box Office Results". boxofficemojo.com.