بەخێربێن

دەروازەی شەتڕەنج

ھەنووکە ١٦ وتار لە دەروازەی شەتڕەنجدا ھەیە. وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

شەتڕەنج چییە؟

شەتڕەنج یارییەکی دووکەسیی ستراتیژیی تەختەییە کە لەسەر بۆردی شەتڕەنج ئەنجام دەدرێت، کە بۆردێکە ٦٤ خانەی ھەیە کە دابەشکراوە بەشێوەی ھەشت×ھەشت بەپانی و درێژیی. یەکێکە لە باوترین یارییەکانی جیھان و لەلایەن ملیۆنەھا یاریزانەوە لەسەرانسەری جیھاندا یاری پێ دەکرێت لە ماڵەکان و پارکەکان و یانەکان و لەسەرھێڵ. ھاوکات پاڵەوانێتی تایبەت بە شەتڕەنجیش بوونی ھەیە.

زیاتر لەبارەی شەتڕەنجەوە...

وتاری ھەڵبژێردراو

تەختەی شەتڕەنج تەختەیەکە کە جۆرەکەی لە تەختەی دامایە و لە تەختەی کایەی شەتڕەنج بەکارھاتووە. بریتییە لە ٦٤ چوارگۆشە (ھەشت ڕیز و ھەشت ستوون). چوارگۆشەکان لە دوو ڕەنگی بەنۆرە (تاریک و ڕووناک) ڕێکخراون. لەوانەیە لە تەختە دارینەکان بە شێوەیەکی سروشتی، قاوەیییە ڕووناک و تاریکە دارینەکان بەکاربھێنرێت، لەکاتێکدا لە پلاستیک و تەختە ڤینیلەکان بەزۆری قاوەیی یان سەوز بۆ چوارگۆشە تاریکەکان و سێبەرەکان وەک پێستی گامێش یان کرێم بۆ چوارگۆشە ڕووناکەکان بەکاردەھێنرێت. ماددەکان بە فراوانی جیاوازە؛ لەکاتێکدا تەختە دارینەکان بەگشتی لە کایە ئاست بەرزەکان بەکارھێنراون؛ ڤینیل، پلاستیک، و کارتۆنەکان بۆ ئاست نزمەکان و کایە ناڕەسمییەکان باون. شووشەی ڕازاوە و بۆردی مەڕمەڕ ھەن، بەڵام بە دەگمەن بۆ کایەی پاڵێوراو لەلایەن شەتڕەنجی نیشتمانی یان نێودەوڵەتی یەکدگرییەکان پەسەند کراون.

زیاتر...

کشماتی شەتڕەنج چییە؟

پاشا سپییەکە گیراوە، یارییەکە کۆتایی پێهات
پاشا سپییەکە گیراوە، یارییەکە کۆتایی پێهات

کشمات بریتییە لە حاڵەتێک لە یاریی شەتڕەنجدا کە پاشا تێیدا لە مەترسیی کشدایە (ھەڕەشەی لەسەرە کە ببرێت) و ھیچ ڕێگایەک بۆ لابردنی کش یان مەترسییەکە نییە. ئەو کاتە یەکسەر یارییەکە کۆتایی دێت؛ لە یاری شەتڕەنجدا پاشا لە ڕووی کردارییەوە ناگیرێت و یاریی بە کشوماتکردنی پاشا کۆتایی دێت. ئەو پارچانەی دەتوانن ھەڵسن بە گرتن لەگەڵ پاشادا بریتین لە: شاژن، قەڵا و فیل، فیل و ئەسپ بەیەکەوە درێژترین گرتنن، بۆ ئەسپەکانیش ئەوا ئەوان ناتوانن گرتن ئەنجام بدەن مەگەر ڕکابەرەکە ھەڵە لە جوڵەکانیدا بکات، ھەروەھا دەکرێت بە کۆمەڵ گرتن ئەنجام بدرێت یان بە ھاوبەشی ھەندێک پارچە.


زیاتر...

بەرگری سیسیلی چییە؟

بەرگری سیسیلی بەرگری سیسیلی یەکێکە لە باوترین و ناودارترین وەڵامەکانی ڕەش بۆ جووڵەی e4 ـی سپی "کە لەڕاستیدا، پێشنیار کراوە کە 1. d4 سەرکەوتووترین جووڵەی سەرەتایی سپی بێت، ئەویش تەنیا بەھۆی ئەوەی 1...c5 بەھێزترینە دژە بە e4." گراندماستەر جۆن نەن ناودارێتی بەرگری سیسیلی ئەداتە پاڵ "سرووشتی شەڕانگێزێتییەکەی. لەزۆربەی ھێڵەکاندا، ڕەش بەتەنیا کار بۆ یەکسانبوونی یارییەکە ناکات، بەڵکو بگرە بۆ کەڵک وەرگرتنیش کار دەکات.


زیاتر...

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان