شەتڕەنج (بە ئینگلیزی: Chess) یارییەک دووکەسیی ستراتیژیی تەختەییە کە لەسەر بۆردی شەتڕەنج ئەنجام دەدرێت، کە بۆردێکە ٦٤ خانەی ھەیە کە دابەشکراوە بەشێوەی ھەشت×ھەشت بەپانی و درێژیی. یەکێکە لە باوترین یارییەکانی جیھان و لەلایەن ملیۆنەھا یاریزانەوە لەسەرانسەری جیھاندا یاری پێ دەکرێت لە ماڵەکان و پارکەکان و یانەکان و لەسەرھێڵ. ھاوکات پاڵەوانێتی تایبەت بە شەتڕەنجیش بوونی ھەیە.

شەتڕەنج
جێگرەوە=دەستەبژێرێک لە پارچەکانی سپی و ڕەش لەسەر بۆرد.
بەشێک لە سێتی شەتڕەنجی ستاونتن (لەچەپەوە بۆ ڕاست): شای سپی، قەڵای ڕەش، شالیاری ڕەش، سەربازی سپی، ئەسپیی ڕەش، و فیلی سپی.
ساڵانی چالاکیھیندستان ی سەدەی شەشەمی زایینی بۆ ئێستا
جۆریاریی تەختەیی
یاریی ستراتیژی
یاریزانان٢
کاتی ئامادەکردن١ خوولەک
کاتی یاریکردنیاریی ئارەزوومەندانە ١٠ بۆ ٦٠ خوولەک بەردەوامیی دەبێت; یاری پاڵەوانییەتی بۆ ماوەی ١٠ خولەک (شەترەنجی بڵیتز) تا شەش کاتژمێر یان زۆرتر بەردەوام دەبێت.
چانسی ھەڕەمەکیھیچ
توانای داواکراوستراتیژییەت، تاکتیک

ھەموو یاریزانێک یارییەکە دەست پێ دەکات بە ١٦ پارچەەوە: یەک شا، یەک شالیار، دوو قەڵا، دوو ئەسپ، دوو فیل، و ھەروەھا ھەشت سەرباز. ھەریەک لەو شەش جۆرەی پارچەکان جیاواز دەجووڵێن. پارچەکان بەکاردێن بۆ ھێرشکردن و لێدانی پارچەکانی یاریزانی بەرامبەر، لەگەڵ ھەبوونی ئامانجی کشماتکردن شای یاریزانی بەرامبەر، ئەویش بەپەناخستنی شا بۆ شوێنێک کە چیتر توانای ھەڵھاتنی نەبێت لەھەڕەشی لێدان یان گرتن. لەپاڵ کشماتدا، یاریزان دەتوانێت بەویستی خۆی دەست بکێشێتەوە لەیارییەکە و بەمەش بەرامبەرەکەی دەیباتەوە، ئەمەش لەبارێکدا ڕوو دەدات کە یاریزانێک بەشێکی زۆری لە پارچەکانی دۆڕان بێت بەبێ قەرەبوو، یاخود کشمات توانای گەڕانەوەی نەبێت. ھەروەھا، یاری دەکرێت بە یەکسانبوون تەواو بێت بەھەندێک شێوە، کە لەباشترین باریدا ئەوەیە کە ھیچ لەیاریزانەکان نەتوانن یارییەکە بەرنەوە. یاریی بەگشتیی دابەش دەکرێت بۆ سێ قۆناغ: کردنەوە، نێوەندەیاریی و کۆتایاریی.

یەکەمین پاڵەوانی جیھانیی شەتڕەنج، ڤیلھێڵم شتاینتز، ناونیشانی پاڵەوانی لە ١٨٨٦دا بەدەست ھێناوە. پاڵەوانی ھەنووکەیی جیھان ماگنەس کارڵسنی نەرویجییە. لەپاڵ پاڵەوانێتی جیھانیی شەتڕەنجدا، پاڵەوانێتی جیھانیی شەتڕەنج بۆ ئافرەتان، پاڵەوانێتی جیھانیی شەتڕەنج بۆ تازەپێگەیشتووان، پاڵەوانێتی جیھانی شەتڕەنج بۆ پێگەیشتووان، Correspondence Chess World Championship، پاڵەوانێتی جیھانیی شەتڕەنجی کۆمپیوتەریی، پاڵەوانێتی جیھانیی شەتڕەنجی خێرا. ئۆڵۆمپیادی شەتڕەنج پاڵەوانێتییەکی باوە لەنێو تیپە جاوازەکانی نەتەوە جیاوازەکان. شەتڕەنجی سەرھێڵ ئارەزوومەندانی شەتڕەنج و پرۆڤیشناڵەکانی بە ڕووی چەندین یاریزانی جیھاندا کردۆتەوە. شەتڕەنج وەرزشێکی پەسەندکراوە لەلایەن کۆمیتەی ئۆڵۆمپیی نێودەوڵەتییەوە و ھەروەھا شەتڕەنج لەسەر ئاستێکی جیھانیی بەڕێوەدەبرێت لەلایەن فیدراسیۆنی جیھانیی شەتڕەنج (فیدە)، کە لە ١٩٢٤دا سێتی شەتڕەنجی ستاونتنی کردە سێتی فەرمیی یارییە فەرمییەکان. ھەروەھا گەلێک جۆرایەتی شەتڕەنج بوونی ھەیە، کە یاساکانیان جیاوازە لەیەکتر، ھاوکات بۆرد و پارچەکانیشیان.

لەدوای نیوەی دووەمی سەدەی بیستەمەوە، کۆمپیوتەرەکان پرۆگرامڕێژ کراون بۆ یاریکردن بە شەتڕەنج بە ڕێژەیەکی گەورەتری سەرکەوتنەوە، تاڕادەیەک کە کۆمپیوتەرێکی بەھێزی خۆماڵیی لەپلەیەکی بەرزتردا توانای یاریکردنی ھەیە لەچاو باشترین یاریزانی مرۆڤدا. لە بیست ساڵی ڕابردوودا، لێکۆڵینەوە بە کۆمپیوتەر بەشدارییەکی بەرچاوی ھەبووە لە پەرەپێدانی بیردۆزی شەتڕەنجدا، بەتایبەتی لە کۆتایارییدا. کۆمپیوتەری دیپ بلوو یەکەمین ئامێر بوو کە توانیی لە زنجیرە یارییەکدا لە پاڵەوانی ئەو سەردەمە، گاری کاسپارۆڤ، بباتەوە ئەمەش لەساڵی ١٩٩٧دا.

یاساکان دەستکاری

 
پارچەکان لەسەرەتی یارییەوە

داڕێژە:ھێڵکاری شەتڕەنج بچووک یاسا فەرمییەکانی شەتڕەنج دەرکراون لەلایەن فیدراسیۆنی جیھانیی شەتڕەنجەوە. لەگەڵ بەردەستبوونی زانیاریی فەرمیی لەسەر پاڵەوانێتی شەتڕەنجی فەرمیی، یاساکان بەردەستن لە پەڕتووکێکدا بەناوی FIDE Handbook، لە بەشی یاساکانی شەتڕەنجدا.

ئامادەکردن دەستکاری

شەتڕەنج لەسەر بۆردێکی چوارگۆشەیی یاریی پێ دەکرێت کە پێک دێت لە ٨ ڕیز (پێشی دەوترێت پلە کە ژمارە ١ تا ٨ ـی لەسەر نیشان کراوە) و ٨ ستوون (کە ناودەبرێن بە فایلەکان کە لەپیتی a تا h ـی لەسەر نیشان کراوە). ڕەنگەکانی ٦٤ خانەی شەتڕەنج ناو دەبرێن بە خانەی "ڕوون" و "تاریک" یان "سپی" و "ڕەش". بۆردی شەتڕەنج بەجۆرێک دادەنرێت کە خانەی ڕوون لەکۆتایی دەستە ڕاستی پلەکانی ھەر یاریزانێکدا بێت و ھەروەھا پارچەکان بەو جۆرە دادەنرێن کە نیشاندراون لە ھێڵکاریی و وێنەی ڕاست و چەپدا، بەشێوەیەک کە ھەر شالیارێک لەسەر خانەیەک بێت کە لەھەمان ڕەنگی خۆی بێت (شالیاری سپی لەسەر خانەی ڕوون و شالیاری ڕەش لەسەر خانەی تاریک).

پارچەکان دابەشکراون بۆ سپی و ڕەش. بۆیە یاریزانان ناو دەبرێن بە سپی و ڕەش، و ھەر یاریزانێک یاری دەست پێ دەکات بە ١٦ پارچەوە لە ڕەنگێکی دیاریکراو. پارچەکانیش بریتیین لە: یەک شا، یەک شالیار، دوو قەڵا، دوو ئەسپ، دوو فیل، و ھەروەھا ھەشت سەرباز

مێژووی شەترەنج دەستکاری

مێژووی پەێدا بوونی شەترەنج. سەرەتای سەرھەڵدانی یاری کۆنی شەترەنج ئەگەڕێتەوە بۆ سەدەی شەشەمی پێش زاین، چیرۆکی دورست بوونی بەم شیوەیە، پادشاێکی ھیند نەخۆش ئەبێت وەچ پزیشک وحەکیمێک ناتوانن چارەسەری نەخۆشەکەی پادشابکەن، وە داوا لەخەڵکی وڵات ئەکات ھەرکەسێک چارەسەری نەخۆشەکەی بکات پاداشت ئەکرێت، وەلەو کاتدا داھێنەری شەترەنج کەناوی سبندار ئەبێت لەو کۆرە ئامادە ئەبێت، وە شەترەنجەکەی خۆی پێشکەشی پادشا ئەکات، وە ئەوەیش خۆی پێ سەرقاڵ ئەکات، دوای ماوەێک ھەست ئەکا نەخۆشەکەی نەماوە، وە بەدوای سبندار ئەنرێ، کەپاداشتی بکات، وە شالیار واتە وەزیرەکەی ئەلێ بیبە گەنجینەکەی پاداشتەکەی بداتێ، وە ئەوەیش ئەڵێ لەخانەی یەکەم یەک رۆپیە، لە خانەی دووەم دوو رۆپیە، لەخانەی سێیەم چوار رۆپیە، وە لەھەرخانەێک دوو قات، کە وشەی شەترەنج لەوشەی سانسکریتی شاتورانجا وە وەرگێراوە کە واتەی چوار بەشی سوپای کۆن دێت واتەسەرباز، فیل، ئەسپ، قەڵای کاتی، وە لەوڵاتی ھیندەوە گەیشتە وڵاتانی ئێران و کوردستان وفارس و وڵاتانی تری ئێرانی نەژاد وەلەئێرانەشەوە بە سەرجەم وڵاتانی جیھان بڵاوبووە.،کەیارێکی کۆنی جیھانییە، لەنێوان دوو کەس ئەنجام ئەدرێ، کە بریتییە لە ڕووبەرێکی چوارگۆشەیی، کەئەوەیش کرا بە ٦٤ خانی بچووکترەوە، کە بەدوو ڕەنگ جیاکراوەتەوە، کە٣٢ خانیان بەڕەنگێک، وە ٣٢ خانی تر بەڕەنگێکی تر، کەبەزۆری ڕەنگەکانی ڕەش وسپی ڕەنگ ئەکرێن، کەھەر یاریزانێک ١٦ بەرد بەکارئەبات، کە ٨ دانەیان سەربازن، دوو ئەسپ، دوو فیل، دوو قەڵا، یەک شالیار، اتە وەزیر، یەک پادشا، کە٨سەربازەکە رێزی پێشەوە ئەگرن، وە پادشاوشالیار دووخانەی ناوەندی کۆتا ئەگرن، وەلەھەردوولای تەنیشت پادشاوشالیار فیل دووخانە ئەگرن، وەلەتەنیشت ئەوانیش لەھەردوولا ئەسپ دووخانە ئەگرن، وەھەردوو خانە کۆتا دووقەڵاکە خانەکەکان ئەگرن. بەگشتی باوەڕوایە کە یاری شەترەنج لە باکووری ڕؤژئاوای ھیند سەری ھەڵداوە،[١]

تەختی شەترەنج دەستکاری

تەختی شەترەنج دابەشکراوە بەسەر ٦٤ خانەی چوارگۆشەی ھاوشێوە و قەبارە، کە بە دوو ڕەنگی جیا ڕەنگکراوە (ڕەش و سپی، یان ڕەنگێکی کاڵ و ڕەنگێکی تۆخ).

ئەندامەکانی یاری شەترەنج دەستکاری

سەرجەم ئەندامەکانی ئەم یارییە لە ٣٢ دانە پێکدێن، ھەر یاریزانێک ١٦ دانە. کە ئەمانەیش برێتین لە یەک پاشا، یەک وەزیر، دوو قەڵا، دوو ئەسپ، دوو فیل و ھەشت سەرباز.

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ A History of Chess. Benjamin Press (originally published by Oxford University Press).

بەستەری دەرەکی و سەرچاوەکان دەستکاری