کشومات
کشومات یان کش پاشا بریتییە لە حاڵەتێک لە یاریی شەتڕەنجدا کە پاشا تێیدا لە مەترسیی کشدایە (ھەڕەشەی لەسەرە کە ببرێت) و ھیچ ڕێگایەک بۆ لابردنی کش یان مەترسییەکە نییە. ئەو کاتە یەکسەر یارییەکە کۆتایی دێت؛ لە یاری شەتڕەنجدا پاشا لە ڕووی کردارییەوە ناگیرێت و یاریی بە کشوماتکردنی پاشا کۆتایی دێت .[ئ][١]
a | b | c | d | e | f | g | h | ||
8 | 8 | ||||||||
7 | 7 | ||||||||
6 | 6 | ||||||||
5 | 5 | ||||||||
4 | 4 | ||||||||
3 | 3 | ||||||||
2 | 2 | ||||||||
1 | 1 | ||||||||
a | b | c | d | e | f | g | h |
ئەو پارچانەی دەتوانن ھەڵسن بە گرتن لەگەڵ پاشادا بریتین لە: شاژن، قەڵا و فیل، فیل و ئەسپ بەیەکەوە درێژترین گرتنن، بۆ ئەسپەکانیش ئەوا ئەوان ناتوانن گرتن ئەنجام بدەن مەگەر ڕکابەرەکە ھەڵە لە جوڵەکانیدا بکات، ھەروەھا دەکرێت بە کۆمەڵ گرتن ئەنجام بدرێت یان بە ھاوبەشی ھەندێک پارچە. ھەروەھا دەکرێت پارچەکان ئاسانکاری بکات لە گرتندا و زۆر شێوە ھەیە کە تێیدا تەنیا بە بەکارھێنانی ئەسپ یان فیل دەتوانرێت گرتن ئەنجام بدرێت، تەنانەت بەپێی حاڵەتەکە دەتوانرێت بە پارچەیەکی ئاسایی گرتن ئەنجام بدرێت.[٢]
لە کشوماتی گەمژەکەدا، بەلایەنی کەمەوە دوو جووڵە پێویستە بۆ گرتن و ھەروەھا بەپێی گۆڕەپانەکە بەرز دەبێتەوە. لە ھەندێک کۆتایی یارییەکاندا بۆ گرتن زیاتر لە ١٠٠ جووڵە پێویستە، ھەروەھا بۆ بابەتەکانی شەتڕەنج ئەوا درێژترین گرتنی یاسایی ٢٠٣ جووڵەی پێچوو، ھەروەھا تا ئێستا درێژترین گرتنی نایاسایی ٥٤٩ جووڵە تەواو بووە.
لە زۆربەی یارییەکانی ئاستی ماستەر یان نزیک لێی، یاریزانەکان خودکارانە خۆیان بەدەستەوە دەدەن، چونکە دەزانن کە دوای جووڵەیەک یان دووان دەگیرێن، بەڵام لە ئاستی جیھانیدا، مامۆستای گەورە کاتێک خۆی بەدەستەوە دەدات کە دەزانێت لە حاڵەتی دۆڕاندایە، ئەوەش لە دووری دە بۆ بیست جووڵە لە گرتن دەکرێت.
ئەگەر یاریزانەکە تووشی کش نەبێت و ھەروەھا جووڵەی یاسایی نەبێت ئەوا بە پات دادەنرێت و یارییەکە ڕاستەوخۆ بە یەکسانی تەواو دەبێت، و بۆی لە ئاماژەکردنی جەبریدا بە ھێمای (#) نیشانە دەکرێت بۆ نموونە: 40 #RA8 (واتە قەڵاکە بۆ ئاسۆیی A ڕیزی ھەشتەم کش و مرد).
وشەڕەتناسی
دەستکاریلە زمانی فارسیدا، «کشومات» بە شەھمات ناودەبرێت. ئەم وشەیە بە ڕیشەی وشە ئەورووپییەکان وەکوو: checkmate یا Scacco matto دادەنرێت. بەپێی فەرھەنگی بارنھارتی، وشەڕەتناسییەکەی بریتییە لە گۆڕینی زاراوەی فارسی «شاھ مات»، کە واتە «پاشا دەسەڵاتی نییە»، بۆ وشەی عەرەبیی «شاھ مات». ئەورووپییەکان وشەکەیان لە عەرەبەکانەوە وەرگرتووە؛ بۆیە بڕێک لە سەرچاوەکان ڕیشەکەیان بە عەرەبی لە قەڵەم داوە، کە لە ڕاستیدا ڕەنگە وانەبێت و ڕیشەکەی لە زمانە ئێرانییەکانەوە ھاتبێت.[٣][٤][٥] لە کاتێکدا ئەوانی تر دەڵێن واتە «پاشا مردووەکە»، کاتێک شەتڕەنج لە ڕێگەی جیھانی ئیسلامییەوە بە ئەورووپا گەیشت، وشەی «مات» ی فارسی واتاکەی لە عەرەبیدا جیاواز نەبوو کە بریتییە لە «مرد» یان «مردوو». ھەر بۆیە بەو شێوە مایەوە و بڵاوبووەوە[٦][٧] یەکێک لەو بەڵگانەی کە بۆ عەرەبی نەبوونی وشەکە دەھێنرێتەوە ئەوەیە کە ھیچکامێکی تر لە وشە و دەستەواژەکانی تری شەتڕەنج عەرەبی نین و زۆربەیان لە زمانە ئێرانی و ھیندییەکانەوە وەرگیراون، بۆیە ئەستەمە لەم تەنیا وشەیەدا (واتە وشەی شاھ مات) پێچەوانەکەی ڕووی دابێت و زمانە ئێرانییەکان وشەیان لە عەرەبییەوە وەرگرتبێت.[٨] ئینجا وشەی مات ھێشتا لە زمانە ئێرانییە مۆدێرنەکاندا (وەکوو فارسی، زمانی پەشتۆدا (زمانی ئێرانی) و کوردی) باوە.
پێشەوایەک دوای ڕەچەڵەکی وشەی «شاھ مات» کەوت، و بۆی دەرکەوت وشەی «مات» لە وشەی «ماندن» ی فارسییەوە ھاتووە و واتە «با بمێنێتەوە» کە ھاوشێوەی وشەی لاتینی "maneō" و وشەی ئەغریقی μενω) menōō واتە "ھێڵایەوە")یە کە بە واتای «مایەوە» دێت و بە شێوەیەک واتە «وازیلێھێنرا» لە کاتێکدا پێشتر بە «سەرسامبوو» وەرگێڕدرابوو بەوەش مەبەستیان واتای سەربازیی بۆسەیە «بۆسەی بۆ دانا»،[٩] ھەروەھا بۆ وشەی شاھ ئەوا وشەیەکی فارسییە و ھاوواتای پاشایە، کاتێک زۆربەی کات یاریزانان دەیانووت شاھ کاتێک پاشای بەرامبەر کش بکەن، بەمەش «مات» واتە «دۆڕاو»، «بێدەسەڵات»، یان «بەزێنراو»، بەپێی ئەمانەش، واتای دەستەواژەی کش پاشا واتە: پاشا کەوتە بۆسەوە، پاشا دەسەڵاتی نییە، پاشا بەزێنراوەکە، واز لە پاشا بۆ چارەنووسەکەی ھێنراوە.[١٠]
بە تێپەڕبوونی کات واز لە دەستەواژەی پاشا مرد ھێنراو و گۆڕدرا بە پاشا کش کە لە مەشرقی عەرەبیدا بەکاردێت و ھەندێک جار لە مەغریبی عەرەبیدا دەستەواژەی فەڕەنسی Échec et mat بەکاردێنن، لە کاتێکدا ئێستا لە نووسینە گشتییە عەرەبییەکاندا دەستەواژەی «کش مات» بەکاردێت و بە «بمات» کورت دەکرێتەوە.
لەلایەنی ئاماژەکردنی ھێمایییەوە لە شێوەزارە نوێکانی قسەکردندا «کشومات» ئاماژەیە بۆ بردنەوەیەکی دڵنیا و ستراتیژی.[١١]
مێژوو
دەستکاریلە سەرەتای شەتڕەنجی ھیندیدا لە سەدەکانی ٥٠٠–٧٠٠، دەتوانرا پاشا ببرێت و بەوە یارییەکە تەواو دەبوو، پاشان لە سەدەی حەتەم و ھەشتەمدا فارسەکان ھەڵسان بە زیادکردنی یاسای ئاگەدارکردنەوەی ئەو پاشایەی کە ھێرشی دەکرێتە سەر (بە ووتنی کش بەزمانی ئێستامان)، ئەمە بۆ خۆلادان لە کۆتایی ھاتنی زووی یارییەکە بە ھۆی ھەڵەیەکەوە دەکرا. دواتر فارسەکان یاسایەکیان زیادکرد کە پاشا ناتوانێت بۆ خانەیەک بجووڵێت کە تێیدا کش بکرێت ھەروەھا ناتوانێت لە خانەیەکدا بمێنێتەوە کە دەتوانرێت تێیدا کش بکرێت و وەک ئەنجامێک بۆ ئەمە ئیتر ناتوانرێت پاشا ببرێت،[١٢] و کشومات بوو بە تاکە ڕێگە بۆ بردنەوەی یارییەکە.[١٣]
پێش ١٦٠٠کان، دەکرا یارییەکە بە بردنی ھەموو پارچەکانی دووژمن ببەیتەوە، بە شێوەیەک کە تەنیا پاشا بمایەتەوە. ئەم جۆرە یارییە ئێستا پێی دەوترێت ڕابادۆ، و بە تێپەڕبوونی کات یاریزانەکان دەستیان کرد بە بیرکردنەوە کە کشومات بەنرخترە و بردنەوە بە ڕابادۆ بە نیوە بردنەوە سەیرکرا و تا بە تەواوی وازی لێھێنرا.[١٣]
وشەکە لە کوردیدا
دەستکاریلە ئەدەبی کوردیدا وشەکە لە فۆرمی مات، شەھمات و کش و ماتدا ھەیە. بۆ نموونە ئەحمەدی خانی لە مەم و زیندا (لە وەسفی شەتڕەنجی مەم و میردا) وشەکەی وەکوو شەھمات و مات بەکارھێناوە.[١٤] بێسارانی لە ھەورامیدا وشەی ماتی بەکارھێناوە[١٥] و شاعیرانی سۆرانیش وەکوو مەحویش لە وشەگەلی کش و مات کەڵکیان وەرگرتووە. بۆ نموونە مەحوی لە چوارینەیەکدا کە بۆ کوژرانی ناسرەدین شا نووسیویەتی دەڵێت:
ئەھلی عیبرەت ماوە گەر، بێ سەیری ناسر شا بکات
دوو لە دوو سی کەم شەھی کرد و کشێکی ڕێ نەھات
ھاتی وا سەیری نەھاتی کەن کە سەد تیپان سوار
پاسەوانی بوون، لەناو بەستا پیادێ کردی مات
نموونە
دەستکاریدەکرێت کش و مات دوای چەند جووڵەیەکی کەم لە دەستپێکی یارییەکە دەرکەوێت کاتێک زۆربەی پارچەکان لەسەر تەختەکەن (شێوەی ١)، یان دوای چەندین جووڵە لە ناوەڕاستی یارییەکەدا (شێوەی ٢)، یان لە کۆتایی یارییەکەدا واتە کاتێک تەنھا سێ پارچە لەسەر تەختەی یارییەکەیە (شێوەی ٣).
گەمژەکە مرد
|
نیمزوفیچ دژی تاراش ١٩١٤[١٦]
|
بە قەڵاکە پاشا مرد
|
گرتن بە دوو پارچەی گەورە
دەستکاریگرتن بە پارچە گەورەکان (دوو شاژن و قەڵاکان) بە ئاساترین ڕێگای گرتن دادەنرێت و لە لێواری تەختەکە ڕوودەدات ئەمەش ڕوودەدات کاتێک یارزانەکە پارچەکان لە دوو ڕیزدا یان دوو ئاسۆیی لایەوە دادەنێت و پاشا ناچار دەکات بۆ لاکە بجوڵێت، و پاشان یەکێک لە پارچەکان لوێجێگیری دەکات و یەکێکی تر ھەڵدەسێت بە گرتن.
|
|
گرتنە سەرەکییەکان
دەستکاریبۆ گرتن، چوار ڕێگەی سەرەکی ھەیە کاتێک یەکێک لە لایەنەکان تەنیا پاشای ھەبێت و لاکەی تریش پارچەی کەم بایەختری مابێت، کە برتین: یەک شاژن، یەک قەڵا، فیلی سپی و ڕەش یان فیل و ئەسپ، ھەروەھا پێویستە لەسەر پاشا لە ھەموو حاڵەتەکاندا یارمەتی گرتن بدات و ئەگر لایەنی پێشکەوتوو پارچەی زیاتری ھەبێت ئەوا گرتنەکە ئاسانتر دەبێت.[١٧]
گرتن بە شاژن باوترین ڕێگەیە و ھەروەھا ئاسانتر ئەنجام دەدرێت، دوای بەرزکردنەوەی پارچەیەک بۆ شاژن، ھەروەھا گرتن بە قەڵاش باوە بەڵام گرتن بە دوو فیل یان فیل و ئەسپ زۆر دەرناکەوێت، دوو فیلەکان دەتوانن بە ئاسانی گرتن ئەنجام بدەن لە کاتێکدا فیل و ئەسپ پێویستە زیاتر ھەوڵی بۆ بدەیت.
پاشا و شاژن
دەستکاریشێوەی یەکەم نموونەی گرتن بە پاشا و شاژن پیشان دەدات ئەمەش دەکەوێتە لێواری تەختەکە و پێی دەوترێت «گرتنی پاڵپشتیکەر» کە بریتییە لە گرتن ڕاستەخۆ بەرامبەر پاشا لە کاتێکدا پاشا لەدواوە پاڵپشتی دەکات، شێوەی دووەم «سێگۆشەکەی ڕاست مرد» پیشان دەدات ئەو کاتەی دوو پاشاکە بەرامبەر یەک دەبن و شاژن ھەڵدەستێت بە گرتن بە درێژایی ڕیزەکە یان ئاسۆییەکە کە پاشای بەرامبەری تێدایە، «سووچەکە مرد» کاتێک دەکرێت کە پاشای ڕکابەر بۆ لای سووچەکە پاڵ دەنرێت و بە پاشا گەمارۆی دەدرێت کە دەبێت لە خانەکاندا بێت، g3، g6، b3، b6 لە کاتێکدا شاژن ھەڵدەستێت بە گرتن بە دێژایی ڕیزەکە یان ئاسۆییەکە کە پاشای بەرامبەری تێدایە (شێوەی ٣). شێوەی چوارەم مردنی ڕیزە دەرەکییەکە دەردەخات، ئەوەش ئەو کاتەیە کە دوو پاشاکە بە تەواوەتی بەرامبەر یەک نین و پاشای ڕکابەر چوارگۆشەی ڕاکردنی دەبێت، بۆیە شاژن ھەڵدەستێت بە گرتن و لە ھەمان کاتدا ھەڵدەستێت بە پاسەوانی کردنی ئەو چوارگۆشەیە، ھەر بۆیە ناتوانرێت بێجگە لە وەستان لە چوارگۆشە لایەوە بووەستێت.
گرتنی پاڵپشتیکەر
|
سێگۆشە ڕاستەکە مرد
| ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
سووچەکە مرد
|
ڕیزە دەرەکییەکە مرد
|
a | b | c | d | e | f | g | h | ||
8 | 8 | ||||||||
7 | 7 | ||||||||
6 | 6 | ||||||||
5 | 5 | ||||||||
4 | 4 | ||||||||
3 | 3 | ||||||||
2 | 2 | ||||||||
1 | 1 | ||||||||
a | b | c | d | e | f | g | h |
ژمارەی جووڵەکان
دەستکاریبەھۆی تایبەتمەندی شاژنەوە کە دەتوانێت پاشا بۆ سووچەکە پاڵبنێت بێ ئەوەی ببرێت ئەوا شاژن دەتوانێت (گەر تەنھا دوو پاشا و شانەکە لەسەر تەختەکە بوون و ڕۆڵەکە بۆ سپییەکان بوو) پاشا ڕەشەکە بە لایەنی زۆرەوە بە دە جووڵە بگرێت[٢٠] لەھەر حاڵەتێکی سەرەتاییەوە (شێوەی ١)، ئەمەش گەر ھەردوو ڕکابەرەکە گونجاوترین یاری بکەن،[٢١] ڕەشەکە بە جووڵەکانی خوارەوە گیراوە:
- 1Qf7 Ke4 2.Qf2 Kd3 3.Kb7 Ke4 4.Kc6 Kd3 5.Kd5 Kc3 6.Qe3+ Kc2 7.Kc4 Kb2 8.Qf2+ Ka1 9.Kc3 Kb1 10.Qb2#
ئاگەداری گەمارۆدان
دەستکاریپێویستە لەسەر یاریزانی پێشکەوتوو ئاگەداری گەمارۆدان بن، سێ حاڵەتی گەمارۆدان ھەیە کە دەکرێت لەم جۆرە گرتنانەدا دەربکەوێت و پێویستە لەسەر یاریزانی پێشکەوتوو خۆی لێ لابدات.[٢٢]
|
|
|
پاشا و قەڵا
دەستکاریبەو پێیەی قەڵا ناتوانێت بە شێوەیەکی تیرەیی بجوڵێت و لە مەترسی بردندایە، لەم لایەوە ناتوانێت گەمارۆی پاشا بۆ لێوارەکە بدات بە پێچەوانەی شاژن و دەبێت پاشا ڕاستەخۆ یارمەتی بدات، گرتن لە لێوارەکە لەلایەن پاشا و قەڵاکەوە بە دوو شێوە ئەنجام دەدرێت: «سێگۆشەکە مرد» کە بریتییە لە وەستانی دوو پاشاکە بەرامبەر یەک و پاشا گەمارۆدراوەکە بە لێوارەکەوە دەبێت و قەڵاکە لە ڕاست بێت یان چەپ گرتن بە قەڵاکە ئەنجام دەدات (شێوەی ١)، بۆ شێوەی دووەم «سووچەکە مرد» بە قەڵاکە دەردەکەوێت و پاشا بۆ لایەک گەمارۆ دەدرێت و دەگیرێت.
|
|
|
ژمارەی جووڵەکان
دەستکاریئەگەر جووڵەکە بۆ سپییەکە بوو، و لەسەر تەختەکە بێجگە لە پاشاکان قەڵاکەی لێنەبوو، ئەوا سپییەکە بە ھەر حاڵەتێکی سەرەتایی (سەیری شێوەی ٣ی سەرەوە بکە) ھەڵسێت بە ئەنجامدانی گرتن بە ١٦ جووڵە بە لایەنی زۆرەوە،[٢٤] ئەمەش بەم شێوەیە:
1Ra4 Ke5 2.Kg7 Kf5 3.Kh6 Ke6 4.Ra5 Kf6 5.Kh7 Ke6 6.Kg6 Kd7 7.Kf7 Kc7 8.Ke7 Kb6 9.Rf5 Kc6 10.Rh5 Kb7 11.Kd7 Kb6 12.Rg5 Kb7 13.Rg6 Kb8 14.Kc6 Ka8 15.Kb6 Kb8 16.Rg8#
ئاگەداری بۆ گەمارۆدان
دەستکاریدوو حاڵەت بۆ گەمارۆدان لەم گرتنەدا ھەیە کە پێویستە لەسەر یاریزان ئاگەداری بێت.[٢٥]
|
|
پاشا و فیلمەکان
دەستکاریدوو گرتنی سەرەکی بە پاشا و فیلمەکان ھەیە، یەکێکیان لە سووچەکەدایە و ئەوی تریش لە لاکە (شێوەی ١ و ٢). کاتێک کە فیلەکان ڕەنگی چوارگۆشەکەیان جیاواز بێت دەکرێت بە یارمەتیی ڕاستەوخۆی پاشا ھەڵسن بە گرتن، لە کاتێکدا دوو فیل یان زیاتر لە ھەمان ڕەنگ ناتوانن بەردەوامی بە گرتن بدەن، ئەگەر ئەم مەرجانە جێبەجێ بکرێت ئەوا بە پاشا و فیلەکان ئەوەندە قورس نییە ھەڵسیت بە گرتن (کە دەبێت ڕەنگی چوارگۆشەکانیان جیاواز بێت):
- دوو فیلەکە لە دوو خانەی پاڵ یەکدا بن، ھەروەھا لە ناوەڕاستی تەختەکەدا بن، ئەمەش بۆ ڕێگریکردن لە ڕاکردنی پاشای بەرامبەر.
- پێویستە پاشا لەگەڵ فیلەکاندا بۆ گەمارۆدانی بەرامبەر بەکاربھێنرێت.
|
|
|
ژمارەی جووڵەکان
دەستکاریئەگەر جووڵەکە بۆ سپییەکە بوو و لەسەر تەختەکە تەنیا پاشاکان و فیلەکان ھەبوون، ئەوا سپییەکە لە ھەر حاڵەتێکی سەرەتاییەوە (سەیری شێوەی ٣ی سەرەوە بکە) ھەڵسێت بە ئەنجامدانی گرتن ئەوەش بەلایەنی زۆرەوە بە تەنیا ١٩ جووڵە.[٢٦][٢٧] ئەوەش بەم جووڵانە:
- 1Be8 Kc5 2.Bf6 Kd5 3.Bf7+ Ke4 4.Be6 Kf3 5.Bf5 Ke3 6.Kh2 Kf4 7.Bg6 Ke3 8.Kg2 Kd2 9.Kf3 Kc1 10.Ke3 Kd1 11.Bb2 Ke1 12.Bc2 Kf1 13.Kf3 Kg1 14.Bf5 Kf1 15.Bc3 Kg1 16.Kg3 Kh1 17.Bd3 Kg1 18.Bd4+ Kh1 19.Be4#
|
|
ئاگەداری بۆ گەمارۆدان
دەستکاریدوو نموونە لەسەر حاڵەتی گەمارۆدان لە گرتنی پاشا و فیلەکاندا.[٢٨]
پاشا و فیل و ئەسپ
دەستکارییەکێکە لە قورسترین جۆری گرتنە سەرەکییەکان لە ڕووی جێبەجێکردنەوە لەبەر ئەوەی ناتوانێت دیوارێکی ھێڵی بۆ ڕێگریکردنی پاشا لە ڕاکردن یان چوونە پێشەوە بۆ بردنی دوو پارچەکە دروست بکات، ھەروەھا ناکرێت ئەم گرتنە ئەنجام بدرێت بێجگە لەو سووچانەی کە فیلەکە کۆنتڕۆڵی کردوون.[٢٩][٣٠]
|
|
دوو شێوەکەی بەرامبەر حاڵەتە سەرەکییەکانی گرتنی فیل و ئەسپ پیشان دەدات،[٣١] لە حاڵەتی یەکەمدا پاشای سووچەکە بە فیلەکە گیراوە کە دەکرێت بە درێژایی ھەر چوارگۆشەیەکی ئەو تیرەیە لە کاتێکدا لەسەر پاشا و ئەسپەکەیە لەو چوارگۆشانەدا بن کە ھێرش دەکاتە سەر چوارگۆشەی g8 و h7 ئەمەش بۆ ئەوەی پاشا ڕا نەکات.
حاڵەتی دووەم گرتن بە ئەسپ بۆ پاشا لە لێواری تەختەکەدا پیشان دەدات لە دووری یەک چوارگۆشە لە سووچەکە، کاتێک دەکرێت ئەسپ لە ھەر چوارگۆشەیەکی تردا بێت و کشیش ئەنجام بدات، لە کاتێکدا پاشا پێویستە لە دژی پاشای بەرامبەر بێت بۆ ئەوەی فیلەکە و چوارگۆشەکانی ڕاکردن بپارێزێت کە فیل و ئەسپەکە نایپارێزن.
ژمارەی جووڵەکان
دەستکاریئەگەر جووڵەکە بۆ سپییەکە بوو و لەسەر تەختەکە بێجگە لە پاشا و فیل و ئەسپەکە پارچەی تری لەسەر نەبوو ئەوا سپییەکە دەتوانێت لە ھەر حاڵەتێکی سەرەتاییەوە (سەیری شێوەی ١ی خوارەوە بکە) ھەڵسێت بە کش و مات لە بە لایەنی زۆرەوە تەنھا ٣٣ جووڵەدا،[٣٢][٣٣] بێجگە لە حاڵەتی سەرەتاییدا کە پاشا ھەڵدەستێت بە چەتاڵ بۆ دوو پارچە کە ناکرێت بەیەکەوە ڕزگار بکرێن، و ئەم گرتنە پێویستی بە سەرنجێکی زۆر گەورەیە چونکە گەر ھەڵەیەک ھەبێت ئەوا بە ھۆیەوە ھەڵەی زۆر ڕوو دەدات جا یان دووبارە بوونەوەی حاڵەتە سێدانەکە یان گەمارۆدانە، و یەکێک لە جووڵەکانی گرتنەکە:
- 1Be6 Kd6 2.Bg8 Kc7 3.Ne3 Kb6 4.Kb8 Kc6 5.Nc4 Kb5 6.Kc7 Kc5 7.Kd7 Kd4 8.Kd6 Kd3 9.Kd5 Kc3 10.Bh7 Kb3 11.Kd4 Kb4 12.Nd2 Kb5 13.Bg8 Kc6 14.Bd5+ Kd6 15.Nc4+ Kd7 16.Ke5 Ke7 17.Nb6 Kf8 18.Kf6 Ke8 19.Bb3 Kf8 20.Nd7+ Ke8 21.Ke6 Kd8 22.Kd6 Ke8 23.Bc4 Kd8 24.Bf7 Kc8 25.Nc5 Kd8 26.Ne6+ Kc8 27.Kc6 Kb8 28.Kb6 Kc8 29.Be8 Kb8 30.Bd7 Ka8 31.Nc7+ Kb8 32.Na6+ Ka8 33.Bc6#
|
|
ئاگەداری بۆ گەمارۆدان
دەستکاریشێوەی دووانی نموونەیە لەسەر حاڵەتی گەمارۆدان؛ سپییەکە ھەر ئێستا ھەڵسا بە جووڵەی +Na3 و گەر ڕەشەکە Kc1 کرد پێویستە لەسەر سپییەکە فیلەکەی بۆ پاراستنی بجووڵێت چونکە گەر ببرێت ئەوا یەکسان دەبن لەبەر نەبوونی پارچەی پێویست بۆ ئەنجامدانی گرتن، بەڵام گەر فیلەکە بجووڵێت ئەوا حاڵەتەکە گەمارۆدانە.[٣٤]
بیروڕاکان دەربارەی فێربوونی ئەم شێوازە جیاوازە لە یەکتر، ئەمەش چونکە ڕوودانی زۆر کەمە، جەیمس ھاویڵ گرتن بە دوو فیلەکە لە کتێبەکەیدا باس نەکردووە بەڵام گرتن بە فیل و ئەسپی باسکردووە و وتوویەتی کە تەنیا سێ جار ڕووبەڕووی بۆتەوە (ھەر سێکیان لە حاڵەتی پارێزگاریدا) و زۆرتر لە گرتن بە دوو فیلەکە ڕوو دەدات،[٣٥] لە کاتێکدا جێریمی سایلمن گرتن بە دوو فیلەکەی زیاد کردووە و گرتن بە فیل و ئەسپی زیاد نەکردووە ئەمەش چونکە تەنیا یەک جار ڕووبەڕووی بۆتەوە، و ھاوڕێکەی جان واتسن ھەرگیزی ڕووبەڕووی نەبۆتەوە.[٣٦]
سایلمن وتی: «فێربوونی بەڕاستی کاتێکی پێویستە، ئایە بەڕاست لەسەر یاریزانە چەندین کاتژمێر لە کاتە بەنرخەکە بە خوێندنی کۆتاییەکی یارییەکەوە بەسەر بەرێت کە بەلایەنی زۆرەوە جارێک یان دوو ڕووبەڕووی دەبێتەوە؟»
گرتنە بەناوبانگەکان
دەستکاریپیلانەکەی ناپۆلیۆن
دەستکاریa | b | c | d | e | f | g | h | ||
8 | 8 | ||||||||
7 | 7 | ||||||||
6 | 6 | ||||||||
5 | 5 | ||||||||
4 | 4 | ||||||||
3 | 3 | ||||||||
2 | 2 | ||||||||
1 | 1 | ||||||||
a | b | c | d | e | f | g | h |
لە بەناوبانگترین گرتنەکان کە لەوانەیە لە سەرەتاوە تووشی یاریزان ببێت و بەم جووڵانە دەکرێت:
- 1e4 e5 2.Qh5 Nc6 3.Bc4 Nf6?? 4.Qxf7#
ھەروەھا دەکرێت لە ڕێگەی جووڵەکان کەمێک جیاوازی ڕوو بدات:
- 1e4 e5 2.Qf3 d6 3.Bc4 Nc6?? 4.Qxf7#
مەبەست لێی بەکارھێنانی لاوزی f7 کە تەنھا پاشا لە سەرەتایی یارییەکەوە پاسەوانی لێ دەکات و بە شاژن و فیلەکە ھێرشی بکاتە سەر.[٣٧]
گەمژەکە گیرا
دەستکاریa | b | c | d | e | f | g | h | ||
8 | 8 | ||||||||
7 | 7 | ||||||||
6 | 6 | ||||||||
5 | 5 | ||||||||
4 | 4 | ||||||||
3 | 3 | ||||||||
2 | 2 | ||||||||
1 | 1 | ||||||||
a | b | c | d | e | f | g | h |
ھەروەھا بە «بە دوو جووڵە مرد» ناسراوە: بریتییە لە خێراترین گرتن کە دەکرێت ئەنجام بدرێت لەگەڵ نموونەی سەرەکی لە ڕێگەی ئەم جووڵانەوە:
- 1f3 e5 2. g4 Qh4# بۆ ئەوەی ئەنجامەکە وەک ئەوەی بەرامبەر بێت.[٣٨]
دەکرێت ئەم نموونانە کەمێک بگۆڕێت، بۆ نموونە گەر سپییەکە لەباتی f3 بۆ f4 بگۆڕێت یان سەرەتا بە G4 دەست پێ بکات، ھەروەھا سپییەکە دەتوانێت e5 بۆ e6 بگۆڕێت، و ھەروەھا دەکرێت ئەم گرتنە بۆ زیاتر لە دوو جووڵە درێژ ببێتەوە گەر سپییەکە لە جووڵەی دووەمدا یاری بە g4 نەکات و یاری بە جووڵە یان چەند جووڵەیەکی تر کرد کە کارگەری لەسەر ئەم گرتنە نابێت.
شێوازەکەی ئەوەیە یاریزانەکە پارچەکانی ئاسۆکانی F و G بجووڵێنێت کە ڕێگە بە شاژنی ڕکابەرەکە (ھەندێک جار فیلەکەی) ھەڵسێت بە گرتن بە درێژایی تیرەکەی کە ناتوانرێت بگیرێت.
ڕیزەکەی دوواوە گیرا
دەستکاریa | b | c | d | e | f | g | h | ||
8 | 8 | ||||||||
7 | 7 | ||||||||
6 | 6 | ||||||||
5 | 5 | ||||||||
4 | 4 | ||||||||
3 | 3 | ||||||||
2 | 2 | ||||||||
1 | 1 | ||||||||
a | b | c | d | e | f | g | h |
ھەروەھا بە گرتنی باڵکۆن دەناسرێت، کە بریتییە لە گرتنێک لە ڕێگەی شاژن یان قەڵا بە درێژایی ڕیزی دواوە (ئەو ڕیزەی کە لە سەرەتایی یارییەکەدا پارچەکانی تێدایە) ئەنجام دەدرێت، کە تێیدا ئەو پاشایەی کە تووشی گیران بووە ناتوانێت بۆ سەرەوە بجووڵێت یان ناتوانێت خۆی لە کش لابدات؛ ئەمەش چونکە خانەکانی پاڵی بە پارچە ھاوڕێکان (بە گشتی پارچەیە بەڵام دەکرێت شتی تریش بێت) گیراوە.[٣٩]
دەکرێت گرتنی ڕیزی دوواوە ڕووبدات ئەگەر:
- یاریزانەکە یەکێک لە سێ پارچەکەی نەجووڵاند (وەک ھەڵسێت بە کردنەوەیەک فیانشیتۆ بگرێتەوە یان فیلەکە بە جووڵەی h6 أو h3 دەرکات).
- ڕیزی دوواوە نەپارێزرێت یان پاراستنی پێویستی لێ نەبێت، یان پارچە پاسەوانەکە بە پارچەیەکی قووربانی یان تاکتیکێک لەناوببرێت.
خنکێنەرەکە گرا
دەستکاریa | b | c | d | e | f | g | h | ||
8 | 8 | ||||||||
7 | 7 | ||||||||
6 | 6 | ||||||||
5 | 5 | ||||||||
4 | 4 | ||||||||
3 | 3 | ||||||||
2 | 2 | ||||||||
1 | 1 | ||||||||
a | b | c | d | e | f | g | h |
خنکێنەرەکە مرد بریتییە لە کش و ماتێک لەلایەن ئەسپەکەوە ئەنجام دەدرێت و پاشا تێیدا لە مەترسیی گرتندایە و ناتوانێت ھیچ بکات لەبەر ئەوەی بە پارچەکانی دەوور دراوە،[٤١] ھەروەھا بە گشتی لە سووچێکی تەختەکەدا ڕوو دەدات:
(ڕەشەکە ھەڵدەستێت بە گرتن ھەروەھا ھەمان مەرجەکان سپییەکانیش دەگرێتەوە)
- ئەسپە ڕەشەکەی چوارگۆشەکە ڕێگەی پێ بدرێت کش لە f2 (خانەکانی g4، e4، d3) ئەنجام بدات.
- پاشاکە چوارگۆشەکەی ڕاکردنی نەبێت لە خانەکانی h7 و g7، ھەروەھا پارچەکەی f7 جووڵێنرابێت ئەمەش تیرەی a7 و g1 دەکاتەوە.
- شاژن بتوانێت کشێک لە تیرەی a7 و g1 ئەنجام بدات کە بە ھیچ پارچەیەک نەوەستێنرێت.
- خانەی f2 بە ھیچ پارچەیەک چاودێری نەکرێت.
ھەروەھا دەرکەوتنی لە چەندین کردنەوەدا دیارە وەک: پارێزگاری کارۆ-کان، گامبێت شڵن بلاکبێرن، بۆدابست.
گرتنە بەدوایەک نەھاتووەکان
دەستکاریلە ھەندێک حاڵەتی کەمدا دەکرێت گرتن لە ڕێگەی پاشا و ئەسپ دژی پاشا و قەڵا ئەنجام بدەیت.
ستاما گیرا
دەستکاری
|
|
ناوەکەی لە یاریزان فیلیپ ستاما وەرگیراوە و گرتنێکی ناچاری نییە. ئەگەر یاریزانی بەرامبەر لە جووڵەکانیدا ھەڵە بکات و چەشنەکەی پارچەیەکی لاوەکی بێت (واتە ئاسۆکانی A یان H) و لە دووری دوو جووڵە لە بەرزکردنەوە بێت و پاشا لە خانەکەی خوارەوەی بێت (شێوەی ١)، بەم جووڵانە جووڵە و بردنەوە بۆ سپییەکەیە:[٤٢]
1Nb4+ Ka1 2. Kc1 a2 3. Nc2#.
ھەروەھا سپییەکە دەباتەوە گەر جووڵەکە بۆ ڕەشەکە بوو.
1Ka1 2. Nc1 a2 3. Nb3#١. ئەم گرتنە لە یارییەکی ڕاستەقینەی نێوان نۆگیراس دژی میکاڵ کۆنگۆرا لە پاڵەوانێتییەکی کوبی ٢٠٠١دا دەرکەوتووە (شێوەی ٢)، و بە جووڵەکانی 81Kc2 Ka1 82. Nc5 Ka2 بەردەوام بوو، ئەگەر (82...a2 ئەو کات 83. Nb3#).
پاشان 83. Nd3 و گەیشتین بە حاڵەتی شێوەی ١ لەگەڵ جووڵە بۆ ڕەشەکە
پاشان 83Ka1 84. Nc1 تا ڕەشەکە خۆی ڕادەست دەکات، و بەڵام دەکرا یارییەکە بەردەوام بێت بە جووڵەکانی 84a2 85. Nb3#.[٤٣]
پاشا و دوو ئەسپ
دەستکاریمەحاڵە کشومات بە پاشا و دوو ئەسپەکە ئەنجام بدرێت، لەکاتێکدا گرتن دەکرێت ئەنجام بدرێت (شێوەی ١)، لە شێوەی دووەمدا گەر ڕەشەکە بە 1.. ?Ka8 یاری بکات ئەوا دەکرێت سپییەکە بە جووڵەی 2. Nbc7# دەتوانێت بیگرێت، بەڵام دەکرێت ڕەشەکە یاری بە 1..Kc8 بکات و خۆی لە ھەڕەشە دەرباز بکات، ئەرکی ڕەشەکە زۆر ئاسان و بچووکە و پێویستی بە بیرکردنەوەیەکی قووڵ ناکات، کە تەنیا پێویستە لەسەری خۆی لە حاڵەتی گرتنەکەی لابدات و شێوەی تر بەکار بھێنێت.[٤٤]
لە شێوەی سێیەمدا یەکێک لە ئەسپەکان پاسەوانی چوارگۆشەی c1 دەکات بەمەش ئەسپەکەی تر ئەرکی گرتن دوای 1Ndc3+ Ka1 ھەیە، و سپییەکە پێویستی بەوەیە ئەسپەکەی لە e2 بۆ c2 بگوازێتەوە، بەڵام گەر ئەنجامدانی ئەوە بجووڵێت ئەوا گەمارۆدان ڕوو دەدات.[٤٥]
لە ھەندێک حاڵەتدا دەکرێت دوو فیل و پاشاکە گرتن دژی پاشا و پارچەیەک (یان چەند پارچەیەک) بسەپێنیت، بەڵام پیلانی بردنەوە لە یاری ڕاستەقینەدا زۆر قورسە، کە بریتییە لە گەمارۆدانی پارچەکانی ڕکابەر بە یەکێک لە ئەسپەکان و پاڵنانی پاشا بۆ گەمارۆدان و پاشان ھێنانی ئەسپێکی تر بۆ ئەنجامدانی گرتن.
پاشا و سێ ئەسپ
دەستکاریدەکرێت پاشا و سێ ئەسپ گرتن لە ماوەی ٢٠ جووڵەدا بسەپێنن (بەدانانی ئەوەی کە پاشا ناتوانێت لە سەرەتادا یەکێک لە ئەسپەکان ببات)،[٤٦] ئەم حاڵەتانە بێجگە لە بابەتەکانی شەتڕەنجدا نەبێت ئەمەش چونکە بەلایەنی کەمەوە یەکێک لە ئەسپەکان دەبێت بە پارچەیەکی بەرزکراوە، و زۆر کەم ھۆکارێک بوونی دەبێت (وەک خۆلادان لە گەمارۆدان) کە داوا دەکات پارچەیەک بۆ بێجگە لە شاژن بەرزبکاتەوە.
بیردۆزە کەمەکانی گرتن
دەستکاریھەروەھا حاڵەتانێک ھەیە کە تێیدا پاشا و ئەسپ دەتوانن پاشا و فیل، و پاشا و قەڵا، و پاشا و ئەسپ بگرێت، ھەروەھا حاڵەتانێک ھەیە پاشا و فیل دەتوانێت پاشا و فیل لە ڕەنگی چوارگۆشەکانی پێچەوانە یان پاشا و ئەسپ بگرێت، بەڵام ناکرێت ئەم گرتنانە بسەپێنرێت گەر پارچەی تر لەسەر تەختەکە بوونی نەبێت (سەیری شێوەکان بکە)،[٤٧] لەگەڵ ئەوەشدا بوونی ھەموو ئەم پارچانە لە کۆتایی یاریدا یاسای یەکسانی نایگرێتەوە لەژێر «پارچەی کەم بۆ گرتن» یان «گرتن مەحاڵە» لە یاساکانی یەکێتی نێودەوڵەتی شەتڕەنج، یاسا فیدرالییە ئەمریکییەکانی شەتڕەنج جیاوازە چونکە ئەو ڕێگە بەم حاڵەتانە دەدات (پارچەیەکی بچووک دژی پارچەیەکی بچووک) بۆ یاریزان داوای یەکسانی بکات گەر کاتی زۆری نەمابوو.[٤٨]
کشومات لە کۆتایی یاری و بابەتەکانی شەتڕەنج
دەستکاریگرتن لە کۆتایی یاریدا جیاوازە و ژمارەی جووڵەکانی ھۆکاری دەرکەوتنی پێڕستی زانیارییەکانی کۆتایی شەتڕەنج و بابەتەکانی شەتڕەنج بوو.
لە کۆتایی یارییەکەدا پێڕستەکان بەپێی ژمارەی پارچەکان لەھەر لایەنێک و ژمارەی جووڵە پێویستەکان بۆ گرتن بوونی دەبێت،[٤٩] ئەنجامەکانی ئەم پێڕستانە بایەخ بە یاسای دووبارە بوونەوەی حاڵاتی سیانی نادات و حاڵەتی شێوازەکانی فۆرسیت و ئێدواردز دەدات ھەروەھا جووڵەکانی (بەلایەنی کەمەوە ئەوەی گرتن دەکات) ناچاری نییە و دەکرێت لادانێکی بچووک ھەبێت، بۆ نموونە دەدۆزینەوە درێژترین گرتن لە کۆتایی یاریدا بە شەش پارچە بێ سێ سەرباز بۆ ھەر لایەک پێویستی بە ٢٦٢ جووڵە ھەیە (سەیری شێوەی لای چەپ بکە)، ھەروەھا ژمارەی جووڵەکان بەپێی ژمارەی پارچەکان بەرز دەبێتەوە.
درێژترین گرتن تا ئێستا
دەستکاریلێکۆڵەر بورزاتسکی و ئەندازیار یاکوف کۆنفال بە بەکارھێنانی بەرنامەی کتێبەکانی و بە بەکارھێنانی ڕێگای «قوڵی بۆ گۆڕین» کە درێژترین گرتن لە حەوت پارچە بێ سێ چوار سەرباز پێویستی بە ٥١٧ جووڵەیە دەدۆزێتەوە، پاشان دواتر لە ٢٠٠٩دا حاڵەتێکی ھاوشێوە کە ٥٤٥ جووڵەی پێویستە دەدۆزرێتەوە (شێوەی ١)،[٥٠] ھەمان لێکۆڵەرەکان دواتر ئەوەیان دڵنیا کردەوە کە ئەمە درێژترین گرتنە لە حەوت پارچەدا بێ سەرباز، ھەروەھا لەگەڵ سەربازەکاندا حاڵەتێک ھەیە کە پێویستی بە ٥٤٩ جووڵەیە (شێوەی ٢)، کە واتە زیاتر بە چوار جووڵە.[٥١]
بۆ شێوەی سێیەم تێیدا بابەتی شەتڕەنج کە دژایەتی یاسای دووبارە بوونەوەی حاڵەتی سیانی ناکات دەردەکەوێت و ھەردوو جووڵەکان لەلایەنی سپی و ڕەش ناچارییەوە، ئەم بابەتە لە گۆڤاری بابەتەکانی شەتڕەنج لە ڕێگەی دانیمارکی وۆڵتەر جۆرجینسن لە ساڵی ١٩٧٦ بڵاکراوەتەوە و پێویستی بە ٢٠٠ جووڵەیە، ھەروەھا لە ھەمان ساڵدا ئاندری شیرۆن گۆڕانێکی بچووکی لە ژمارەی جووڵەکاندا دۆزییەوە و ژمارەی جووڵەکانی بۆ ٢٠٣ جووڵە بەرزکردەوە.[٥٢]
تێبینییەکان
دەستکاری
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ,WarrenWilkinson, Dysprosia , Darvian, Tm chk , Bill Alexander. Chess (PDF). Wikibooks. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٣٠ی ئابی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی نیسانی ٢٠١٨ ھێنراوە.
{{cite book}}
: پارامەتری نەناسراوی|dead-url=
چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status=
پێشنیار کراوە) (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر) - ^ کش و مرد، پارچەکە مرد ٢٩ی ئابی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Harper, Douglas; Dan McCormack. "Online Etymology Dictionary". Archived from the original on September 29, 2005. Retrieved May 29, 2010
- ^ «فەرھەنگی ئانلاینی ئیتیمۆلۆجی». لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە.
{{cite web}}
:|ڕەوشی ناونیشان=no
نادروستە (یارمەتی) - ^ «فەرھەنگی مێریام-وێبستەر». لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی ئابی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە.
{{cite web}}
:|ڕەوشی ناونیشان=no
نادروستە (یارمەتی) - ^ Hooper, David; Whyld, Kenneth (1992), The Oxford Companion to Chess (2nd ed.), Oxford University Press, ISBN 0-19-280049-3
- ^ Davidson, Henry (1949), A Short History of Chess, McKay, ISBN 0-679-14550-8 پەڕەی ٩٠
- ^ «Moghadam, M. E. (1938). A Note on the Etymology of the Word Checkmate. Journal of the American Oriental Society, 58(4), 662-664».
- ^ Davidson, Henry (1949), A Short History of Chess, McKay, ISBN 0-679-14550-8 (1981 paperback) پەڕەکانی ٧٠٫٧١
- ^ Murray, H.J.R. (2012) [1913], A History of Chess, Skyhorse, ISBN 978-1-62087-062-4 لاپەڕەی ١٥٩
- ^ Checkmate – Definition and More from the Free Merriam-Webster Dictionary". Merriam-webster.com. 2010-08-13. Retrieved 2012-06-18
- ^ Davidson 1949, p. 22 سەرچاوەی پێشوو
- ^ ئ ا Davidson 1949, pp. 63–64 سەرچاوەی پێشوو
- ^ «خانی، مەم و زین، ڤەژینبووکس». لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئایاری ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «شێعرەکانی بێسارانی، ڤەژینبووکس». لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی ئابی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە.
- ^ پایرۆن نیمزوفیچ دژی سیبت تاراش ١٩١٤ ٢١ی تەممووزی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Silman, Jeremy (2007), Silman's Complete Endgame Course: From Beginner to Master, Siles Press, ISBN 1-890085-10-3 پەڕەی ٣٣
- ^ Pandolfini, Bruce (2009), Endgame Workshop: Principles for the Practical Player, Russell Enterprises, ISBN 978-1-888690-53-8, p. 22
- ^ ئ ا ب Pandolfini 2009, p. 23
- ^ «درێژترین گرتن بە پاشا و شاژن». وەیباک مەشین.
- ^ Levy, David; Newborn, Monty (1991), How Computers Play Chess, Computer Science Press, ISBN 0-7167-8121-2 لاپەڕە ۱٤٤
- ^ Fine, Reuben; Benko, Pal (2003), Basic Chess Endings, McKay, ISBN 0-8129-3493-8 لاپەڕەی ٢
- ^ Pandolfini 2009, p. 36
- ^ Fine & Benko 2003, p. 2
- ^ Fine & Benko 2003, pp. 2–3
- ^ Müller & Lamprecht 2001, p. 17
- ^ درێژترین مردنی پاشا و فیلەکان ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Silman 2007, p. 191
- ^ Speelman, Tisdall & Wade 1993, p. 7
- ^ Müller & Lamprecht 2001, p. 18
- ^ Kurzdorfer 2003, p. 155
- ^ Müller & Lamprecht 2001, p. 19
- ^ درێژترین مردنی پاشا و فیل و ئەسپ ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Roycroft 1972, p. 246
- ^ Howell 1997, p. 138
- ^ Silman 2007, pp. 33,188
- ^ Hooper & Whyld 1992, pp. 358–59
- ^ Hooper & Whyld 1992, p. 143
- ^ Burgess 2009, p. 16
- ^ ئامۆس بێرن دژی جان ئۆیتن ١٩٨٩ ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Hooper & Whyld 1992, p. 376
- ^ Emms 2004, p. 122
- ^ Snape 2003, p. 55
- ^ Speelman, Tisdall & Wade 1993, p. 11
- ^ Pandolfini 2009, p. 59
- ^ Fine 1941 pp. 5-6
- ^ Pandolfini 2009, p. 63
- ^ Just & Burg 2013, pp. 49,291
- ^ «پێڕستەکانی زانیاری کۆتایی یارییەکان». وەیباک مەشین. لە ۲۳ی نیسانی ۲۰۱٨ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی) - ^ «خشتەی زانیارییەکانی کۆتایی یاریی مۆنۆسۆف». وەیباک مەشین. لە ۲٥ی نیسانی ۲۰۱٨ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی) - ^ «ھەشت درێژترین گرتن بە حەوت پارچە». وەیباک مەشین. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ۲٥ی نیسانی ۲۰۱٨ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی) - ^ «درێژترین بابەتی یاسایی لە بابەتی شەتڕەنجدا». وەیباک مەشین. لە ۲٥ی نیسانی ۲۰۱٨ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی)
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کشومات تێدایە. |
ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگەکانی <ref>
بۆ گرووپێک بەناوی «kurdish-alpha» ھەن، بەڵام ھیچ تاگێکی ھاوتای <references group="kurdish-alpha"/>
نەدۆزرایەوە