پێترۆ سکالیا (بە ئینگلیزی: Pietro Scalia) (لەدایکبووی ١٧ی ئازاری ١٩٦٠) سەرنووسەری فیلمی ئیتاڵی-ئەمریکییە. لە ٦٤ەمین خەڵاتی ئۆسکاردا خەڵاتی باشترین مۆنتاژکردنی فیلمی بەدەستھێناوە بەھۆی کارەکانی لەسەر فیلمی JFK و ھاوبەشکردنی خەڵاتەکە لەگەڵ جۆ ھاتشینگ و لە ٧٤ەمین خەڵاتی ئۆسکار بۆ فیلمی Black Hawk Down. لە شاری کاتانیای سیسیلیا لەدایکبووە و دواتر لەگەڵ دایک و باوکی ڕوویان لە سویسرا کردووە. لەوێ تا قۆناغی ئامادەیی لە قوتابخانەکانی سویس-ئەڵمانی خوێندووە. دوای تەواوکردنی خوێندن بڕیاریدا ڕوو لە ئەمریکا بکات بۆ ئەوەی خوێندنی کۆلێژ بکات. دوو ساڵ لە زانکۆی ئەلبانی، زانکۆی ویلایەتی نیویۆرک بەسەر برد، دواتر وەک خوێندکاری بەکالۆریۆس لە زانکۆی UCLA وەرگیرا. زەمالەی حکومەتی سویسرا یارمەتی دا لە ماوەی پێنج ساڵ لە زانکۆی UCLA و لە ساڵی ١٩٨٥ ماستەر لە ھونەرە جوانەکانی لە قوتابخانەی فیلمی UCLA بەدەستھێنا.

سەرچاوەکان دەستکاری