بەخێربێیتدەستکاری

بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Gejeluk!
 

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٤١٬٣٧٣ وتار و ١٣٣ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
  ویکیپیدیای کوردیی باکووری   ویکیپیدیای کوردیی باشووری   ویکیپیدیای کوردیی زازاکی

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:  

  ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی   پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

 

Haryad Xasraw وتووێژ ‏٠٨:٢٨، ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)

سپاسکردندەستکاری

سڵاوت لێ بێت، زۆر خۆشحاڵم کە دەبینم بە شێوەیەکی زۆر جوان ھەڵە ڕێنووسی و ڕێزمانییەکانی وتارەکان چاک دەکەیتەوە. کە ١٠٠ دەستکاریت ئەنجام دا، ئەوا دەتوانیت تووڵامراز بەکاربێنیت. ھەر پرسیارێکیشت ھەبوو، لە پرسگا یان لە پەڕەی لێدوانەکەم بپرسە. زۆر سپاس و بەھیوای بەردەوامی! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٤٨، ٢٨ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)

پۆلەکاندەستکاری

سڵاو بەرێز @Husen watching زۆر سپاس بۆ نووسینی وتار لە ویکیپیدیا زۆر خۆشحاڵ بووم بە بەشدارییە بەبەھاکانی بەڕێزتان، دەتوانن گرنگی بە پۆلەکانمان بدەن لە وتارانەی کە دروستی دەکەن؟   زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٧:٠٤، ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)

بێ گومان خاتوو @Sakura emad ھەوڵدەدەم وتارەکان بە بێ کەم و کوڕی بڵاوبکەمەوە. سوپاس بۆ خەمخۆریتان. Husen watching (لێدوان) ‏٠٩:٥٣، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)
@Husen watching ئەتوانی سوود لەم سکرێپتە وەربگریت کە سوودبەخشە بۆ وەرگێرانی لینک لە ویکیەک بۆ ویکییەکی تر، بۆ زۆر شت سوودی لێ وەردەگیرێت (دیاریکردنی پۆل، بەستەر، دەروازە)   زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٠:٥٠، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)

ئامێردەستکاری

سڵاو کاک حوسێن. ئامێر مەکینە نییە، مەکینەش ئەگرێتەوە بەڵام ئامێر ئەتوانێ مەکینە نەبێ، وەک کەوچک، گۆچان و .... ئامێر ھەمان ئامرازە. سپاس. -Aza (لێدوان) ‏٠٦:٣٧، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)

سڵاو @Aza دەتوانیت پێناسەیەکی ئامێرم بۆ بکەیت؟ و بەرامبەر چ وشەیەکی ئینگلیزییە؟ یا ھەر زمانێکی تر کە دەیزانیت، چونکە لە چەندین سەرچاوە ھاتووە ئامێر بەرامبەر "Machine" بەکارھاتووە. لەگەڵ ڕێز. Husen watching (لێدوان) ‏٠٩:٤٩، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)

پێم وایە ئامێر بۆ tool باشە. بەڵام دیومە بۆ آلة ی عەرەبی لە فەرھەنگەکاندا ئامێریان داناوە. ئەگەر پێت باشە تا ئامێر بکەینە پەڕەیەکی ڕوونکردنەوە کە لینکی تیا بێ بۆ ئامراز و مەکینە. -Aza (لێدوان) ‏١٥:٣٥، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)

یان شتێکی تر، ئەگەر مەکینە بەرامبەر Machine بێ و ئامرازیش بەرامبەر Tool بێ، ئەی بۆ ئامێر بۆ Device بە کارنەیەت؟ هیچ وشەیەکم بۆی نەبیستووە هەمووی هەر جیهازی عەرەبی بەکاردێنێ تۆش شتێک بێژە. گێژەڵووک (لێدوان) ‏٢٠:٤١، ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)

دەستکاریکردنی وتارەکاندەستکاری

سڵاو بەرێز @Gejeluk تکایە بە ئازایەوە دەستکاری پەڕەکانی ویکیپیدیا بکە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٦:٣٢، ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)

نیشانێک بۆ تۆ!دەستکاری

  نیشانی سەرەکی
سپاس بۆ چاکسازی و بەسەرداچوونەوەی وتارەکانی ویکیپیدیا بەتایبەتی وتارە نوێیەکان، و بەشدارییەکانت ستایشکراون 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢١:١٦، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)
زۆر سوپاس @Sakura emad من بچووکی نێوتانم، و سوپاسی ڕێنوێنییەکانیشت دەکەم زۆر یارمەتیدەرم بوون. گێژەڵووک (لێدوان) ‏١٠:١٩، ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)
بەپێچەوانەوە ھیچم نەکردووە، پێم باش بوو مافی بەسەرداچوونەوەکەر یان پاسدەر وەربگریت چیدەڵێیت؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٠:٣٥، ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)
ھەر ناشزانم چییشن، بەس بۆ نا! ئەگەر بە شایەنمی دەزانی. گێژەڵووک (لێدوان) ‏١٣:٠٤، ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)
ھەردووکی ئەو کارانەیە کە ئێستا تۆ دەیکەی. بەسەرداچوونەوەی وتارەکان 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٣:٠٧، ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)
بەڵام ئەوکاتە بە شێوەیەکی تەکنیکی دەسەڵاتت دەبێت وتارەکان بپشکنی و بەسەریان دا بچیتەوە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٣:٥١، ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)
زۆر چاکە کەواتە سێنپای، چۆن وەریانبگرم؟ گێژەڵووک (لێدوان) ‏١٠:٢٩، ٣١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)
 : سەرەتا پێویستە بزانم کامە مافت پێ باشە بۆ پاسدەر بڕوانە ویکیپیدیا:پاسدان بۆ بەسەرداچوونەوەکەر بڕوانە ویکیپیدیا:بەسەرداچوونەوەی_دەستکارییە_ھەڵواسراوەکان کام لەم مافانەت پێ گوونجاوە دوای خوێندنەوەی ئاگادارم بکەوە کە ئامادەیت بۆ وەرگرتنی مافەکە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٢:٠٦، ٣١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)
ھەستەکەم ئەوەی یەکەم واتە مافی پاسدەر گونجاوتربێ بۆم، بۆیە ئەوەیان ھەڵەبژێرم. گێژەڵووک (لێدوان) ‏١٩:٢٤، ٣١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)
ئایا ئامادەیت؟ ئەگەر ئامادەیت تکایە وەڵامی ھەر یەکێک لەم پرسیارانە بدەوە:
پاسدان شتێکی زۆر گرنگە بۆ ھێشتنەوەی زانستنامەکە و بەرز ڕاگرتنی ھەربۆیە:
  • تکایە ھیچ وتارێک بە شێوەیەکی تەکنیکی پاس مەدە تا ئەوکاتەی شایەنی پاسدان دەبێت
  • ئەو وتارانەی کاری لەسەر دەکەیت و پێداچوونەوەی بۆ دەکەیت، بەڵام ھێشتا پێویستی بە پێداچوونەوەی زیاترە نابێت پاس بدرێن
وە پێشنیار دەکەم ئەم سکرێپتە بەکار بێنیت بۆ زیادکردنی پۆل بۆ ئەو وتارە نوێیانەی پۆلیان نییە
وە ھەموو وتارە نوێییەکانی لەلایەن بەکارھێنەرە نوێیەکانەوە درووست دەکرێت دێتە بەشی تایبەت:پەڕە نوێکان کە چویتە بەشەکە وەک ئەوەی وێنەکە دەبینی لەوێدا کرتە لەسەر "دەستکارییە پشکێنراوەکان بشارەوە" بکە، ئەمە وادەکات سەرجەم ئەم وتارانە بشارێتەوە کە پاس دراون و تەنھا ئەو وتارانە نیشان بدات کە ھێشتا بە شێوەیەکی تەکنیکی پاس نەدراون.
🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٣:٠٩، ٣١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)
سەرەتا ببوورە بۆ درەنگ وەڵامدانەوە خوێندنم دەستیپێکردۆتەوە بۆیە کەمێک سەرقاڵبووم.
پاشان ھەر چۆنێک تۆ دەیڵێی ھەوڵ دەدەم پابەندیی گشت ڕێساکان بم و بەرپرسیارێتیی ئەم کارە ھەڵبگرم، ئامادەم بۆ وەرگرتنی و سوپاس بۆ سکرێپتەکەش. گێژەڵووک (لێدوان) ‏٢٣:٢٨، ٣ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)
بێگوومان خوێندن لە پێش ھەمووشتێکە، بەھیوای سەرکەوتن. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٥:٥٠، ٤ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)

لەبەرئەوەی سوپاست کردمدەستکاری

  Gejeluk، تۆ سپاسی یەک لە دوایین دەستکارییەکانی منت کرد، منیش بە دڵێکی پڕھەست پێت دەڵێم...
 شایەنی نییە!
ئەوە خۆشحاڵییە، و ھیوادارم چێژێکی زۆر ببینیت لەکاتی دەستکاریکردنی ئەم ئینسایکلۆپیدیایە! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٢٥، ١٧ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)