کێڤن دارنێڵ هارت (بە ئینگلیزی: Kevin Hart) (لەدایکبووی ٦ی تەممووزی ١٩٧٩؛ لە فیلادێلفیا) ئەکتەرێکی و کۆمیدیانی ستەنداپی ئەمریکییە، ناسراوە بەهۆی ڕۆڵە جیاکانی لە فیلمە کۆمێدییەکان. هارت سەرەتای ژیانی پیشەگەری بە بردنەوەی هەندێ خەڵاتی شانۆیی تایبەت بە کۆمێدیا دەست پێکرد لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا. لە ساڵی ٢٠٠٢ بەشدار بوو لە فیلمی (Paper Soldiers) و هەروەها لە فیلمی (Scary Movie 3)، و فیلمی (Soul Plane) لە ٢٠٠٤، و فیلمی (Little Fockers) لە ٢٠١٠.

کێڤن هارت
Kevin Hart
لەدایکبوونکێڤن دارنێڵ هاڕت
٦ی تەممووزی ١٩٧٩
فیلادێلفیا، پێنسیلڤانیا، ئەمریکا
پیشەئەکتەر، نووسەر، گۆرانیبێژ
ساڵانی چالاکی١٩٩٩ - ئێستا
ناوبانگRide Along
Get Hard

کارە کۆمێدییەکانی هارت بەوە گەیشت کە بتوانێ یەکەم ئەلبوومی تایبەت بە خۆی بڵاوبکاتەوە بەناوی (I'm a Grown Little Man) لە ساڵی ٢٠٠٨. هاڕت لە ٢٠١٣ لە فیلمی (Grudge Match)یشدا دەرکەوت لە پاڵ ئەکتەران ڕۆبەرت دی نیرۆ و سلڤستەر ستالۆن. بەرهەمێکی تری هارت لە ساڵی ٢٠١٥ بریتی بوو لە فیلمی (Get Hard) کە لە پاڵ ئەکتەر ویل فێرێلدا بوو، جگە لەمانەش لەپاڵ ئەکتەری بەناوبانگ ئایس کیوب بەشداری کرد لە بەشی یەکەمی (Ride Along) و بەشداری لە بەشەی دووەمی فیلمەکەش دەکات کە وابڕیارە لەساڵی ٢٠١٦ دەرچێت.