سپەیس ئێکس دراگۆن ٢

دراگۆن ٢ (بە ئینگلیزی: SpaceX Dragon 2) پۆلێکە لە کەشتی بۆشایی کە شایەنی دووبارە بەکارھینانەوەیە، ئەو کەشتییە بۆشاییەش دروستدەکرێ لەلایەن کۆمپانیای سپەیس ئێکس، کەشتییەکە لەلایەن مووشەکی فاڵکۆن ٩ بلۆک ٥ەوە ھەڵدەگیرێ و دەنێردرێتە بۆشایی، بۆ گەڕانەوەشی دەنیشێتەوە بە پەڕەشووتێک لەسەر ڕووی ئاو، ئەو کەشتییە دەبێتە دوو بەش: ١: کڕێو دراگۆن، کەشتییەکە دەتوانێت ٧ کەشتیوان ھەڵبگرێت و بچێتە بۆشایی ئاسمان ٢: کارجۆ دراگۆن، کەشتییەکە نوێکراوەکەیە و جێگرەوەی کەشتی دراگۆنی ڕەسەنە.

دەستەی دراگۆن کە نێزیکە لە وێستگەت بۆشایی نێونەتەوەیی لە ئازاری ٢٠١٩

یەکەمین نێرداوی کەشتی دراگۆن ٢ کە مرۆڤیشی ھەڵگرتبوو ناونرا (دەستەی دراگۆن دیمۆ ٢) لە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٠ پاشان، ئەو چالاکیەش یەکەمین ناردنی مرۆڤ بوو بۆ بۆشایی ئاسمان لە ئاسمانی وڵاتی ئەمریکا پاش ٩ ساڵ، کۆمپانیایسپەیس ئێکس بووە یەکەمین کۆمپانیا کە بتوانێت کەشتیوانان بباتە بۆشایی.[١]

چالاکی دیمۆ ٢

دەستکاری

لە ١٧ی نیسانی ٢٠٢٠ بەڕێوبەری ناسا جیم بریدینستاین ڕای گەیاند: بەپێی میکانیزمی ناردنی مرۆڤ بۆ وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی لە ئەرکی (دیمۆ ٢) بە کەشتی بۆشایی دراگۆن لە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٠ دووبارە ئەمریکا ھەر یەک لە کەشتیوانان (بۆب بێنکن و دۆگلاس ھێرلی) دەنێرتە وێستگەکە، ئەوەش دەبێتە یەکەم چالاکی ناردنی مرۆڤ بۆ وێستگەی بۆشایی نێودەوڵەتی لە خاکی ئەمریکاوە پاش چالاکی ئێس تی ئێس ١٣٥ لە ساڵی ٢٠١١، و پاشان ڕێکەوتی ناردنەکە گواسترایەوە بۆ ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٠ بە ھۆکاری نالەباری کەش و ھەوا، لە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٠ لە کاژێر ١٩:٢٢ بە کاتی جیھانی کەشتییەکە نێردرا و لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٠ لە کاژێر ١٤:٢٧ بە کاتی جیھانی گەیشتە وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی، پاش ئەنجامدانی ئەرکەکە بە سەرکەوتووی لە ناو وێستگە لە ٢ی ئابی ٢٠٢٠ کەشتی بۆشایی دراگۆن دیمۆ٢ لە وێستگەی بۆشایی جیابوویەوە و بە سەرکەوتووی نیشتەوە لەسەر ڕووی زەریا.[٢][٣][٤]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «بە ئامادە بوونی ترامپ، گەشتێک مێژوویی دەنێردرێتە وێستگەی بۆشایی». لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٠. لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری نەناسراوی |ڕێکەوتی ئەرشیف= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  2. ^ «توویتی جیم بریدینستاین بەڕێوبەری ناسا دەربارەی ناردنی دەستەی دراگۆن». لە ١٧ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری نەناسراوی |ڕێکەوتی ئەرشیف= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)
  3. ^ «توویتی فەرمی کۆمپانیای سپەیس ئێکس دەربارەی ناردنی کەشتیوانان لۆ وێستگەی بۆشایی نێودەوڵەتی». لە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  4. ^ «بی بی سی: سپەیس ئێکس و ناسا بە سەرکەوتووی کەشتیوانانیان گەڕاندەوە زەوی». لە ١ی نیسانی ٢٠١٥ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری نەناسراوی |ڕێکەوتی ئەرشیف= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری