444radio
بەخێربێیت
دەستکاری
بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا 444radio!
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بەھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٧٣٬٢١٤ وتار و ١٦٠ بەشداربووی چالاکی ھەیە. ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:
ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:
|
تێبینی
دەستکاریسڵاو، بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا، تێبینییەک؛ ئەو وتارانەی دروستی دەکەیت تکایە بیانبەستەوە بە زمانەکانی تریش. لەلای ڕاستی وتارەکان دەبینیت کە نووسراوە گرێدان. Tessla (وتووێژ) ٢٢:٠٨، ٨ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)
سوپاسێک!
دەستکاریسڵاو، دەبینم سێ وتارت دروستکردووە، پێیان دا نەچوومەتەوە تا بزانم چۆنن، بەڵام بۆ بەشدارییەکانت دەڵێم سوپاس. Tessla (وتووێژ) ١٢:١٠، ٩ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)
- زۆر سپاس بۆ بەڕێزت. منیش خۆشحاڵ دەبم تۆ یان هەر بەکارهێنەرێک پێداچوونەوەیان بۆ بکات یان پەرە بە ناوەڕۆکەکەیان بدات. دووبارە سپاس! 444radio (لێدوان) ١٣:٠١، ٩ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)
نیشانێک بۆ تۆ!
دەستکارینیشانی سەرەکی | |
سپاس بۆ بەشدارییەکانت، ھیوادارم لێرە بەردەوام بیت. زەمەنCefayî (لێدوان) ٢٣:٣٢، ٥ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC) |
- زۆر سپاس کاک زەمەند. دڵخۆشت کردم بەو دیارییە جوانە. 444radio (لێدوان) ٠٦:٣٦، ٦ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)