ئۆتۆمۆبیلی فریاکەوتن (فیلم)
ئۆتۆمۆبیلی فریاکەوتن (بە ئینگلیزی: Ambulance) فیلمێکی ئەکشنی ھەستبزوێنی ئەمریکییە لە ساڵی ٢٠٢٢ لە دەرھێنان و ھاوبەشی بەرھەمھێنان مایکڵ بەی و نووسینی کریس فێداکە. بەرھەمھێنانی ھاوبەشی نێوان کۆمپانیای نیو ڕیپەبڵیک پیکچەرز و پڕۆژێکت ئێکس ئینتەرتەینمەنت و بەی فیلمزە، ھەروەھا دووبارە دروستکردنەوەی فیلمی دانیمارکی ئۆتۆمۆبیلی فریاکەوتنە لە ساڵی ٢٠٠٥. لەم فیلمەدا جەیک جیڵنھاڵ و یەحیا عەبدولمەتینی دووەم وەک دوو برای تەبەنی ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن کە دوای دزینی بانکێک، ئۆتۆمۆبیلێکی فریاکەوتن دەڕفێنن، و فریاگوزار "ئیزا گۆنزالێس" و ئەفسەرێکی پۆلیس "جاکسن وایت" بە بارمتە دەگرن.
ئۆتۆمۆبیلی فریاکەوتن | |
دەرھێنەر | مایکڵ بەی |
---|---|
بەرھەمھێنەر | مایکل بەی برادلی جەی فیشەر ئیان برایس ویلیام شێراک جەیمس ڤاندەربیڵت |
سەرچاوەی چیڕۆک | ئۆتۆمۆبیلی فریاکەوتن لەلایەن لۆریتس مونچ-پیتەرسن لارس ئەندرێس پێدەرسن |
کاست | جەیک جیڵنھاڵ یەحیا عەبدولمەتینی دووەم ئیزا گۆنزالێز |
مۆسیقا | لۆرن باڵف |
وێنەگری سینەمایی | ڕۆبێرتۆ دی ئەنجێلیس |
دەستکاری | پێترۆ سکالیا دۆگ براندت کاڵڤین ویمەر |
ستۆدیۆ(کان) | نیو ڕیپەبڵیک پیکچەرز |
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە | یوونیڤەرساڵ پیکچەرز |
ڕێکەوتی دەرچوون | ١٦ی ئازاری ٢٠٢٢ (نێودەوڵەتی) ٨ی نیسانی ٢٠٢٢ (ئەمریکا) |
ماوەی فیلم | ١٣٦ خولەک[١] |
وڵات | ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | ٤٠ ملیۆن دۆلار |
داھات | ٥٢٬٣ ملیۆن دۆلار |
فیلمەکە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠١٥ ڕاگەیەندرا و چەندین گۆڕانکاری لە تیمی فیلمەکەدا تێپەڕی. لە ساڵی ٢٠٢٠، بەی ھاتە ناو بابەتەکەوە بۆ دەرھێنانی فیلمەکە دوای ئەوەی پەتای کۆڤید-١٩ پلانەکانی بۆ وێنەگرتنی ئەم فیلمە جیاوازە تێکدا. وێنەگرتن لە شاری لۆس ئانجلەس ئەنجامدرا، لە ناوەڕاستی پەتاکەدا لەگەڵ سینەماکار ڕۆبێرتۆ دی ئەنجێلیس. لە کاتی بڵاوکردنەوەی بەرھەمەکەدا فیلمەکە لەلایەن پێترۆ سکالیا کاری مۆنتاژی بۆ کرا و ھەروەھا مۆسیقای فیلمەکە لەلایەن لۆرن باڵفەوە ئاوازی بۆ دانراوە.
لە ١٦ی ئازاردا لە ھەندێک لە ناوچە نێودەوڵەتییەکان بە شێوەیەکی شانۆیی نمایشکرا، پاشان لە ٢٠ی ئازار بۆ یەکەمجار لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا نمایشکرا و لە ٨ی نیسانی ٢٠٢٢ لەلایەن کۆمپانیای یوونیڤەرساڵ پیکچەرزەوە لە ئەمریکا بۆ یەکەم جار نمایشکرا. فیلمەکە لە بۆکس ئۆفیسدا ئاستێکی کەمی بەدەستھێنا و داھاتی نزیکەی ٥٢ ملیۆن دۆلاری لە سەرانسەری جیھاندا بەدەستھێنا بە بوودجەیەکی ٤٠ ملیۆن دۆلاری. لەکاتێکدا چیرۆکەکە ھەندێک وەڵامی جیاواز و ھەمەلایەنی بەدەستھێنا، بەڵام فیلمەکە ستایشی وەرگرت بۆ نمایشەکان و دەرھێنانی بەی و زنجیرە ئەکشنەکانی.[٢]
چیرۆک
دەستکاریویڵ شارپ، چەکدارێکی دێرین لە ئەفغانستان کە زۆر پێویستی بە ٢٣١ ھەزار دۆلارە بۆ نەشتەرگەری بۆ ئیمی ھاوسەرەکەی، دەستی بۆ دانی، برا بەخێوکەرەکەی و تاوانبارێکی گەورە درێژ دەکات. دانی قسەی لەگەڵ دەکات بۆ ئەوەی بەشداری بکات لە دزینی بانکێک بە بڕی ٣٢ ملیۆن دۆلار. ھەرچەندە سەرەتا دوودڵ بوو، بەڵام ویڵ ڕازی دەبێت دوای ئەوەی دانی دووپاتی دەکاتەوە کە ئەم کارە بۆ ئیمی ھاوسەری ویڵ دەکات و سوودی دەبێت بۆیان. پلانەکە نزیکە لە سەرکەوتن تاوەکو ئەفسەر زاک کە دەچێتە بانکەکە بۆ ئەوەی داوایەک لە وەرگرتنی پارەی بانکی بکات، دۆخەکە دەزانێت و لەلایەن دانییەوە بە بارمتە دەگیرێت. پاشان تەقەکردن لە نێوان یەکێک لە ئەندامانی دزی و ھاوبەشی زاک ئەفسەر مارک ڕوودەدات. بەشی لێکۆڵینەوەی تایبەت (ئێس ئای ئێس) لە ئێڵ ئەی پی دی دەگاتە لای و ھەموو تیمەکە دەکوژێت جگە لە ویڵ و دانی کە پاشەکشە دەکەن بەرەو گەراجەکە. زاک ھەوڵی ھەڵھاتن دەدات و لەکاتی شەڕ و پێکدادان لە نێوان خۆی و دانی، بە ھەڵە لەلایەن ویڵەوە تەقەی لێدەکرێت.
ھەردوو براکە زاک بەجێدەھێڵن تا بمرێت، ھەوڵدەدەن لە پشتی بیناکەوە دەربچن بەڵام دواتر دەبینن لەلایەن پۆلیسەوە دەورە دراوە. پاشان ئۆتۆمۆبیلێکی فریاکەوتن دەڕفێنن کە فریاگوزار «کام تۆمپسن» لەناو ئۆتۆمبێلەکەدایە و چارەسەری ئەفسەر زاکی بریندار دەکات. دوای چەند خولەکێک و ڕاکردن و دەربازبوون لە پۆلیسەکان، ئۆتۆمۆبیلەکە لە کوچەیەک ڕادەگرن، کام ھەوڵێکی بێ ھیوا دەدات کە لەدەستی ئەو دوو برایە ھەڵبێت، بە بەکارھێنانی ئامێری ئاگرکوژێنەوە، بەڵام ھەر زوو لەلایەن دانییەوە دەگرترێتەوە.
کاپتن مۆنرۆی ئێس ئای ئێس دەگاتە شوێنی ڕووداوەکە و ھێلیکۆپتەرەکان بڵاودەکاتەوە بۆ ئەوەی بەدوای ئۆتۆمۆبیلەکەدا بگەڕێت. کام وا لە دانی دەکات کە یارمەتی بدات لە بەکارھێنانی ئامێری وەستاندنی لەش و ویڵ بۆ گواستنەوەی بەشێک لە خوێنەکەی بۆ زاکی، ئەمەش زۆر دانی سەرلێشێواو و بێزار دەکات. پاشان دانی پەیوەندی بە پاپییەوە دەکات کە یەکێکە لە ھاوڕێ تاوانبارەکانی باوکی بۆ یارمەتیدان لە لەدەستدانی پۆلیس لە بەرامبەردا ٨ ملیۆن دۆلار بەو پیاوەدا دەدات. لەکاتی ڕاکردن لە دەستی پۆلیسەکان، ئەفسەرە ھاوڕێکەی زاک، بەناوی ماڕک بە ئۆتۆمۆبیلێک بەدوای ئۆتۆمۆبیلە فریاکەوتنەکە دەکەوێت بەڵام لەبەرئەوەی سەگی یەکێک لە ئەفسەرە پلە گەورەکان لەنێو ئۆتۆمۆبیلەکەدایە، ھەرزوو ماڕک ناچار دەبێت ئۆتۆمۆبیلەکە بوەستێنێت.
ئەنسۆن کلارک، بریکاری ئێف بی ئای کە ھاوڕێی پێشووی دانی بووە، دەخرێتە سەر ئەو دۆسیەیە. زاک جەستەی دەست دەکات بە خوێنبەربوون، کام بە ھاوکاری ویڵ دەست دەکات بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ زاک. سەرەڕای بێ ئەزموونی و پچڕانی سپڵی زاک، کام نەشتەرگەرییەکە بە سەرکەوتوویی ئەنجام دەدات. کام ھەوڵدەدات ویڵ ڕازی بکات کە دانی بوەستێنێت، بەڵام بێ سوودە. مۆنرۆ کە بێ ئاگایە لە سەرکەوتنی نەشتەرگەرییەکە، بۆیە مۆنرۆ خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی ویڵ و دانی بکوژێت بەبێ ئەوەی دانوستان بۆ ژیانی کام بکات. کلارک تەلەفۆن بۆ کام دەکات و پێی دەڵێت دابەزێت. کام کە دەیەوێت ژیانی زاک ڕزگار بکات، ویڵ و دانی لەبارەی قەناس بەدەستەکان ئاگادار دەکاتەوە. دانی کە زۆر پەست بووە لە کام، بۆیە ئەیەوێت تەقەی لێ بکات، بەڵام ویڵ ناھێڵێت، ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی براکان شەڕ لەسەر دۆخی سەختی خۆیان بکەن. دواتر ئاشت دەبنەوە و پێکەوە گوێ لە مۆسیقا دەگرن بۆ ئەوەی گرژییەکان کەم بکەنەوە.
لە ڕووباری لۆس ئانجلەس، ھێلیکۆپتەرەکان بەدوای ئۆتۆمۆبیلە فریاکەوتنەکە دەگەڕێن، کاتێک دانی تەقەیان لێدەکات. پاشان ویڵ و دانی لە ھێڵی بەرامبەری ڕێگای نێوان ویلایەتییەکاندا لێدەخوڕن و چەندین ڕووداو لەوێدا دروست دەکەن. لەسەر فەرمانی پاپی، ڕۆبێرتۆی کوڕەکەی، ئۆتۆمۆبیلێکی بەتاڵ بەرەو پۆلیس دەبات دوای ئەوەی کە پڕی کردووە لە تەقەمەنی سی فۆڕ، و ھەروەھا دۆشکە لەسەر ئۆتۆمبێلی جیاواز جێگیر دەکات بۆ ئەوەی زیانێکی زیاتر بگەیەنێت، کە لە کۆتاییدا مۆنرۆ لە تەقەکردنەکەدا بریندار دەبێت. ماڕک بەدوای ڕۆبێرتۆدا دەگەڕێت و دوای شەڕ و پێکدادانێک بە شێوەیەکی کوشندە تەقەی لێدەکات و پاپی تووڕە دەبێت دوای کوشتنی کوڕەکەی. ھەر لەو ساتەدا دانی و ویڵ دەگەنە حەشارگەکەی پاپی.
پاپی داوا لە براکان دەکات زاک و کام لەگەڵ خۆیان بەجێبھێڵن بۆ ئەوەی مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن، ویڵ ڕەتیدەکاتەوە ھاوکاری بکات و لەگەڵ دانی یەکدەگرن بۆ کوشتنی پاپی و تیمەکەی. لەناو ئەو ئاژاوەگێڕییەدا، کام بە ھەڵە بە بەکارھێنانی دەمانچەی زاک تەقە لە ویڵ دەکات. دانی ئۆتۆمۆبیلە فریاکەوتنەکە دەباتە نەخۆشخانەیەک و دەمانچەی زاک دەدۆزێتەوە. توڕە دەبێت کاتێک کام ئاشکرای دەکات کە ئەو کەسە بووە کە تەقەی لە ویڵ کردووە. دانی سوێند دەخوات کە کام لەگەڵ خۆی لە تەلەڤیزیۆنی ڕاستەوخۆدا بکوژێت پێش ئەوەی ڕووبەڕووی پۆلیس ببێتەوە. ویڵ کە ھیچ بژاردەیەکی دیکەی نەماوە، تەقە لە پشتی دانی دەکات. دانی داوای لێبوردن لە ویڵ دەکات پێش ئەوەی بەھۆی برینەکانییەوە بمرێت. پۆلیس ویڵ بە سەختی بریندار دەگرن و دەیبەنە ژوورەوە بۆ نەشتەرگەری، کام بە نھێنی بەشێک لە پارەی دزییەکە دەدات بە ئیمی بۆ نەشتەرگەرییەکەی، زاکیش کاتێک لەلایەن پۆلیسەوە لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت سەبارەت بە برینەکانی، پێیان دەڵێت کە ویڵ ژیانی ڕزگارکردووە.
ڕۆڵەکان
دەستکاری- جەیک جیڵنھاڵ وەک دانێڵ «دانی» شارپ: تاوانبارێکی ماوە درێژە و برا بەخێوکەری ویڵە.
- یەحیا عەبدولمەتینی دووەم وەک ویلیام "ویڵ" شارپ: چەکدارێکی پێشووی ھێزی پیادەی دەریاییی ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئەفغانستانە، کە پەیوەندی بە دانی برا بەخێوکەرەکەیەوە دەکات بۆ دزییەک تا بتوانێت پارەی نەشتەرگەری ھاوسەرەکەی بدات.
- ئیزا گۆنزالێس وەک فریاگوزار کامیلی "کام" تۆمپسن: گەنجێکی فریاگوزاری نێو ئۆتۆمۆبیلی فریاکەوتن لە نەخۆشخانەی "لا مێمۆریاڵ" کە بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لەلایەن برایانی شارپەوە بە بارمتە دەگیرێت.
- گارێت دیلاھەنت وەک کاپتن مۆنرۆی ئێڵ ئەی پی دی، سەرۆکی مەیدانی یەکەی ئێڵ ئەی پی دی ئێس ئای ئێس: بەرپرسی بەدواگەڕانی براکانی شارپ.
- کیر ئۆدۆنێل وەک بریکاری ئێف بی ئای، ئەنسن کلارک: سەرۆکی یەکەیەکی ئێف بی ئایە کە ئاشنایە بە دانی شارپ بەھۆی ھاوڕێیەتی ڕابردوویان لە کۆلێژ.
- جاکسن وایت وەک ئەفسەر زاک: ھاوپیشەی ماڕک و ئەفسەرێکی تازەپێگەیشتوو کە لەلایەن براکانی شارپەوە بە بارمتە دەگیرێت.
- ئۆلیڤیا ستامبۆلیا وەک لیوای ئێڵ ئەی پی دی دازگیگ: ئەفسەری چاودێری یەکەی ئێڵ ئەی پی دی ئێس ئای ئێس.
- مۆیسس ئینگرام وەک ئیمی شارپ، ھاوسەری ویڵ شارپ
- کۆڵین ودێل وەک فریاگوزار سکۆت: ھاوبەشی کام
- سێدریک ساندەرز وەک ئەفسەری ئێڵ ئەی پی دی ماڕک، ئەفسەرێکی گەنجی تازەپێگەیشتووی پۆلیسی ئێڵ ئەی پی دییە و ھاوبەشی زاکە.
- ئەی مارتینێز وەک پاپی، سەرۆکی باندێک
- جێسی گارسیا وەک ڕۆبێرتۆ کوڕی پاپی
- خۆسێ پابلۆ کانتیلۆ وەک جیسوس، ئەندامی باندێک و دەستی ڕاستی پاپی
- وێڵ وەک کاسترۆ، ئەندامی باندێک و ھاوڕێی نزیکی دانی
- دیڤان چاندلەر لۆنگ وەک مێڵ گیبسن: ئەندامێکی باندێکی دانی
- ڕاندازۆ مارک وەک ڕاندازۆ، یەکێکە لە ئەندامانی باندەکەی دانی کە وەک شۆفێرێکی ھەڵھاتنیان کاردەکات
- ڤیکتۆر گۆیکاج وەک ڤیکتۆر
- بریێلا گویزا وەک لیندسی، کچێکی بچووک کە لەلایەن کامەوە یارمەتی دەدرێت
- برێندان میلەر وەک ترێنت
- ڕێمی ئادێلێکێ وەک سی ئێس وەید
- جەیمی مەکبراید وەک جەی
- چێڵسی ھاریس وەک ئەفسەری پۆلیسێک
بەرھەمھێنان
دەستکاریپەرەپێدان
دەستکاریئۆتۆمۆبیلی فریاکەوتن دووبارە دروستکردنەوەی ئەمریکایە بۆ فیلمی دانیمارکی ساڵی ٢٠٠٥ بە ھەمان ناو. بەرھەمھێنەر برادلی جەی فیشەر ڕای گەیاندووە، مایکڵ بەی یەکەم ھەڵبژاردەی بووە بۆ دەرھێنانی فیلمەکە بەڵام لە سەرەتادا پڕۆژەکەی تێپەڕاندووە.[٣] فیلمەکە لە ٢٨ی ئابی ٢٠١٥ ڕاگەیەندرا و فیلیپ نۆیس لە سیناریۆیەکەوە کە لەلایەن کریس فێداکەوە نووسراوە، وابەستەی دەرھێنانی فیلمەکە بوو. دوای دوو ساڵ باس لەوە کرا کە نۆیس دووانە دەرھێنەر ناڤۆت پاپوشادۆ و ئاھارۆن کیشالێس جێگەی ئەویان گرتووەتەوە، بەڵام ئەم وەشانەی فیلمەکە ھەرگیز نەچووە ناو بەرھەمھێنانەوە.[٤][٥]
ھەروەھا پەرەپێدانی فیلمەکە بریتی بوو لە ھاوکاری نێوان تیمە جۆراوجۆرەکانی داھێنەر و تەکنیکی بۆ ئەوەی چیرۆکێک بە جیھان بگەیەنن. زنجیرە ئەکشنەکانی، دیمەنە چڕەکانی ڕاوکردن و دیمەنە تەقینەوەکان توخمە سەرەکییەکانی فیلمەکەن کە پێویستیان بە پلاندانان و جێبەجێکردنی ورد ھەبوو لە کاتی پرۆسەی پەرەپێداندا.[٦][٧] بەو پێیەی مایکڵ بەی لە سەرۆکایەتیدا بوو کە بە شارەزایی خۆی لە دەرھێنانی فیلمە پڕ لە ئەکشنەکاندا ناسراوە، تیمەکە تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو و کاریگەرییە بینراوەکانی بەکارھێنا بۆ دروستکردنی دیمەنی واقیعی و ورووژێنەر.[٨] بەکارھێنانی ئامرازە پراکتیکیی و سی جی ئای و کاریگەرییە تایبەتەکان ڕۆڵێکی گرنگی ھەبوو لە ھێنانەدی گێڕانەوەی خێرا و سووتەمەنی ئەدرنالین لەسەر شاشە.[٧] ھەربۆیە پەرەپێدانی «ئۆتۆمۆبیلی فریاکەوتن» ھەوڵە ھاوبەشەکانی تیمێکی بەتوانای سینەماکاران، ھونەرمەندانی کاریگەرییە بینراوەکان، ڕێکخەرانی ئامراز و تیمەکانی دوای بەرھەمھێنان پیشان دەدات بۆ گەیاندن و بڵاوکردنەوەی فیلمەکە.[٩]
فیلمەکە لەلایەن کۆمپانیای ئیندیاڤۆر کەنتێنت پارەی بۆ دابینکراوە و لەلایەن کۆمپانیای نیو ڕیپەبڵیک پیکچەرز و پڕۆژێکت ئێکس بەرھەم ھێنراوە.[١٠][٨][١١] جەیک جیڵنھاڵ سیناریۆی فیلمەکەی وەرگرتووە لەکاتی وێنەگرتنی پڕۆژەیەکی جیاواز لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠. مانگی دواتر فیلمەکە لەگەڵ گیلنھاڵ و دیلان ئۆبراین لە گفتوگۆکاندا ڕاگەیەندرا بۆ ئەوەی ڕۆڵی ئەو دوو برا بەخێوکەرە ببینن کە ئۆتۆمۆبیلەکە دەڕفێنن و ئیزا گۆنزالێز لە دانوستانەکاندا بۆ ڕۆڵگێڕان وەک فریاگوزارێکی نێو فیلمەکە دەستنیشان کرا.[١٢][١٣] کاستی گیلنھاڵ ھۆکارێکی باش بوو بۆ ئەوەی بەی بڕیاری وێنەگرتنی فیلمەکە بدات.[١٤] بۆ ئامادەکاری بۆ ئەو ڕۆڵە، گۆنزالێز سێ مانگی بەسەر برد «لە نزیکەوە لەگەڵ ئاگرکوژێنەوەکان، فریاگوزارەکان، پزیشکانی نەشتەرگەری و ھەموو کەسێک کە لە دەوروبەری سیستەمی چاودێری پزیشکیدا کاردەکات».[١٥] ھەروەھا ئۆتۆمۆبیلێکی فریاکەوتنی بەکرێ گرت و ھاوڕێیەکی بۆ ئۆتۆمبێلەکەی ھێنابوو بۆ ئەوەی ھاوسەنگییەکەی لە فیلمەکەدا باشتر بکات.[١٦] لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، کۆمپانیای یوونیڤەرساڵ پیکچەرز دووپاتی کردەوە کە فیلمەکە دابەش دەکەن و ڕای گەیاند، دیلن ئۆبڕاین وازی لە پرۆژەکە ھێناوە بەھۆی ناکۆکی خشتەی کارەکانەوە. یەحیا عەبدولمەتینی دووەم وەک جێگرەوەی ھەڵبژێردرا کاتێک توانی فیلمەکە لە خشتەی خۆیدا بگونجێنێت، ئەمەش دوای دواکەوتنی بەرھەمھێنانی فیلمی ئەکوامان و دوورگە ونبووەکە (٢٠٢٣).[١٧][١٨][١٩] گۆنزالێز دوای سێ ڕۆژ پشتڕاستکرایەوە کە ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت.[٢٠] باقی کاستی فیلمەکە لە نێوان مانگی یەک و ئایاری ٢٠٢١ ڕاگەیەندرا.[٢١]
وێنەگرتن
دەستکاریفیلمەکە بە بوودجەی ٤٠ ملیۆن دۆلار لە ناوەندی شاری لۆس ئەنجلۆس وێنەیگیراوە. وێنەگرتن دوای سی و ھەشت ڕۆژ تەواوکرا.[٢٢] لە کاتی پێش بەرھەمھێنانی فیلمەکەدا، ڕێکخەری کارە شانۆیییەکان «مایک گەنتەر» سێ ڕۆڵی سەرەکی فیلمەکەی خستە ناو خولی شۆفێری کارە شانۆیییەکانەوە بۆ تاقیکردنەوەی تواناکانی شۆفێریکردنیان.[٢٣][٢٤] بەڕێوەبەری شوێنی سەرپەرشتیاری بەناوی ڕۆب گیبسن، بە بەکارھێنانی پەیوەندییە نزیکەکانی لەگەڵ فیلم لا، مۆڵەتی شۆفێری بۆ ژمارەیەکی زۆر لە شەقامەکانی شار و ڕێڕەوی ئازاد لە شارەکەدا بەدەستھێنا. کاست و تیمی فیلمەکە بەھۆی پەتای کۆڤید-١٩ ناچاربوون پرۆتۆکۆڵی سەلامەتی وەک بەستنی دەمامک لە کاتی سێتدا پەیڕەو بکەن. بەرھەمھێنانەکە بە گشتی شەش ئۆتۆمۆبیلی فریاکەوتنی لە کۆمپانیای دانیمارکی فالک قەرز کردووە. دیمەنەکانی ناو ئۆتۆمۆبیلی فریاکەوتنەکە بە بەکارھێنانی سێ ئۆتۆمۆبیلی فریاکەوتن تۆمارکراون.[٢٥][٢٦] بەپێی وتەی عەبدولمەتین، شوێنێکی تەسک و سنووردار لەنێو ئۆتۆمۆبیلەکە ھەبووە، کە پێویستی بە گیلنھاڵ ھەبووە بۆ یەک دوو گرتن کامێراکە بگرێت.[٢٧]
بۆ وێنەگرتنەکە چەندین کامێرای دیجیتاڵی کۆمۆدۆ لەلایەن کۆمپانیای ڕێد بەکارھێنرا. بەشێکی بەرچاو لە فیلمەکە بە بەکارھێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بینینی کەسی یەکەم لەلایەن کۆمپانیای لایتکرافتەوە وێنەیگیراوە.[٢٨][٢٩] بەی وتی ئەم شێوازەی وێنەگرتنەی کە جێبەجێ کراوە، ئیلھامەکەی لە دەرھێنانی فیلمێکی ستیڤن سپیلبێرگ بەناوی جەنگی جیھانەکان (٢٠٠٥) وەرگرتووە بۆ ئەوەی ڕێگەی نوێ بخاتەڕوو بۆ ئەوەی چیرۆکەکانی بخاتە سەر شاشە و لە ھەمان کاتدا خۆی وەک دەرھێنەر کاری لێ بکات.[٣٠] فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ناو فیلمەکە لەلایەن فڕۆکەوانانی خولی پێشبڕکێی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان جۆردن تەمکین و ئەلێکس ڤانۆڤەر بە بەکارھێنانی شاشەی ھەڵواسراو بەکاردەھێنران. ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی کە لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانەوە گیراوە، دیمەنەکانی سەنتەری کۆنگرە لە لۆس ئەنجلۆس و ناوچە چڕەکانی تری شارەکە لەخۆدەگرێت. بۆ ئەوەی فیلمەکە ھەست بە ڕەسەنایەتی بکات، ڕێگە بە کاستەکە درا ھەندێک لە دێڕەکانیان بگۆڕن.[٣١][٣٢] ھەروەھا بەرھەمھێنانەکە پزیشکی نەشتەرگەری، ئاگرکوژێنەوە، تیمی سوات، قەناس بەدەست، ئەندامانی نھێنی ئێس ئای ئێس و ٥٢ ئەفسەری ئێڵ ئەی پی دیان بۆ تەقەکردنەکە بەکرێ گرت.[٣٠][٣٣]
لە یەکەم ڕۆژی وێنەگرتندا، لەکاتی وێنەگرتنی گرتە ڤیدیۆیییەکانی ئۆتۆمۆبیلی فریاکەوتنەکە کە لەسەر ڕێگایەکی ئازاد لێیان دەخوڕی، بەی سەرنجی چەند ئەفسەرێک و سێ پۆلیسی ماتۆڕسکیلی دا. پرسیاری لێکردن کە ئایا دەیانەوێت ڕۆڵی سەرەکی ببینن، ئەوانیش ڕازی بوون، پاشان ڕێگەکەیان بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگرت بەخۆڕایی، لەبری ئەوەی تێکڕای تێچووی ٣٥٠–٤٠٠ ھەزار دۆلار بدەن. لە یەکەم ڕۆژی گارێت دیلاھونت لە سێتی فیلمەکەدا، تیمەکە توانیان بچنە ناوچەیەک کە ھۆڵی شارەوانی لۆس ئەنجلۆس و بینای تایمز میرۆر سکوێری و بارەگای ئێڵ ئەی پی دی لەخۆدەگرێت کە تەنھا نزیکەی ١٩ خولەک ویستیان ڕووناکی سروشتی بۆ وێنەگرتن بەکاربھێنن. لەگەڵ دەستپێکردن، بەی تێگەیشت کە دەبێت کاتێک بەسەر ببات بە دانانی ماستیفی ئینگلیزی (جۆرێکی سەگی ئینگلیزی) لە فیلمەکەدا کە سەگی خۆی بوو، لەناو ئۆتۆمبێلێکی بچووکدا. لەم بابەتەدا بەی بە سەختترین ڕۆژ لە سێتدا وەسفی کرد.[٣٤]
دیمەنی ڕاوکردنی ھێلیکۆپتەرەکان لە ڕووباری لۆس ئەنجلۆس لە سیناریۆکەدا نەبوو؛ بەی لە کۆتایی ھەفتەدا بیرۆکەکەی ھێنایە ئاراوە دوای ئەوەی دوو ھێلیکۆپتەر بەردەست بوون بۆ بەکارھێنان. دیمەنەکە لە ماوەی دوو کاتژمێر و نیودا بە ھاوکاری فڕۆکەوانی ھێلیکۆپتەر فرێد نۆرس وێنە گیراوە. لەبری ئەوەی کەسێکی شارەزاتر بۆ دیمەنەکە بەکاربھێنرێت، لە ڕاستیدا گیلنھال لە تەنیشت دەرگای ئۆتۆمۆبیلەکە خۆی ھەڵواسی و خۆی تەقەی لە ھێلیکۆپتەرەکان کرد لەکاتێکدا عەبدولمەتین ئۆتۆمۆبیلەکەی لێدەخوڕی. عەبدولمەتین سەرسام بوو بە وێنەگرتنی کتوپڕ و خێرای دیمەنەکە، لە کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکەیدا لەگەڵ ھاوڕێکەی بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ، وتی کە ئەمە شێتانەترین شتە کە تا ئێستا کردوومە. ھەروەھا بەی بەرپرسیارێتی گرتەیەکی ڤیدیۆیی گرتە ئەستۆ کە لە ئینستاگرامەکەیدا بڵاوی کردەوە، تێیدا ئەوەبوو کە ئۆتۆمۆبیلی فریاکەوتنەکە خۆی کێشاوە بە چەند ئۆتۆمبێلێکی تردا.[٣٥] دیمەنەکە لەلایەن سەرۆکی شارەوانی و پارێزگاری لۆس ئەنجلۆسەوە ڕەخنەی لێگیرا و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام سانسۆر کرا. بەی بە وردی باس لە پرۆسەی وێنەگرتنی فیلمەکە دەکات و دەڵێت «ڕۆژانە ٩٠ وێنە بۆ ١٢٠ وێنە دەگرن». کە ئەمەش وێنەیەکی زۆرە. چونکە زۆربەی فیلمەکان ڕۆژانە ٢٠ بۆ ٣٠ وێنە دەگرن. ئەمەش بەھۆی ئەوەوەیە کە من خۆم لەگەڵ ئەوان بووم، من دەرھێنەرێکم کە دەمەوێت بەخێرایی کارەکانم بکەم.
دوای بەرھەمھێنان
دەستکاریلۆرن بالف تۆمارب مۆسیقاکەی ئامادە کردووە؛ پێشتر ھاوکاری لەگەڵ بەی کردووە لە فیلمەکانی ١٣ کاتژمێر: سەربازە نھێنییەکانی بنغازی (٢٠١٦) و ٦ ژێرزەمینەکە (٢٠١٩).[٣٦] تۆمارەکە لە ستۆدیۆکانی دەبی ڕۆد لە لەندەن تۆمارکراوە، و لە ٨ی نیسانی ٢٠٢٢، لەلایەن باک لۆت میوزیکەوە بڵاوکراوەتەوە. کاری مۆنتاژ لەلایەن پێترۆ سکالیا کاری لەسەر کراوە.[٣٧] بەھۆی بوودجەی فیلمەکەوە، بەی ئاماژەی بەوەکرد کە دڵخۆش نییە بە ھەندێک لە کاریگەرییە بینراوەکانی ناو فیلمەکە: چونکە «سی جی ئای زۆر نییە». لە چاوپێکەوتنێکی جیادا ئاماژەی بەوەشکرد و وتی: «من زۆر سی جی ئای بەکارناھێنم. لە فیلمی ئۆتۆمۆبیلی فریاکەوتن سی جی ئای زۆر کەمی لەسەرە. زۆربەی دیمەنەکان ڕاستەقینە بوون».[٣٨]
بڵاوکردنەوە
دەستکاریئۆتۆمۆبیلی فریاکەوتن بۆ یەکەمجار لە یوو جی سی نۆرماندی لە پاریسی فەرەنسا لە ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٢ نمایشکرا.[٣٩] ھەروەھا لە بەرلین لە ٢٢ی ئازار، لەندەن لە ٢٣ی ئازار، ئیسپانیا لە ٢٤ی ئازار، لۆس ئەنجلۆس لە مۆزەخانەی ئەکادیمیای فیلمە جووڵاوەکان لە ٤ی نیسان و میامی لە ٥ی نیسان چالاکییەکانی نمایشکردنی ھەبوو، لە چالاکییەکەی لۆس ئەنجلۆسدا جەیسن مۆموا ئامادەبوو، کە بۆ پشتگیریکردن لە عەبدولمەتین، ھاوئەستێرەی ئاکوامان چووە ئەوێ.[١١][٤٠][٤١]
فیلمەکە لە ١٥ی ئازاری ٢٠٢٢ لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و لە ئەمریکا لەلایەن کۆمپانیای یونێڤێرساڵ پیکچەرز لە ٨ی نیسانی ٢٠٢٢ نمایشکرا. لە سەرەتادا بڕیار بوو لە ١٨ی شوباتی ٢٠٢٢ نمایش بکرێت، ھاوکات بوو لەگەڵ بڵاوبوونەوەی فیلمی ئانچارتد، بەڵام دوای ئەوەی سۆنی بەڵێت ترەینی لە ٨ی نیسانەوە دواخست بۆ ١٥ی تەممووز، بەمەش کاتەکەی کراوە بوو بۆ فیلمێکی دیکە تابڵاوبکرێتەوە. لە ئەنجامی ھێرشی ڕووسیا بۆ ئوکراینا، یونێڤێرساڵ نمایشکردنی فیلمەکەی لە ڕووسیا لە شانۆدا «وەستان».[٤٢]
میدیای ماڵەوە
دەستکاریفیلمەکە لە ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٢ بە شێوەی دیجیتاڵی و لەسەر داواکاری ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە و لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ فیلمەکە بەشێوەی فۆڕ کەی یوو ئێچ دی و بلوی-ڕەی و دی ڤی دی بڵاوکرایەوە.[٤٣]
بە بازاڕکردن
دەستکارییەکەم ترایلەر لە سینەماکۆن لە ٢٥ی ئابی ٢٠٢١ نمایشکرا، و لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ بە شێوەی ئۆنلاین بڵاوکرایەوە. ھەڵمەتی بازرگانی بۆ فیلمەکە ستراتیژی و کاریگەر بوو، ئامانجی دروستکردنی جەنجاڵی و ڕاکێشانی بینەران بوو بۆ شانۆکە.[٤٤] بانگەشەکردنی فیلمەکە توخمە جۆراوجۆرەکانی وەک ترەیلەر، پۆستەر، کەمپەینی سۆشیال میدیا، و بۆنە ڕۆژنامەوانییەکانی لەخۆگرتبوو.[٤٥] بڵاوکردنەوەی چەندین ترەیلەری فیلمەکە یارمەتی دروستکردنی پێشبینی و پیشاندانی ئەکشنی بەرز و توخمە جێی سەرنجەکانی فیلمەکەی دا. ئەم ترەیلەرانە لە پلاتفۆرمە جیاوازەکاندا بڵاوکرانەوە بۆ ئەوەی بگاتە بینەرێکی بەرفراوان. ھەروەھا پۆستەریش کە ئەستێرەکانی فیلمەکە بە ناوەکانی جەیک گیلنھال و یەحیا عەبدولمەتین دووەمی تێدابوو، لە سینەماکان و ئۆنلاین دابەشکران بۆ ئەوەی سەرنجی بینراو بۆ بینەران دروست بکەن.[٤٦]
ئەکاونتی فەرمی سۆشیال میدیا بۆ فیلمەکە ناوەڕۆکی پشت پەردە و وێنەی بانگەشە و نوێکارییەکانی دەربارەی فیلمەکە ھاوبەش کردووە بۆ ئەوەی لەگەڵ ھەوادارانیدا پەیوەندی بکەن و وروژاندن دروست بکەن کە دەبێتە ھۆی بڵاوبوونەوەی.[٤٧][٤٨] کاست و تیمی فیلمەکە بەشدارییان لە کارە ڕۆژنامەوانییەکان و چاوپێکەوتن و بۆنە بانگەشەیییەکان کردووە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر فیلمەکە و دروستکردنی بانگەشە لە ھەفتەکانی پێش بڵاوکردنەوەیدا.[٤٩] تیمی مارکێتینگ ھاوکاریان لەگەڵ کاریگەرەکان و ماڵپەڕە کات بەسەربردنەکان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن کرد بۆ ئەوەی بتوانن بگەنە بینەرێکی فراوانتر و لە ڕێگەی پێداچوونەوە و چاوپێکەوتنەوە زەنگ بۆ فیلمەکە دروست بکەن.[٥٠] بەپێی ئامارەکانی ئایسپۆت، یوونیڤەرساڵ پیکچەرز ٣٣ ملیۆن دۆلاری لە کارەکانی تەلەڤیزیۆنیدا خەرجکردووە بۆ بانگەشەکردنی فیلمەکە، کە ٨١٩ ملیۆن کاریگەری لە سەرانسەری ئەمریکادا دروست کردووە.
پێشوازی
دەستکاریبۆکس ئۆفیس
دەستکاریداھاتی فیلمی ئۆتۆمۆبیلی فریاکەوتن لە ئەمریکا و کەنەدا ٢٢٫٨ ملیۆن دۆلار و لە ناوچەکانی دیکەشدا ٢٩٫٥ ملیۆن دۆلار بووە، کە کۆی گشتی داھاتی جیھانی ٥٢٫٣ ملیۆن دۆلار بووە.[٥١] لە ئەمریکا و کەنەدا، ئۆتۆمۆبیلی فریاکەوتن شانبەشانی فیلمی سۆنیک ھێج ھۆگ ٢ بڵاوکرایەوە.[٥٢] پێشبینی دەکرا لە کۆتایی ھەفتەی یەکەمی فیلمەکەدا ٨–١٤ ملیۆن دۆلار لە ٣٤١٢ سینەما بەدەستبھێنێت. فیلمەکە لە یەکەم ڕۆژیدا ٣٫٢ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێنا، لەنێویاندا ٧٠٠ ھەزار دۆلار لە پێشبینییەکانی شەوی پێنجشەممە.[٥٣] لە کۆتایی ھەفتەی یەکەمی فیلمەکەدا ٨٫٧ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێنا و پلەی چوارەمی لە بۆکس ئۆفیس بەدەستھێنا. لە کاتی کردنەوەیدا پیاوان ٦٢٪ی بینەرانیان پێکھێناوە، ئەوانەی تەمەنیان لە سەرووی ٢٥ ساڵەوە بووە ٧٧٪ی فرۆشی بلیتەکان و ئەوانەی سەرووی ٣٥ ساڵن ٤٩٪یان پێکھێناوە. دابەشبوونی نەتەوەیی ئامادەبووان دەری خستووە کە ٣٨٪ قەوقازی، ٢٩٪ ھیسپانی و ئەمریکی لاتین، ٢٢٪ ئەفریقایی ئەمریکی و ١١٪ ئاسیایی یان دیکەن.[٥٤] فیلمەکە لە کۆتایی ھەفتەی دووەمدا ٤٫١ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێنا،[٥٥] لە سێیەمین ھەفتەیدا ١٫٨ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێنا،[٥٦] و لە چوارەمیدا ١٫٢ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێنا،[٥٧] پێش ئەوەی لە دە باشترینەکانی بۆکس ئۆفیس دەربچێت.[٥٨] ڕێبیکا ڕوبین لە ڤارایتی، فیلمەکەی بە بۆمبێکی بۆکس ئۆفیس زانی و ئاماژەی بە بڵاوبوونەوەی لە بازاڕێکی قەرەباڵغ و پێداچوونەوەی گەرم و کاریگەرییەکانی پەتای کۆڤید-١٩ لەسەر خووی سەیرکردنی فیلم و دابەزینی بەردەوامی ناوبانگەکانی ژانری ئەکشن کرد.[٥٩][٦٠][٦١]
لە دەرەوەی ئەمریکا و کەنەدا، فیلمەکە لە کۆتایی ھەفتەی یەکەمی فیلمەکەدا ٤٫٤ ملیۆن دۆلاری لە ٣٥ بازاڕی نێودەوڵەتی بەدەستھێنا.[٦٢] لە کۆتایی ھەفتەی دووەمدا ٦٫٦ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێنا، لە چوارەمیدا ٢٫٨ ملیۆن دۆلار، لە پێنجەمیدا ١٫٤ ملیۆن دۆلار، لە شەشەمیدا ١٫٨ ملیۆن دۆلار، و لە حەوتەمیدا ٥٧٢ ھەزار دۆلاری بەدەستھێنا.[٦٣][٦٤][٦٥]
وەڵامی ڕەخنەگرانە
دەستکاریلە ماڵپەڕی کۆکەرەوەی پێداچوونەوەکانی ڕاتن تۆمەیتۆز، ٦٧٪ لە کۆی ٢٥٢ ڕەخنەگر پێداچوونەوەیەکی ئەرێنییان بە فیلمەکە داوە، بە تێکڕای ڕیزبەندی ٥٫٨/١٠.[٦٦] دووەم فیلمە کە زۆرترین ڕیزبەندی لە دەرھێنانی بەی لە سایتەکەدا ھەیە، ھەروەھا دووەم فیلمە کە ڕیزبەندی "تازە"ی بەدەستھێناوە، شانبەشانی فیلمی ڕۆک (٢٠١٦).[٦٧] مێتاکریتیک کە تێکڕای قورس بەکاردەھێنێت، بە پشتبەستن بە ٥٥ ڕەخنەگر، نمرەی ٥٥ لە کۆی ١٠٠ی بۆ فیلمەکە داناوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ "پێداچوونەوەی تێکەڵ یان مامناوەند".[٦٨] ئەو بینەرانەی کە لەلایەن سینەماسکۆرەوە ڕاپرسییان لەسەر کراوە، تێکڕای نمرەی "ئەی−"یان بە فیلمەکە داوە لەسەر پێوەرەکانی ئەی+ بۆ ئێف، لەکاتێکدا ئەوانەی لە پۆستتراکن نمرەی ئەرێنییان بە فیلمەکە داوە بە ڕێژەی ٧٧٪، لەگەڵ ٦١٪ ڕایان گەیاندووە کە بە دڵنیایییەوە پێشنیاری باشی فیلمەکە دەکەن.[٦٩]
دەرھێنانی بەی لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پێشوازییەکی باشی لێکرا. جۆن نوجێنت لە ئیمپایەر وتی "ڕێزگرتن لە سینەماکارەکە بۆ خزمەتگوزارییە فریاگوزارییەکان زۆرجار بێ مانا و ژاوە ژاوەی لێ دەردەچێت، بەڵام ھێشتا بە جۆرێک لە جۆرەکان چێژی خۆی ھەیە کە ئەم فیلمانە دروست دەکرێن. کلاریس لۆگری لە ڕۆژنامەی ئیندیپێندێنت ڕایگەیاندووە، "ھێندەی ماندووکردنەکەی، ئەوەندەش ورووژێنەرە، بەو شێوەیەی کە ھەم چاوەڕێی فیلمێکی بەی دەکەیت و ھەم ئارەزووی بینینی دەکەیت".[٧٠][٧١]
ھەرچەندە وەڵامی ڕەخنەگرانە بۆ فیلمی ئۆتۆمۆبیلی فریاکەوتن بە گشتی ئەرێنی بووە.[٧٢] فیلمەکە بەھۆی زنجیرە ئەکشنە چڕ و ورووژێنەرەکانییەوە ستایشی زۆری لێکرا، ھەروەھا ڕۆڵی ئەکتەرە سەرەکییەکانی جەیک گیلنھال و یەحیا عەبدولمەتین دووەم.[٧٣] ڕەخنەگران سەرنجیان داوە بە چیرۆکگێڕانی خێرا و جێگەی سەرنجی فیلمەکە، کە بینەران بە درێژایی فیلمەکە سەرقاڵ دەکات.[٧٤] جگە لەوەش دەرھێنانی مایکڵ بەی دەستخۆشی لێکرا بەھۆی وزە بەرز و شێوازە دینامیکییەکەیەوە، ئەمەش وروژاندنی گشتی فیلمەکە زیاتر دەکات.[٧٥][٧٦] ھەروەھا سینەماکاری و کاریگەرییە بینراوەکان وەک خاڵە بەھێزەکانی فیلمەکە ئاماژەیان پێکراوە، ئەمەش کاریگەرییەکانی زنجیرە ئەکشنەکانی بەرزکردووەتەوە.[٧٧][٧٨]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Ambulance (15)». BBFC. لە ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Weiss، Josh (٦ی نیسانی ٢٠٢٢). «Ambulance reviews hail a throwback to '90s-era action with Michael Bay's best movie in years». Syfy Wire. لە ١٦ی ئایاری ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Lyus، Jon (٢٣ی ئازاری ٢٠٢٢). «Ambulance Premiere Interviews – Michael Bay, Eiza González, Yahya Abdul Mateen II & more on the powerful new film». HeyUGuys. لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Kit، Borys (٢٨ی ئابی ٢٠١٥). «Phillip Noyce to Direct Thriller Ambulance (Exclusive)». The Hollywood Reporter. لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Fleming، Mike Jr. (١٧ی ئابی ٢٠١٧). «Navot Papushado & Aharon Keshales To Helm Ambulance». Deadline Hollywood. لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Evangelista، Chris (١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠). «Michael Bay WIll Direct Speed-Like Action Movie Ambulance Starring Jake Gyllenhaal». /Film. لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ ئ ا Mottram، James (١٧ی ئازاری ٢٠٢٢). «How Michael Bay made heist film Ambulance with Jake Gyllenhaal in record time». The National. لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ ئ ا L'interview - L'équipe d'Ambulance (J. Gyllenhaal, Y. Abdul-Mateen II, E. González & M. Bay) [The Interview – The Ambulance Team (J. Gyllenhaal, Y. Abdul-Mateen II, E. González & M. Bay)]. Les Cinémas Pathé Gaumont. March 23, 2022. لە March 25, 2022 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە March 25, 2022 ھێنراوە – via YouTube.
{{cite AV media}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ Kroll، Justin (١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠). «Michael Bay To Direct Action-Thriller Ambulance With Jake Gyllenhaal In Talks To Star». Deadline Hollywood. لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Michael Bay, Jake Gyllenhaal Teaming for Thriller Ambulance». The Hollywood Reporter. ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠. لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ ئ ا Jackson، Angelique (٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١). «Universal Sets New Release Dates for Bob Odenkirk's Nobody, Edgar Wright's Last Night in Soho». Variety. لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Michael Bay, Jake Gyllenhaal Teaming for Thriller Ambulance». The Hollywood Reporter. ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠. لە ٦ی نیسانی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ McNary، Dave (١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠). «Michael Bay to Direct Thriller Ambulance With Jake Gyllenhaal in Talks to Star». Variety. لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Ambulance Movie Cast Interviews With Jake Gyllenhaal, Eiza Gonzalez and Yahya Abdul Mateen II. CineMagna – Movies Behind The Scenes. March 16, 2022. لە March 27, 2022 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە March 27, 2022 ھێنراوە – via YouTube.
{{cite AV media}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ Tadeo، Jericho (٦ی نیسانی ٢٠٢٢). «Exclusive: A Martinez Talks Ambulance & Working with Michael Bay and Jake Gyllenhaal». MovieWeb. لە ٦ی نیسانی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Adams، Abigail (٢٤ی ئازاری ٢٠٢٢). «Eiza Gonzalez Debuts New Blonde Hair at Ambulance Premiere in London: Just Had to Do It». People. لە ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Kit، Borys (١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠). «Yahya Abdul-Mateen II to Join Jake Gyllenhaal in Michael Bay Thriller Ambulance (Exclusive)». The Hollywood Reporter. لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Aquilina، Tyler (December 12, 2020). «Yahya Abdul-Mateen II joins Jake Gyllenhaal in Michael Bay's Ambulance». Entertainment Weekly. لە January 17, 2021 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە January 17, 2021 ھێنراوە.
{{cite magazine}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ Siegel، Tatiana (١١ی ئابی ٢٠٢١). «Yahya Abdul-Mateen II Cements His Place on Hollywood's New A-List». The Hollywood Reporter. لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Kroll، Justin (١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠). «Eiza Gonzalez To Co-Star Opposite Jake Gyllenhaal In Michael Bay's Ambulance». Deadline Hollywood. لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Multiple sources:
- D'Alessandro، Anthony (٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١). «Garret Dillahunt, A Martinez, Keir O'Donnell & Moses Ingram Join Michael Bay's Ambulance». Deadline Hollywood. لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- D'Alessandro، Anthony (٤ی شوباتی ٢٠٢١). «Michael Bay's Action-Thriller Ambulance Adds Five To Cast». Deadline Hollywood. لە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- D'Alessandro، Anthony (٥ی شوباتی ٢٠٢١). «Michael Bay's Ambulance Team Adds Jesse Garcia & Victor Gojcaj». Deadline Hollywood. لە ٦ی شوباتی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- Grater، Tom (١١ی شوباتی ٢٠٢١). «Michael Bay Thriller Ambulance Casts Former Navy SEAL Remi Adeleke». Deadline Hollywood. لە ١١ی شوباتی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- Petski، Denise (١٢ی ئایاری ٢٠٢١). «Ghosts: Doom Patrol's Devan Chandler Long Joins CBS Comedy Series». Deadline Hollywood. لە ١٤ی ئایاری ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Odman، Sydney (٥ی نیسانی ٢٠٢٢). «Ambulance Stars Jake Gyllenhaal, Yayha Abdul-Mateen II Talk Working on Michael Bay's 'Small Movie'». The Hollywood Reporter. لە ٦ی نیسانی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Hooper، Simon (٢٤ی ئازاری ٢٠٢٢). «Michael Bay's Ambulance chase». Any Good Films. لە ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Eiza González is already filming her leading role in the movie Ambulance». Explica. ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Sullivan، Eric (١٧ی شوباتی ٢٠٢٢). «Jake Gyllenhaal Reconsiders». Esquire. لە ١٧ی شوباتی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی شوباتی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Geisinger، Gabriella (٢٤ی ئازاری ٢٠٢٢). «Jake Gyllenhaal and Yahya Abdul-Mateen II were all hands on deck for Ambulance». Digital Spy. لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Malhorta، Rahul (٢٣ی ئازاری ٢٠٢٢). «Ambulance Featurette Reveals How Michael Bay Pulled Off Those Incredible Drone Shots». Collider. لە ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Cremona، Patrick (٢٤ی ئازاری ٢٠٢٢). «Jake Gyllenhaal talks going 'big and wild' as villain in Ambulance». Radio Times. لە ٧ی نیسانی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Khosrawi، Parviz (March 24, 2022). Ambulance Berlin Press Conference Eiza González – Michael Bay – Jake Gyllenhaal – Yahya – Making Of. لە March 27, 2022 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە March 27, 2022 ھێنراوە – via YouTube.
{{cite AV media}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ ئ ا Weintraub، Steve (٢٠ی نیسانی ٢٠٢٢). «Exclusive: Michael Bay Breaks Down the Making of Ambulance in 60-Minute Q&A and Answers Tons of Fan Questions». Collider. لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Chapman، Wilson (٥ی نیسانی ٢٠٢٢). «Jake Gyllenhaal on Improvising Stunts in Ambulance: 'You Make a Michael Bay Movie to Hang Out of a Moving Vehicle'». Variety. لە ٧ی نیسانی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Michael Bay Goes Full-Crazy in Ambulance | Around the Table. Entertainment Weekly. April 7, 2022. Event occurs between 14:58–16:01. لە April 7, 2022 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە April 7, 2022 ھێنراوە – via YouTube.
{{cite AV media}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ Sunder، Gautam (٢٢ی ئازاری ٢٠٢٢). «Jake Gyllenhaal: On Ambulance and his Michael Bay experience». The Hindu. لە ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Ambulance – Michael Bay Interview. mymovies. March 24, 2022. لە March 25, 2022 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە March 25, 2022 ھێنراوە – via YouTube.
{{cite AV media}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ Chitwood، Adam (١٣ی تەممووزی ٢٠٢١). «Black Widow Composer Lorne Balfe on Making His MCU Debut and Returning for Mission: Impossible 7». Collider. لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Lorne Balfe Scoring Michael Bay's Ambulance». Film Music Reporter. ٤ی ئابی ٢٠٢١. لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Ambulance Soundtrack Album Details». Film Music Reporter. ١٧ی ئازاری ٢٠٢٢. لە ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Le Vidéo Club explosif de Michael Bay à l'occasion de la sortie d'Ambulance [The explosive Video Club by Michael Bay on the occasion of the release of Ambulance]. Konbini. March 26, 2022. Event occurs between 20:16–20:51. لە March 26, 2022 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە March 27, 2022 ھێنراوە – via YouTube.
{{cite AV media}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ VanHoose، Benjamin (٢١ی ئازاری ٢٠٢٢). «Jake Gyllenhaal and Girlfriend Jeanne Cadieu Enjoy Rare Red Carpet Outing at Ambulance Paris Premiere». People. لە ٣١ی ئازاری ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ D'Alessandro، Anthony (١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١). «Ambulance Zooms To Early April». Deadline Hollywood. لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Couch، Aaron (١ی ئازاری ٢٠٢٢). «Universal Pulls Russia Releases, Including Animated Bad Guys and Michael Bay's Ambulance». The Hollywood Reporter. لە ٩ی ئازاری ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Multiple sources:
- «Jason Momoa Cruises Through Malibu, Plus Doja Cat, Beanie Feldstein and More». People. ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٢. لە ٥ی نیسانی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- «Thomas Rhett Performs in N.Y.C., Plus the Ambulance Premiere, Blake & Ryan and More». People. ٥ی نیسانی ٢٠٢٢. لە ٥ی نیسانی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- Khalifeh، Mona (٤ی نیسانی ٢٠٢٢). «Jason Momoa Says He's 'Really Excited' to Work With Charlize Theron in Fast & Furious 10 (Exclusive)». Entertainment Tonight. لە ٥ی نیسانی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- Miranda، Alex (٦ی نیسانی ٢٠٢٢). «Michael Bay, stars of Ambulance rock red carpet at South Florida premiere of new action thriller». لە ٧ی نیسانی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- Eiza Gonzalez on Playing a Paramedic, Scaring People with Body Parts & Michael Bay Butt-Dial. Jimmy Kimmel Live!. April 5, 2022. Event occurs between 0:44–0:55. لە April 7, 2022 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە April 7, 2022 ھێنراوە – via YouTube.
{{cite AV media}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی)
- ^ Villei، Matt (١٦ی ئایاری ٢٠٢٢). «Ambulance Gets Digital and 4K Ultra HD Blu-ray Release Dates». Collider. لە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Sebren، Brandy Lynn (٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١). «Michael Bay's Ambulance Trailer Takes Jake Gyllenhaal on One Wild Ride». MovieWeb. لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ White، James (٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١). «Jake Gyllenhaal And Yahya Abdul-Mateen II Have A Heist Plan In The Trailer For Michael Bay's Ambulance». Empire. لە ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Universal Offers Looks at Sing 2, Michael Bay's Ambulance and Ethan Hawke's The Black Phone at CinemaCon». The Hollywood Reporter. ٢٥ی ئابی ٢٠٢١. لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Jake Gyllenhaal & Yahya Abdul-Mateen II Action Pic Ambulance Drops Trailer At CinemaCon». Deadline Hollywood. ٢٥ی ئابی ٢٠٢١. لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Romano، Nick (October 21, 2021). «See Jake Gyllenhaal and Yahya Abdul-Mateen II as bank robbers on the run in Michael Bay's chaotic Ambulance». Entertainment Weekly. لە February 8, 2022 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە October 21, 2021 ھێنراوە.
{{cite magazine}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ Weiss، Josh (٢٤ی ئازاری ٢٠٢٢). «New trailer for Michael Bay's high-octane action flick Ambulance is a city-spanning thrill ride». Syfy Wire. لە ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Bucksbaum، Sydney (March 24, 2022). «The new trailer for Michael Bay's Ambulance is peak Michael Bay». Entertainment Weekly. لە March 24, 2022 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە March 24, 2022 ھێنراوە.
{{cite magazine}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ «Ambulance». Box Office Mojo. IMDb. لە July 10, 2023 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی) - ^ Multiple sources:
- D'Alessandro، Anthony (٦ی نیسانی ٢٠٢٢). «Sonic The Hedgehog 2 To Keep Spring Thing Going With $50M+ Start – Box Office Preview». Deadline Hollywood. لە ٦ی نیسانی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- Robbins، Shawn (٦ی نیسانی ٢٠٢٢). «Weekend Box Office Forecast: Sonic the Hedgehog 2 May Break Out as Ambulance and Everything Everywhere All at Once Counter-Program». Boxoffice Pro. لە ٦ی نیسانی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- Rubin، Rebecca (٦ی نیسانی ٢٠٢٢). «Box Office: Sonic the Hedgehog 2 Looks to Speed Past Jake Gyllenhaal's Ambulance and Morbius». Variety. لە ٦ی نیسانی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Domestic 2022 Weekend 14». Box Office Mojo. لە ١١ی نیسانی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ D'Alessandro، Anthony (١٠ی نیسانی ٢٠٢٢). «Sonic The Hedgehog 2 Beats Weekend Opening Of First Movie With $71M; What Ambulance Misfire Means For Action Pics Today – Sunday AM Box Office Update». Deadline Hollywood. لە ١٠ی نیسانی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Tartaglione، Nancy (١ی ئایاری ٢٠٢٢). «Fantastic Beasts & Sonic Top $300M Global; Downton Abbey: A New Era Sets Table Overseas On Calm Before The Strange Weekend – International Box Office». Deadline Hollywood. لە ٤ی ئایاری ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Tartaglione، Nancy (١٧ی نیسانی ٢٠٢٢). «Fantastic Beasts Reaches $150M Overseas; India's KGF Rocks $70M+ Global Start; Sonic Speeds To $232M WW – International Box Office». Deadline Hollywood. لە ١٧ی نیسانی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Tartaglione، Nancy (٢٤ی نیسانی ٢٠٢٢). «Fantastic Beasts 3 & Sonic 2 Near $300M Global, The Lost City Tops $100M – International Box Office». Deadline Hollywood. لە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Domestic 2022 Weekend 15». Box Office Mojo. لە ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Domestic 2022 Weekend 16». Box Office Mojo. لە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Domestic 2022 Weekend 17». Box Office Mojo. لە ٣ی ئایاری ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Tartaglione، Nancy (١٢ی نیسانی ٢٠٢٢). «Sonic 2 Speeds To $141M Global; Fantastic Beasts: The Secrets Of Dumbledore Uncovers $57M In Early Offshore Bow; RRR Roars To WW Milestone – International Box Office». Deadline Hollywood. لە ١١ی نیسانی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Rubin، Rebecca (١١ی نیسانی ٢٠٢٢). «Has Netflix Killed Original Action Movies? Why Michael Bay's Ambulance Crashed at the Box Office». Variety. لە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Mendelson، Scott (٢٠ی ئازاری ٢٠٢٢). «Box Office: Sing 2 Scores In Japan As Uncharted Passes $200 Million Overseas». Forbes. لە ٢١ی ئازاری ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Tartaglione، Nancy (٢٠ی ئازاری ٢٠٢٢). «The Batman Swoops In On $600M WW, Unflappable Despite Tough Break In China – International Box Office». Deadline Hollywood. لە ٢١ی ئازاری ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Tartaglione، Nancy (٢٩ی ئازاری ٢٠٢٢). «RRR Roars With $60M+ WW Debut; The Batman Rises To $673M Global; Lost City Finds Strong Early Start – International Box Office Update». Deadline Hollywood. لە ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Ambulance (2022)». Rotten Tomatoes. Fandango Media. لە April 8, 2024 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی) - ^ Loughrey، Clarisse (٢٤ی ئازاری ٢٠٢٢). «Ambulance review: Michael Bay's exhausting chase movie looks like it's been edited mid-panic attack». The Independent. لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Ambulance». Metacritic. Fandom, Inc. لە June 19, 2022 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی) - ^ Nugent، John (٢٤ی ئازاری ٢٠٢٢). «Ambulance Review». Empire. لە ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Scheck، Frank (٢٤ی ئازاری ٢٠٢٢). «Jake Gyllenhaal and Yahya Abdul-Mateen II in Michael Bay's Ambulance: Film Review». The Hollywood Reporter. لە ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Leigh، Danny (٢٤ی ئازاری ٢٠٢٢). «Ambulance — Michael Bay returns with a grand cacophony of action». Financial Times. لە ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Maher، Kevin (٢٤ی ئازاری ٢٠٢٢). «Ambulance review: it's unrelenting, smart and enjoyable — Michael Bay squared». The Times. لە ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Abele، Robert (٢٤ی ئازاری ٢٠٢٢). «Ambulance Film Review: Michael Bay's Carmaggedon Chase Epic Hits All the Potholes». TheWrap. لە ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «'Ambulance' Is More Than Just One of Michael Bay's Best Movies, It's One of His Most Human». Collider. ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٢. لە ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ O'Sullivan، Charlotte (٢٥ی ئازاری ٢٠٢٢). «Ambulance review: Michael Bay and Jake Gyllenhaal's movie mayhem escapes the mortuary». Evening Standard. لە ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Bradshaw، Peter (٢٣ی ئازاری ٢٠٢٢). «Ambulance review – Michael Bay hijack thriller pumped full of radioactive steroids». The Guardian. لە ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Scott، A. O. (April 6, 2022). «Ambulance Review: Michael Bay Is Our Emergency Movie Technician». The New York Times. لە April 9, 2022 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە April 9, 2022 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ «Ambulance: Review». Screen Daily. ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٢. لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاری- وێبگەی فەرمی
- ئۆتۆمۆبیلی فریاکەوتن لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان
- ئۆتۆمۆبیلی فریاکەوتن لە بۆکس ئۆفیس مۆجۆ
- ئۆتۆمۆبیلی فریاکەوتن لە ڕاتن تۆمەیتۆز