ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/پاڵاوتن/سپەیس ئێکس

ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

کورتەی وتار: کۆمپانیای تەکنەلۆژیی ئاشکراکەری بۆشاییگەری بە ناوی بازرگانیی بەربڵاوی سپەیس ئێکس (بە ئینگلیزی: SpaceX) کۆمپانیایەکی تایبەتی ئەمریکییە، کە کار دەکات لەسەر فڕینی بۆشایی و بەرھەمھێنەری بۆشایی. کۆمپانیایەکە لەلایەن ئیلۆن مەسکەوە لە ٦ی ئایاری ٢٠٠٢دا دامەزراوە بە ئامانجی کەمکردنی خەرجییە بۆشایییەکان و پڕۆژەکردنی تایبەتی لەسەر ھەسارەی مەریخ. کۆمپانیای سپەیس ئێکس چەندین مانگی دەستکردی ناردووەتە بۆشاییی ئاسمان بە ئامانجی گرێبەستنی تایبەتی ئینتەرنێت لە بۆشاییی ئاسمان بە ناوی پڕۆژەی ستارلینک. کۆمپانیایەکە پەرەی بە چەندین مەکۆی بۆشایی داوە، لەوانەش مەکۆی تایبەت و ناوازەییی سپەیس ئێکس دراگۆن، ھەروەھا چەندین کەشتیوانی گواستووەتەوە بۆ وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی بە ھەڵگری تایبەتی سپەیس ئێکس دراگۆن ٢. سپەیس ئێکس یەکەمین کۆمپانیایە کە بتوانێت مەکۆی بۆشایی بگەیەنێتە شوێنی مەبەست و بتوانێت بیگەڕێنێتەوە شوێنی خۆشی، یەکەمین کۆمپانیاش بوو توانی چەند کەشتیوانێک بگەیەنێتە وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی، ھەروەھا یەکەمین بوو لە فڕاندنی مووشەکی خولگەیی بە شێوەیەکی ستوونی و دابەزندنی بەشێوەیەکی ستوونی، ھەروەھا کۆمپانیایەکە توانی ٢٠ گەشتی تایبەت ڕەوانەی وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی بکات بە ھاوکاری و ھەماھەنگی لەگەڵ دەزگای بۆشاییی ئەمریکیی ناسا، ھەتا کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، بەھای کۆمپانیای سپەیس ئێکس نزیکەی ١٨٠ ملیارد دۆلاری ئەمریکی بەراورد کراوە.

--شەهید (لێدوان) ‏١٩:١٤، ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]


پشتگیری دەستکاری

دژایەتی دەستکاری

بێلایەن دەستکاری

  • بێلایەن: دیارە وتارێکی ڕێکوپێکە و زەحمەتکێشانی پێوە دیارە، بەڵام پێم وایە هەندێک کورتە. لە ویکیپیدیاکانی ئینگلیزی و ئوکراینی درێژتر نووسراوە بەڵام کردویانە بە وتاری باش، کە دەکرێت لێرەش ئاوا بکەین، یانیش دەکرێ پەرەی پێبدەین و ئەو کات بۆ وتاری هەڵبژێردراو زۆر چاک دەبێت. زۆر سپاس و ئەوەش تەنیا بۆچوونی منە. Nskoalj (لێدوان) ‏٢٢:١٠، ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو بەڕێز @Nskoalj: زۆر سوپاس لۆ تێبینیەکەت، ڕاستە وەکو ویکیپیدیاکانی ئینگلیزی و ئۆکرانی نیە بەڵام ئەگەر بەراوردی بکەی بە ویکیپیدیای ئینگلیزی جیاوازییەکی زۆری نیە و وتارەکە مانای تەواو و شیکردنەوەی تەواوی بابەتەکەی تێدایە خوێنەر بە ئاسانی و بە تەواوی هەموو زانیاریەکانی پێدەگا، هەرچەندە بەردەوام هەوڵی باشترکردنیم دایە و بەردەوامیش دەیدەم، بەڵام جەنابتان ئەگەر پێشنیارێک یاخوود شتێک کە پێویستە چاکی بکەم تکایە ئاگادارم بکەوە، سوپاس. شەهید (لێدوان) ‏١٣:٠٥، ١ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Shahid tahir: بەڵێ وایە لە ڕووی تەکنیکییەوە کێشەیەکی وای تێدا نابینم، وتارێکی باشە و ھەروەھا پێویستمان بە وتارێکی ھەڵبژێردراوە کە پەیوەندیی بە زانست و ڕێکخراوە و ئەو شتانە ھەبێت. لە ڕێگای تووڵامزارەوە دەستکاریم تێدا کرد و ڕێکوپێکتری کرد. قەوارەی ئێستا ٨١ ھەزار بایتە، ئەگەر بکرێتە زیاتر لە ١٠٠ ھەزار بایت ئەوکات بەدڵ لەگەڵتانم، با بزانین ئەوانەی دیکەش چی دەڵێن. دیسان سپاس بۆ بەشدارییەکانی بەرێزت. Nskoalj (لێدوان) ‏١٤:١٠، ١ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

 لێدوانەکان دەستکاری

@Shahid tahir: وتارەکە زۆر باش و سودبەخشە، بەڵام تکایە بەرزی بکەرەوە بۆ ١٠٠٠٠٠ بایت بۆ ئەوەی زیاتر شایەنی مافەکە بێت، چونکە وتارە هەڵبژێردراوەکان زیاتر لەدەورو بەری ١٠٠٠٠٠ بایت بۆ سەرووترن، من ڕازیم.Aro Salar (لێدوان) ‏١٧:٤٩، ٥ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aro Salar: زۆر سوپاس لۆ سەرنجەکەت، لە کاتەکی کەم هەوڵ دەدەم بیگەینمە ئەو قەبارەیە. شەهید (لێدوان) ‏١٩:١٠، ٥ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

  • @Shahid tahir: پێش ھەموو شتێک بۆ وتاری باش باشترە؛ وتاری ھەڵبژێردراو ڕەنگە بە ساڵیش دەستکاریی تێدا نەکرێت چونکە وا دادەنرێت کە ھیچ کێشەیەکی نییە بۆیە ھەڵبژێردراوە. ماندووبوونی پێوە دیارە، بەڵام بێکێشە نییە. نەمخوێندووەتەوە، بەڵام بەپێی ئەم وەشانە کێشەکانی ئەمانەن:
  • بەجێی بەستەردان بە بەشەکان، کەڵک لە داڕێژە:سەرەکی وەرگرە.
  • لە بەشی سەرچاوەکان ٧٩، ٨٥ و ٨٦ سەرچاوەن؟
  • ناونیشانەکانی سەرچاوەکان بە کوردییە؛ ناڵێم خراپە، بەڵام زۆرینەیان ڕێکەوتی پێگەکە و ڕێکەوتی سەردانیان بۆ دانەنراوە!
بەگشتی و تا ڕادەیەک ناوەڕۆکی ویکیی ئینگلیزیی ھەیە، بەڵام سەرچاوەی کەمترە بۆیە لەوەی ئینگلیزییەکە کەمتر دێتە بەرچاوە. ⇐ئارام وتووێژ ‏٢٠:٠٠، ٦ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @Aram: بە نسبەتی دەستکاری کردنی وتاری هەڵبژێردراو سەیری پێڕستی وتارە هەڵبژێردراوەکانی پێشوترم کرد زۆربەیان لەو بیرۆکەی جەنابتان دەرناچن و ڕەنگە وتار هەبێ ئێستاش پێویستی بە دەستکاری هەبێ، هەروەها پێش پاڵاوتن دەستکاری کراون و لە کاتی پاڵاوتن و دوای هەڵبژاردنیشیان، بەڵام کە ئێستا من وتارەکەم پاڵاوتووە بەکارهێنەران بیبینن بە ئامانجی ئەوەی هەر کەم و کوڕیەک جەنابتان یان هەر بەکارهێنەرێک کە دەتوانێ ئەو کەم و کوڕیانە ببینێ کە من نایانبینم یاخوود بە ئەزمونترن پێشنیار بکەن بەڵکو چاکیان بکەم پێش ببێتە وتارێکی هەڵبژێردراو.
  • بەجێی بەستەردانی بەشەکان داڕێژە:سەرەکیم بەجێیان دانا.
  • لە بەشی سەرچاوەکان ڕاستە ٧٩ و ٨٥ و ٨٦ سەرچاوە نین و تێبینین و ئەوانیشم چاککرد و کردمنە تێبینی.
  • ناونیشانی سەرچاوەکان هەرچەندە بەردەوام پێم باشترە کوردی بێت و حەزم بەوەیە خوێنەر بە تەواوی و ئاسانی و شێوازەکی کوردیانە سەرچاوەکانیشی پێبگا، بە نسبەتی ڕێکەوتی پێگە و سەردانیان ڕاستە و زۆربەیان نیانە و هەوڵ دەدەم هەم بۆ ئەو وتارە زیادی بکەم و هەمیش لە وتارەکانی دیکە،
  • لە کۆتایی پێموایە شایەنی وتاری هەڵبژێردراوە، بەڵام بێگومان چاوەڕێی کۆدەنگی و پەسەند کردنی دەکەم، سوپاس بۆ پێشنیار و سەرنجە بەجێیەکانت شەهید (لێدوان) ‏١٤:٤٢، ٧ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Shahid tahir: دەستت خۆش کە تێبینییەکانت لەبەرچاو گرت. منیش دەستێکم پێیدا ھێنا. بێجگە لە ڕێکەوتەکان، ئەوەی بمێنێ باسی بکەم کەوانەکانە کە زۆر و بەبێ ڕێسای خاڵبەندی بەکاربراون وەک «کەناڵی (CNBC)» کە لێرەدا ھیچ پێویست بەو کەوانانە ناکات و بە ڕای من باشتریشە ھەر وا بنووسرێت: کەناڵی سی ئێن بی سی. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٩:٤٢، ٧ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: زۆر سوپاس، دەستەکانت خۆش تێبینیەکانت لە جێی خۆیدا بوون و ئەوەی کەوانەکانیش چارە دەکەم. شەهید (لێدوان) ‏٠٨:٣٣، ٨ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  •  لێدوان: @Shahid tahir: سپاس بۆ ھەوڵەکانت. تۆ ناوەکەیت بەدروستی وەرنەگێڕاوە. ھەڵەکان: یەکەم، ئەمە کۆمپانیا نییە، کۆرپۆرەیشنە. بنۆڕە en:corporation. ئەگەر جیاواز نەبا، وتاری جیای نەدەبوو. دووەم، technologies ئەبێتە تەکنۆلۆژیاکان نەک تەکنەلۆژی. سێیەم، تا ئێستا وشەیەکی گونجاومان بۆ exploration نییە. یەکێ ئەڵێ دۆزینەوە، یەکێ تر ئەڵێ توێژینەوە و ھتد. ئاشکراکردنیش باش بێ (کە پێم وا نییە)، ئەمەی ئێستا ھەڵەیە. ئاشکراکەر ناوی بکەرە و ئەبێتە explorer. چوارەم، space یانی بۆشایی. ئەو گەری -یە زیادەیە. ئەمە بەس ناوەکەی، ئەبێ ناوەرۆکەکەی چۆن بێ! ‎Gêjełûk ‏١٥:٣٥، ٧ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  • @Gejeluk: سوپاس بۆ سەرنجەکەت، ناوی وتارەکە بە شێوەیەکی سەرەکی سپەیس ئێکسە، بەڵام ئازادی لە دەستکاریکردن و بەرەوێشبردنی وتارەکە و دەستخۆشیت لێدەکەم بەڵام هەوڵ بدە لەجێی (کۆرپۆرەیشنە و ئێکسپلۆرەیشن) ناوێکی گونجاو و کوردی دابنێ، واتا مەبەستم ئەوەیە بە گشتی خوێنەر بە تەواوی لە مەبەستی وتارەکانمان بە گشتی تێبگا خۆ ئەگەر بەو شێوازە بێ دەیان وشەی ئینگلیزی هەیە بەرامبەرەکەی وشەی کوردی نیە، ناشبێ هەمان وشەکە بەکاربهینینەوە دەبێ وشەیەکی بەدیل و مانداری هەمان وشە ئینگلیزیەکە بدۆزینەوە، بەڕاستی پێموایە جەنابتان زۆر خەمخۆرن بەڵام چی بکەین بەدیلی وشەکە نیە خۆ لە دەسەلاتی من و تۆ نیە، بە نسبەتی تەکنەلۆژیاکان جەنابتان ڕاستن. دووبارە سوپاس شەهید (لێدوان) ‏١٥:٤٥، ٧ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Shahid tahir: سڵاو، هەروەک لە سەرەوەش وتراوە کە لەڕووی تەکنیکەوە باشە و ماندووبوونی پێوە دیارە، بەڵام سەرنجی ئەوەم دا کە وتارەکە وشەی بیانی زۆری تێدایە و هەڵبەت چەند بەستەرێکی ناپێویستیشم لەڕێی خۆمەوە چاک کرد. لە کاتێکی پێویست و نزیکدا دەستکاری تێدا دەکەم و ئەو کەم و کوڕیەی تێ ناھێڵم. Tessla (وتووێژ) ‏١٦:١٤، ١٣ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Tessla:، سوپاس بۆ دەستکاریکردنی و باشترکردنی وتارەکە، سەرنجەکەت ڕاستە و دەکرێ هۆکارەکەی بگەرێنمەوە بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی وتارەکە دەخوێننەوە لە ڕووی زانستی باشتر تێبگەن لە وتارەکە، هەرچەندە بەپێی پێویست وشەکان بەکارهاتووە بەڵام ئەگەر لەگەڵ رێکار و مەرج و یاسای وتاری هەڵبژێردراو ناگونجێ ئەوا دەتوانم چاکیان بکەم و سوپاس کە جەنابیشتان هەوڵی باشترکردنی دەدەن. شـــــەهــــیـــد (لێدوان) ‏٠٧:٥٩، ١٤ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Shahid tahir: لەڕاستیدا ئەم وشانە کاریگەری دەکەنە سەر وتارەکە و ڕێگری دەکەن لەوەی ببێتە وتاری هەڵبژێردراو بۆیە منیش باسم لێی کردەوە، گەر بتوانیت چاکیان بکەیت باش دەبێت، خۆشم خەریکی دەبم. Tessla (وتووێژ) ‏١٠:٥٠، ١٤ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەنجام

ھەڵبژێردرا Tessla (وتووێژ) ‏٢١:٤٠، ١٦ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]


ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.