بەرھەمھێنەری بۆشایی ئاسمانی

پیشەسازی بۆشایی و ئاسمانی (بە ئینگلیزی: Aerospace manufacturer) کۆمپانیا یان کەسێکە کە بە شێوەیەک لە شێوەکان دیزاین یان کاری دروستکردن و تاقیکردنەوە و فرۆشتن و کاری چاککردنەوەی مەکۆی ئاسمانی مووشەک و مەکۆی بۆشایی یان دەربارەی کەل و پەلەکانیان دەکات. بە نموونە یەکێتیی ئەورووپا و کۆمپانیاکانی تایبەت بە مەکۆ ئاسمانی و بۆشایییەکانی وەک (لیۆناردۆ ئێس پی.ئەی و ئەی ئەی دی ئێس و بی ئەی ئی سیستەمز و تالیس و داسۆ و کۆمپانیای سابی فڕۆکەوانی) بەشێکی گەورەن لە پیشەسازی ئاسمانی و ئەرکە گەڕانەکان لە جیھاندا لەگەڵ دەزگای بۆشاییی ئەورووپی کە یەکەکە لە گەورەترین بەکارھێنەرانی تەکنەلۆژی بۆشایی و ئاسمانی و بەرھەمھێنانیان.

مانگی دەستکردی ئای ئەی ئێمی سەر بە ناسا لە ژووری خاوێن

ھەروەھا کە ڕووسیا کۆمپانیا بۆشایی و ئاسمانییە گەورەکانی وەک (ئاوبۆرنبرۆم و کۆمپانیای یەکێتی لۆ پیشەسازی مەکۆی ئاسمانی و بە تایبەت کۆمپانیاکانی میکویان و سوخوی ئالیوشن و تۆپۆلیڤ و یاکوفلیف و ئایرکوت و بێریڤ) کە ڕۆڵەکی گەورەیان ھەیە کە پیشەسازیی ئاسمانی لە جیھاندا.

لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ھەر یەک لە وەزارەتی بەرگری (ویلایەتە یەکگرتووەکان) و ناسا گەورەترین بەکاربەری تەکنەلۆژیایی بۆشایی ئاسمانین و بەرھەمھێنەریشین، ھەروەھا ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕێکخەرایەتی ٧٢٪ی ھەموو بازاری پیشەسازی بۆشایی و ئاسمانیی جیھان دەکا، ھەر یەک لە کۆمپانیاکانی (بۆینگ و لۆکھید مارتن و کۆمپانیای یەکگرتوو بۆ پیشەسازی) یەکێکن لە ھەرە کۆمپانیا بەناوبانگەکانی بواری پیشەسازی بۆشایی ئاسمانی.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری