ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/پاڵاوتن/تەھماسبی یەکەم

وتاری پاڵێوراو: شا تەھماسبی یەکەم (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)

کورتەی وتار: تەھماسبی یەکەم (بە فارسی: تهماسب یکم‎؛ لەدایکبووی ٢٢ی شوباتی ١٥١٤ – مردووی ١٤ی ئایاری ١٥٧٦) دووەم شای ئێرانی سەفەوی بوو، کە لە ساڵانی ١٥٢٤ تا ١٥٧٦ لە دەسەڵاتدا بوو. کوڕە گەورەی ئیسماعیلی یەکەم و ھاوژینە سەرەکییەکەی، تاجلو خانم بوو. دوای مردنی باوکی لە ٢٣ی ئایاری ١٥٢٤، تەھماسب حوکمی گرتە دەست و توانی سیاسەتێکی ھاوسەنگ وەربگرێت و چارەسەرێکی ناوەندی بۆ کێشە ئایینییەکان دابنێت، ھەروەک لە سەردەمی ئەودا ئەدەب و ھونەر گەشەیان سەند.

بەخێربێیت . هه‌وڵم دا بۆ نووسینی ئه‌م بابه‌ته‌، و پێم وایه‌ شایانی ئه‌وه‌یه‌ له‌ باشترین وتاره‌كانی ویكیپیدیای كوردیدا بێت، چاوه‌ڕوانی ده‌نگی ئێوه‌شم.Hamaredha (لێدوان) ‏١٦:٤٤، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پشتگیری دەستکاری

  لەگەڵ مامۆستا (لێدوان) ‏٢٠:١٨، ٧ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دژایەتی دەستکاری

بێلایەن دەستکاری


 لێدوانەکان دەستکاری

  •   لێدوان: بەڕای من بەشەکانی پێویستی بە جیاکردنەوەی زیاتر ھەیە، و دەستپێکەکەشی پێویستە وای لێ بکرێت کە ھەموو وتارەکە کورت بکاتەوە، واتە کورتەی بەشەکانی تریش ھەبن لە دەستپێک. مەبەستی دەستپێک ئەوەیە ناوەڕۆکی ھەموو وتارەکە بە پوختی بخاتە بەر دەستی خوێنەر.--◂  ئێپین  ‏٠٧:٢٥، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    @Épineسوپاس بۆ ڕای ئێوە و بۆ سەرنجەکانتان، لە کاتی نووسینی ئەم بابەتەدا هەموو ئەو شتانەم لەبەرچاو گرت کە لە دوایین نامەکەتدا باست کرد، بۆت دەردەکەوێت کە پێشەکی بابەتەکە کورتەیەک لە ژیاننامەی ئەم کەسایەتییە مێژووییە، مەبەستم ئەوەیە، ئەگەر پێشەکییەکە بخوێنیتەوە لە کورتە چیرۆکی ژیانی ئەم کارەکتەرە تێدەگەیت بێگومان من زیادم کرد بابەتەکە چەندین سەرچاوەی تێدایە کە پشتگیری لە ڕەسەنایەتی چیرۆکی ژیانی ئەم کارەکتەرە دەکەن، بۆ هەر بەشێکیش چەندین بابەتم بۆ زیاد کردووە لە چیرۆکی ژیانی ئەم کارەکتەرە هیوادارم لە گۆشەیەکی ترەوە بابەتەکە بخوێنیتەوە و تێبینی ئەوە بکەن کە ئەم بابەتە ئینسایکلۆپیدییە و نزیکەی هەموو شتێکی لەبارەی ژیانی سوڵتانی سەفەوی گرتووەتەوە، سوپاس Hamaredha (لێدوان) ‏١٣:٢٤، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Hamaredha: چەند هەلەیەکم بینی لەناو وتارەکە ئەویش ناوی شا تەهماسب بوو بەڵام تۆ نوسیبووت تەحمەسپ، ئەتوانی هۆکاری ئەوەم بۆ ڕوونبکەیتەوە، گەر بزانم بۆ ئەوا خۆشم یارمەتیت دەدەم لە باشترکردنی وتارەکە.ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏٠٩:٤٦، ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز @Aram: تکایە ھەڵبژاردن یان ھەڵنەبژاردنی ئەو وتارە ڕوون بکەوە، سپاس. Nskoalj (لێدوان) ‏١٨:٢٧، ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Nskoalj: پێش ھەموو شتێ من وتارەکەم نەخوێندووەتەوە و پێداچوونەوەشی لەلای منەوە بۆ نەکراوە. من لێرەدا وا نابینم کە بەکارھێنەران لەگەڵ ئەوە بن وتارەکە بکرێتە وتارێکی ھەڵبژێردراو، بەڵام ئەو مافەش بە خۆم نادەم ئەنجامی وتارەکە ڕاگەیەنم؛ ھەست دەکەم قسەی زیاتری لەسەر دەکرێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٤٦، ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر باشە، من ئەو وتارم ئەنجامەکەی ڕاگەیاند بەھۆی ژمارەی دەنگەکانەوە (٣ لەگەڵ و ٠ دژ)، بە بۆچوونی تۆ ئەگەر کاتەکەی زوویە تکایە پێم بڵێ تاوەکوو دەستکارییەکەم پووچەڵ بکەمەوە. Nskoalj (لێدوان) ‏١٨:٥٣، ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Nskoalj: پێم وایە شایەنی بوون بە وتارێکی ھەڵبژێردراو ھەبوو. سەبارەت بەوەی کە ئەو دەستکارییەت بەسە بۆ کردنی وتارێک بە ھەڵبژێردراو یان نا، نەخێر، ئەوەندە بەس نییە. وا بزانم کاتی ئەوە ھاتووە فێرکارییەک بۆ کردنی وتارێک بە ھەڵبژێردراو دروست بکەم. کە دروستم کرد، ئاگادارت دەکەمەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:١٥، ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Nskoaljبوونی ئێوە و بەشداریتان لە باشترکردنی بابەتەکە و هەموارکردنەوەی و سڕینەوەی هەڵەکان بابەتێکی ئەرێنییە کە بەشدارە لە پەرەپێدانی بابەتەکە و ئەمەش یارمەتیدەرە لە پەرەپێدانی بابەتەکە بۆ باشتر. Hamaredha (لێدوان) ‏١١:٢٥، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر باشە مەمنوون دەبم. دەستکارییەکم گەڕاندەوە، باشتر وایە زیاتر بۆچوونی لەسەر بدرێت. Nskoalj (لێدوان) ‏٢١:١٠، ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Nskoaljسڵاو، سوپاس بۆ هاوکاریتان، وە بەخێرهاتنی هەر هاوکارییەکتان دەکەم بۆ باشترکردنی ئەم بابەتە، ئەگەر هەر تێبینییەکتان هەیە لەسەر بابەتەکە، تکایە هاوکارم بن بۆ باشترکردنی بابەتەکە بەرەو باشترین و گونجاوترین فۆرم بۆ پەرەپێدانی ئەم بابەتە، و هەر هەموارکردنەوەیەک کە بە گونجاو دەزانیت هیوادارم بۆم دابین بکەن و یارمەتیم بدەن لەو کارەدا سوپاس بۆ ئێوە Hamaredha (لێدوان) ‏١١:٢٣، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Nskoalj
هیوادارم هاوکارم بن بۆ سڕینەوەی هەر هەڵەیەک کە لە بابەتەکەدا دۆزراوەتەوە و بەرەو باشترین شت باشتری بکەم و ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەرزکردنەوەی کوالیتی بابەتەکان لە ویکیپیدیای کوردیدا Hamaredha (لێدوان) ‏١١:٣٠، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram
بەخێربێن برای ئازیزم، بۆچوونی تۆ و قسەکانت زۆر گرنگە بۆ من، ئەگەر هەر تێبینییەکت هەیە، پێم خۆشە هاوکاریم بکەیت بۆ باشترکردنی بابەتەکە بۆ باشترکردنی، هیوادارم بابەتەکەت بەدڵ بێت. Hamaredha (لێدوان) ‏١١:٢٧، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Hamaredha: ساحێو فەرموو بی عەزیزم. بەخوا لە ئێستادا من پێم ناکرێ کات بۆ بەسەرداچوونەوە دانێم. ئەگەر ھەر کارێکی ترم لە دەست دێت، بانگم بکەن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٠١، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھیوادارم بتوانین کاری زیاتری لەسەر بکەین تاکوو بگاتە ئاستی وتاری ھەڵبژێردراو. Nskoalj (لێدوان) ‏١٣:١٤، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەنجام