مەکۆیی دراگۆن (بە ئینگلیزی : SpaceX Dragon) ناسرایە بە کەشتی ئاسمانی ئەژدیها هەتاوەکوو ئێستا دوو نەوەی لێوە بەرهەمهاتیە لەلایەن کۆمپانیای خاوەن ، ئەوە هەڵگرێکی بۆشاییە لۆ گواستنەوەی بارێکی دووبارە بەکارهێنراو، کە پەرەی پێدەدرێ لەلایەن کۆمپانیایی گواستنەوەی بۆشایی ئەمریکی سپەیس ئێکس ، کۆمپانیاکە توانی مەکۆیی دراگۆن هەڵداتە بۆشایی بە هۆکاری مووشەکی فاڵکۆن ٩ لە چالاکی ناردنی بەردەوامی لۆ سەر وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی

وێنەیەکی کەشتی هەڵگری دراگۆن لە جۆری C2 کە نزیکە لە وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی لە ئایاری ساڵی ٢٠١٢

یەکەمین سەرکەوتنی دراگۆن لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٠ دوای کارپێکردن و دروستکردنی بە شێوەیەکی بازرگانی لە کاتی هەڵدانی و گەیشتنە خوولگەی دیاریکراو سەرکەوتوو بوو.[١]، هەروەها لە ٢٥ی ئایاری ٢٠١٢ دووەم هەڵدانی دراگۆن لە ژێر ناوی (دراگۆن سی +) بەپێی ڕێکەوتن نێرادرا و توانی بگاتە ئاستی چاوپێکەوتن و گەیاندنی کەل و پەل بە وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی و سەرکەتوو بێت، پاشی ئەوە لە ڕێگەی ناسا کە دراگۆن توانی ئەو چالاکیە ئەنجامبدا، لەلایەکیتر هەڵگری سیگنس سەر بە کۆمپانیایی ئۆربیتال ئەی تی کەیش تانی ئەو چالاکیە ئەنجامبدا لۆ زیاترکردنی هاوبەشیکردن دەربارەی پیشەسازیی فڕۆکەوانی بازرگانیی ناوچەیی و گەڕانی بۆشایی و ئاسمانی. [٢]

ناو دەستکاری

هەڵگرە بۆشاییەکە ناونرا لەلایان بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای سپەیس ئێکس کە ( ئیلۆن مەسکە) ناوی هەڵگرە بۆشاییەکەی لەسەر گۆرانی ( پاف. زە ماجیک دراگۆن ١٩٦٣ - puff the magic dragon 1963) هات کە سەر بە کۆمپانیایی وارنەر برۆسە و لە ساڵی ١٩٦٣ بەرهەمیهێنایە.

مێژوو دەستکاری

سپەیس ئێکس دەستیکرد بە پەرەپێدانی مەکۆیی دراگۆن لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٠٤، پاشان هەستا بە ڕاگەیاندنێکی جەماوەری دارێژراو لۆ دامەزراندن و کارپێکردنی دراگۆن هەتا ساڵی ٢٠٠٩، هەر وەک سپەیس ئێکس لە ساڵی ٢٠٠٦ توانی سەرکەوتوو بێت لە ڕێکەوتنێکی بە دامەزراندن و کارکردنی دراگۆن بە شێوەیەکی بەردەوامی بازرگانی لۆ وێستگەی بۆشایی نێونەتەوەیی لە بەرژەوەندی دەزگایی بۆشایی ئەمریکا ناسا.

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری